هزر
  ئایا بێباوەڕ دەچێتە دۆزەخەوە و بۆچی دەبێتە مولحید؟
ووتار: ماکوان کەریم
 

نوسینەوەی  محمد تەوحیدی
زۆر جار پرسیارێك  بە  مێشکی خەڵکیدا دروست دەبێت بە بێباوەڕو باوەڕداریشەوە ، ئایا بۆچی بێباوەڕ دەچێتە دۆزەخ؟ 
لەکاتێکدا هەندێك لەو بێباوەڕانە (مولحید)  کەسی باشن ، خێردەکەن، یارمەتی خەڵکی دەدەن ؟ 

ئێمەش لەوەڵامدا دەڵێین : پەنا بەخودا ، خودای گەورە هەرگیز زوڵم  ناکات و زوڵمیش لە هیچ بەندەیەکی ناکات ..
 بۆخۆی ئەودەرفەتەی دەیدات بە بێباوەڕان بۆ کردنی تاوان و کوفر ، بەشێکە لەڕەحمی پەروەردگار بەسەریانەوە و مەجالیان دەدات تا ـ ڕۆژی لێپرسینەوە ، خودای پەروەردگار دەفەروێت (وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) وا گومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).إبراهيم[42]

هەموو مرۆڤێك  فیکرەو باوەڕێکی هەڵبژاردووە بۆ خۆی  بەئازادی ، بەو پەڕی دڵنیاییەوە ئەوباوەڕەی هەڵبژاردووە  سەرپا ئازادە ، واتە ئەبێت خۆی  بەرپرسیارێتی هەڵبگریت ، بۆیە کاتێك ئەم پرسارە لەلایەن بێباوەڕانەوە دەکرێت ؟..  بەڵگەیە لەسەر ئەوەی خۆشیان باوەڕیان بەوفیکرە وباوەڕی خۆیان نیە،  بەڵکو-  لەدڵەڕاوکێدان ..!
کەواتە ئەگەر باوەڕت پێی نییە بۆچی لەبارەیەوە دەپرسیت ؟
 ئەگەر ترسێك لەناختدا ڕات نەکێشێت بۆ ئەو باسە ،ئایا بۆ لەبارەیەوە دەپرسیت؟ 
 خۆی لەخۆیدا کردنی ئەو پرسیارە بەڵگەیە بەسەریانەوە کە خۆیان لەسەر فیکرەی خۆیان دڵنیاو دامەزراو نین ..

 سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکە دەڵێین: ئەو خەڵکانەی ، چاکەدەکەن (  یارمەتی دانی خەڵکی بەماددی ومەعنەوەی ) و لەگەڵ چاکەدا ئیمانو باوڕیان بە خودای پەروەردگار نییە مولحیدن..

 خودای پەروەردگا زوڵم  لە هیچ کەس ناکات و لەگەڵ ئەوەی باوەڕی بەخودا نیە ،  خودا ڕێزلەباوەڕی دەگرێت ، پاداشتی دەداتەوە بە قیاسی باوەڕی خۆی وچاکەکانی لەدونیادا ، چۆن ؟ مادام ئەم چاکەکارە بێباوەڕە تەنها باوەڕی بە م دونیا هەیە ، ئەوا خودا پاداشتی هەر لەم دنیا دەداتەوە و لەم دونیا بێ ئومێدی ناکات ، و ئیماندارێکی چاکەکار باوەڕی بەم دنیاو ژیانی دواڕۆژیش هەیە ،خودای پەروەردگار لەهەردو دونیا پاداشتی دەداتەوە بێ ئومێدی ناکات.. 

بۆیە باسەکە لەسەر باوەڕی کەوکەسە دادەمەزرێت ، باشە خودا چۆن پاداشتی ژیانی دوای مردن بداتەوە بە کەسێك کە هیچ باوەڕی پێی نەبووبێت ؟ 
بۆخۆی پرسیارەکە بێباوەڕان بیکەن.. جێگای پێکەنینە ، ئایا چۆن شتێك باوەڕیان پێینییەو پرسیاری لەبارەوە دەکەن ؟

 بۆیە بە بەڵگەیەکی عەقڵیو لۆجیکی ئەم باسە زیاتر ڕوندەکەینەوە ، نموونەیەکی ژیانی رۆژانەی خەڵکی بهێننە پێش چاوتان ، ئەگەر فەرمانبەرێك لەناو کۆمپانیایەکدا کار بکات ، ئەم فەرمانبەرە کەسێکی زۆر چاکە لەگەڵ تەواوی فەرمانبەرەکانی هاوڕێی ( بە ماددی ومەعنەوی) ، هەروەها پارەیەکی باشیشی پێدەدرێت لەلایەن بەڕێوبەری کۆمپانیایەکەوە ، بەڵام هیچ یاساو ڕێسای بەڕێوبەری کۆمپانیاکە جێبەجێ ناکاتو پشتگوێی دەخات ..! کاتێكش  پرسیاری لێبکرێت دەربارەی بەڕێوەبەرەکەی ، ئەو لەوەڵامدا بڵێت : بەڕێوبەری چی ؟  هەربوونی نییە، من بەقسەی ناکەم ..!
ئایا ڕەفتاری بەڕێوبەرەکە چی دەبێت بەرامبەر بە ئەم فەرمانبەرە چاکەکارە بەرانبەر بەخەڵی ناو کۆمپانیاکەو  یاخی بووە  بەرانبەر بە  بەڕێوبەرەکەی؟ 
بێگومان هەموو خاوەن ئەعقڵێکی تەندروست دەڵێت: شایستەی سزایە لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە.

 وللە المثل الاعلی :- ئەم زەوییەی ئێمەش هەمان شێوە وەك کۆمپانیاکە ، خودای پەروەردگار ڕزقو ڕۆزی بەندەکانی دەدات بەبێ جیاوازی ، و فەرمانیان پێدەکات کە بیپەرستن و شوێنی بکەون ، بەڵام هەندێك لەو بەندانە یاخی دەبن و پەیامەکە پشت گوێدەخەن ، بۆیە لە دادپەروەری خودای پەروەردگار ناوەشێتەوە پاداشتی ئەوبەندانەی شوێن پەیامەکەی کەوتون هەمان پاداشت بێت لەگەڵ ئەو بەندانەی پەیامەکەیان پشتگوێخستووە، باوەڕیان بەو زاتە پیرۆزە نەهێناوە ... 

بۆیە خودای پەروەررگار دەفەرمووێت (لَقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ )سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق وڕاستینیه ه لێی بێزارن.الزخرف[78]

کەواتە خودای پەروەرداگار هیدایەتی بەندەکانی دەدات بەمەرجێك ئەوبەندە خۆی بیەوێت خۆی لەبانگەوازی حق کەڕنەکات ، چۆن لەژیانی ڕۆژانەماندا ئەگەر یەکێك برسی بێت دەچێت بۆلای قاپە خواردنەکەو لێی دەخوات...،وللە المثل الاعلی:-  هەرکەسێك بیهەوێت باوەڕوئیمان بهێنێت دەبێت خۆی ئارەزوی ئەوکارەبێت تا ـ خودای پەروەردگاریش هیدایەتی بدات ، بەئایەتێکی خودای پەروەردگار کۆتایی بەباسە کەدەهێنم ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت( مَا يَفْعَلُ اللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِنْ شَكَرْتُمْ وَآمَنْتُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًا )خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زاناو ئاگایه پێیان.النساء[147] .

مولحیدەکانی کورد لە نێوانی زانستو نەخۆشی دەرونی و دیاردەدا..

کورد مولحیدی زۆرە .. بەتایبەت لەناوچەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتدا ، بەهۆکاری ئەوەی کاریگەری جموری ئیسلامیان لەسەرە...

لەهەرێمی کوردستانی ئێمەدا هەندێك لەداخا بوون بە مولحید .. هەندێکیش تەنها بۆ سنگ دەرپەڕاند.. دەنا کە بە شوێنی تاریکدا دەڕوات ئایەتەل کورسی دەخوێنیت..!

ئەوکەسانەی کە لە بواری دەروناسیدا کار دەکەن- پێیان وایە کە مرۆڤ بەسروشتی خۆی و ناخی.. حەزی بە دینداریە واتا کائینێکی موتەدەیینە..

زۆر خەڵکێکی شاز و کەم هەیە بڕوای بەبوونی خوا نییە، دەنا زۆرینە بڕوایان بە بوونی خوای پەروەردگارو باڵاو دەست هەیە..،بەڵام لەسەر جۆری ئاین رای جیاوازیان هەیە..
زۆرێك لە مولحیدەکانی کورد بڕوایان وایە خوایەك هەیە ، بەڵام بۆچوونیان وایە کە خوا ئەم گەردوونەی دروستکردوە ، ئیتر وازی لێهێناوە ، خوا لە ووردو درشتی ناکۆڵێتەوە.. واتا خوایان تەقاعود کردوە ..!

ئەم جۆرە مولحیدە لەسەربنەمایی فەلسەفەی ئەرستۆ بینای بیروباوەڕی مولحیدی خۆیان کردوە ، نیمچە مولحیدن، زیاتر لەنا نوخبەی عەلمانیەکاندا بوونی هەیە.. زۆر قسە لەسەر بوون و نەبوونی ناکەن کە زۆرت بۆ هێنان دەڵێت خوایەك هەیە، بەڵام بڕوای نیە بەئاین .. ئەم جۆرە خۆ دەرباز کردنە لە بەندایەتی و ئاسودەکردنی ناخو فیطرەتی مرۆڤەکە خۆیەتی جۆرێکە لە هەڵهاتن لە واقیع و راستی، ئەم جۆرە ناوی دیاردەیە ..

جۆرێکی تر لە مولحید لەداخا بووە بەبێباوەڕ .. یان کاریگەری سیاسیە ، یان کاریگەری خێزانو کۆمەڵگاییە ، یاخود کاریگەری باوك و برای گەورە ونەریتەکانە کە لای ئەوو بووە بەدین ..
واتا وەك هەندێك لە ڕۆشنبیرانی کوردانی رۆژهەڵات و خەڵکەکەی بەگشتی لە ناو کۆمەڵەی ئێراند بۆ نمونە ، ئەم هێزە مولحیدە مارکسیە ، زۆر جار لە شەڕەکانیاندا لەگەڵ پاسدارەکاندا، دوعاو ئایەتی قورئانی دەخوێنن، کە من خۆم بەبەڵگەوە لامە پێشمەرگەی خۆیان لە ناوچەی مەریوان بۆی گێڕاومەتەوەکە چۆن پەناو نزایان بۆ خوا بردوە، ئەمانە وەك سیاسەت مولحیدن لە داخی جموری ئیسلامی ئێران.. ئەمە مولحیدەکان کە داخیان لە دڵدایە.. نازانێت خۆشی بۆچی دژایەتی خوا دەکات.. خوا لەچاوی خامنەئیەوە تەماشادەکات..!

هەندێکیان نەخۆشی دەرونی وای لێکردوون ببنە مولحید، باوکی زۆر توڕەیە براگەورەکەی ئەمرو فەرمانی زۆری بەسەردا کردوە ،ئەم کاریگەریە وای لێدەکات کە بەقسەی خوای ئاسمانیش نەکات، چونکە نارەحەتیو ئەشکەنجەی بەدەست کەسوکارەوە زۆر بینیوە..

هەندێکی تریان خۆیان بە زانستی دەزانن .. وەك ئەوەی پییان وایە کە ئەم بوونە بە سوطفە دروست بووە، لەڕاستیدا فەلسەفەی سوطفە زۆر منداڵانەیە و جێگایی پێکەنینە، قسەیەکی بێمه‌عنایشە، کە ئەم جۆرە خراپترین بواری مولحیدیە و زۆر دەمارگیرن ، کە پێشیان دەڵێت فیکرەکەتان زانستی نیەو منداڵانەیە، توڕە دەبێت کە نمونەی بۆ دێنیتەوە ، بێدەنگ دەبێت ، وەك جارێکیان بە برادەرێکی مولحیدی سوطفەم ووت : لە ژیانتا بینیوتە یان بیستوتە ، کە مێوێك باینجان بگرێت بە سوطفە ..؟ یان بەسوطفە دارگوێزێك هەنار بگرێت؟ .. هتد..
بێگومان وەڵام نیەو خۆی دەرباز دەکات ..
بەڵام هەندێکی تر لەم مولحیدانە زانستیانە دەدەوێن وەك نمونەی جەلال دەباغ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی عێراقی ، کە باس لە کۆنی ماددو تاڕادەیە شێوەیەکی فیزیایانە لە خۆ دەگرێت و مادی جەدەلی ئەخافێت، خاوەن ئارگۆمێنتە، بەڵام تیۆرەکان ئەوەندە وەڵام دراونەتەوە لەلایەن خەڵکی تایبەتمەندەو بوووە بە قەوانی سواو ..
به‌روار: 01/09/2016
بینین: 897