مێژووی کورد
  ڕاپەرینی پێنجوێن شکۆ و بەرزی کوردستانە
ماكوان كه‌ريم


ڕەوشی ناوچەکە : 

ساڵی ١٩٨٠ ڕژێمی ئەفلەقی بەعسی لەوپەڕی هێزو توانای سەربازی خۆیدا بوو، هەموو جیهان هاوکاری عێراقی دەکرد بەهۆکاری ڕەوشی نوێ لە ئێراندا ڕاپەڕینەکەی دژی محمد ڕەزا شاهی پەهلەوەی .. شۆرشی گەلانی ئێران سەکەوت.. بەسەرکردایەتی خەڵکی و داینەمۆی شۆرشەکە موجاهیدنی خەلقی ئێران بوو.. بەڵام خومەینی و دەسەڵاتی شیعە نیشین ئاخوندەکان شۆرشەکەیان بۆ خۆیان قۆرخ کرد ، ڕیفراندۆمێك ئەنجامدرا لە ناو خەڵکیدا ئایا کۆماری ئیسلامیان دەوێت یاخوت دەوڵەتێکی دوور لە دین ؟.. زۆرینەی خەڵکی کۆماری ئیسلامی هەڵبژاد، ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی جیهان ڕووداوەکان لە ئێراندا بە هەند وەربگریت.. و عێراقیان بە هێز کرد بۆڕاگڕتنی پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا.. جەنگ لە بەرواری ٢٢/٩ /١٩٨٠ز دەستی پێکرد ..

هۆکاری ڕاپەرینی پێنجوێن: 

ڕژێمی عێراقی هەموو لادێ و دێهاتیەکانی.. ناوچەی پێنجوێنی داگرتبوون هێنابوونیە ناوشاری پێنجوێن .. کۆمەڵەیەکی نیشتەجێ بۆ دروست کردبوون ..کە ناسرابوون بە (موجموعەکە). زۆر لە خوارو پێنجوێنەوە بوو .. واتا قەرباڵغیەکی زۆر لە ناوچەکەدا دروست بوو بوو..
خەڵکی ناوچەی پێنجوێن و دەوروبەری بەگشتی زۆر توڕە بوون .. لە دەربەدەرەکردنیان لە ماڵ و زێدی خۆیان ..
شکستی شۆرشی ١٩٧٤ز بەسەرکردایەتی موستەفا بارزانی کاریگەی زۆری جێهیشتبوو لەسەر دڵ و دەرونی خەڵکی پێنجوێن و ناوچەکە بەگشتی، لەسەرو هەموویەوە شۆرشی چەکدرای و هێزێکی نوێ و خۆڕێکخستنەوەیەك سەریهەڵدا لەناوچەکەدا زۆر بە زووی تەشنەی کرد لەناو خەڵکیدا بڵاوبوویەوە بەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان .. خەڵك زۆر بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەدەوری ئەم شۆرشە نوێیە کۆبونەوە وەك پوش بنیت بە ئاگرەوە.. بەرابەرایەتی جەلال تاڵەبانی..!
خەڵکی ناوچەی پێنجوێن لەسەر ئاگر بوون .. داخ لەدڵ بوون .. بێجگە ئەو هەموو کارەساتە .. دەزگاکانی بەعس لە ئاسایش و دەزگای هەواڵگری سەربازی و ..هتد ئازارو ئەشکەنجەی خەڵکیان ئەدات .. ئەودەمە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەکە کەسێك خوێن ڕێژبوو.. بەناوی مەلازم "ترکی" .. کەسێکی عەرەب بوو .. قایماقامی پێنجوێن ناوی "فەوزی" بوو.. هەرچەندە قسەیەك هەیە دەڵێن فەوزی لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە بووە.. هەموو ئەم رووداوانە هۆکار بوون بە سەرهەڵدانی ڕاپەرین لەشاری پێنجوێن.

دەستپێکی ڕاپەرین لە دەرەوەی شاری پێنجوێن بوو :

پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری سروشتی وا هەڵکەتووە لەسەرسنوری ووڵاتی ئێراندایە .. وەك پێشتر ئاماژەم پێدا هەرکەس لە گوندە داگیراوەکان ببینرایە ئەوان تەقەیان لێدەکردو بە پێشمەرگە ئاژماردیان دەکرد و جاری واهەبوو شوان و خەڵکی جوتیار دەبوونە قوربانی فیشکی نەگریسی بەعسیەکان ..

یەکێك لە پێشمەرگە ئازاکانی ناوچەی پێنجوێن بەناوی "عەبدووڵا نەرزەنەیی" یاخود لەناسراوە بە (عەبدوڵا گۆج).. 

کاك عەبدووڵا هەرزەنەی بە کاری پێشمەرگایەتی هاتبووە ناوچەکانی بایەوەی سەر سنوری عێراق ئێران و دەبوو بگەڕایتەوە لە باییەوە بۆ شارباژێر.. لەڕێگادا لە نزیك گوندی ئاڵیاوا تەقەی لێدەکەن و ئەویش وەك پیشمەرگەیەکی قارەمان لێیان دیتە دەست و سەربازێك و عەریفێاکیان لێدەکوژیت.. خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ شارباژێر..

هێزی سەربازی عێراق لە ناوچەکە بڵاوە دەکات .. لە تۆڵەی ئەو دوو کوژراوەی خۆیان .. شوانێك بەناوی دێوانە مەجید .. کە شوانی مەڕووماڵاتی شار بوو بەگشتی .. دەیکوژن و زۆر دڕندانە لاشەکەشی دەشێوێنن.. خەڵکی پێنجوێن بەدەم تەقەکەوە دەچن دەبین دێوانە مەجید شەهید بووە .. دەیخەنە تابووت و بە ناوشاردا دەیگڕن و دروشم و خۆپیشاندان لە ١٩ مانگی حەوت دا شاریپێنجوێن سەرهەڵئەدات .. بەڵام خەڵکە زۆر نیە بەو شێوەیە .. بۆیە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە و هەندێکیش لە شوعیەکان بۆ شەو لە مزگەوتی پاشا لە شاری پێنجوین کۆدەبنەوە بۆ ٢٠ مانگ زیاتر جۆش و خۆرۆش بدەنە ڕاپەرینەکە ..
ئەو کەسانەی کە هەڵسوڕێنەری خۆپشاندانکە بوون ..
- مامۆستا کەمال سەرسپی 
- شەهید حەمە ڕحیم 
- حەمەی حاجی عارفی داربەن 
- مامۆستا ئەحمەدی حاجی عەزیز 

ئەم کەسانە زیاتر جۆشو خۆرشی خۆپشاندانکەیان ئەداو دروشمیان دژی ڕژێمی بەعس ئەدا و بێجگە لەوەی کە ژنان وپیاوان شاری پێنجوێن و ناوچەکانی دەوروبەر بەشدار بوون ، ڕۆڵی ئافرەتان زۆرگرنگ بووە لە ڕاپەرینەدا .. ئەویش خانمێك بەناوی گەلاوێژ خان.. رۆڵی سەرەکی هەبووە لەو خۆپیشاندان و بەرخوردانەی شاری پێنجوێن .

دەرئەنجام :

شۆرشگێراکانی پێنجوێن و پیاو مەعولانی بەگشی.. مەبەستیان بوو کە ئەم خۆپیشاندانە رووبدات .. لەبەر ئەوەی .. دەبووهۆکاری چاوترسێنی حیزبی بەعس و زیندویەتی خەڵکی پێنجوێن و چالاکی نوێ پێشمەرگە لە شاخەکان و هاتنە ناوشارەکان بە مەفەرزەو .. دەست وەشندنایانو گورزی قایم وەشاندن لە ڕژێم بەعس..
ئەمە هەموو دەرئەنجامی ئەو ڕاپەرینەی شاری پێنجوین بوو.. کە بەهەزارەها قارەمانو پێشمەرگەی چەبوك و ئازای دروستکرد لەناوچەی پێنجوێندا.. بە هەمیشە زیندووی و ناوازەی خۆی هێشتەوە ..
ئەگەر کوڕانی گەرمیان و شارەزوور ناسراون بەئازایەتی .. ئەوا شاری پێنجوێن و ناوچەکانی ناسراون بە پێشمەرگە کوێستانیەکان قارەمانیان لەناو هەموو حیزبو لایەناکاندا دیار بووە .. پێنجوێن و پێنجوێنیەکان لەڕاستیدا داینەمۆی شۆرش و ڕاپەڕین بوون .. هەمیشە بۆ ناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەی تاببێتە شاری هەڵمەت و قوربانی.
به‌روار: 21/07/2016
بینین: 312