07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌مزگه‌وتێكی له‌نده‌ن ژنێك پێشنوێژی ده‌كات
له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا، ژن و پیاو به‌تێكه‌ڵی نوێژ ده‌كه‌ن و ژنێكیش به‌رنوێژیان بۆ ده‌كات.
له‌مزگه‌وتێكی شاری له‌نده‌ن به‌ناوی "مزگه‌وتێك بۆ هه‌مووان" چه‌ند موسڵمانێك بریاری ئه‌وه‌یاندا نوێژكردن له‌ناو مزگه‌وت به‌تێكه‌ڵی بكرێت و یه‌كێك له ژنانیشیان دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی پێشنوێژی بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و كۆمه‌ڵه موسڵمانه پێیانوایه له‌هیچ ده‌قێكی قورئاندا باس له‌وه نه‌كراوه كه ژن و پیاو نابێت به‌تێكه‌ڵی نوێژ بكه‌ن و رێگریش نه‌كراوه ژنان پێشنوێژی بكه‌ن، بۆیه ئه‌و بریاره‌یان داوه.
د.ع