هزر
  بيركردنەوە لە ئیسلامدا ڕێگای گەیشتنە بەخوا و خوای گەورەت پێدەناسێنێت
ووتار: ماکوان کەریم


نوسینەوەی : محمد تەوحیدی
بیرکردنەوە لەناو دینی ئیسلامدا بابەتێکە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، تاکی مسولمان دەتوانێت بەهۆی بیرکردنەوەوە.. ئامانجی دین و ژینی بپێکێت . 
زۆرجار هەندێك مسوڵمانی بەڕێز تانە لەوە دەدەن دین فیکرەو بیرکردنەوە ی تێدابێت، بەڵام ئێمە دەڵێین : پێشەوای ئێمە رسول الله ﷺ لەدەرەوەی وەحی کەسێک بووە کە بیری كردوەتەوە ، هەندێک جاریش فیکرە و بۆچونی کەسانی دەوروبەری وەرگرتووە .
رسول الله ﷺ ڕاوێژی( شورا) بەکار هێناوە لەگەڵ هاوەڵەکانیدا ، نمونە بۆ ئەم باسە کاتێک رسول الله ﷺ و هاوەڵانی لەجەنگی (بەدر) دا بوون رسول الله ﷺ ڕاوێژی کرد بە (حباب بن المنذر) ئەویش فیکرەو بۆچونی دایە رسول الله ﷺ- کە ئەو جێگە بۆ جەنگکردن ناشێت، ئەمەش زادەی بیرکردنەوەی ئەو هاوەڵە بەڕێزە بوو ڕەزامەندی خوای لێبیت ..
خودای پەروەردگار لە قورئانەکەیدا کە کەلامی خۆیەتی داوای لە پێغەمبەران وئێمەی موسڵمان کردوە بیر بکەینەوەو تێبفکرین.
نمونەی تێفکرینی پێغەمبەران تێفکرینی رسول الله ﷺ لەکاتی چونی بۆ ئەشکەوتی حیراء( غار حراء )پێش هاتنی وەحی و بیرکردنەوەی لەم گەردوونە..
هەروەها پێغەمبە( ابراهیم)ە تێفکریوە وبیریکردوەتەوە لە گەردوون و دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار،هەموو مەلەکوت..
لەسەر مرۆڤی موسڵمان پێویستە هەمیشە بیربکاتەوە وتێبفکرێت و لە هیوا خواستندا بێت بۆ زانستو وەرگرتنی زانیاری، ئەگەر دوربێت لە بیکرنەوەو هیوا خواستن بۆ زانست ئەوا ئەوە کەرامەتی خۆتت لەدەست داوە لە مرۆڤ بوون دەرچوویت.!
بەم هۆکارەیە مرۆڤی موسڵمان دەکەوێتە بەر تاەنو توانجی مرۆڤە بێباوەڕەکان (ملحد) وەك خاڵی لاوازی موسڵمان بەکاری دەهێنن ، بەڵام لەڕاستیدا بیرکردنەوە لەگەڵ مرۆڤی موسڵماندا پێویستە دوو شتی لێکدانەبڕاو بن تەریب بەیکەوە دەڕۆن.. 
پێویستە لەسەر مرۆڤی ئیماندا تێبفکرێو بیربکاتەوە وەك چۆن خودای پەروەردگار پێویستی کردووە. 
خودای پەروەردگار لە فەرمایشتە موبارەکەکەیدا بە ڕوونی ئاماژی بۆ ئەم باسە کردووە دەفەرموێت ( قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ۚ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ )(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیەوسلم ) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه‌، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه‌) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.العنكبوت[20] ..
لێرەدا خودای پەروەردگار داوا لە بەندەکانی دەکات بگەڕێن و بیربکەنەوە ، خودای پەروەردگار لە چەندین ئایەتی دیکەدا دەیەوێت فێری پرسیارکردن وگەڕان بەدوای زانیارمان بکات ، بەنمونە خودای پەروەردگار دەفەرموێت (( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ (البقرة[189] ) ،يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ (البقرة[219] ) ، وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ (البقرة[222] ) .. )) هەموو ئەم ئایەتان بە یەک ووشە دەست پێدەکەن کە هانی مرۆڤی خواناس ئەدات بۆ پرسارکردن وتێفکرین ، ئەم شێوە دواندنەی خودای پەروەردگار.. برتییە:- لە ئەکادیمای بنچینەکانی فەلسەفە ، گەڕانە بەدوای وونبوەکاندا!..
مرۆڤ بە چوار توانای بیرکردنەوەی جیاوازدا تێدەپەڕێت ، سێدانە لەو توانایانە هەموو گیانداران تیایاندا هەیە وبەشدارن ، بەڵام توانای چوارەم تەنها لەنێومرۆڤەکاندا بونیان هەیە .
- یەك لەوتوانایانە بیرکردنەوەی هەستی..کە بریتییە :- لە بیرکردنەوەیەکە پەیوەند بە بینین و بیستن و تامکردن و دەست لێدانەوە هەیە ..
- توانای بیرکردنەوەی خەیاڵی :- بیرکردنەویەکە پەیوەندی بە خەیاڵ و بۆچونی تایبەتی مرۆڤەوە هەیە کە خودی خۆی وێنا بۆ شتەکان دەکات ..
- توانای بیرکردنەوەی وەهمی بریتییە :- بیرکردنەوە لە کەسێک یان شتێک بەپێی وێناکردنی خۆت کە فڵانە کەس خەمبارە یا دڵخۆشە.. 
- توانای چوارەم بۆ بیرکردنەوە تاکە توانایە لە مرۆڤدا بونی هەیە و لەگیاندارەکانی تردا نییە ، ئەوتوانایە توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ..هزر کردنە 
پێویستە ئەم توانایە تەواو ڕەنگ بداتەوە لەناو ژیانو کاردانەوەی هەبیت لەخودی موسڵماندا ، چونکە بێباوەڕەکان تەواو پشت دەبەستن بە توانای جۆری یەکەم (توانایانە بیرکردنەوەی هەستی) بەتایبەتی لە بونی خودای پەروەردگار داوای بەڵگەی بینین و بیستن و دەست لێدانەوە لە ئێمەی ئیماندار دەکەن .!
هەستی چوارەم( توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) زۆر گرنگە لە ناو ئێمەی مسوڵماندا بونی هەبێت ،لەبەرئەوەی هەستی چوارەم (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) توانادەستگرتنی تەواوی هەیە بەسەر هەستی یەکەمدا (توانایانە بیرکردنەوەی هەستی) کە بێباوەڕەکان تەواو پشتی پێدەبەستن . بە نمونە چۆن مرۆڤێک لەدورەوە سەرابێك دەبینێت.. یاخود ترویلکە .. ئەگەر تەنها بەتوانای یەکەم لێکی بداتەوە( توانایانە بیرکردنەوەی هەستی) دەبێت چاوەڕوانی گەیشتن بە ئاو بکات ، بەڵام ئەگەر بە هەستی چوارەم (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) حاڵەتەکەی لێکدایەوە و زانی کە سەراب نیە ئەوا بە هیوای بونی ئاو.. ناچێتە جێگاکە ، دەزانێت بە بەکار هێنانی هەستی چوارەم(توانایبیرکردنەوەی عقڵییە ) بۆی دەرکەوت وبیری کردەوە کە ئەوە سەراب وترویلکە نابیتە ئاو، ئەم بیرکردنەوە ئەقڵ ڕێکی دەخات .
یەکێک لەو نمونانەی پێویست بەبەکارهێنانی (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) دەکات ئەوەیە ، چەند ساڵێك لەمەوبەر هیچ کەسێك نەیدەزانی لەناو هەوادا ڤایرۆسێك هەیە بەچاونابینرێت و زۆر بچوکە ...
دەچێتە ناو لاشەیباڵندەوە و دەبێتە هۆی ئەنفلوەنزا و دواتر دەگوزرێتەوە بۆ مرؤڤ . پرسیار بۆ بێباوەڕان ئایا بە بەکارهێنانی توانای جۆری یەکەم (توانایانە بیرکردنەوەی هەستی) ئەم فایرۆسە بونی هەیە ؟
لەوەڵامدا دەڵێن :- نەخێر ، چونکە هەستی چوارەم (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) یان تەرککردووە لەکاتێکدا دۆزینەوەی ئەم فایرۆسە جۆری هەستی چوارەم (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) . بۆیە کاتێک ئێمەی مسوڵمان باسی خودای پەروەردگار دەکەین بە هەستی چوارەم (توانای بیرکردنەوەی عقڵییە ) پشتڕاستی دەکەینەوە .
خودای پەروەردگار نە دەتوانرێت ببینرێت و دەست لێبدرێت .. بۆیە خودای پەروەردگار لە فەرمایشتە پیرۆزەکەیدا داوای بیرکردنەوەمان لێدەکات تا بیربکەینەوەو تێبفکرین و بگەین بە دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار بە زانست تا - زاتی بەرزی بناسین .
پێویستە مرۆڤی مسوڵمان لەوکەسانەب ێت کە خاوەنی بیرکردنەوەن و هەمیشە لە پرسیار کردندابێت وهەوڵبدات بۆ وەرگرتنی زانست، لەڕاستیدا خودای پەروەردگار داوامان لێدەکات بیربکەینەوەو تێبفکرین .
لەکۆتایدا دەلێین : ( ئاقڵترین کەس ئەوکەسەیە کە هەوڵدەدات بۆ وەرگرتنی زانست وزانیاری ، نەفامترین کەسیش ئەوکەسەیە کە وادەزانێت زانایە و هەموشتێک دەزانێت و پێویست بەوەرگرتنی زانست نییە )
به‌روار: 30/08/2016
بینین: 1321