#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   ئەدەب و هونەر
  گیـــانــــــم دایــــــــە
ڕۆستەم خامۆش

هۆ ئەو كەسەی ڕۆح شەكەت بـووی لە پێناوم
هۆ ئەو كەسەی بـۆت سـڕيوم ئـەشـكی چاوم

خـۆشـمدەوێی دايـەی شــيـريـن، گيـانـم دايـە
ئــازيـــزی مـن ئـــەويـــنـی تـــۆم لـــە دڵــدايـە

تــۆ تـريــفـەی، تـۆ پـرشــنـگـی لــە نێو تـاریی
بـــۆ ژيـنـی مــن زۆرت بـيـنـی شـــەو بێداریی

بـــە ڕۆح و دڵ، گـەورەت كــردم لــە ئــامێزت
بــەڵــێ منـيـش پـێ دەزانـــم شــــكـۆ و ڕێزت

هـەتـا ئێستاش بەرامبـەر تـۆ، مـن هـەر زارۆم
بـۆ ڕووناکی شـەوی نووتەک، تۆی چرا و مۆم

هـەتـا دەمـرم لـە بيـرنـاكـەم سـۆز و چـاكـەت
وەفــادارم، مــن لـە ئـاســت ئـەو دڵـە پـاكـەت

به‌روار: 28/10/2019
بینین: 115