06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌حمود سه‌نگاوی :هه‌ر كه‌سێك بچێته سوریا پێویسته ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن چونكه خاكی كوردستانی لێ حه‌رامه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ر كه‌سێك بچێته سوریا و شه‌ڕ دژی گه‌لی كورد بكات پێویسته ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن چونكه خاكی كوردستانی لێ حه‌رامه ، هاوكات داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات سنوره‌كان به‌ڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا بكه‌نه‌وه.
"مه‌حمود سه‌نگاوی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ووتی: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌رمیانه‌وه ڕۆیشتون بۆ شه‌ڕی كورد و جاشایه‌تی ، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌كوردستان جاشایه‌تی و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر بهنهتهوهكهی خۆی زیندونهبێتهوه پێموتون ئه‌بێت هه‌موو ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی خاكی كوردستانیان لێ حه‌رامه وخانوهكانیش ئهڕوخێنم به‌سه‌ریاندا.
"مه‌حمود سه‌نگاوی" ووتیشی:
ئه‌و ئه‌نفاله‌ی له‌ساڵی 1988 به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات ئێستا ڕوویكردۆته ڕۆژئاوای كوردستان ، بۆیه پێویسته له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاری براكانمان بكه‌ین له‌و به‌شه‌ی كوردستان ، داواشم له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ڕێگایانه‌ی كهداخراوه بیكهنهوهو له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاری براكانمان بكه‌ن له‌ڕۆژئاوای كوردستان.