07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران داوای هاوكاریكردنی ئه‌سه‌د له بارزانی ده‌كات
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ره‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ پشتگیریكردنی رژێمی سوریا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سیاسه‌ی كوێتی، حكومه‌تی تاران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مه‌سعود بارزانی رازی بكات هاوكاری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بكات.
سه‌رچاوه‌كه بڵاویكرده‌وه كه ئێران به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مالیكی داوایان له‌بارزانی كردووه واز له‌پشتگیریكردنی شۆڕشی سوریا بهێنێت و هاوكاری ئه‌سه‌د بكات.
هه‌رئه‌و سه‌رچاوه بلاویشیكرده‌وه كه ئه‌سه‌د رازییه به‌وه‌ی بارزانی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی ناوچه كوردییه‌كان بكات بۆ پاراستنی كورده‌كان.
د.ع