07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوخاندی ئیماره‌تی میرمحمدی سۆران ناسراو بە پاشای کۆرە
ئه‌م ڕووداوه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕوویداوه وه ئه‌م ئیماره‌ته ئیماره‌تێكی كوردی بووه و زۆر گه‌وره بووه و له بنه‌ماڵه‌ی سۆرانییه‌كان بوون كه‌له ڕه‌واندوزدا بوون؛ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌سه‌رده‌می دیناوه‌رییه‌كانه‌وه بونیان هه‌بووه و له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێ ببون و خاوه‌نی نفوز و ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی خۆیان بوون.
بنەمه‌ڵە و خانه‌واده‌یه‌كی دیندار و موسوڵمان بون و له ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌یان پەیرەو کردوە و شافعی مه‌زهه‌ب بوون وه زۆر رێزی زانایانیشیان گرتووه.
میر محمدی سۆران به‌و ئیعتیباره‌ی كه پیاوێكی سوننی مەزهه‌ب بووه وه پیاوێكی ئازا و چاونه‌ترس بووه و یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ی كه زۆر گرنگی داوە به زانست وه له سه‌رده‌می ئه‌مدا ئیماره‌ته‌كه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو بووه و باروتی تۆپی دروست كردووه و زۆربه‌ی زۆری خه‌بیری عه‌سكه‌ری ناوچه‌كانی فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا هاتوون له ئیماره‌تی ئه‌م پیاوه‌دا چه‌ك و جبه‌خانه‌ی خۆیان دروست كردووه ئەندازەی و جۆری دیزاینی چەکی لا دەست کەتوە خاڵه ڕه‌جه‌ب یەکێك بووە لە ئەندازیارە سەربازیەکانی كه ئێستا ناوبانگی هه‌یه كه چه‌ند تۆپێكی زەبەلاحی و پۆڵاینی دروست كردووه، به‌ڵام بەداخەوە خه‌ڵكی ئێمه ئێستا كه‌م رێز‌و ناوی و ژیانی ئەم پیاوانه دەکەنە پێشەنگ و رێزیان لێ ده‌گرن به پیاوێكی شه‌ڕه‌نگێزی ده‌زانن له‌ڕاستیشدا وا نه‌بووه، بەڵکو- پیاوێكی زیرەک و دووربین بوو بۆ ناوچە کوردیەکانو بە تایبەت پاراستنی مەزهەبەکەی .. ڕاسته خه‌بات وشۆڕشی كرد.. به‌ڵام له پێناوی ئه‌وه بوو كه صه‌فه‌وییه‌كان ده‌سه‌ڵات و نفوزی شیعه‌ی خۆیان بڵاو نه‌كه‌نەوه، ده‌یزانی ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ن كورده‌كان و جافه‌كانه‌وه نفوزی خۆیان زۆر بكه‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بابان نشین و جافه‌كان وتەنانەت ئه‌رده‌ڵانیشدا..
میر محمدکە ناسراوە بە پاشای کۆرە- ڕحمه‌تی خوای لێ‌بیت- ده‌یه‌ویست ئه‌م سێ كوچكه‌یه بگرێته‌وه ژێر فەرمانڕەوای خۆی واتا بابان و ئەردەڵان و سۆران..
لە ناو ئیمارەتەکەیدا قازییەکی ناسراو زانایی هەبوو بە ناوی مه‌لای ختێ پیاوێكه كه به‌ناوبانگ بووه، موفتی بووه له‌ناو ئیماره‌تی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه خه‌لافه‌تی عوسمانی به خه‌لافه‌تێكی سۆفی مه‌زهه‌ب و سۆفی مه‌شره‌بی ده‌زانی بۆیه پێ وانه‌بووه كه بتوانێت ڕێگری له مه‌هه‌بی شیعه‌گه‌رایه‌تی بكات...
ئه‌گه‌ر ڕێگریش بكات له‌ڕێگه‌ی نفوز و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سه‌كه‌رییه‌وه‌یه كه نایه‌ڵێت فه‌رمانڕه‌وایی صه‌فه‌وییه‌كان زیاد ببێت، به‌ڵام له ڕووی بیر‌و باوەڕەو گرنگی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی نه‌بوو، بۆیه مه‌لای خه‌تی له‌ناو نفوزی ده‌سه‌ڵاتی سۆراندا ده‌یه‌وێت عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سه‌له‌ف بڵاو بكاته‌وه..
خۆی سورشتی سەلەفی مەشرەب بوو پاشان ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ته‌له‌به بووه له‌لای عه‌لی ئه‌فه‌ندی ،عه‌لی ئه‌فه‌ندیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌له‌به‌ی محمدی كوڕی عبدالوهاب بووه..
واتا هه‌رچی بیروباوەڕو دیدو تێڕوانین له نێوانی محمدی كوڕی عبدالوهاب و مه‌لای خه‌تێدا هه‌بووه دیدێکی سه‌له‌فی بووه ویستویانه ئه‌و دیدو بۆچوونانە بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌یه ئێستا ڕقیان له مه‌لای خه‌تێیه‌و ده‌یانه‌وێت قسه‌ی بۆ دروست بكه‌ن و خەڵکی کورد چەواشە بکەن لە ڕاستی و پاکی ژیانی ئەم کەڵە پیاوە.
وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش "میر محمد عه‌لی پاشا" كه كورده نه‌فی ده‌كرێت بۆ ئه‌لبانیا وه له‌وێوه ده‌چێته میسر و پاشان لە ووڵاتی میسر شۆڕشێك بەرپادەکات، به‌ڵام شۆڕشی یه‌كه‌می سه‌رناگرێت.. له‌گه‌ڵ "مه‌لیك داودی مەمالیك" و میر محمدی سۆران ده‌یانه‌وێت سێ كوچكه‌یه‌ك دروست بكه‌ن له‌دژی خه‌لافه‌تی عوسمانی و صه‌فه‌وی نه‌ك به‌و مانایه‌ی بیانه‌وێت خه‌لافه‌تی ئیسلامی بڕوخێنن، نا- به‌ڵكو- ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیماره‌تی خۆیان زیاد بكه‌ن له‌ژێر سایه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا وه‌كو سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان وه‌ك چۆن ڕه‌مزێك مابوه‌وه خه‌لافه‌ته‌كه..به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یوبییه‌كان و دیناوه‌رییه‌كان و مه‌مالیك و سه‌لاجیقییه‌كان هه‌بوو هه‌ریه‌كه‌شیان خاوەنی ئیماره‌تی خۆیان بوون و جیا بوون و سوڵتانی و میری خۆیان هەبوو .
ئەم دیدو بۆچونە گەڵاڵە بوو لای هەر سێکیان واتا محمد عەلی پاشا.. مەلیك داود و پاشای کۆرە. میر محمدی ورده ورده توانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی زیاد بكات و هه‌تا ناوچه‌كانی سلێمانی و شاره‌زوور و كه‌ركوك گرته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و خه‌ڵكێكی زۆر چونه ژێرده‌سه‌ڵاتی قەڵەمڕەویەوە ،تەنانەت ئیماره‌ته كوردییه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ئه‌وه‌نده به‌هێز و به‌توانا بوو هیچ كه‌سێك له به‌رامبه‌ریدا خۆی ناگرت.
شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره ڕوویدا له‌ناوچه‌ی ڕه‌واندوز له نێوانی یه‌زیدییه‌كاندا ئەودەمە یه‌زیدییەكان جاسوسیان ده‌كرد بۆ قونسوڵیه‌تی به‌ریتانی وه هه‌رچی زانیاری نێوانی ئیماره‌تی میرمحمدی سۆران هه‌بوو ده‌یانگواسته‌وه بۆ ئینگلیزەکان ، بۆیه ئه‌م كاره به‌خیانەتی ده‌وڵه‌ت هەژمارد دەکرا .. میر محمد هه‌ڵسا به‌وه‌ی كه له‌ناوچه‌ی ڕه‌واندوزدا بكه‌وێته شه‌ڕ و زۆرێكی له یه‌زیدییه‌كانی كوشت به‌ڵام له مێژوودا زۆر گەورەکراوە موبەلەغەی زۆری تێداكراوه له مێژووەکەیدا وه كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دكتۆر محمد عوسمان (حركة كردیة معاصرة) له‌ویادا باسی لێوه ده‌كات كه ئه‌و زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەکراوە..
باس لێوه ده‌كرێت کەگوایه یه‌زیدییه‌كانی قاتوقوڕ كردووه و نه‌یهێشتووه ئه‌وه هیچ بنەمایەکی راستی نییه، بێگوومان ده‌زانن له شه‌ڕدا ماچ كردنی یه‌كتری نییه و لێكدانی یه‌كتره شه‌ڕێكه‌و ڕوویداوه.. به‌ڵام یه‌زیدییه‌كان تیایدا شكاون؛ ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆریان لێ بكوژرێن.
قونوسوڵیی به‌ریتانیا ترسی زۆری لێ‌نیشت له‌سه‌ر ئیماره‌ته‌كه‌ی میر محمد، چونکە زۆرتر یه‌زیدییه‌كان وئه‌رمه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ قونوسوڵگه‌ری به‌ریتانیان له موصڵ و ئورمییه وه هه‌رچی جاسوسیش كراوه له‌سه‌رده‌می خۆیدا له ڕێگه‌ی یه‌زیدییكان و ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه كراوه. هه‌موو جارێكیش كه ویستویانه نفوزی خۆیان زیاد بكه‌ن به‌ریتانیاو ڕوسیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو فیرقه‌یه‌وە یاخود ئه‌و دوو قه‌بیله‌یه‌وه توانیویانه ئه‌و كاره بكه‌ن و زانیاری ناوچه‌كه ببنه ده‌ره‌وه ..
به‌ریتانیا بە تەواوەتی ده‌ترسێت و پەیماننامەیەك مۆر ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه ده‌سه‌ڵاتی میرمحمدی سۆران له جێگایه‌كدا ڕابگیرێتزیاد نەکات یان هەر چۆن بووە بیوەستینن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ صه‌فه‌وییه‌كاندا پەیماننامەیەکی تریش مۆرده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مانشێوه نابێت فه‌رمانڕه‌واییه‌كی میرمحمد بڵاوە بکات.
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا مه‌لیك داود كه ئه‌میری مه‌مالیك بوو له به‌غداددا زۆر پشتگیری لێ ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا وه له خواریشه‌وه له ناوچه‌كانی به‌صره شۆڕشێكی زۆر گه‌وره‌له ڕێگه‌ی سه‌له‌فییه‌كانه‌وه یاخود ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت وه‌هابیییه‌كان رووی‌دابوو
نه‌یده‌ویست نفوزی خۆیشی له به‌غدادا له ده‌ست بدات وئه‌و ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانڕه‌واییه‌ی كه هه‌یه‌تی لە دەستی بدات و فشاریشی خرابووە سەر لە لایەن بەریتانیاوە، هه‌روه‌ها پارچه پارچه بوونی ناوچه‌كانی تر و گەورەبوونی روسیای قەیسەری وەك جەمسەرێك و فەرنساو بەرتانیاش وەك جەمسرێك کاریگەری خۆیان هەبوو لە ناوچەکەداو دروست بوونی ئیتحاد و ته‌ره‌قی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی یه‌هودی ده‌ونه‌مه هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر ناوچه‌كان.
محمد عه‌لی پاشا شۆڕشه‌كه‌ی كردبوو له میسردا وه جیابونه‌وه‌ی میسریش له خه‌لافه‌تی عوسمانلی خۆی بۆخۆی ڕووداوێك بوون كه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر میر محمدی سۆران دروستكردبوو..
یه‌كگرتنی به‌ریتانیا و یه‌كگرتنی شایی صه‌فه‌وی وده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌ر میر محمدی سۆران كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له هه‌موو لایه‌كیانه‌وه فشار خرایە سه‌ر میر محمد .. عوسمانیەکان به هیز و سوپا‌و توانای سەربازی زۆرێكی ئینكیشارییه‌وه هاتوو و هێرشی كرده سه‌ر میر محمد و زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی لێ سه‌نده‌وه.. و سوپای میر محمدی خسته تەنگەژەو ماندووبونەوە و ته‌فروتونا بوون، لێره‌دا زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ژێر ده‌ستی میر محمد سەندرانه‌وه وله پاشاندا تا وای لێهات میر محمد هیچ جێگایه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما.. تەنها ڕه‌واندوز نه‌بێت وه خه‌ڵكه‌كانیش زۆربه‌ی له ڕه‌واندوزدا بوون وه خه‌لافه‌تی عوسمانیش زۆر بێ ڕه‌حمانه به‌ره‌و ڕوویان ده‌هاتن به‌سه‌ركردایه‌تی ئینگلیز، بۆیه له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك مه‌لای ڕه‌واندوز به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌لای خه‌تێ ده‌چنه لای ده‌سه‌ڵاتدار و سەدری ئەعزەم، کە سەرۆك وەزیرانی ئێستا دەکات راستەوخۆ دە‌چنه لایان وقسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن كه گوایه چه‌ك به میر محمد دابنێن وبۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه هێور ببێته‌وه وزیاتر خه‌ڵك و سوپای كورد نه‌كوژرێت بۆیه سه‌دری ئەعزه‌م وعوسمانییه‌كان قسه‌ی مه‌لا به‌ڕێزه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن.. وه هه‌روه‌ها كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر شه‌ڕ ڕوونه‌دات ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به‌ناو خه‌ڵكدا كه ده‌بێت ئێوه‌ش چه‌ك دابنێن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانی‌دا نه‌كرێت.
بەهۆكاری دوو كه‌س مێژووی كوردیان زۆر شێواێنراوە ئه‌وانیش "مێجه‌رسۆن" و"حه‌سه‌ن حوسنی موكریانی" كه زۆر ده‌ستیان هه‌بووه له كاری گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری و له ته‌زویر كردنی مێژووی گه‌لی كورد وكوردستان.. ئه‌و مێژووه‌ی كه هه‌مانه زۆربەی تەزویرە، چونكه ئێوه ده‌زانن كه حه‌سه‌ن حوسنی موكریانی ده‌ستی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا تێكه‌ڵ بوو، چاپخانه‌یان بۆ دانا له ڕه‌واندوزدا، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووانه بشێوێنێت بە ئارەزوی خۆی لە هەمە چەشنە مێژووی بۆخۆی ده‌نوسییه‌وه مێجه‌رسۆنیش له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك له عه‌لمانییه كورده‌كان كه‌له‌گه‌ڵ ئیتیحادی ته‌ره‌قی كوردیدا بوون به‌تایبه‌تی حیكمه‌ت بابان و جه‌وده‌ت نامیق وكۆمه‌ڵێكی تر له‌وانه‌ی كه زۆر دژایه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌یان ده‌كرد ئه‌چوون ده‌ست نووسی مێژووییان ده‌نوسییه‌وه و ئه‌یانخسته ناو مه‌كته‌به‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان یه‌كێك له‌وانه كه دۆزرایه‌وه كه به ده‌ست نوسێكی تەز‌ویر كرا‌و له مه‌رگه له‌و كتێبخانه‌یه‌دا كه‌باس له مێژووی كورد ده‌كات گوایه هاتون و كوردیان ته‌فرتونا كردووه. ئەم مێژووە هیچ بنەماوئه‌ساسێکی نییه.
هیوادارم توانیبێتم سودیێکم گەیاندبێت.
..ئەم بابەتە لە شێوەی ووتار پێشکەش کراوە لەلایەن کاک ماکوان کەریم .
نوسینەوەی لە لایەن کاک هەریز خالیدەوە بە سوپاسەوە