چەمینەوەم هەر بۆخوایە
06/08/2013 نوسەر: bzavpress

چەمینەوەم هەر بۆخوایە


من دەمەوێ بکەومە خۆ
لە ئاسمانی‌ راچەنینا
ببمە هەڵۆ
کەچی‌ خەڵکێ دەیانەوێ
بۆ زۆرداران
ببمە کەروێشکی‌ دەستەمۆ
من دەمەوێ
برسیم ببێ تاکو تێربم
زیندانی‌ بم بۆئەوەی‌ فێربم
کەچی‌ خەڵکێ وادەزانێ
من لە ژێر ئەشکەنجە دانێ
یا وەکو بۆ پارووە نانێ
لە پێناو خزمەتی‌ گەدەم
کڕنوش بۆژێر زۆر قاچ دەبەم!!
نەخێر باڵای‌ من هەتا هەتایە
دانەواندنی‌ تەنها بۆ خودایە .

1984