هزر
  بۆچی هەر لەسەرەتای هاتنی ئسلامدا بەندە وکەنیزەك سەبایا حەرام نەکراوە ؟
ووتاری : ماکوان کەریم

 

نوسینەوەی محمد تەوحیدی 

لەڕۆژگاری وەك ئەمڕۆماندا کۆمەڵە کاسانێك بۆ تانە  تەشەروڕەخنەگرتن لە ئیسلامی مەزن ، دێن ئەم باسە دەوروژێنن ، و خەڵکی عەوام ونەشارەزا بە بابەتە  پێی هەڵدەخەڵەتێت ..!
 جا - دێن و ئەم باسە وا نیشانی ئەوخەڵکە نەزانەی دەدەن کە  ئیسلام داهێنەری ئەم دیاردەیە بووە..

هەروەها ئەوکارەی داعش کردی دەیکەنە بیانو بەڵگە بەسەر ئیسلامی مەزنەوە، بەڵام ئەگەر بچینەوە بە مێژوودا ٪۱٠٠ پێچەوانە دەبێتەوە ،لەبەرئەوەی تاکە دین و فیکر بووە ، جورئەتی ئەوەی کردووە بڵێت  بەندە ئازاد بکەن ونابێت مرۆڤی ئازاد بکرێتە کۆیلە .. 

بۆخۆی ئەم بابەتە یەکێکە لە خاڵە جەوهەری وبەهێزەکانی ئاینی  ئیسلام ، دەبێت ببێتە بەڵگە  بەدەستمانەوە ، نەك ـ بکرێتە بەڵگە بەسەرمانەوە ، لەبەر ئەوەی لەسەردەمێکدا ئەم دیاردەی بازرگانی کردنە بەمرۆڤەوە بەجۆرێك تەشەنەی سەندبوو  بەرگرتن لێی کارێکی ئەستەم وگران بوو، هیچ کەسێك جورئەتی ئەوەی نەدەکرد باسێکی لەوجۆرەبکاتەوە ،   یەکەم فیکرو ئایدۆلۆجیا جورئەتی ئەوەی کرد بڵێت بەندە ئازادکەن ،تەنها ئیسلام بوو، هیچ فیکر و ئاینێکی تر ئەوباسەی نەکردۆتەوە .
 تەنانەت بە ئەورپای مرۆڤ دۆستیشتەوە، بەڵام زۆرێك لەوانەی ئەم ڕەخنە دەگرن ، یان ئەوەتا دەیانەوێت ئەوجوانییەی ئیسلام  وونکەن وبیشارنەوە ، یان  گویی خۆیان لەمێژوو خەولێخستوە   بەشێوەیەك کە هەرنەیاننەویت بیبیستن ..

سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین بەندە وکەنیزەك وسەبایا  ئیسلام داهێنەری نەبووە ، بەڵکو ـ هەر لەپێش ئیسلامدا ئەم دیاردەی بازرگانی کردنە بەمرۆڤەوە بونی هەبووە ..
 زۆرێك لە وڵاتەکانی (ئەسینا ، یۆنان ، مصر ..هتد. ) هەریەك لەمانە لەپێش ئیسلامدا،  بازاڕی تایبەت بەخۆیان هەبووە بۆ  فرۆشتنی مرۆڤ و کردناین بە کۆیلە .

ئەم دیاردەیە لەسەردەمی خۆیدا بووەتە دیاردەو باسێکی ئاسایی، بەجۆرێك هەرکەس بەندەو کەنیزەکی نەبووایە شتێکی سەیربوو..

 چەند هۆکارێك هەبوون بۆ کردنی مرۆڤ بە کۆیلە ، بەنموونە ، هەروەك چۆن دەریا چەند رووبار و لقێك بووەتە هۆی دروست بوونی ، ئاواش ئەم دیاردەیە چەند لق و هۆکارێك بونەتە هۆی دروست بوونی ..
 چۆن بۆ وشککردنی دەریایەك پێویستە لقەکانی بگریت ، ئاواش بۆ نەمانی بەندە و کەنیزەك دەبوو هێواش هێواش لق و هۆکرەکانی بنەبڕبکەیت ، نەك  بەیەك جار بڕیاری نەمانی بدرێت کە شتێکی زۆر نا واقیعی بوو، ئیسلامیش ئاین واقیعی و قۆناغ بەندیە  ، لەبەرئەوەی ئەگەر بەیەك جار بڕیاری نەمانی بدرایە زۆرێك لەوبەندانە دەکەوتنە ژێر هەڕەشەی برسێتییەوە و تەنانەت مردنیش  دەبووە هۆکاری ئاژاوەو فیتنە لە ناوچەکە ..

زیاد لە ۲۸ جۆری کۆیلایەتی لەسەردەمی جاهیلیەتدا بونی هەبووە ، بەکورتی دەچینە سەر چەند خاڵێکی سەرەکی ،  لێرەد باسێکی کورتی ئەوهۆکارانە دەکەین کەلەسەردەمی جاهیلیەتدا خەڵکی پێکراونەتە بەندە :- 

-یەکێك لەهۆکارەکانی بوون بەبەندە ئەوەبووە کە دایك و باوکی بەندە بوبێتن ، ئەوا وەچەی بەندە هەر هەژماردی بەندەی بۆکراوە .

-  یەکێکی تر لەهۆکارەکانی بوون بەبەندە لەسەردەمی جاهیلیەتدا (دزی) بووە ، لە کۆندا دەچون مرۆڤیان دەدزی ودەیانکردن بە کۆیلە ودواتر دەیان فرۆشتن .

- هەژاری:-  کەسێك کە هەژار ودەست کورت بوایە هەڵدەستا بە فرۆشتنی خۆی ، تا لەڕێگەیەوە ببێتە ئیشکەری گەورەکەی ، گەورەکەی بەخێوی بکات.

 - جەنگ:- واتە هەرکەسێك  لەجەنگدا بگیرایە دەکرانە کۆیلە و ئافرەتانی کۆیلە (سەبایە ) بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دەکرا وەك خزمەتکار وتێرکەری ئارەزوو ی شەهوەتی  ...
ئەو هۆکارانەی باسمان کرد مشتێك بوو لە خەروارێك ، واتە لەسەردەمی جاهیلیەتدا هۆکار زۆربوون بۆ بوون بە کۆیلە کە ژمارەیان دەگاتە زیاد لە  ۲۸ جۆر ، بەڵام ئیسلام هات وردە وردە ئاسەواری نەهێشتن..

ئاماژەمان پێدا ئەگەر ئیسلام بیویستایە بەیەك جار ئەم دیاردەیە لەناوبەرێت ، دەبوە هۆی ئاژاوەو هەڕەشی برسێتی لە بەندە ئازادبووەکان..
 نمونەی بەرچاو هەیە لەسەر ئەم باسە ، بۆنموونە لە ئەمریکادا کاتێك بڕیارێکی تەواو درا لەسەر نەمانی کۆیلە لەو وڵاتەدا لەلایەن" ئەبرەهەم  لینکۆن" ، بووە هۆکارێك بۆ ئاژاوە و ٦ ملیۆن کەس لەناو چون !، بەهۆکاری چینایەتی  (کۆیلە ڕەش پێست) و سپی پێست ..

 چۆن دەریا بەهۆکاری چەند لق وجۆگەیەك دروست دەبێت، ئاواش بەندە وکەنیزەك بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دروست دەبێت کەئاماژەمان پێداوە ، بۆیە ئەگەر ئەو دەریایە لق و جۆگەکانی بگیرێن لەئەنجامدا دەریاکە وشك دەکات ، بەهەمانشێوە ئیسلام هات دانە دانە ئەو لق وسەرچاوانە لەناو بەرێت کە دەبنە هۆی دروست بوونی بەندەو کەنیزەك ، هەتاوەکو- بەندەو کەنیزەك بەشێوەیەکی پلەبەندی کۆتای پێبهێنرێت هیچ زەرەدێکی بەدواوە نەبێت و نەبێتە هۆی ئاژاوەو فتنە لەناوچونی خەڵکی..

یەکەم هۆکار کە ئیسلام هەڵسا بەڕێگری کردن لێێ بریتیبوو لە ڕێگریکردن لە فرۆشتنی مرۆڤی ئازاد ، واتە بەهیچ جۆرێكنابێت مرۆڤی ئازاد بکرێتە کۆیلە خودای پەروەردگر دەفەرموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )الحجرات[13] 

ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به‌هه‌مووان.


ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەربەستێکی بەهێزو ڕێگرییەکی گەورەبوو لەبەردەم ئەم دیاردەیە تا چیدی تەشەنە نەکات ، بەواتایەکی تر شادە ماری ئەم دیاردەیە کوژایەوە ، هەروەك چۆن دەریایەك لقە سەرەکیەکەی بگریت بەتێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی وشك بوونی دەریاکە..

ئیسلام  بۆ خۆی واقعییە ، مامەڵە لەگەڵ دیاردەکان بە حیکمەتو  زانایانە دەیکات چونکە لەلای ۆپەروەردگارەوە هاتوە، وەك مەی  کە بەقۆناغ حەرام کرا .. هەر وەك زەواجی  موتعە ..لە سەردەمی خەیبەردا  حەرام کرا بە قۆناغ بەندی، هەوەك فەرز بوونی جیهاد  بە قۆناغ بوو، هەروەها  رۆژو  زەکات  گۆڕینی قیبلە .. ئیسلام  زۆربەی زۆری ئەحکامەکانی کە قەدەغەکراوە بە پلەبەندیو قۆناگ بەندی بووە. 

دوابەدوای ئەمە پرسیارێك دێتە پێشەوە ،ئایا هۆکاری چیبوو لەئیسلامدا مامەڵەی لەگەڵدا کرا ؟ 

 لەوەڵامدا دەڵێین: بەڵێ لە ئیسلامدا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە ،نەدەکرا ڕاستەوخۆ کۆتایی بەم دیاردەیە بهێندرێت کە چوبووە خوێی تاکەکانی ئەو سەردەمە ، دەبێت ئەوە بزانین مامەڵەکردن جیایە لە گەڵ باوەڕ بون بەشتێك  ،ئیسلام هەڵسا بەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تا ـ کاتی کۆتای هاتی دیاردەکە ، نەك ڕەواج دان بە کارەکە ، چونکە لەدەرەوە لە ووڵاتی (رۆم و ئەثینا و ئەوروپا، حەبەشەو میسر و ئەفریقا   بەگشتی ) بەندە دەهاتە ناو موسڵمانایش  ، بۆیە نەدەکرا ڕێگری لەم کارەبگیری بەیکجار لەدەسەڵاتو سنوری موسڵمانیشدا نەبوو ، بۆیە ئیسلام هەڵسا بەمامەڵەکردن لەگەڵیاندا،  تا- کۆتای هاتنی دیاردەکە ، لەلایەك ئیشی کرد بۆ نەمانی دیاردەکە ، ولەلایەکیش ڕێنموێنی خەڵکی کرد چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت تا ـ کۆتاییان پێدێت...

دواتر پرسیارێك دێتە پێشەوە ، بۆچی ئیسلام ڕێگری لە بەندەو کەنیزەك نەکرد لە جەنگدا ؟ 

لەوەڵامدا دەڵێین :  سەرەتا دەبێت ئەوەبزانین ئیسلام ناوی (سەبایە ی گۆڕی بۆ کەنیزەك (ملكەتولیەمین) ) سەبایە چییە ؟ وکەنیزەك چییە؟

سەبایە :  لەجەنگد بگیرایە بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت وەك خزمەتکار وتێرکەری ئارەزوو ی جنسی ..
 
کەنیزەك (ملکەتولیەمین) : واتە خاوەندارێتی بەبونی سوێند ، واتە بونی عەقدێك بە سوێند ، هیچی کەمتر نییە لە عەقدی نیکاح (هاوسەرگیری) ، بەواتایەکی تر، چۆن پیاوێك بۆکردنی زەواج دێت عەقدێك دەکات لەگەڵ ئافرەتەکەدا، ئەم حاڵەتەش بە هەمانشێوەی هاسەرگیری دەبێت پیاوەکە عەقدێك بکات لەگەڵ کەنیزەکەکەدا، جا ئەم عەقدە زۆر لە عەقدی نیکاحەکە بەهێزترە و سوێند لەنێوانیاندا هەیە..

بەهۆی چەند هۆکارێکەوە  ئەم جۆرەی بەندایەتی لەئیسلامدا لانەدرا تاماوەیك ، لە کۆندا وابوو لەکاتی جەنگەکاندا ئافرەت لەگەڵ لەشکردا دەڕۆیشت وهانی مێردو کەسو کاری خۆیان دەدا، پیاوەکەی وای نیشان ئەدات ترسی نیەو  راناکات لەشەڕدا ، چونکە شەرفی خۆی لەگەڵذایە  ، جا ئەگەر لەشەڕدا ئافرەتانی موسڵمان بگیرانایە مامەڵەی سەبایەیان لەگەڵ دەکرا(ڕونمان کردەوە جیاوازی سەبایە چییە لەگەڵ کەنیزەك ) ، بۆیەئیسلام ئەم جۆرەی وەك کارتێکی فشار لەسەر بەرامبەر هێشتەوە ، بەڵام چاکسازی و گۆڕانکاری تێدا کرد، وەك لە پێشدا باسمان کرد ( سەبایە ی گۆڕی بۆ ملكە یمین) ...
 پێویستە ئەوە بزانین تەنها لەوکاتانە ئافرەت کراوە بە کەنیزەك ، ئەگەر هاتبێتە جەنگ لەگەڵ پیاوەکەیدا ،نەك ئەوانەی لە ماڵو حاڵی خۆیاندا دانیشتوون ، بەڵگەشمان مێژووە ، لەمەدینە هیچ جولەکەیەك نەکرانە کەنیزەك هەتا پەیمانیان نەشکاند ، لەکوردستان ئەم هەموو زەردەشتتە مانەوەو نەکرانە بەندە وکەنیزەك .. لە ئیسلامیشدا  هەر ئافرەتیك نداڵێکی بوو لە خاوەنەکەی دەست بەجێ ئازاد دەبیت لە کەنزیەک ەدەردەچیت  ئەو سەردەمانیش هۆکاری ڕێگری نەبوو لە دروستبوونی منداڵ و زوو منداڵ دروست دەبوو، ئەمەش هۆکاری ئافرەتەکان بوون کە ئازاد دەکران..

 هۆکاری ئەوەی ئەم ئافرەتانە کراونەتە کەنیزەك لە جەنگدا ، حیکمەتی خۆی هەیە ، بە سروشتی ئەوەی ئەم ئافرەتانە مێردەکانیان دەمرد لەجەنگەکەدا کەس نەبوو بەخێویان بکات ، هەروەها وەك ئێستا دەزگا وڕێکخراو بونیان نەبووە هەتا ئەم ئافرەتانەی (کە کەسوکارو مێرد یان نەماوە)  بەخێویان بکات ، بۆیە ئەگەر ئاوا بەڕەڵایان کردایە  بەچەتە دەدران لەقەڵەم  سوپای بەرانبەر بە چەتە دەناسرا ، بۆیە ئیسلام مافی ئەوانیشی لەبەر چاو گرتووە ، بەنەبوونی مێردیان بەخێویان دەکەن، هەرچەندە هاتبنە شەری ئەوانیش ، جا ئەم کەنیزاکانە بە ویست خۆیان بووە کە ببنە خێزانیان یا هەر بە خزمەتکار بمێننەوە ، و سەرپشك کراوە لەوباسەدا ، ئەگەر ببنە خێزانیان واتە ئەگەر جنسیان لەگەڵ بکەن بەویستی خۆیانە و پێویستە عەقد ی سوێند لەنێوانیاندا هەبێت وەكئاماژەمان پێداوە نیکاحەکە ناوی مەلەکەتول یەمنە، نەك وەكو ئەوەی دژە ئیسلام باسی دەکەن و داعش دەکەنە بیانوو ، بەڵکو ـ مافی تەواویان بۆ دانراوە لە ئیسلامدا .

لەکاتێکدا ئەگەر نەیویست ببێتە خێزانی ، ئەو کەنیزەکە بەزۆری لای خاوەنەکەی نامێنێتەوە ،  خودای پەروەردگاردەفەرموێت  (وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ۖ وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ) النور[33]، 
بەڵکو بە ئارەزو ویستی خۆیەتی دەتوانێت خۆی بکڕێتەوە ، جا ئەگەر پارەی نەبوو دەچێت داوا لەبەیتولمالی موسلمانان دەکات کە پارەی بۆدابین بکەن تە خۆی پێبکڕێتەوە ، ئەوەیە دادپەروەری ئیسلام لەبەیتولمالی موسلمنان بەندەیەك ئازادبکرێت کە لەجەنگی دژی موسلمانان دا گیرا  ، جا با بڵێن ئیسلام کەنیزەکی داهێناوە ..
 
لە ئسلامدا زۆر ڕێز لەبەندە و کەنیزەك گیراوە،هیچ جیاوازیەکیان لەنێوان بەندەو کەسی ئازاد دا نەکردووە ، بەنموونە، بیلال یەکێك بوو لەصەحابیەکانی  رسول الله ﷺ و بەهەمان شێوەی صەحابییەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ، یەکیك لەنمونە جوانەکان بۆئەم باسە ، ڕوداوەکەی نێوان ابوزری غیفاری و بیلال :  ڕۆژێك  ابوزەر  بەبیلال دەڵێت (ياابن السوداء) بیلال کە بەندەیەك بووە ئەو قسەی پێناخۆشدەبێت ، دواتردەچێت گلەیی خۆی دەباتە لای رسول الله ﷺ، کاتێك  رسول الله ﷺ بەمەی زانی زۆر بێتاقەت بو کە بەجۆریك بەنێوچەوانییەوە دیاربوو ، رسول الله ﷺبە ابوزەر دەفەرموێت ئایا تۆ سەرزەنیشتی بەندەیەکت کردووە ، ابوزر دەست دەکات بەگریان و بە رسول الله ﷺدەڵێت :  یارسول الله ﷺداوای لێخۆشبونم بۆبکە لای خودای پەروەردگار ، دواتر ڕاکشاو نێوچەوانی لەنێو ئەوگڵو خۆڵە خزاند و وتی : ئەی بیلال هاڵناستم تا پێیەکانت نەخەیتە سەر ناوچوانم من زەلیل تۆش بەخشندەبە ، دواتر بیلال لێی خۆشبوو ،جا-بەو شێوە مامەڵە لەگەڵ بەندەدا کراوە لەئیسلامدا ، تەنانەت زۆرێك لە زانایەنی ئیسلام کوڕە کەنیزەك بوون وەك( اشیخ الحسن البصری ، ابن سیرین)  ، هەروەها زۆرێك پێشەوایانی ئیسلام کورە کۆیلە بوون(مەئمون ، معطسم ، سیف الدین قدس، جمال الدین ئاقوش ) ...زۆری تریش
هەروەها  رسول الله ﷺ ئەمری پێکردوین بە عەبدی یا عەبدەکەم بانگیان مەکەن ، بەڵکو ـ بە کچم یا کوڕم بانگیان بکەن ،  رسول الله ﷺدەفەرموێت( وَلا يَقُلْ أَحَدُكُمْ : عَبْدِي ، أَمَتِي ، وَلْيَقُلْ : فَتَايَ ، فَتَاتِي غُلامِي ").


هەروەها خودای  میهرەبان  فەرمانی  پێکردوین چۆن ژن بۆکوڕت دەهێنیت ئاواش دەبێت بۆئەوانیشی بهێنیت ، هەرهەروەها چۆن کچەکانتان دەدەنە شو ئاواش ئەوان دەدەیتە شوو ، واتە هیچ جیاوازیەکیان ناکەیت..پەروەردگارمان دەفەرموێت:  (وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ )النور[32]

ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه ..

هەروەها رسول الله ﷺ دەفەرموێت قَالَ : " أَطْعِمُوهُنَّ مِمَّا تَأْكُلُونَ ، وَاكْسُوهُنَّ مِمَّا تَكْتَسُونَ ، وَلَا تَضْرِبُوهُنَّ وَلَا تُقَبِّحُوهُنَّ ) هەمان خواردنیان بدەنێ کە خۆتان دەیخۆن  هەمان جل بدەنە کۆیلەکانتان کە خۆتان دەیپشن ، واتە نابێت جلێکی بکەیتە بەر جیاوازبێت لە خۆت وە ك کۆیلە دەربکەوێت ،و لێیان مەدەن..
 
ئەم کەنیزاکانە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ کەسی ئاسایدا ، ئەگەر بێتوکەسێك بیەوێت کەنیزەکی کەسێك مارەبکات، ئەوا پێویستە وەك کەسانی ئاسیی مارەییان بدەنێ ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ ۚ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ۚ فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ۚ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ ۚ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ )النساء[25]

ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه‌، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه‌)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کارو خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کردو له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه‌) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

تێبینیەکی  گرنگ :- ئەمانەی کە باسکرا هەمووی جۆری مامەڵەیە .. نەك هەنجەتی بە ۆیلەو  کەنیزەك کردن ، بەڵکو ڕێك پێچەوانیە ، بۆ هاندانی خەڵکیە بەگشتی  کە لەو رەوشە بەندەو کەنیزەك نەهیڵنەوە.

دوابەدوای ئەوەی زانیمان ئیسلام داهێنەری ئەم دیاردە نەبووە، بەڵکو ـ هەوڵ بنەبڕکرنیشی داوە بەشێوەیەکی زۆر باش و بەکوالیتیەکی بەرز  ودور لە ئاژاوەنانەوە مامەڵەی لەتەکدا کردوە  .. 

[بەکورتی ئیسلام زۆر ڕقی لەم دیاردەیە بووە ، چۆن دەریایەك لقو پۆپەکانی نەما ئیتر دەست دەکات بە وشك بوون  ، ئاوایش ئیسلام هەڵسا بە بنەبڕکردن ونەمەنی ئەو هۆکارو لقانەی کەبوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم دیاردەیە ، دواتر چۆن بۆ وشك بوونی دەریایەك پێوئستە کەم کەم لێیبگریت تاـ وشك دەبێت ، ئاواش بۆ نەمانی دەریای کۆیلە یی و وشك بونی پێویست بوو چەند ڕێگایەك دابنێت تا لەڕیشەی هەڵکێشرێت ، بەجۆرێك بۆ هەرچی کەفارەتی تاوانە باسی ڕزگاربونی کۆیلەی تێداکردووە،بە نموونە ...

بۆنموونەخودای پەروەردگارلە کەفارەتی سوێندا  دەفرموێت(لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )المائدة[89]
 خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیرو هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه‌، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه‌: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.

هەروەها خودای پەروەردگار لە کەفارەتی ئەوەیکە بە (خێزانی خۆت بڵێیت وەك خوشکو دایکم ایت )دەفەرموێت (وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ )المجادلة[3] 

ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه‌، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کارو‌کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن..

هەروەها خودای پەروەردگار لەکەفارەتی  کوشتنی هەڵەدا دەفەرموێت (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ۚ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ۚ فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا )النساء[92]

 بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه‌) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که‌) به‌نده‌یه‌کی ئیماندارئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێنبایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که‌) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه..

بەکورتی خودای پەروەردگار کەفارەتی ( سوێندخواردن )و( بەخێزانی خۆت بڵێیت وەك خوشکو دایکم وایت ) و ( کوشتنی هەڵە )   ی بەئازاد کردنی کۆیلەیەك  باسکردووە ، ئەگەر واقعیبین تەنها کەفارەتی سوێندەکە دبێتە هۆی نەمانی کۆیلە ..

یەکێکیتر لە هۆکارەکانی ئازادبوونی کۆیلە ، ئەگەر کۆیلەیك منداڵی ببوایە ئەوا ئەومنداڵە بەکەسێکی ئازاد لەقەڵەم دەدرا ، بەپێچەوانەی سەردەمی جاهیلی ، جا ئەگەر بەئینساف بی ئەمە خۆی لەخۆیدا بنەبڕکردنی تەواوی ئەم دیاردەیە یە، چونکە نەوەی تازە هەموویان کەی ئازاد دەبن ، یەکێکی تر لەڕێگاکان بۆ ئازاد بونی کۆیلە  ، ئەگەر کەنیزەکێك منداڵی لە گەورەکەی ببوایە ، ئەو کەنیزەکە ئازاد دەبێ دوای مردنی گەورەکەی ( أَيُّمَا وَلِيدَةٍ وَلَدَتْ مِنْ سَيِّدِهَا ، فَإِنَّهُ لَا يَبِيعُهَا وَلَا يَهَبُهَا وَلَا يُوَرِّثُهَا وَهُوَ يَسْتَمْتِعُ بِهَا ، فَإِذَا مَاتَ ، فَهِيَ حُرَّةٌ " .

یەکێکی تر لە بنەبڕکردنی ئەم دیاردەیە ، ئەگەر هەرکەسێك لەکۆیلەیەبدات ئەوا کەفارەتەکەی ئازاد کردنییەتی وەك رسول الله ﷺ دەفەرموێت  (من ضرب غلاماً له حداً لم يأته، أو لطمه؛ فإن كفارته أن يعتقه) ، ئەم بڕیارە خۆی لەخۆیدا بووە هۆی ئەوەی چیتر لە کۆیلە نەدرێت ، هەروەها ببێتە ۆکارێکیش بۆ ئازاد بوونی کۆیلە..

 یەکێکی تر لەو هۆکارانیە کە ئیسلام دایناوە بۆ نەمانی ئەم داردەیە ئەم حەدیثەی رسول الله ﷺ(مَنْ أَعْتَقَ رَقَبَةً مُسْلِمَةً أَعْتَقَ اللَّهُ بِكُلِّ عُضْوٍ مِنْهُ عُضْوًا مِنْ النَّارِ ، حَتَّى فَرْجَهُ بِفَرْجِهِ ) 
واتە: هەرکەسێك  کۆیلەیەکی موسڵمان ئازاد بکات ، بەئەندازەی جومگەکانی ئەوکۆیلەیە ئوە کەسە لە ئاگر ڕزگاری دەبێت ، لێرەدارسول الله ﷺ هانی موسڵمانان دەدات کە بەندە ئازاد بکەن ، تەنانەت خودی رسول الله ﷺبۆخۆی ٦٥   کۆیلەی ئازاد کردووە ، ئەمەش بووەتە هۆکارێك کە صحابییەو خەڵکیش چاوی لێبکەن ..

‎دوابەدوای ئەمە پرسیارێك دێتە پێشەوە ، باشە ئەی داعش ئەمکارەی بۆکرد ؟ لەئیسلام بۆی ماوەتەوە ؟ 

‎لەوەڵامدا دەڵێین : وەك باسمانکردکە ئیسلام چۆن ڕوانیویەتیە ئەم دیاردەیە ،  بەهەمووشێوەیەك ئیسلام دژی ئەمد یاردەیە بووە هەر کەس زیندووی بکاتەوە دابەنەریتی جاهیلی زیندووکردۆتەوە  ، بەڵکو هیچ مۆرکێکی ئسلامیشی پێوەنییە ..

 ئەی داعش بۆ کردی؟ دەڵێین : داعش کەوتبووە پڕۆژەی کوفرەوە ، بەجۆرێك ئەوکارانەی دەیکرد ، بەهیچ جۆرێك پشتی بە دەقەکانی قورئانو سوننەت نەدەبەست ، بەڵگەشمان مێژووە ، بەنموونە ( صلاحەدین ئەیوبی) لە شەڕی قودسدا زۆرێك دیلی گرت کە پیاو ئافرەتیشیان تێدابوو ، بەڵام مامەڵەی دیلی لەگەڵ هەموویان کردو دواتر هەمویانی ئازاد کرد ، یەکێی تر لەو نمونانە (عبداللە عزام ) کە زۆرێك ئافرەتی روسی بەدیل گرت، بەڵام مامەڵەی دیلی لەگەڵ هەموویاندا کردو نەیکردنە کەنیزەك ..

‎کۆتای بەوتەیەکی (ربیعي بن عامر ) دەهێنم کە بەرامبەر جەیشی فارس دەفەرموێت (نحن قوم ابتعثنا الله لنخرج العباد من عبادة العباد إلى عبادة الله رب العباد، ومن ضيق الدنيا إلى سعة الدنيا والآخرة، ومن جور الأديان إلى عدل الإسلام" )واتە : ئێمە گەلێکین خودا ناردوینی بۆ ئەوەی لەبەندەی بەندەکانەوە بەندەکان ئازاد بکەین بۆ بەندایەتی خودای پەروەردگار ...

کەواتە باسەکە بەپێچەوانەوە ڕاست بوو ، ئیسلام نەهاتبوو بۆ کردی خەڵك بەکۆیلە ، بەڵکو ـ هاتبوو بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی لەکۆیلایەتی ،بۆیە دەڵێم بەقسەی باقو بریقی دوژمنانی ئیسلام هەڵمەخەڵەتێن ، سەرتان بەرزبێت ئێوە خاوەنی ئاینێکن  کە نووردەبەخشێت بەخەڵکی و لە تاریکی دەریان دەکات  سەربەرز بە بە ئیسلامەکەت چونکە خوای پەروەردگارت ناردویەتی .
به‌روار: 13/09/2016
بینین: 2320