نوسه‌ران
  هــــۆشیاریــــدانەکەی سەعیـــدی نــورەســی بــۆ دەسەڵاتــــداران
دیـــــــــاری‌ حمــه‌امیـن
لاوان هەرزەکاران کە جەمسەری ڕەسەن و بەهێزی ژیانی کۆمەڵگەن جگە لە مەترسی ئاگری دۆزەخ هچ شتێکی تر نیە قوڵپەقوڵپی هەستەکانیان هێمن بکاتەوە و دایان مرکێنێتەوە و دەستیان لە ستەم و دەستدرێژی و کاولکاری بگێرێتەوە و بەرەنگاری هەڵەشەی هەوا و ئارەزوویان ببێتەووە.
لێرەوە دەتوانین بڵێن سعیدی نورەسی لەسەردەمی خۆیدا توانیوێتی ئاماژە و هۆشداریەکی ڕوون و واقیعانە و بەپەلەی داوە بە دەسەڵاتدارانی هەر سەردەمێک کە حکومڕانن کە چینی گەنج و لاوان پشتگوێ نەخەن لە هچ کات و سەردەمێکدا چونکە بوونی گەنج لەهەر کار و کردارێکدا گرنگە و کاریگەرە هەر بۆیە دەبێت دەسەڵاتدارانی کوردیش سوود و پەند لەم قسەیە ببینـن و کەڵکی لێ وەرگرن ودەس لە ستەم و ستەمکاری هەڵگرن و گەنجەکان پستگوێ نەخەن و ژیانیان بۆ فەراهەم بکرێت و بێ کار و بێ مووچە نەکرێن ،وەک ئەوەی ئەمرۆ دەیبین و شاهیدحاڵی بارودۆخەکەین کە چۆن چینی گەنج لە کوردستاندا بێ لانە و بێ حاڵ و بێ کار و بێ مووچە کراون لە لایەنەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە بۆیە گەر دەسەڵاتدران ئەم قسەیەی سەعیدی نورسیە لەچاو نەگرن و کەڵکی لێ وەرنەگرن ئەوا گەنجەکانیش تەحەمولی ئەم هەموو قەیران و بێ بارودۆغیە ناگرن و ودوور نیە بورکان ئاسا دەتەقنەوە و و ڕەش و سپی و تەر و وشک دەسوتێنێنن و تەنها بە سووتاندنی بارەگا و لق و مەڵبەند وازناهێننن و ناوەستێن وا بڕوا بەخوا لە قسەکەی سەعیدی نورەسیش دەردەجێت و ئاگری جەهەنمیش ئاهو و ناڵە وو گروتینی گەنجەکان ناوەستێنێت و هێمنیان ناکاتەوە و دایاننـامرکێنتەوە بۆیە زوو بە زووووی خۆتان چاک کەن و واز لە گزی و فزی و گەنەڵی بێن و لایەک کەوەنەوە بە لای میلەتەکەتانەوە و تا وڵاتیان بەسەر یەکدا کاول نەکردەوە و ئێوەشیان ڕاونەناوە و ئیرحەلتان لێ کەن.
به‌روار: 17/02/2016
بینین: 1358
   زیاتر ...