07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌مالی سه‌ید قادر: بارزانی پیاوانی خۆی ناردووه بۆ لێدانم
كه‌مالی سه‌ید قادر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نییه لێیانداوه، به‌ڵكو داوای یاسایی له‌سه‌ر بارزانی تۆمارده‌كات.
له‌پۆستێكدا كه له‌په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك بلاویكردووته‌وه، دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر رایگه‌یاند له‌وانه خۆشبووه كه له به‌رده‌م قاوه‌خانه‌ی مچكۆی هه‌ولێر لێیاندا، به‌ڵام داوای یاسایی له‌سه‌ر موسعود بارزانی و ده‌زگاری پاراستنی پارتی تۆمارده‌كات.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه بۆی ده‌ركه‌وتووه مه‌سعود بارزانی پیاوی خۆی ناردووه بۆ لێدانی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر پارتی و بارزانی تۆمارده‌كات.
كه‌مالی سه‌ید قادر كه یه‌كێكه له‌كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌مانگی رابردوو به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و رێبه‌ریكردنی خۆپیشاندانێك دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی، چووه به‌رده‌م قاوه‌خانه‌ی مچكۆی هه‌ولێر، به‌لام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌رو چه‌ند وێنه‌یه‌كیش بلاوكرایه‌وه‌و راگه‌یه‌ندرا یه‌كێك له‌هێرشبه‌ره‌كان له‌ده‌زگای پاراستنه‌وه ره‌وانه كراوه ئه‌ویش ناوی ئاسۆ عه‌لیه.
د.ع