چیرۆک
  مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩
ماکوان کەریم

کچێك لاشەی خۆی هەڕاج دەکات

لە دوکانەکەی خۆم توشی ئافرەتێك هاتم کورد بوو زۆر بێ حورمەتانە رەفتاری دەکرد، وا هەستم کرد کە ویرسانی نالەبار ناردبێتی بۆیە لەدڵی خۆمدا ترسام، کامێرەی دوکانەکەم نەکەوتبوە کار چاوەڕوانی بەستنی بووم بۆیە زوو خۆم دەرباز کرد لەدەستی وخێرا خێزانم بانگکرد. ئەوەی کە لێی دەترسم لە ژیانمدا سێ کاڵای زۆر گرنبەهاو ماندووکارن ئەوانیش ئافرەت و پارە و پلەوپایە یە.
مرۆڤ لە تەمەنی ١٥ساڵی تا ٢٥ ساڵی هەرچی بکات زۆر لەسەری ناکەوێت، دوای ئەوەی کە پێیخستە سەرو٢٥ بۆ ٣٥ ساڵی پێویستە خۆی بناسێنێت لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ڕەهەندەکانی تری ژیان وکارو کەسابەتەوە خۆی دروست بکات، ٣٥ بۆ ٥٥ ساڵی بەرهەمەکەی دەخوات. خۆ ئەگەر کەسێك لە سەرو ٣٥ ساڵییەوە کەسایەتی بڕوخێت یان بشکێت یاخود بڕوشێت زۆر ئاستەمە هەڵسانەوەی و ئەو متمانەیەی لە ناو خەڵکدا دروستی کردوە بەدەستی بهێنێتەوە.
بۆیە دەترسام لە قسەی خەڵکی لە تێکچونی خانەوادەم، هەموو ئەوانە کاریگەرن لەسەر کەسایەتی مرۆڤ، بەردەوام بووم لەژیانی ئاسای خۆم. ڕۆژێکی تر هاتەوە ئەمجارەیان کامێرەی دوکان کاری دەکرد هیچ کێشەم نەبوو، دەنگو وێنەی بە جوانی تۆمار دەکرد لە دووری ١٠٠ مەترەوە دەنگی بە تەواوی بەباشی تۆمار دەکرد.
کە هاتە ژورەوە من وەك پیشەی هەمیشەی خۆم دەچوم بەدەم موشتەریەکانمەوە کە ئەوهات دانیشتم و رووم لێوەرگێراو خەریکی تەماشای جلو بەرگ و فاشنی نوێ بووم لە ئێرۆمۆدا دا.
نزیك بوویەوە تەماشای بلوسێکی دەکرد، پرسی بای چەندە.
ماکوان: نرخەکەی لەسەرە نازانم بای چەندە، خۆم سەرقاڵ کردەوە بە تەماشای مۆدێلات.
ئافرەتەکە: ماکوان بۆچی وا قسەم لەگەڵ دەکەی؟
ماکوان: کچی خۆم سێ تەمەنی تۆم هەیە بۆ ناڵێیت کاك ماکوان، خۆ لە تۆ نەبووم ئیحترام و ئەدەب باشە بۆ مرۆڤ!
ئافرەتەکە: هەر نەشت پرسی من ناوم چیە، یان ناوی تۆ چۆن دەزانم ؟
ماکوان: هیچ ئیشم پێت نیە هەر کەسێکی خوشکی موحتەرەمی منیت، زانینی ناوی منیش ئاسایە، چونکە من خەڵك زۆر دەناسم خەڵکێکی زۆریش دەمناسێت.
ئافرەتەکە: من زۆر موعجیبم بەدەنگت؟
ماکوان: من تا ئێستا گۆرانیم نەوتووە بزانە بە ماکوان هەورامی گۆرانیبێژ لێت تێكچووە. ئەو ماکوان کەریمی گۆرانیبێژەو منیش ماکوان کەریمی ڕۆژنامەنووس.
ئافرەتەکە: منیش ڕۆژنامە نوسم وە مەبەستم دەنگخۆشی بۆ گۆرانی نا، بەڵکو بۆ قسە کردن هاتە پێشەوە بۆ تەوقە کردن ووتی من ناوم لاڤین-ە.
ماکوان: خۆشحاڵم لاڤین خان، من بۆ خانمان ڕێزتان دەگرم تەوقەتان لەگەڵ ناکەم حەز دەکەم ڕێزی زیاترتان بگرم دەستم دەگرم بە سنگمەو بۆتان.
لاڤین: ناوەکەم خۆشە؟
ماکوان: ئەگەر ناوی خۆت بێت خراپ نیە.
لاڤین: ناوی خۆمە تەماشای ئایدی کارتەکەم (ناسنامە) دەکەیت؟
ماکوان: مەبەستم ئەوە نیە زۆر کەس هەیە ناوی شمسەیە یاخود گوڵچینە، بەڵام ناوەکانی خۆیان دەگۆڕن و خۆیان ناسك دەکەنەوە و دەیکەن بە لاڤەو بە تاڤە و بە نوونو...هتد.
لاڤین: ئەمە دوکانی خۆتە؟
ماکوان: نا؛ هاوسەرەکەم خاوەنیەتی من کرێکارم ئیشی بۆدەکەم.
لاڤین: واتا خێزات ئەوەندە دەوڵەمەندە؟
ماکوان: چیت دیوە ئەمە هەر هیچ نیە ١٠٠ ئەوەندەی تری هەیە!
لاڤین: بەچی وا دەوڵەمەند بووە؟
ماکوان: بە من .
لاڤین: چۆن ؟
ماکوان: منی هەم بۆیە دەوڵەمەند بووە، هەرگیز خیانەتم لێنەکردوە هەرچیم پێبڵێت بەقسەی دەکەم نانی بۆ دروست دەکەم و قاپی بۆ دەشۆم... هتد
لاڤین: وەڵا تۆ کەسێکی باشی.
ماکوان: ئەی پیاوەکەی تۆ ئەوەت بۆ ناکات؟
لاڤین: من پیاوم نیە.
ماکوان: گاڵتە، لە ژن دەچیت؟
لاڤین: بەڵێ، جیابوومەتەوە.
ماکوان: بەدەمو چاوتدا بێت، پێ دەچیت منداڵیشت هەبێت؟
لاڤین: بەڵێ دووکچم هەیە، لە پیاوی یەکەمم و کوڕێکیشم هەیە لە پیاوی دووەمم.
ماکوان: ئەی لاشەت ساغ بێت، ئەی بەتەمای سێیەم نیت؟
لاڤین: ئەگەر پیاوێکی باش هەبیت بۆ نا، بەڵام هاوتەمەنی خۆم بێت.
ماکوان: تەمەنت چەندە؟
لاڤین: ٣٢ ساڵ
ماکوان : وەڵڵا کچی خۆم تۆ لەم خەتا ئاوا کار بکەیت دەچی بۆ چوارو پێنج.
"بەتوڕەییەوە" لاڤین: بۆ وا قسەم لەگەڵ دەکەیت؟
ماکوان: ئەی چۆن قسەت لەگەڵ کەم خۆ بەزۆر بانگم نەکردوویت، تۆ هاتوویت بۆ دوکانەکەم و باسی ئاژداو ئابدی خۆتم بۆ دەکەیت. دەی بۆ دەرەوە ئەگەر بەدڵت نیە، من هاتووم بۆ لات یان تۆ لە دوکانی مندایت؟ لەڕاستیدا منیش ئەو توڕەبوونەیم دەویست دەمزانی خۆی دەنوێنێت بۆ ئەوەی ئەوەندەی تر بیشکێنم.
بێدەنگ بوو خۆی سەرقاڵ کرد بە تەماشاکردنی جلو بەرگەوە، هەمووی هەڵشێواند بەسەر یەکدا منیش هەر نەچووم بەدەمیەوە، موشتەری ترم دەهات زۆر بەجوانی بەدەمی ئەوان دەچووم ئەوم ئیهمال کرد.
بەرانبەریشم دوکانی قاوەخانەیەك بوو چووە ئەوێ و دانیشت و منیش سەرقاڵی کاری خۆم بووم ماوەیەکی پێچوو دیسان هاتەوە بۆ لام.
هەر هاتە ژوورەوە منیش ووتم ئەزانم ناوت لاڤەیە، ڕۆژنامەنوسی ٢ شوت کردوە و ٣ منداڵت هەیە، ئەتەوێت شوبکەیت منیش بەداخەوە نە بەئاشکرا و نە بە نهێنی لەو خەتە ئیش ناکەم!
لاڤین: ئەم شەو لەماڵی ئێمە جەژنی لەدایك بوون هەیە بۆ نایەیت، قسەکانت زۆر خۆشە.
ماکوان: تۆ ووتت من ناوم ماکوانە، پێم بڵێ چۆن منت ناسی و دەنگی من خۆش بووە چۆن گوێت لەدەنگی منەوە بووە، ئەوەم پێبڵی دێم بۆ ماڵتان ؟
لاڤین: تۆ مەلا ماکوانیت، ئەوەی کە باسی ئیسلام و شتی وا دەکەیت؟
ماکوان: با من ئەوم، خێزانیشم بێنم بۆ ماڵتان یان هەر خۆم بێم؟
لاڤین: نا خۆت وەرە!
ماکوان: چ مەلایەکت بینوە کاری وا بکات و بەتەنها بچێت بۆ حەفلەو بۆ لای ئافرەتێکی تەڵاق دراو بەو جوانیەی کە خاوەنێتی، کە هاتم بۆ ماڵاتان چی بکەین تەنها بڵێم جەژنی لەدایک بوونتان پیرۆز بێت، تەبعەن کەسیشی لێنیە هەر خۆم و خۆت دەبین، وایە؟ خۆش دیارە لاڤین، وایە؟
لاڤین: قەیچێکە وەکو دووهاوڕێ نانیك دەخۆین.
ماکوان: هاوڕێ موحتەرم و بە ئیحترامبین ، یان وەکو عەرەب دەڵێت: بین احباب تسقط الاداب؟
لاڤین: عەرەبی نازانم، بەدڵنیایەوە من ئیحترامت دەگرم !
ماکوان: لاڤین بۆ وا خۆت هەڕاج دەکەی بۆ من، کوا شکۆی ئافرەتایەتی و ژانایەتیت؟ بۆ ئامادەی خۆت بخەیتە بەردەست هەموو کەس؟
لاڤین: من خۆم ناخمە بەردەم کەس مەگەر خۆشم بووێت.

ماکوان: قەسیەکی خۆشە، چاوبەستێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی چەواشەکاری پێبکەیت. پێم بڵێ پەیامەکەت چیە و کێ ناردویتی؟
لاڤین: کەس نەیناردووم، تۆ دڵ مردووی دڵ ڕەقی هیچ تێناگەیت.
ماکوان: وانیە، باش تێدەگەم وە دەشزانم چیت دەوێت وە ڕاست ناکەیت، بە چاوتا دیارە کە ڕقت لە منە ئەوەشی ناردویتی پیاوی ئەوە نیە من هەڵ خەڵەتێنیت پێش ئەوەی تۆ بنێرێت ئەو ئەحمەقە باسی تۆی کردبوو.
کە وام ووت تێك چوو...
لاڤین: ئەوان پێیان ووتویت؟
ماکوان: ئەرێ وەڵڵا ئەوان ووتیان هەر بەخۆمی ووت کە بە پارە بە ئافرەت بە هەموو شتێك هەوڵ ئەدەین بۆ هەڵ خڵەتاندنی من، خوشکە بەڕێزەکەی من تۆشیان بردۆتە ناو گروپەکەیان حەتمەن هەڵیان خڵەتاندوویت؟
لاڤین: بەڵی؛ لە گروپەکەدا پلانەکانیان پێووتم.
ماکوان: دەباشە کەسی من بۆ خۆت هەراج دەکەیت، لە پێناوی چی باوکی من، من خاوەنی خێزانم باشە تۆ هەر دەبێت ئەقڵت بەوە بشکێت من ئەگەر لەگەڵ ئافرەت ڕابوێرم، لەگەڵ کورد دەست تێکەڵ دەکەم ئەو هەموو ئافرەتە ناسکە جوانە ئەوروپیە هەیە؟
لاڤین: وەڵڵاهی مادام ئەوەندە بێ ئەخلاقن خۆیان ئەمنێرن و خۆشیان ئاشکرام دەکەن، دەبێت دار بدەم بەڕۆحیاندا و هەموو شتەکانیان بڵاو دەکەمەوە.
ماکوان: بۆچی وەستاوی هەمووی بڵاو بکەرەوە بێنە خۆم بۆت بڵاو دەکەمەوە؟
لاڤین: وەرە تەماشا بکە ئەوە هەموو چاتەکانە لەگەڵمدا.
ماکوان: چاتی چی؟ لەدڵی خۆمدا ووتم تۆ بڵێیت جنۆکەکانیش فەیسبوکیان هەبێت و چات بکەن! من تا ئەو ساتە وەختەش وامزانی تەرەفی ویرسانە. کە تەماشای چاتەکانم کرد، سەیر دەکەم مولحیدەکان کۆبونتەوە ئەم هەموو شەیتانە ئینسانە لە چات گروپەکاندا ئەم ئافرەتە فەقیرەیان هەڵخڵەتاندوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مندا کاری فاحیشە بکات و دوای ئەوە بڵێت ماکوان دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرم و زۆر شتی تر بە قارەمان و خاوەن فیکر ناویان بردوە!
لاڤین: ئەوە ئەو سەگاننە هەموو چاتەکان لەبەردەستت دایە چی لێدەکەیت بیکە.
ماکوان: لەگەڵیاندا بڕۆ هیچ مەڵی جارێ، بەس پێم بڵێ چی پاڵی پێوەنایت لاشەی خۆت ئاوا بە ئاسانی هەڕاج بکەیت؟ باشە گریمان منت هەڵخڵەتاند و لەگەڵتا ئەوەی وویستم کردم ئەی باشە تۆ دەزانی ئەوە مانای چییە؟

لاڤین: ئەوان وایان لە من گەیاند لە پێناوی ئازادی و خۆش نودی مرۆڤەکانە، تۆ تیرۆرستی پێویستە بمریت و بگیرێیت و نازانم زۆر شتی تر زۆر بێتاقەتم.
ماکوان: ڕەوشەکەم بەدڵ بوو بۆم هاتبووە بەردەست و زانیاری نوێم دەستکەوت، لەسەر ئەو وەتەرە ئیشم دەکرد، باشە لاڤین گیان کچی خۆم ئەزانی ئەوان دوای وەكو قەحبە تەماشای تۆ دەکەن، تۆ دەزانی ئەوان دەوری ئافرەتی سۆزانیان بە تۆ دەبینن. ئەزانی تۆ شەرەفی خۆت لەلای من بە ئاسانی تەسلیم دەکرد ، گریمان من تیرۆریستم ، بەڵام ئێوە زۆر تیرۆریست ترن ، تۆ هاتوویت کەسایەتیم دەکوژیت، خانەوادەیەك جیادەکەیتەوە، منداڵەکانمان لە نازی دایك و باوکیان دەکەیت. کەرامەتیشم دەشکێنت و بەدرۆش من دەخەیتە زیندان، بڕوا بکە شەیتان کاری واناکات جا من شەیتان زۆر دەناسم بەس بڕوا بکە شەیتانەکان زۆر بەحورمەتن!

لاڤین: سوپاس تاقەتی هیچم نەما دەڕۆم.

ماکوان: نا مەڕۆ یەك کاتژمێری تر دوکان دادەخەم بەیەکەوە دەڕۆین، نانیش دەخۆین و زیاتر لەخزمەتاندا دەبم. من ئاڵتونم دەست کەوتوە چۆن وازی لێدەهێنم، هەر قسەم بۆ دەکرد ئینجا پێم ووت چەنیان پارە دایتێ بۆ ئەم کارە؟
لاڤین: پارەیان نەداومەتێ کەسێك وەحدەی داومەتێ ئەگەر ئەوکارە بە تۆ بکەم ئەو من دەهێنێت!
ماکوان: قاقای پێکەنیم لێداو ووتم کچم ئێمەی پیاو گەوادەکەشمان کە پیاوبێت کاری واناکات، تۆ شەرەفی خۆت ئەدۆڕێنی ئەبیتە قەحبە! چ پیاوێك توانای هەیە قەحبەیەك بهێنێت؟ ئێستا تۆ واز لە سۆزانی خۆت بهێنە تەماشای ئەوەکە گەوادە ئافرەتی بۆ من ناردوە، ئاخر کچی خۆم هاوسەرگیر و خانەوادە پێویستی بە ڕەوشتە و وەفای دەوێت، ڕاستگۆیی دەوێت، شەرفمەندێتی و لە خۆبردویی دەوێت، تۆ پێت وایە بەو حاڵەی کە هەتانە تۆ قەحبە بیت و ئەویش گەواد ژیانتان خۆش دەبێت.
لاڤین: کاك ماکوان ئەزانم توڕەیت بەس کەم بمشکێنە، بەس نیە ئێمە وەکو ڕێکخراوی دەنگی ئازاد کردومانە، من بە حساب لە دەزگایەکی موخابەرتیدا بووم!
ماکوان: حەز دەکەم باش بزانیت هەر دامو دەزگایەك بیر لە شتی وا بکاتەوە گەوادە، دەیوثە، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت: لە ئاگردایە.
هەر کەس کارەکە بکات و هاوکاریان بکات، پاشان ئافرەتەکانیش هەموو بە سۆزانی و قەحبە هەژمار دەکرێن کچی خۆم وانابێت، بیر لە ژیانی خۆت بکەرەوە. ئاخر هەموو ئەم جیهانە ئەوە ناهێنێت کە تۆ خۆت تەسلیم بە کەسێ بکەیت ڕقیشت لێبێت. ئەوەتا تۆیان هەڵخەڵەتاندو لە ژێریشەوە من خەڵکی خۆمم هەبوو لەناوتاندا ئاگاداریان کردمەوە.

لاڤین: کاك ماکوان تکات لێدەکەم با بڕۆم زۆر بێزارم پەیمانت ئەدەمێ کاتێکی تر دابنیشین.
ماکوان: تکا دەکەم وامەڵێ، من هەر سەرەتا دەمزانی بەڵام نەمدەویست ڕاستەوخۆ پێت بڵێم ئێستا خۆت درکت بە هەڵەکە کردوە دەبیت خۆشحاڵ بیت، کە من ڕاستگۆیەکەت وای لێکردم ڕێزت بگرم خۆ دەتوانم تۆڵەت لێبکەمەوە خۆشت دەزانی، بەخوا بیر لە شتێك نەکەمەوە هەرچی بێت ئەنجامی ئەدەم. جا من زۆر ڕێزت دەگرم لەبەر ئەوەی ڕاستەوخۆ خۆت پەشیمان بوویتەوە. دوکانم داخستو تەلەفونم کرد بۆ خێزانم ووتم: تۆ نان بخۆ من لەگەڵ ئافرەتێکم لەدەرەوە نان دەخۆم چاوەڕێی من مەکەن.

لاڤین: ئەوە ئاوا بە ئاشکرا بە خێزانت دەڵێیت لەگەڵ ئافرەتێك نان دەخۆم ئاساییە؟
ماکوان: بەڵێ ئاساییە بۆ ئافرەت مرۆڤ نیە؟ ئەوە ئێوەی مولحیدو بێدینن لەژیرەوە شتی قۆڕ زۆر دەکەن بۆیە لاتان ئاسایی نیە، بەڵام من درۆی لەگەڵ ناکەم ئەوەتا لەگەڵ تۆم و لێم دڵنیاییە کە ئەو ماکوانەم قسەم لەگەڵ تۆ کرد، لەبەر ئەوەش پێ دەڵێم چونکە تا من نەڕۆمەوە ئەو نان ناخوات. دوای نانخواردن هەر بە خێزانیشم دەڵێم چایەکمان بۆ دروست بکات و ئەچین بۆ ماڵی ئێمەو دوای ئەوە ئەتبەمەوە بۆ ماڵەکەت، مەبەستم بوو بزانم ماڵی لەکوێدایە.
نانمان خوارد و قوبوڵی نەکرد بێتەوە بۆ ماڵەوە لەگەڵمدا دیاربوو شەرمی دەکرد، بەڵام بردمەوە بۆ ماڵەکەی لە شوقەیەکی یەك ژوریدا دەژیا بەتەنها.
چووەمەوە بۆ ماڵەوە، لاڤین- یش هەموو چاتەکانی بۆ ناردم و ناو پاسۆردی خۆی دامێ چوومە گروپەکەیان هەموویم هێناو خێرا ستافەکەم هەموویان خەزن کرد. زۆر سوپاسی لاڤین- م کرد زۆر شتم دەستکەوت و بڕیارماندا هەمووی بڵاو بکەینەوە لەگەڵ ستافەکەمدا لە فەیسبوك و یتوب سایتەکاندا بە پلان دەستمان پێکرد، بەڵام بەداخەوە لەوکات و ساتەوە ڕێپۆرتی من دەستی پێکرد لە یتوب و فەیسبوك.
ڕەفیقە ئەفغانیەکەم هات بۆ لام لە ڕێگای ئەوە اللە بەخشم ناسی هات بۆ دوکان بۆ لام ، ووتی ماکوان هەرچیت کردوە ئیقباڵ هاوکاری بکە.
ماکوان: بەخوا ناتوانم دوکانم چۆڵ ناکەم و خەڵکی خۆتان بچن بەدەمیەوە ئاڵتونی لێدزراوە ئەوەندی تری هەیە، خۆی گەمژەیە من چی بکەم؟
ئەفغانیەکە: من هاوکاریت دەکەم و ئاگام لە دوکان دەبێت و هەرچیشم نەزانی بە خێزانت دەڵێم.
ماکوان: باشە قوبوڵمە، حەزم دەکرد هاوکاریان بکەم و بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ ئەڵمانیا بۆ کاری ئیقباڵ.
شەوەکەی خۆم ئامادە دەکرد بەرەوە ئەڵەمانیا بۆ ئەوەی لە ناو باخیرەکەدا بخەوم کاتەکەم وا دانابوو بۆ کاتژمێر ١١ بەیانی بگەمە ئەڵمانیا و شەو لە سویدەوە کات ژمێر ٣ شەو سەرکەوم، کەوتمە ڕێ لە ڕێگا لە بەنزیخانەیەك لامدا و بۆ کڕین شتو مەك تا هاتمەوە ئەعور دانیشتبوو لە سەیارەکەمدا.
چیە ئەعور کتێبێکت دامێ و لێت سەندمەوە ئەوەی نوستراداموس هەی چروك ئەوە بەچ ڕوویەکەوە هاتوویت بۆ لام؟ ئەو ناوە خۆشەشت لە خۆت نابوو موئەید.
ئەعور: ماکوان هاتووم بۆلات ئەم ساڵ ٢٠١٨ بانگێشتکراوی بۆ کۆنگرەی (bilder berg Group) (بیلدەر بێرگ گروپ).

چاوەڕوانی ڕووداوەکانی ئەڵمانیا و ئەم گروپە بن..
تێبینی: کاتی لەچاپدانی ئەم کتێبە ،لەگەڵیدا ناوی مولحیدو هەموو چات رووم گروپ و قسەکانیان چاپ دەکەین، زیاتر زانیاری لەوە بارەیەوە لە پەرتوکی سێیەمدا وەردەگرن.

به‌روار: 29/11/2019
بینین: 6423