هەڵبژاردە
  کە ئەڵتەرناتیڤی بارزانیاتان نیە یاری بۆ بە ئەقڵی خەڵکی دەکەن ..
نوسینی: ماکوان کەریم


سەرەتا من چەند لەم ووڵاتەی نەرویجە کارم بە باگردێنێك هەیە ئەوەندەش کارم بە پارتی هەیە، واتا پارتی نیم .. بەڵام هیچکام لە حیزبەکانی کوردستان جورئەتی دانانی بەدیلیان نیە بۆ بارزانی..
بۆ؟
بەم نمونەیە دەست پێدەکەم : ئەوکەسەی کە نیزال دەکات واتا دادەبەزێتە گۆڕەپانی یاری جەنگ.. دەبێت حەجمی بەرانبەر بزانێت، تا پارسەنگی لە رووی هێزەوە رابگیرێت و دادپەروەری لە نێواندا هەبێت نەك لایەك سەنگی قورستر بێت بەسەر لاکەی تردا..
واتایی چییە ئەم نمونەیە..
هەندیك لە رۆشنبیران پێیان وایە کە دیموکراسی لە کوردستاندا کوڵاوە و ئیتر .. حیزبەکان کە بانگەشەی بۆ دەکەن بڕوایان پێیەتی ..! بێگومان دیموکراسی لای زۆنی زەرد تەنها بنەماڵی بارزانییە.. (اذا قال سەرۆك ئیتر قال شعب) ئەوە دیموکراسی پارتیە..
لای یەکێتی دیموکراسیمان بینی چییان نەکرد بە گۆڕانو هەڤاڵ ئەبوبەکرو تەزویر کردنی کورسی .. وەك گۆڕانەکان ئاشکرایان کرد..
ئەم چارەش گۆڕانەکانمان بینی لە باسی دیموکراسیو قسەی زلو بێمعانایاندا مامۆستای ئاینیان بێبەش کردو کتێبیان قەدەغە کرد کە ئەوپەڕی داڕمانی ڕەوشتی بوو بۆ گۆڕانو دورشمەکانی ...
بەهەر حاڵ ووێنەی سێ حیزبە گەورەکە بوو خستمەوە بەرچاوتان ..
تەبعەن ئیسلامیەکان نەبوون بەو رەقەمە کە ئەڵتەرناتیڤی سەرۆکی هەرێمیان هەبێت، یەکێتی و گۆڕان جورئەت ناکەن ئیسلامیەکان هەر ناوێرن..
بۆچی دەڵێم : یەکێتی و گۆڕان جورئەتی کاندیدیان نیە بەرانبەر بارزانی .. چوونی فوئاد مەعسوم بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری گرێبەندێکی نێوانی یەکێتی و پارتییە..!
گۆڕان تا ئێستا نەیتوانییەوە لە نیزالی رووبەرو بونەوەی بارزانیدا کاندیدی جدی هەبێت، کاندید جدی بۆ پۆستی هەرێم لە ناو گۆڕاندا خودی نەشیروان موستەفاییە، بەڵام هەر کەسێکی دیکە کاندید بکات بەناوی پرۆفیسۆرو فەلسەفە و مامۆستای زانکۆ ئەم رووکەشانە قسەیەکی بەتاڵە .. چونکە کەسەکە دەشێت پرۆفیسۆر بێت ، بەڵام ناتوانێت قوتابخانەیەکی سەرەتای ئیدارە بکات چجایی ئەو جەنجاڵیە موخابەراتیەی هەرێمی کوردستان ، تا ئێستاش لە ناو یەکێتی بەدیلی جدی نییە ، گریمان د. بەرهەمیش بێت، کە لەڕاستیدا کەسێکی لێهاتوو بەتوانایە بۆ ئەو پۆستە ئایا یەکێتی ئەو کاندید دەکات؟ ، یان هەر ریکلامی تێڤی و راگەیاندنەکانە..! چونکە بڕوام نییە هەرگیز یەکیتی یاری بە کارێکی واهەستیار بکات ..
کەمادام بارزانی ئاڵتەرناتیڤی نییە وازی لێبێنن با ڕێگاکەی تەواو بکات، هەرچەندە وەك ماکوان من بە خەتی سووری نابینم وەك ووتم تەنها جامانەکەی لای من سورە ... ئەم رۆحە دیموکراسییە لە کەییەوە زیندوو بۆتەوە لە ناختاندا لە کاتێکدا دڵنیام لەگەورەوە بۆ بچوکتان... بڕواتان پێیی نییە، چونکە واقیعەکە وایە هەموو بە خوێن هاتوون ، هەموشتان بوون بە رەمز، وە بە خوێنیش دەڕۆن..! ، پاشان زۆربەی رکەبەرە کاندیدەکانی بارزانی هەموو لۆکاڵین ، بارزانی سەرکەردەیەکی نیودەوڵەتییە، لە هەمووی گرنگتر ئێمە تا ئێستا پاییە دەوڵەتمان نیە باسی هەڵبژاردنی دیموکراسیانەی سەۆکی هەریمێك دەکرێت..!
تەنها لەسەر بنەمای هێزو سەنتەری هێزەکان مامەڵە لەگەڵ سەرکردەی حیزبەکاندا دەکرێت لەدەرەوەی ووڵات، پاشان ململانێی تورکیاو ئێران و ئەمریکا و ناوچە سونیەکانیش هەموو کاریگەری خۆیان هەیە با لەولاوە بوستێت..
لەدوای دەرکەوتنی هەدەپە و هێنانی ٨٠ کورسی مەسعود بارزانی زیاتر لە تورکیادا گرنگی پێدەدرێت .. !
ئەو یارییە هەروا ئاسان ننیە کە ئێرانو هەندێك دیموکراسخوازی راستەقیینە دەیانەوێت..!
جا من ئیتر حەقی ئەوەم نیە ، یەکێك لە حیزبی ئەولایە دەڵێت دزە ، ئەوی تر لە حیزبی ئەم لاییە دەڵێت خیانەتکارە ... من نەهاتووم ئەو ململانیە ساغ بکەمەوە ، بەڵکو باسی واقعێك دەکەم کە بەچاوی خۆم دەیبینم .. ئیتر مەرج نیە چاوی منیش راست بێت..
کەواتە ئەگەر دەتانەوێت بارزانی دەستاو دەستی دەسەڵات بکات بە ئاشتیانە .. فەرموون هاوشێوەی خۆی کاندید پێشکەش بکەن ، لەگەڵ ڕێزم بۆ د. کەمال میراودەلی و د. کەمالی سەید قادر و پرۆفیسۆر بورهان یاسین ئەمانە کەی توانای رکەبەری بارزانیان هەیە..! ئەوەی رکەبەری بارزانییە ، نەوشیروان موستەفا و بەرهەم ساڵحە.
واقیعی کوردستانیش بزانن ، هەریمی کوردستان نە فەرەنساییە و نە نەرویجە تا لەسەربنەمایی هەژمونی گەلای دوو سەد ساڵ پێش ئێمە مامەڵە لەگەڵ رەوشکەدا بکەین .. ئەوانەی سەرکردە ووڵاتی ئێمەن ، هەموو دیکتاتۆری دیموکراتخوازن، لیس ببعید تەماشای زۆنەکان بکەن .
به‌روار: 15/06/2015
بینین: 1461