06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پوخته‌یه‌ک له ئه‌حکامه‌کانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان
پوخته‌یه‌ک له ئه‌حکامه‌کانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان
له‌گه‌ڵ کاره ناشه‌رعی و بیدعه‌کان
بسم الله الرحمن الرحيم
الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِين وَالصَّلاةُ وَالسَّلامُ عَلى أشْرَف الأنبياءِ وَالمُرْسَلِين
نَبِينا مُحَمَّد وَعَلى آلِهِ وَصَحْبِهِ أجْمَعِين.
:: جه‌ژن واته : هه‌موو ڕۆژێك كه كۆبوونه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێ و دوباره ده‌بێته‌وه، وه هه‌موو ساڵێك خۆشی وشادى دێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ڕۆژه‌دا. بۆيه پێويسته ئێمه‌ش دڵخۆشی خۆمان ده‌رببڕين له‌و ڕۆژه‌دا.
:: خواى گه‌وره ساڵانه ته‌نها دوو جه‌ژنى (ڕه‌مه‌زان) و (قوربان)ى بۆ داناوين، هه‌ينيش جه‌ژنێكى هه‌فتانه‌يه.
:: خۆ جوان كردن و خۆڕازاندنه‌وه و خۆ بۆن خۆشكردن و له‌به‌ركردنى باش‌ترين جلوبه‌رگ له جه‌ژندا بريتييه له سوننه‌تى هاوه‌ڵانى به‌رێز (رَضِيَ اللهُ عَنْهُم).
:: سوننه‌ته نوێژى جه‌ژن له (مُصَلَّى) بكرێت، واته له گۆڕه‌پانێكى فراوان له چۆڵايی بكرێت.
:: وا باشتره به پێ بچيت بۆ نوێژى جه‌ژن و زووش بچيت، وه پێش چوون بۆ نوێژى جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان؛ زه‌كاتى سه‌رفيتره بدرێ.
:: سوننه‌ته كه ده‌چيت بۆ نوێژى جه‌ژن به ڕێگايه‌كدا بڕۆيت و پاشان كه‌هاتيه‌وه به ڕێگايه‌كی تر بێيته‌وه، واته ڕێگاكه‌ت بگۆڕيت.
:: سوننه‌ته (الله أكبـر) بكه‌يت به‌ده‌نگى به‌رز كاتێك كه ده‌چيت بۆ نوێژى هه‌ردوو جه‌ژن، له ڕه‌مه‌زان دواى خۆرئاوابوونى كۆتا ڕۆژى ڕه‌مه‌زان تاوه‌كو دواى ته‌واوبوونى نوێژى جه‌ژن (الله أكبـر) ده‌كرێت، به‌ڵام له جه‌ژنى قوربان له به‌يانى ڕۆژى پێش جه‌ژن (عَرَفَة) تا چواره‌مين ڕۆژى جه‌ژن (الله أكبر) ده‌كرێت.
:: هاوه‌ڵان (رَضِيَ اللهُ عَنْهُم) به‌چه‌ند شێوه‌يه‌ك (الله أكـبر)ى جه‌ژنيان كردووه:
اللهُ أكبرُ ، اللهُ أكبرُ ، لا إلهَ إلاَّ الله ، واللهُ أكبرُ ، اللهُ أكبرُ ، وللهِ الحمد
اللهُ أكبرُ، اللهُ أكبرُ، اللهُ أكبرُ، وللهِ الحمد، اللهُ أكبرُ وأَجَلُّ، اللهُ أكبرُ على ما هدانا.
اللهُ أكبرُ كبيراً ، اللهُ أكبرُ كبيراً ، اللهُ أكبرُ وأَجَلُّ ، اللهُ أكبرُ ولله الحمد.
اللهُ أكبرُ، اللهُ أكبرُ ، اللهُ أكبرُ كبيراً.
:: له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سوننه‌ته پێش ئه‌وه‌ی بچيت بۆ نوێژ چه‌ند ده‌نكه خورمايه‌ك بخۆيت، به‌ڵام له جه‌ژى قوربان دواى گه‌ڕانه‌وه له نوێژ سوننه‌ته له قوربانيه‌كه بخۆيت يان شتێك بخۆيت.
:: سوونه‌تى هاوه‌ڵان بووه (رَضِيَ اللهُ عَنْهُم) كه خۆيان ده‌شووشت پێش ئه‌وه‌ى بچن بۆ نوێژى جه‌ژنه‌كان.
:: له پێش نوێژ و دواى نوێژى جه‌ژن هيچ نوێژێكى سوننه‌ت نيه.
:: نوێژى جه‌ژن قامه‌ت و بانگ و (الصَّلاةُ جامِعَةٌ)ى تێدا نيه.
حوكمى نوێژى جه‌ژن
:: به‌پێـى ڕاى ڕاستى به‌شێكى زۆر له زانايان به پشت به‌ستن به چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيح ده‌ڵێن: نوێژى جه‌ژن واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكى توانادارى نێر و مێ.
كاتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن
:: نوێژى جه‌ژن دواى ده‌ركه‌وتنـى خۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى به قه‌د ڕمێك و لاربوونه‌وه‌ى خۆر ئه‌نجام ده‌درێت، له ڕه‌مه‌زان دره‌نگتـر ده‌كرێت، به‌ڵام له قوربان له‌كاتى خۆى نوێژه‌كه ده‌كرێت.
چۆنيه‌تى نوێژى جه‌ژن
:: نوێژى جه‌ژن دوو ڕكعاته، له ركعاتى يه‌كه‌م، دواى (الله أكبـر)ى دابه‌ستنى نوێژ؛ حه‌وت (الله أكبـر) ده‌كرێت پێش خوێندنی سوڕه‌تی (الفاتحة)، پاشان سوڕه‌تی (الفاتحة) و سوڕه‌تی (ق) يان (الأعلى) ده‌خوێنى، له ڕكعاتى دووه‌ميش پێنج جار (الله أكبـر) ده‌كرێت پاشان سوڕه‌تی فاتحه ده‌خوێندرێت و ئينجا سوڕه‌تی (القمر) يان (الغاشية) ده‌خوێندرێت.
:: له نێوان (الله أكبـر)ـه‌كاندا عبد الله ى كوڕی مسعود (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) حه‌مد و سوپاس وستايشی خواى ده‌كرد.
:: عبدالله ى كوڕى عُمَر (رَضِيَ اللهُ عَنْهُما) له هه‌موو (الله اكبـر)ـه‌كان ده‌ستى به‌رز كردۆته‌وه، به‌ڵام هيچ حه‌ديثێکی صه‌حیح له‌و باره‌یه‌وه نه‌هاتووه.
:: پاش نوێژكردن ئيمام ته‌نها يه‌ك وتار ده‌خوێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر مينبه‌ر، به (الحمد لله)ش ده‌ست پێ ده‌كات.
:: ئه‌گه‌ر كه‌سێكيش دواى نوێژ ڕۆيشت و بۆ وتاره‌كه دانه‌نيشت ئه‌وا واجبه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاكه‌وتووه، به‌ڵام خێرتر و چاكتره كه وتاره‌كه‌ش گوێ بداتێ و پاشان بڕوات.
:: ئه‌گه‌ر جه‌ژن و هه‌ينـى كه‌وتنه يه‌ك ڕۆژ ئه‌وا هه‌ركه‌سێك نوێژى جه‌ژنى كرد به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ موسڵمانان ئه‌وا ده‌توانێ نوێژى هه‌ينـى نه‌چێته مزگه‌وت، چونكه جه‌ژن؛ هه‌ينـى لاده‌بات.
:: هاوه‌ڵان (رَضِيَ اللهُ عَنْهُم) له ڕۆژانی جه‌ژندا پيرۆزبايان له يه‌كتـرى ده‌كرد و ده‌يانگوت: تَقَبَّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنكُم .
:: له جه‌ژنى قوربان واجبه بۆ كه‌سێك كه تواناى هه‌بێ قوربانى بكات دواى نوێژ، تا چواره‌م ڕۆژى جه‌ژن.
:: قوربانيش به مه‌ڕ و بزن و مانگا و حوشتر ده‌كرێ، كه ده‌بێ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
:: ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ی قوربانییه‌که ده‌کا ده ڕۆژى يه‌كه‌مى مانگى (ذي الحجة) موو و نينۆكى نه‌كات.
:: سه‌رۆكى خێـزان ده‌توانێ ته‌نها يه‌ك ئاژه‌ڵ بكاته قوربانى بۆ هه‌موو خێزانى با ژماره‌شيان زۆر بێ. خۆى (بسم الله و الله أكبـر) بكات وسه‌رى ببـڕێ وبه‌شێكى بخوا و به‌شێكى هه‌ڵگرێ و به‌شێكى بكاته خێر.
كاره ناشه‌رعيه‌كانى جه‌ژن
:: يه‌كێك له كاره حه‌رامه‌كان كه له جه‌ژنيش موسڵمانانى پياو ده‌يكه‌ن بريتييه له ڕيش تاشين.
:: ته‌وقه كردن له نێوان پياو و ئافره‌تى نا مه‌حره‌م، ئه‌م كاره‌ش حه‌رامه و دروست نييه.
:: لاسايی كردنه‌وه وخۆچوواندن به كافران له جل وبه‌رگ وه‌كو ته‌سكى و ته‌نكى ومۆدێلاتى جۆراوجۆر.
:: گوناحێكی تر بريتیيه له گوێ گرتن بۆ گۆرانى و مۆسيقا.
:: چوونه ماڵان به‌بێ له ده‌رگا دان و ئيـزن وه‌رگرتن و چاوه‌ڕێ كردنى خاوه‌ن ماڵ.
:: خۆ ده‌رخستن و خۆ ڕازاندنه‌وه‌ى ئافره‌تان و له‌به‌ركردنى جلى ته‌نك و كورت و بريقه‌دار و هاتنه ناو پياوان.
:: نه‌كردنى نوێژه واجبه‌كان له مزگه‌وت به كۆمه‌ڵ به‌بێ هيچ عوزرێك.
:: ڕه‌نگ كردنى مووى سه‌ر و ڕيش و سميڵ به ڕه‌نگى ڕه‌ش.
:: له‌به‌ركردنى جلى شۆڕ و درێژ تا خوار گۆزينگ له‌لايه‌ن پياوانه‌وه.
:: هه‌ڵكێشان وده‌رهێنانى مووى برۆ يان ڕێكخستنى مووى برۆ له لايه‌ن ئافره‌تان و پیاوانه‌وه.
:: زۆر زياده‌ڕه‌وى كردن له خواردن و خواردنه‌وه و جل وبه‌رگ.
:: چوون بۆ ئاهه‌نگ وشوێنى تێكه‌ڵاوى پياو و ئافره‌تان و شوێنه خراپه‌كان يان قوماركردن و يانه‌سيب.
:: له‌به‌ركردنى جل وبرگى حه‌رير و زێڕ له‌لايه‌ن پياوانه‌وه.
:: دروست نيیه ڕۆژانى جه‌ژن به ڕۆژوو بيت.
بيدعه‌كانى جه‌ژن
:: چوونه سه‌ر قه‌بران يان نوێ كردنه‌وه‌ى ته‌عزيه له ڕۆژانى جه‌ژن.
:: زيندوكردنه‌وه‌ى تايبه‌تى شه‌وى جه‌ژن به عيباده‌ت دروست نيیه و ئه‌و حه‌ديسه‌ى له‌و باره‌وه هاتووه ڕاست نییه و هه‌ڵبه‌ستراوه.
:: (الله أكبـر) كردن به يه‌ك ده‌نگ و به‌كۆمه‌ڵ (كۆرس) و له يه‌كتـرى گێڕانه‌وه بیدعه‌یه.
:: گوتنى (الله أكبـر) له‌لايه‌ن ووتاربێژه‌وه له‌سه‌رتاى ووتار بیدعه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێ به (الحمد لله) ده‌ست به وتار بكات.
:: دوو ووتار دان له‌لايه‌ن ئيمامه‌وه بیدعه‌یه، به‌ڵكو يه‌ك وتاره، وه له‌سه‌ر مينبه‌ريش نيیه.
:: ووتار دان پێش نوێژكردن يان زۆر دره‌نگ نوێژكردن و دره‌نگ ووتاردان.
:: بیدعه‌یه به ته‌نها له دوای نوێژه فه‌رزه‌کان ته‌کبیره‌ی جه‌ژن بکرێ و له‌کاته‌کانی نه‌کرێ، چونکه تایبه‌ت نییه به‌و کاته، به‌ڵکو له دوای نوێژه‌کان و له‌کاته‌کانی تریش ده‌کرێ.
والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله.