07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ویكیلیكس" راپۆتێك له باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بلاَوده‌كاته‌وه
سایتی ویكیلیكس، راپۆرتێكی نهێنیی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌ساڵی 2009 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌و تیایدا تێڕوانینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی خستۆته‌ڕوو.
له راپۆرته‌كه‌دا كه تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كردوه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد له 15 ی ئازاری 2009 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یی كردوه، جگه له‌وه‌ی كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ژیانی سیاسیی ئه‌و خستۆته‌ڕوو، باس له ئاماده‌كارییه‌كانی ناوبراویش كراوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 25 ی 7 ی 2009.
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردوه: ئامانجی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و كاره ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته له سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌جۆرێك كه ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی كه ساڵانه له به‌غداوه ده‌درێته هه‌رێم، جگه له ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رپرسان، كه‌س نازانێت چۆن خه‌رج ده‌كرێن و چی‌یان لێده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێك له‌و باره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و دادگاییبكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیستمی دادوه‌ریی له‌هه‌رێم خۆی گه‌نده‌ڵ و ناسه‌ربه‌خۆیه‌وه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا تیڕوانینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئابووریی هه‌رێم خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له سیستمی سیاسی و ئابووریی هه‌رێم و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆكردنی دادگاكان و ڕزگاركردنی بازاڕ له قۆرخكردن .
سه‌رچاوه: كه‌ی ئێن ئێن سی