تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
  پرسیاری شه‌رعی
  سلام علیك: ئایا مه‌سیحی ئه‌مرۆ یان جوی ئه‌مرۆ ئه‌رۆنه‌ جه‌هه‌ننه‌م؟ئایا ئه‌گه‌ر بروایان به‌ وه‌حدانیه‌تی خودا هه‌بیت چی؟ ئایا كافر كێیه‌و موشریك كێیه‌؟ ئایا كه‌سیكی مه‌سیحی یان جوو كه‌ مبرمج كراوه‌و دراوه‌ له‌ قالب،له‌ ئیسلام تینه‌گه‌یشتوه‌ حوكمی چیه‌ ؟ وسلام علیك ورحمةالله وبركاته. بابان/ده ربه نديخان
وه‌ڵام:
کاك بابان حمید السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
بڕێزگیان : مەسیحی ئەمڕۆ و یەهودی ئەمڕۆ بگومان دۆزەخین ، ئەگەرچی باوەڕیان بەیەکتاپەرستی خواش هەبێت ، چونکە باوەڕیان بە پێغەمبەرە کۆتاو ئاخرزەمان ( محمد ) صلی اللە علیەوسلم نیە، ئەوە باوەڕ بە پێغەمبەری کۆتا نەبێت کەواتە بێباوەڕەو باوەڕی بەخواش نیە .
پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت
153 حدثني يونس بن عبد الأعلى أخبرنا ابن وهب قال وأخبرني عمرو أن أبا يونس حدثه عن أبي هريرة عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال والذي نفس محمد بيده لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودي ولا نصراني ثم يموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به إلا كان من أصحاب النار
الحاشية رقم: 1
وفي الرواية الأخرى والذي [ ص: 341 ] نفس محمد بيده لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودي ولا نصراني ثم يموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به إلا كان من أصحاب النار
صحیح مسلم
واتا : سوێند بەوەی کە نەفسی منی بەدەستە، لەم ئومەتەدا ئەوەی یەهودیەو ئەوەی خاچپەرستە (مسیحي) ئەوەی کە ناو منی بیست و ئیمانی نەهێنا بەوەی کە بۆم دابەزیوە (قورئان) ئەهلی دۆزەخە ، لەفەرمودە دوەمیشدا بەهەمان مانا هاتوە .
موشریك ئەوەیەکە : باوەڕی بەخوا هەیە و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوارو پاڕانەوەو داواکردن لە غەیری خوادەکات، وەکو شێخ وپیاوچاکان و صحابەکان و پێغەمبەران ..... هتد .
کافر ئەوکەسەیە کە : هیچ باوەڕێکی بەبونی خوا نیە و لەوانەش وجودیەکانە کە دەڵێن ئێمە باوەڕمان تەنها بە ٥ پێنچ هەستیارەکە هەیە ( بینین/ بۆن کردن / تامکردن / هەست و بەرجەستە / بیستن ) واتا : ئەوەی بەم پێنج هەستە هەستی پێنەکرێت باوەڕیان پێی نیە ، لەکاتێکدا ئەقل وژیری بەم پێنج هەستیارە هەستی پێناکرێت و باوەڕیشیان پێی هەیە ، زۆر شتیتر کە بەهەمان شێوە هەستی پێناکرێت و باوەڕیشیان پێی هەیە ( ترس / هەوا / .....) .
هیوادارم ووڵامەکان سودی بۆت هەبێت ، واللسام .
  سلام عليك : بابان حميد /له ده ربه نديخان ئايا حوكمى نةزركردن جيه له ئيسلامدا؟ ئه و فه رمووده يه ى (لا تَنذِروا فإنَّ النَّذْرَ لا يرُدُّ مِن القدَرِ شيئًا وإنَّما يُستخرَجُ به مِن البخيلِ). تكايه رونكردنه وه ى ته واو بده ن لةم بارةيةوه. براده ريكم گيرى كردوه ئةو ئةليت نةزر ئةكةم منيش ئةليم مةيكه ئيستا نازاني جي بكات هةرجي زوتر ولاممان بده نه وه سوباستان ده كه ين زؤر بة بةلةين بؤ ولامه كه ى وسلام عليكم ورحمة الله .
وه‌ڵام:
کاك بابان حمید ، السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
نەزرکردن شتێکی ئاساییە و لەسەردەمی پێغەمبەردا صل اللە علیەوسلم کراوە و کاتێك ئافرەتك نەزریکرد لەسەرخۆی کەئەگەر پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم لەوجەنگەدا بەسەلامەتی بگەڕێتەوە دەف لێدەدەم و شیعرو هۆنراوە بەسەریدا دەڵێم ، کاتێك پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم بەسەلامەتی گەڕایەوە ئافرەتەکە هاتە خزمەتی و ووتی : یارسواللە من نەزرێکی بەوشێوەیەم کردوە ! پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم فەرموی ئەگەر نەزرت نەکردوە مەیکە و وازبهێنە ، ئەویش ووتی بەڵێ نەزرمکردوە ! پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم فەرموی ئەگەر نەزرت کردوە بیکە و ڕاوەستا تاوەکو ئافرەتەکە بەدەم شیعروهۆنراوەوە دەفەی لێدەدا .
ئەو فەرمودەیەی کە جەنابت هێناوتەوە ( رقم الحديث: 87 (حديث مرفوع) (حديث موقوف) وَبِهِ قَالَ : وَبِهِ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لا تَنْذِرُوا فَإِنَّ النَّذْرَ لا يَرُدُّ شَيْئًا مِنَ الْقَدَرِ , وَإِنَّمَا يُسْتَخْرَجُ بِهِ مِنَ الْبَخِيلِ " ) وەکو هاتوە لە ڕیوایەتێکدا مەرفوعە کە کەسێك لەوانەی کە گێڕاویانەتەوە نادیارە و لەویتردا مەوقوفە لەسەر یەکێك لە هاوەڵەکان کە نادیارە ، بەوشێوەیە ئەگەر فەرمودەیترهەبێت پێچەوانەی ئەوفەرمودەیە ئەوا هچ کارێكی پێناکرێت و ئەگەرنا ئەوا ئەوکات کاری پێدەکرێت ، هەرچەندە لەفەرمودەکەدا هاتوە کە دەڵت : نەزرکردن ماڵێکە کە کەسێکی بەخیل دەیکات بەخێر چونکە مەرجی ئەوەدادەنێت کە ئەگەر ئەوشتە ڕویدا ئەوکات ئەو خرە دەکەم ، لرەشدا مەبەست لەوەیە کە خەڵکی دەبێت خێری خۆی بکات و چاوەڕوانی دەرئەنجام ئەوکارەنەکات کە بەدڵی ئەوبێت .
بەکورتی ئەگەر بیکات هەرخێری دەست دەکەوێت و ئەگەر خێرێکی زۆرتر وباشطریش بکات لەجێتی ئەونەزرە ئەوا باشطرو خێری باشتری دەست دەکەوێت ، واللە تعالی أعلم .
  سلام عليكم ..برسيارةكةم ئةوةية من دةمةويت شتيك بكرم بةقيست وةلةهةمان كات وشوين رةنكةهةمان كةسيش بيكريتةوة بةبارةيةكي كةمتر واتا بةزةرةربيفروشين جونكة بارةكةم بودوومةبةستة1-خويندن 2-دانةوةي قةرز ئايا عةرامةياخودحةلال بةجواني بوم رونبكةنةةوة خواخيرتان بنوسيت
وه‌ڵام:
کاك سەردەم ، السلام علیکم ورحمة اللە وبراکاتە
براکەم ئەوکارە کارێکی ڕیباییە و سوە بێ هیچ لێکدانەوەیەك .
ئەوکارە هەروەکو ئەوەیە کە کابرا پێت بڵێ من ئێستا دەدینارت دەدەمی و پاشان بیستت لێوەردەگرمەوە ، چونکە ئەو سەیارەیە کە جەنابت دەیکڕیت بە میقدارێك پارە و پاشان بەپارەیەکی کەمتر دەیفرۆشیتەوە کەسێکیتر بەکەمتر و پاشتر دەبێت تۆ پارەیەکی زیاتر بدەتەوە بەخاوەنەکەی کە پێتی فرۆشتوە .
واتا : لەوکاتەدا مەبلەغێك پارەت دەداتێ و قازانجەکەی پێشوەخت لێت وەرگرتوە و نەیخستۆتە پاش وەخت و پاش ئەوەی کە پوڵەکەی بۆ دەگێڕیتەوە .
پێناسەی ( ریبا ) سوو ئەوەیە کە : میقدارێك پارە وەربگریت و میقدارێکی زیاتری بۆ بگەڕێنیتەوە ، بەڵام لێرەدا فێڵێكیان دۆزیوەتەوە لەجیاتی ئەوەی کە زیادەکە لە کۆتایدا وەربگرن ئەوان زیادەو قازانجەکە لەپێشتردا وەردەگرن بێ ئەوە کە هیچ زەرەریك بکەن و قازانجەکەی دڵنیان لەوەی کە زەرەرناکات ، ئەمە بەکورتی هەموو زانایان کۆکن لەسەرئەوەی کە ئەوپیشەوکارە ( ریبا ) یە سووە و گومانی تیادانیە ، وهیوادارم خۆت لەوکارانە بەدوربگریت و هەڕەشەی توندی لەسەرەو تەنها ئەوەندەت بەسە کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت ئەوەی کە ڕیبا دەکات و دەخوات بە موفلیسی دەمرێت ، هەروەکو فەرمویەتی .
والسلام .
  السلام علیكم ئایا ریش كورت كردنه‌و حه‌لاله‌ ئه‌گه‌ر ریشت درێژبێت حه‌دیسی ترمان هه‌یه‌ بێجگه‌ ئه‌و حه‌دیسه‌ی ئیبنو عومه‌ر كه‌ده‌لی( ریشی به‌ده‌ستی ده‌گرتو زیاده‌كه‌ی كورت ده‌كرده‌وه‌).ریشت ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بیت ئه‌توانی له‌وه‌ زیاتر كورتی بكه‌یته‌وه‌ وه‌ حوكمهی ریش تاشین یان زۆركورت كردنه‌وه‌ی چیه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت به‌به‌لگه‌وه‌ زۆرسوپاس
وه‌ڵام:

بۆکاك مەبەست حسیب ، السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

وڵامی پرسیارێک که‌ شێخ العلامة محمد صالح بن العثێمین ووڵامی ده‌وه‌ته‌وه‌ .
     

پرسیارێک ؟

 ئایه‌ تاشینی ڕیش له‌تاوانه‌ گه‌وره‌کانه‌ ؟ وه‌ ئایه‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌ وسلم  هاتوه‌ له‌سه‌ری که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناکی کردبێت ، له‌وانه‌ی که‌ڕیش ده‌تاشن ؟  .

ووڵام :

1_ تاشێنی ڕیش به‌تاوانه‌ گه‌وره‌کان ده‌ژمێردرێت ، چونکه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر حه‌رام و پێچه‌وانه‌کردنی دژبه‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله‌علیه‌ وسلم وئاشکراکردنی ئه‌و سه‌رپێچیه‌یی یه‌ی که‌ ده‌یکات .

 2_ ‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله‌عله‌ وسلم که‌باسی کردوه‌ که‌ هێشتنه‌وه‌ی ڕیش له‌ [فیطرة] ه‌وه‌یه‌ که‌ شتێکی بوونی ده‌ژمێردرێت، پێچه‌وانه‌کردنیشی خۆی ده‌بێت به‌ حه‌رام .

3_ ڕیشتاشین خۆی ڕێگردنی ڕێگای بێ باوه‌ڕان وموشرکه‌کان و مه‌جوسه‌کانه‌ ، ئێمه‌ش فه‌رمانمان پێ کراوه‌ که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌بکه‌ین نه‌ک چاولێکه‌ریان بین {من تشبه‌ بقوم فهو منهم } هه‌رکه‌سێک چاولێکه‌ری قه‌ومێک بکات ئه‌وه‌ له‌وانه‌ .

4_ ابن التیمیة ووتویه‌تی له‌کتابی اقتضاء الصراط المستقیم به‌سه‌نه‌دێکی باشه‌وه‌ که‌هێناویه‌تیه‌وه‌ ، ئه‌ڵێ که‌مترین شتی که‌ حه‌رامه‌ گه‌رچی ڕواڵه‌ته‌که‌ی کوفره‌ به‌چاولێکردنیان .

5_ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌ وسلم فه‌رمانی به‌وه‌کردوه‌ که‌ ڕیش بهێڵینه‌وه‌ ، { وفروا ، ارخوا ،آعفوا } ده‌ستی لێمه‌ده‌ن و کوڵی مه‌که‌نه‌وه‌ ، زیادیکه‌ن ودرێژیکه‌ن ، بیهێڵنه‌وه‌و شۆڕیکه‌ن ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی ووشه‌ی فه‌رمانکردنه‌ ، وه‌ک ئاشکرایه‌ کاتێک که‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی فه‌رمانیانکرد ده‌بێ گوێڕایه‌ڵیان بکه‌ین و فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنین ،ته‌نها کاتێک نه‌بێت که‌ شتێکی زه‌رووری به‌سه‌ردابێت که‌ ئه‌وفه‌رمانه‌ له‌سه‌رت لابه‌رێ بۆ زه‌روره‌ت .

 6_ هێڵانه‌وه‌ی ڕێش کارو سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌  علی نبیینا وعلیهم افضل الصلاة والسلام ، وه‌کو له‌قورئاندا باسی هاروون وموسی ده‌کات که‌ده‌فه‌رموێت { یاابن ام لاتآخذ بلحیتی ولا برآسی } کوڕی دایکم ڕیش وقژم رامه‌کێشه‌ ، هه‌روه‌کو باسکراوه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر‌ صلی علیه‌ وسلم ڕیشی پڕبوه‌ و گه‌وره‌بوه‌ درێژ بوه‌ .

7_ ئه‌گه‌ر پیاوی عاقڵ وژیر سه‌رپشک بکرێت به‌ویستی خۆی ، له‌نێوان ڕێگاو ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ران و ڕێگاو ڕێڕه‌وی غه‌یره‌دین و کافرو موشرکه‌کاندا کامیان هه‌ڵده‌بأێرێت ؟ بێگومان که‌سی عاقڵ وژیر ڕێگای پێغه‌مبه‌ران ده‌گرێ ، وه‌به‌موسڵمانان ئه‌ڵێم له‌خوا بترسن سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌کاتان مه‌مرێنن وزیندوی که‌نه‌وه‌ و ڕش بهێڵنه‌وه‌و مه‌یتاشن ، خوای گه‌ره‌ ده‌فه‌رموێت {فلیحذر الذین یخالفون عن امره‌ ان تصیبهم فتنة او یصیبهم عذاب الیم } بائه‌وانه‌ی که‌ سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانه‌کانی خواو پێغرمبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن بترسن له‌ توشی فیتنه‌ یان توشی سزایه‌کی سه‌خت ببن . توشیان ده‌بێ به‌وهۆیه‌وه‌ . والله‌ اعلم      ئیمام احمد ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌ڵێ : فتنه‌ مه‌عنای [ شرک] هاوه‌ڵپه‌یداکردن بۆ خوا له‌وانه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ندێ له‌ فه‌رمانه‌کانی نه‌کات و ڕه‌ دی بکاته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ که‌توشی ئه‌وه‌بێت که‌ شتێک له‌ [بغي] گومڕایی له‌دڵدا دروست بێت ، به‌ته‌واوی گومڕابێت ، خواپه‌نامان بدات ، جائێمه‌ به‌هه‌مو موسڵمانان ئه‌ڵێین که‌وا هه‌وڵبده‌ن که‌ ده‌ست به‌سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ه‌وه‌ بگرن و به‌تایبه‌تیش برایان که‌ ڕیش بهێڵنه‌وه‌و که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن له‌ سوننه‌ت په‌یڕه‌ویکردندا، جا بابزانین خوای گه‌وره‌ چیده‌فه‌رموێت :{ من عمل صالحا من ذکر او انثی وهو مؤمن فلنحینه‌ حیاتا طیبة ولنجزینهم اجرهم بآحسن ماکانوا یعملون } هه‌رکه‌سێک کارێکی خێربکات نێر بێت یان مێ ئیماندار بێت ئه‌وا ژیانێکی خۆشی پێده‌به‌خشین وپاداشتی کاره‌کانیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌باشتر له‌وه‌ی که‌ کردویانه‌،       لێره‌دا بۆ نه‌یوت ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌که‌ین یان خۆشی ژیانی ده‌ده‌ینێ ، ئه‌فه‌رموێت ژیانی خۆش ده‌بێ واتا که‌سێک ئه‌گه‌ر چی فه‌قیریش بێت که‌پابه‌ندبو به‌دینی خواوه‌ دڵی نه‌وایه‌ و ژیانی خۆشه‌ چونکه‌ دڵ نه‌وایی کلیلی خۆشی ژیانه‌ ،و ڕازی یه‌ قه‌زاو‌ قه‌ده‌ری خواو دڵنه‌وایه‌ که‌ هه‌موو شتێک به‌ ویستی خوایه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌بێ بڵێین که‌ ڕێش هێشتنه‌وه‌ له‌کاره‌چاکه‌کانه‌ ، داواکارین له‌خوا که‌ دڵ خۆش و     دڵ نه‌وامان بکات به‌زیکری خۆی و به‌شوێنکه‌وتنی دینه‌که‌ی و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله علیه‌ وسلم و هیدایه‌تی هه‌موو موسڵمانێک بدات بۆ سه‌ردینه‌که‌ی خۆی ان شاء الله‌ .

 + ئێمه‌ش به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین که‌ خوای گه‌وره‌ کاره‌خێره‌کانمانی لێوه‌رگردبێت وئه‌مه‌ش به‌کاری خێر بژمێرێ بۆمان ، ببێته‌ هۆکارێک بۆ گه‌یاندنێکی دینه‌که‌ی و ئێوه‌ش سودی لێوه‌ربگرن، وجێی ڕه‌زامه‌ندیتان بێت .

وآخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین ، والسلام .

  ئايا نةختى حةوا جى بوو
وه‌ڵام:
کاك زیاد کیمیك : هیچ لە پرسیارەکەت تێناگەین و تکامان وایە کە باشتر ڕوونی بکەیتەوە مەبەستت لە ( نەختی حەواچیبوو ) چیە ؟
  سلام علیك : ئایا شه‌یتان ئه‌خه‌وێت ؟ ئایا شه‌یتان چ مه‌قامێكی هه‌بووه‌ له‌ پێش ئه‌وی به‌رله‌عنه‌ت بكه‌وێت؟ وسلام علیك ورحمه‌ الله
وه‌ڵام:
کاك بابان السلام علیکم ورحمة اللە
شەیتان دەخەوێت لەسەر چەند بەڵگەیەك کە لە فەرمودەکانی پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم هاتوە کە دەفەرموێت،

حديث إنس بن مالك - رضي الله عنه - قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( قيلوا ، فإن الشياطين لا تقيل ) ( حديث حسن - الشيخ محمد ناصر الدين الألباني - صحيح الجامع - برقم

 4431)) واتا : خەوی قەیلولە بکەن چونکە شەیتان لەکاتی قەیلولەدا ناخەوێت - قیلولە خەوتنی کاتی پێش نیوەڕۆیە تاکاتی پێش نوێژی عەسر کە لەوماوەیەدا بۆت کەمێك بخەویت - هەروەها لەفەرمودەیترداهاتوە ،عن جابر بن عبدالله - رضي الله عنه - أنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( إذا دخل الرجل بيته ، فذكر الله عند دخوله وعند طعامه ، قال الشيطان : لا مبيت لكم ولا عشاء . وإذا دخل فلم يذكر الله عند دخوله ، قال الشيطان : أدركتم المبيت . وإذا لم يذكر الله عند طعامه ، قال : أدركتم المبيت والعشاء ) . وفي رواية : ( وإن لم يذكر اسم الله عند طعامه ، وإن لم يذكر اسم الله عند دخوله ) ( حديث صحيح - صحيح الإمام مسلم - المسند الصحيح -

٢٠١٨

واتا : هەرکاتێك کەسێك چوە ناو ماڵەکەی خۆیەوەو بسم اللەی کرد وکاتێ نانی خوارد بسم اللە ی کرد ، شەیتان دەڵێت : نەخواردنتان لێرەدا دەست دەکەوێت و نە جێگای خەو بەڵام ئەگەر لەچونە أورەوەی ناو ماڵی خۆی و لەکاتی نان خواردندا بسم اللە ی نەکرد شەیتان دەڵێت جێگای خەوتنتان دەستکەوت و نانی ئێوارەشتان هەیەلێرە . ولەڕیوایەتیتردا هاتوە بەهەمان مانا ، لەسەر ئەم بەڵگانە دەتوانین بڵێین بەڵێ شەیتان دەخەوێت .
دەربارەی پرسیاری دووەم ئایە شەیتان چی مەقامێکی هەبوە پێش ئەوەی بەر لەعنەت بکەوێت ؟
وەکو لە کیتابی ( البدایة والنهایة ) ابن الکثیردا هاتوە زۆر باسینا لێوەکردوە، بەڵام ئەوەی کە ئاشکراو ڕونە شەیتان ناوی عەزازیل بووە و سەرۆك و گەورەی جن بووە ، پاش ئەوەی کە فەسادیان بڵاوکردۆتەوە لەسەر زەوی و خوێنیان ڕشتوە و خوای گەورە فەرمانی بە مەلائیکەتەکان کردوە کە دژیان بجەنگن و جەنگاون دژی جن ، عەزازیل ( شەیتان ) بەدیلی گیراوەو لەگەڵ خۆیاندا بردویانە بۆ ئاسمان و لەوێ تۆبەی خۆی ئاشکراکردوەو خواپەرستی زۆری کردوە تاوەکو خوای گەورە ئادەمی دروستکردوەو خوای گەورە بەهەموو نهێنیەك دەزانێت و زانیویەتی کە بەندایەتیکردنەکەی بۆخوا نەبوەو بەوشێوەیە تاقیکردۆتەوە کە سوجدە بەرێت بۆ ئادەم و ئەویش سوجدەی نەبردوە و خۆی بەباشترزانیوە کە لەئاگردروستکراوەو ئادەم لە خۆڵ ، بەشێوەیە خوای گەورە لەعنەتی لێکردوەو لە ڕەحمەتی خۆی دەریکردوە تاوەکو کۆتایی ژیاندێت ، ئەمە کورتەیەکەو ئەگەر زیاتر حەزدەکەیت دەربارەی بزانیت تەماشای کیتابی ( البدایة والنهایة ) ی ابن الکثیربکە و سودی زۆر لیدەبینیت .
والسلام


  ئةگةر بة كؤندؤمةوة بجيتة لاى خيزانت بة دواوة حوكمى جية فةرقى هةية لةگةڵ ئةوةى بة بئ كؤندؤم بيت ؟
وه‌ڵام:
کاك هەستی جمال
چونە لای خێزان مانای ئەوەیە کە بەوشێوەیەبێت کە شەرع ڕیگای پێداوە، پاشان لە دواوە ئەوەتاوانێکی زۆرگەورەیە و لەکوفر هەژماردە دەکرێت و لەعنەتی لەسەرە وەکو لەچەندین فەرمودەداهاتوە لەوانەش :
لعن النبي صلى الله عليه وسلم فاعلها، فقال فيما رواه أبو داود : ملعون من أتى امرأة في دبرها. وقال أيضاً عند ابن ماجه : لا ينظر الله لرجل جامع امرأته في دبرها.
ئەوجا بە کۆندۆمەوەبێت یان بەبێ کۆندۆم هیچ جیوازیەکی لەتاوانەکەیدانیە و مەترسیدارە و تۆبەکردنی لەسەرەو دەبێت تۆبەی لێبکەیت و دوبارەی نەکەیتەوە .
  السلام عليكم.بيزةحمةت هةلسان لةبةر كةسيك وةكو ريزيك هيج ئيشكاليكي تياية لة رووي دينةوة؟!ئةرك نةبي بةباشي بؤم رن بكةنةوة.
وه‌ڵام:
خوشکی بەڕێز ڕەیان غەریب السلام علیکم ورحمة اللە
ئەو پرسیارەیان لە شێخی ئیسلام ابن التیمیة کردوە و ووڵامی داوەتە و لێرەدا بەکورتی بۆت بەیان دەکەین :
دەڵێت : ( لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم و هەرچوار خەلیفەکەیدا ئەو دەستورو عادەتە نەبوە، باشترین هەڵسوکەوتیش ئەوان بونەو موسڵمان دەبێت چاو لەوانبکات، بەڵام ئەگەر لە عادەت و کولتوری شوێنێك یان خەڵکانێکدا وابوو کە هەستان لەبەردەم کەسێکدا وەکو ڕێزگرتن بوو ئەوا هەڵسانەکە هیچ تاوانێك ناگەیەنێت و ئاساییە )
ئەمەش لینکی ئەو بابەتەیە بۆزیاتر زانیاری خۆت ئەگەر پێویستیکرد
والسلام
http://alrwzawe123.ahlamontada.com/t42-topic
  السلام علیكم ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه‌ی دلشاد گه‌رمیانی (كی وه‌لی ئه‌مری موسولمانانه‌ ) اجماعی ابن المنزیر ((أجمع كل من يحفظ عنه من أهل العلم أن الكافر لا ولاية له على مسلم بحال )) ئه‌وه‌ تأویلی هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ ابن المنزیر باسی مسلم ی ئازاد ده‌كات واته‌ (حر ) به‌لام مسلمی عبد وه‌ كۆمه‌له‌ موسلمانیكی عبید ئه‌و حوكمه‌ نایانكریته‌وه‌ وه‌ به‌لكه‌شمان پیغه‌مبه‌ر یوسف ه‌ كه‌ كرین و فرۆشتن ی بی كراوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ اشاره‌تی قرئانه‌ كه‌ ده‌كریت موسولمانان به‌ قوناغی عبودیه‌ برۆن .... كه‌واته‌ ( فقه )ی عبید و ( مستعمرات ) أحكامی خۆی هه‌یه‌ ... وه‌ كاك دلشاد به‌ كه‌رانه‌وه‌ی بۆ كردستان (ئیستا ) له‌م قسانه‌ تیده‌كات .... وه‌ خۆزكه‌ وا نه‌بوایه‌ به‌لام خۆ ئیمه‌ له‌ بیغه‌مبه‌ر یوسف ئازیز تر نیمان وه‌ جوانتر نیمان ..... والله من وراء القصد .
وه‌ڵام:
بۆ کاك عبداللە گەرمیانی السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
براکەم ئەو نوسینەی جەنابت لەڕاستیدا هیچ شێوازێکی پرسیار لەخۆی ناگرێت و تێنەگەیشتین کە پرسیارەکەت چیە ؟
بەڵام وادیارە جەنابت تەنها کۆمێنتێکت نوسیوە بۆ بابەتەکەی کاك دڵشاد گەرمیانی و ئەوباسە کە جەنابت وروژاندوتە باسێکی دوورودرێژەو زۆرهەڵدەگرێت کەلێرەدا لەجێگای پرسیارو ووڵامدا جێگای نابێتەوە، بەڵام وادیارە کاك دڵشاد گەرمیانی بەکورتی مەبەستی گەیاندنی بۆچونەکەیە و ووتەکانیشی دروستن و پێکاویەتی وبەشێوەیەکی گشتی کافر و موشرك وبێباوەڕ نابن بە وەلی ئەمری موسڵمانان و بەڵگەش لەوبارەیەوە زۆرە و لێرەدا ناتوانین باسەکە بەباشی باس بکەین و بابەتەکەی کاك دڵشاد بەشتێکی کافی دەزانین و ئەگەر هەرپرسیارێکت لەسەر باسەکە هەیە ، لەخزمەتدادەبین و بەگوێرەی توانا و ئەوزانیاریەی کە هەمانە ووڵامت دەدەینەوە و خوای گەورە خێرت بنوسێت . والسلام .
  السلام علیكم .ئایا وێنه ی مرۆڤ گرتن بۆ یاده وه ری بیت دروسته؟ تكایه به ڵگه وه
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك محمد کڵەك :
هەڵبەتە جەنابت داوای بەڵگەی شەرعی دەکەیت لەسەر دروستی وێنە ، بەڵام بەڵگە لەسەر ئەو وێنانەی کە جەنابت باسی دەکەیت لە قورئان و فەرمودەدا نەهاتون و لەفەرمودەی پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم بەشێوەیەکی گشتی باسی وێنەی کردوە، ئەو وێنانەی کە جەنابت پرسیاری دەکەیت ساڵانێکی کەمن کە دروست بوەو لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم ئەوجۆرە کامیرەو وێنەگرتنانە نەبوە، هەربۆیە زانایان ڕاجیاوازیان هەیە لەسەری و هەندێكیان دەڵێن بەڵی دروستە چونکە ئەوە تەنها وەستان و ڕاگرتنی کەسەکە و سێبەرەکەیەتی و هەندێك لەزاناینیش دەڵێن حەرامە و بەگشتی دەچێتە ژێر ناوی وێنەوە کە لەفەرمودەکاندا نەهی لێکراوەو حەرامکراوە ، بەڵام وەکو پێویستی و زەروری بۆ کاروباری ژیان ئەوە شتێکی جیاوازەو ئاساییە و کۆتاش تەنها خوای گەورە خۆی دەزانێت کە حوکمەکەی چۆنە، ئێمەش تەنها دەبێت ڕەچاوی ووتەی زانایانی ئیسلام بکەین و خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە ، واللە تعالی إعلم .
  اسلام علیك برایه‌كانم جنیودان به‌ مسعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ یان دروست نییه‌؟ خوا باداشتان بداته‌وه‌.
وه‌ڵام:
کاك کرێکار چوارقوڕنەیی : السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
برای بەڕێزم ، جنێودان شتێکی خراپە بەهەرکەس جنێوبدرێت و ئەوەش پیشەی موسڵمان نیە، چونکە فەرمودەی زۆرمان بۆهاتوە لەلای پێغەمبەرەوە صلی اللە علیەوسلم کە بەشێوەیەکی نەهی یان خراپ باسی لیوەکردوە، وەکو لەفەرمودەیەکدا هاتوە دەفەرموێت :روى البخاري و النسائي و أحمد عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : قال النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لا تَسُبُّوا الأَمْوَاتَ فَإِنَّهُمْ قَدْ أَفْضَوْا إِلَى مَا قَدَّمُوا )
جنێو بەمردوەکان مەدەن ئەوان ڕۆیشتون بەلای ئەوکردەوانەوە کە خۆیان ئەنجامیانداوە، هەروەها لە ئەسەرێکدا بەرزکراوەتەوە بۆ ئیمام ابن القیم کە لەکیتابی جواب الکافي دا باسی کردوەو دەڵێت ؛
عن مالك أبن دينار قرأت في الحكمه يقول الله عزوجل " أنا الله مالك الملوك قلوب الملوك بيدي فمن أطاعني جعلتهم عليه رحمه ومن عصاني جعلتهم عليه نقمة فلا تشغلوا أنفسكم بسب الملوك ولكن توبوا ألي أعطفهم عليكم "
لەمالکی کوڕی دینارەوە دەڵێت لە حیکەتەکاندا خوێندومەوەتەوە ، خوای گەورە دەڵێت: من اللە م خاوەنی هەموو مڵکێك و مەلیکی هەموو مەلیکەکان، دڵی مەلیکەکان لەدستی مندایە، هەرکەسێك گوێرایەڵی من بکات والەمەلیکەکان دەکەم بەسەریانەوە ڕەحمەتبن و هەرکەسێكیش بێگوێی منبکات والەمەلیکەکان دەکەم بەسەریانەوە ببێتە نەگبەتی و نیقمەت، خۆتان بەجنێودانی مەلیکەکانەوە سەرقاڵ مەکەن، تۆبە بکەن وایانلێدەکەم بەڕەحم و میهرەبانبن لەگەڵتاندا .
بەشێوەیەکی گشتیش جنێودان لە ئیسلامدا شتێکی نەخوازراوەو حەرامە ونەکردنی باشترەو ئەنجامدانی شتێکی خراپ و تاوانە .
والسلام 
  ئایا لێكردنه‌وه‌ی مووی قاچ و ده‌ست بۆ پیاو دروسته‌ یان نا؟؟ ئه‌گه‌ر كرا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌ خودای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌
وه‌ڵام:
کاك أوردوغان السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
هەڵگرتنی مووی دەست و قاچ بۆ پیاو هیچ شتێکمان لەبارەیەوە پێنەگەیشتوە، نەبەحەرامکردنی و نەبە حەڵاڵ کردنی، ئەوەی کە دەربارەی هاتوە لەباسی برۆو دەموچاودا هاتوەو قاچ ودەست لە ژێر جل وبەرگەوەیە و بەشتێکی ئاسایی دەزانین ، واللە تعالی اعلم .
  سلاو بةريزان لةناو مؤبايلةكةم هةمووكات قورئان دةخوينم،كاتيك دةكةم ئاياتى سجود ئةو ئايةتة ناخوينم جونكة دةستنويزم نية و هةلى دةكرد بؤ كاتيك كةدةستنويزم هةبيت و دةكةريمةوة و ئةو ئايةت دةخوينم و سوجدةدةبةم .ئايا كوناهبارنابم ئةكةر ئةو ئايةتة ببةرينم و لةوكاتةيا نةى خوينم جونكة من خويندكاريكى خويندنى بالام و لةدةرةوةم و زؤر جار لةمةكتةبة و شوينى كشتيم و ناتوانم سوجدةبةرم...زؤر سوباستان دةكةم ئةكةر وةلامم بدةنةوة و خواى كةورة خيرتان بنوسيت...
وه‌ڵام:
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە ، کاك مسعود :
کاتێك کە قورئان دەخوێنیت، لەناو سەیارە یان تەیارە یان کەشتی یان لە مەکتەبەدا یان لە شوێنە گشتیەکاندا، هەرکاتێك گەیشتیت بە ئایەتی سوجدە ئایەتە بخوێنەو هیچ مەوەستەلەسەری و هەڵیگریت بۆ کاتێکیتر !
چونکە سوجدەی خوێندنەوەی ئایەتی سوجدەکان تەنها سوننەتێکەو فەرزنیە و ئەوکاتەی کە دەیخوێنیت ئەگەر بۆتکراو ئاسانبوو سوجدەی خۆتبەرەو مەرجیش نیە کە ڕووت لە قیبلەبێت یان دەست نوێژت هەبێت ، بەڵکو کاتێك کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم لەناو کۆڕوکۆمەڵی هاوەڵەکانیدا دانیشتوە و قورئانئ خوێندۆتەوە و گەیشتوە بەو ئایەتانەی کە سوجدەی تیادابووە خۆی سوجدەی بردوەو هاوەڵەکانیش بەدوایدا سوجدەیان بردوەو فەرمانی بەکەس نەکردوە کە دەبێت دەستنوێژتان هەبێت ئەوجا سوجدەبەرن ، ئەگەر دەستنوێژ واجب بوایە لە سوجدەی تیلاوەدا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم فەرمانی پێدەکرد و هاوەڵەکانیش بۆئێمەیان دەگێڕایەوەو دەنوسرایەوە ، بەڵکو تەنها سونەتێکەو ئەگەر سوجدەبەریت باشترەو خێرت دەست دەکەوێت و ئەگەر نا تاوانبار نابیت ، براکەم .
والسلام
  salam mo3alekom, barezan aya atwandret zawajt bkret ba be Shahid yani bas zot aw afrata wa aw malaya agadarbet gar mara krdnaka akat?
وه‌ڵام:
السلام علیکم ورحمة اللە
بەڕێزەکەم داهات : نیکاح ومارەکردن بەبێ شاهید دروست نیە لەسەر ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەرمان صلی اللە علیەوسلم ،
عمران بن حصين مرفوعا: "لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل" [رواه ابن حبان والبيهقي وصححه الذهبي].
یەکێك لە مەرجەکانی نیکاح یان مارەبڕین ئەوەیە کە دەفەرموێت نیکاح دروست نابێت هەردەبێت کە وەلی ئەمری ئافرەتەکە و دوو شاهیدی دادپەروەری موسڵمان ئامادەبن لەو دانیشتنەدا وەکو لەم فەرمودەیەدا بۆمان دەردەکەوێت ، واللە تعالی اعلم .
  سلاوى خواتان لى بيت -- دواى غوصل دةركردن بيويست ئةكات كة كاتى نويز هات دةستنويز بكرين ياخود خؤشؤردنةكة خؤى دةستنويزيشه -ئةكةر بيويستى كرد بيش جل لةبةر كردن دةستنويز ئةكيريت؟
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە ، کاك هونەر
ئەگەر خۆشۆردنەکەت غوسڵی گەورەبوو، بەمانای جەنابەت و ئیحتلام و جیماع ، ئەوکاتە دەتوانیت نیەتی دەستنوێژو نیەتی غوسڵیش بەهەمان ئاوتەواوبکەیت و کەنیەتی دەستنوێژت هێنا لەگەڵیدا ئەوە دەستنوێژەکەت دروستەو دەتوانیت نوێژی پێوەبکەیت .
بەڵام ئەگەر غوسڵ دەرکردنەکەت بۆ سوننەت بوو ، وەکو غوسڵی جومعە و ڕۆژی جەژن ، ئەوکاتە پێویست دەکات کە دەستنوێژبشۆیت، ئەگەر لەپێش غوسڵ دەرکردنەکەبێت یان لەدوایدا هەردوکی هەردروستە .
ئەگەر مەبەستت لەوەیە کە بڵێیت ئایە درستنویژ شوشتن لەبەڕووتی دروستە ؟
بەڵێ دروستە و هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەریت کە بڵێت دروست نیە ، واللە أعلم .
  الحمدالله رب العالمين والصلات والسلام على سيديامجمدأما بعد به ريزان سلاوي خواتان لئ بيت برسياره كه م ئه مه بووكه بؤجى بيغمبه رمان (ص)بانكى نه داوه ؟وسلام عليكم
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە
کاکە محمد جوهر گیان : پێغەمبەر کەلەژیانیدا بانگی نەداوە زانایان چەند بۆچونێکیان هەیە و لەوانەش ئەوەیە کە :
١ - دەڵێن : بۆیە بانگی نەداوە چونکە پێیخۆش نەبووە کە لەناو بانگەکەدا ناوی خۆی بهێنێت و شاهیدی بدات بەوەی کە خۆی پێغەمبەری خوابوە ، ئەم بۆچونکەش لاوازە چونکە لەزۆر کاتدا خۆی فەرمیەتی کەمن پێغەمبەری خوام و پەیامەکەی خوای تاك وتەنها ئەوەی لێداواکردوە کە بڵێت من پێغەمبەری خوام .
هەندێك لە زانایان ووتویانە : بەهۆی ئەوی کە پێغەمبەریخوا بەردەوام بانگەشەکردن و ئامۆژگاریکردنی خەڵکی بەسەروە فەرزبوەو لەبانگەشەکردنی ئیسلامدابووە بۆیە خۆی بەوەوە خەریك نەکردوە، ئەم بۆچونە نزیکترە لە ووڵامی پرسیارەکەی جەنابتەوە .
هەندێکێتر لەزانایان ووتویانە : بانگدان لەسەرەتادا بۆ هاوەڵەکانی هاتوەو ئەوان چەندکەسێکیان لەخەوندا پێیان ڕاگەیەندراوە کە بەوشێوەیە بانگبدەن و ئەویش خەونەکەیانی پشتڕاست کردۆتەوە بەپەیامی خوایی بۆیان ، واللە تعالی أعلم بالصواب .
والسلام .
  پرسیارەکەی من لەبارەی باوە ئادەمە. تا ئەو شوێنە کەم من شارەزاییم ھەیە پێش ئەوەی ھیچ مرۆڤێک لەسەر زەوی بێت باوە ئادەم لە بەھەشت بوو دوای ئەوەی کە زوڵمی لە نەفسی خۆی کرد و نافەرمانی خوای گەورەی کرد نێردراویە سەر زەوی. ئێستە پرسیارەکان: ١.باوە ئادەم پێش ئەوەی بێتە سەر زەوی لە دنیایەکی ترا بووە کە چووەتە بەھەشت لە؟ ٢.چۆنیەتی زیاد بوون مرۆڤەکان مەبەست ئەوەیە ئایا مندالەکانی ئادەم(خوشک و برا )پێکەوە خەوتنیان بوووە ؟ سپاس.
وه‌ڵام:
کاك کاوان : السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
 ١_ باوەئادەم پێش ئەوەی کە بچێتە بەهەشتەوە لەشوێنێکیتربوو بەڵام بەڵگەیەك بەدەستەوەنیە کە لەکوێدابوە و لەگەڵ ئەوەشدا شوێنیترمان هەیە وەکو ( الأعراف ) کە لەنێوان بەهەشت و دۆزەخدایە بەڵام ناتوانین بڵێین لە کوێدابوە پێش بەهەشت چونکە بەڵگە بەدەستەوەنیە و تەنها ئەوەندە نەبێت خوای گەورە دەفەرموێت : {  وقلنا يا آدم اسكن أنت وزوجك الجنة وكلا منها رغدا حيث شئتما ولا تقربا هذه الشجرة فتكونا من الظالمين ( 35 ) فأخرجهما مما كانا فيه وقلنا اهبطوا بعضكم لبعض عدو ولكم في الأرض مستقر ومتاع إلى حين ( 36 )  }
٢- منداڵەکانی باوەئادەم، هەموو سکێکی دایە حواء دوو منداڵی بوە کوڕێك و کچێك، سکی پاشتری هەمان شێوە کوڕێك و کچێکی بوەو کوڕی ساڵی یەکەم لەگەڵ کچی ساڵی دووەمدا هاوسەرگیریان کردوە و کچی ساڵی یەکەمیش لەگەڵ کوڕی ساڵی دووەمدا هاوسەرگیریان کردوە، شەریحەتی ئەوان بەوشێوەیەبوە تاوەکو نەوەی ئادەم زیادبکەن و سەرزەوی ئاوەدان بکەنەوە .
والسلام

  السلام علیكم پرسیارێكم هه‌یه‌ بێزه‌حمه‌ت ،واهه‌ست ده‌كه‌م نه‌خۊشییه‌كم هه‌یه‌ له‌ زه‌كه‌رم دا كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ یه‌ زۊر به‌ی كات ئاوێكی لینجی لێدێته‌ ده‌ر كه‌وابزانم مذی یه‌ به ڵام منی نیه‌ به‌ڵام له‌رووی مادییه‌وه‌ ناتوانم سه‌ردانی دكتۊر بكه‌م ئایا ئه‌گه‌ر ئاوا بمێنمه‌وه‌ گوناهبار ده‌بم؟؟ چونكه‌ جله‌كانی ژێره‌وه‌م ته‌ر ده‌كات ده‌ترسم زیانی هه‌بێ بۊ عیباده‌ته‌كانم ،خودا جه‌زاتان بداته‌وه‌ بۊ وه‌لامه‌كه‌ی
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە
کاك حاتم : دەرچونی ئەو ئاوەی جەنابت باسی دەکەیت نەخۆشی نیە ئەوە شتێکی ئاساییەوپێویست بەسەردانی دکتۆرناکات، لەکاتی خەیاڵکردن و ئارەزو بەرزبونەوە ئەوئاوە دەردەچێت و ئاوی ( مذێ ) یە کە ئاوێکی بێ ڕەنگە و شلە، دەرچونی ئاوی مذي دەسنوێژ بەتاڵ دەکاتەوە و بە پیس دەژمێردرێت و دەبێت شوێنەکەی بشۆریت ئەگەر توانات هەبوو، ئەوئاوە بەرهەرشوێنێكت کەوت لە گیانت یان جل و بەرگت دەبێت ئەو شوێنە بشۆردرێت، بەڵام غوسل ناکەوێتەسەرت .
هەرکاتێکیش ئەو ئاوە نەتزانی کە بەرکوێت کەوتوە و شوێنەکەی دیاریت نەبوولات دەتوانیت کەمێك ئاو بەدەستت بپرژێنیتە سەر جلی ژێرەوەت و ئەگەر زانیشت بەرکوێت کەوتوە دەبێت بیشۆریت .
والسلام .


  سلاو ئه م كا ته تان باش به ريز ئه كه ر بكريت جوابى ئه م برسياره بده نه وه سوباستان ده كه م من به ته مام بورزا يه كم بخوازم به لام برا كه ره كه ى من شيرى دايكى ئه وى خواردوه وه برا كه وره كه ى ئه ويش شيرى دا يكى منى خوهردوه به لام نه من شيرى دايكى ئه وم خواردوه وه نه ئه ويش شيرى دايكى منى خواردوه ئايامن ده توانين هاوسه ركيرى بكه ين دوباره سوباستان ده كه م خواى كه وره باداشتان بجاته وه
وه‌ڵام:
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
کاك هاوڕێ محمد : یەکەم ئەو دەستەواژەیە بۆ براکەت بەکار مەهێنە ئەوە جوان نیە ، ئەگەر هەڵەی نوسینیشە ئەوا ئاگاداربە کە جارێکیتر هەڵەی وانەکەیتەوە چونکە خوێنەر گومانێکی خراپی لادروست دەبێت بۆ سەرجەنابت بەرامبەر بەبراکەت (  ) .
پاشان ئەگەر جەنابت شیری دایکی ئەو کچەت نەخواردبێت و ئەو کچەش شیری دایکی تۆی نەخواردبێت ئەوا هیچ کێشەیەکی تیادا نابینین و دروستە هاوسەرگیری بکەن بەیەکەوە، چونکە حەرامبون لەیەکتر تەنها ئەو کەسە دەگرێتەوە کە شیری خواردبێت ئەویش لەتەمەنی منداڵیدا کە شێرەخۆرەیە دەبێت پێنج جار شیری ئەودایکەی خواردبێت بەتەواوی تا تێری دەکات ئەوکاتە منداڵی ئەودایکە لەو منداڵەی کە شیری خواردوە حەرام دەبێت، بەڵام منداڵەکانیتر کە شیریان نەخواردوە لەدایکی تۆ یان ئێوە لەدایکی ئەو ئەوە هیچ کێشەیەکیان نابێت بۆ هاوسەرگیری لەسەر ووتەی زانایان هەروەکو ابن قدامة دەڵێت : [ فأما المرتضع فإن الحرمة تنتشر إليه وإلى أولاده وإن نزلوا ولا تتنشر إلى من في درجته من إخوته وأخواته ولا إلى أعلى منه كأبيه وأمه وأعمامه وأخواله وخالاته وأجداده وجداته، فلا يحرم على المرضعة نكاح أبي الطفل المرتضع ولا أخيه ولا عمه ولا خاله، ولا يحرم على زوجها نكاح أم الطفل المرتضع ولا أخته ولا عمته ولا خالته، ولا بأس أن يتزوج أولاد المرضعة وأولاد زوجها إخوة الطفل المرتضع وأخواته، ]
هەروەها ئیمام احمد دەڵێت : [ قال أحمد: لا بأس أن يتزوج الرجل أخت أخته من الرضاع ليس بينهما رضاع ولا نسب، وإنما الرضاع بين الجارية وأخت ]
خوای گەورە زاناترە ، والسلام .

  جه ند به لگه یه کم ده ویت که بیسه لمئنئت ریکلامکردن دروسته له ناو قورئان و سوننه ت
وه‌ڵام:
کاك محمد طاهر :
جەنابت پرسیارەکەت بە ( مطلق ) بەشێوەیەکی گشتی کردوە، بەڕاستی ئەمەش زۆر ووڵام لەخۆی دەگرێت و ناکرێت کە چەند بابەتێك لەجێگای ووڵامدا بدەینەوە، یاخود بابەتێکی تێرو تەسەلی دەوێت، پاشان جەنابت داوای شتێك بەڵگەی قورئان وسوننەت ! ئەمەش مەرجێکە کە ناشێت بۆ پرسیار دابنرێت، هەرچەندە کە بەڵگە لەسوننەتی پێغەمبەردا هەیە و زۆر بە ڕون و ئاشکرا بەڵام جارێ جەنابت پرسیارەکە یەکلا بکەرەوە کە مەبەستت چیە لە ڕیکلام ؟ ئەگەر ڕیکلامی ناشەرعی دەڵیت ئەوا خۆی لەخۆیدا ووڵامە کە شتی ناشەرعی ڕیکلامکردنەکەشی ناشەرعیە ، بەڵام ئەگەر مەبەستت ڕیکلام کردنە بۆ شت ومەك و کاڵا بۆفرۆشت ، ئەوا بەڵگەمان هەیە و لەخزمەتدادەبین ئەگەر پرسیارەکەت بە وردی بکەیت مەبەستت لەچی ڕیکلامێکە لێرەشدا یەك بەڵگەت بۆ دەهێنمەوە لە فەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم، فقد ثبت عن رسول الله صلى الله عليه و سلم فيما يرويه أبو هريرة رضي الله عنه، أنه عليه الصلاة والسلام مر على صبرة طعام في سوق المدينة، فأدخل يده الشريفة فيها فنالت أصابعه بللاً.. فقال: (ما هذا يا صاحب الطعام؟ قال: أصابته السماء يا رسول الله، فقال عليه الصلاة والسلام: (أفلا جعلته فوق الطعام حتى يراه الناس، من غش فليس مني ). وفي رواية أخرى: (من غشنا فليس منا )، ئەگەر پێویستیکرد ئەوا لە شوێنێکدا بە باشتر بۆت باس دەکەین بەڵام مەرج لەسەر ووڵامەکەی ئێمە دامەنێ و ئەوە شتێکی نادروستە، چونکە هەموو شتێك لە قورئاندا بەناوی خۆی نەهاتوەو هەندێك شت هەن کە لە فەرمودەکانیشدا نەهاتوە زانایان حوکمەکەیان دەرهێناوە لە ئایەت و فەرمودەکان و قیاسیان کردوە بەسەر هەندێ شتدا کە ناوەکەی بەڕاشکاوی نەهاتوە لە قورئان وفەرمودەدا، ئەگەر ووتەی زانایانیش بەڵگەنەبێت، ئەوا توشی هەڵەیەکی گەورەدێین چونکە ئێمەی ئەهلی سوننەت و جەماحەت زۆرینەی شتەکانمان لەسەر قەولی زنایان دامەزراوە و ئەوەش شتێکی مەمدوحە کە خوای گەورە لە قورئاندا باسی کردوە دەفەرموێت(فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) .
هیوادارم کە ووڵامەکەمان ساڕێژکەربێت ، والسلام .
  من خوم له كتابي فقه السنت تعليق شيخ الباني...ئه ر بارت له لي يه كه يك بو .. جه ند ره ئي هه يه يك له و رئيانه دلي يك له امامه كان دليت هه ر كاتي باره كه ورت كرت زكاتي ساليك ده ده ي . به لام ره ئي امامي شافعي ده مو ده ست بده ي ..برساركه م ئه وه يه ئه كربه جويره ي ئه و ره يه بكه كه تنها سليك بده ي كوناهي ده كات .. ئه و باره جه ند ساله له له قرده ئي خوو ئه كر ئه و هه مو ساله كه زكاتي بده ت مه بله غه كي زور ده كه ت ئه و باره زياد نه بو ..هنيك ده لين ده بي هه مو ساليك بده ي ..تيبين ئه و باره له لاي كه سيكه ته ئمينه ده داته وه به لا م جه ند ساله له لايتي
وه‌ڵام:
کاك بەهێز : بەڕاستی پرسیارەکەت ڕوون نیە لەلامان ئەگەر دەکرێت بەشێوەیەکی ڕونتر پرسیارەکەت بنێرەوە خێرت دەگات، چونکە پرسیارێك باش تێنەگەین ووڵامەکەی تەندروست نابێت و نەشیاوە هەر ووڵامێك بدەینەوە ، لەگەڵ ڕێزو سڵاوماندا .
  السلام عليكم,من كيشه م له هؤرمؤنى كه شه هه يه ,بؤيه بالام تؤزى كورتة,بؤيه حةز دةكةم بالام دريزتر بيت,بؤية دةمةوى هؤرمؤن لةخؤم بدةم,ئايا حةرامة يان نا
وه‌ڵام:
کاك محمد صالح :
 پێکهاتەی هۆرمۆنی گەشە ئەگەر بەشێوەی خواردنبێت ئەوا حەرامە چونکە پێکهاتەکانی لە ڕۆنی بەرازو چەندین شتی عەرام پێكهاتوە، ئەوەش زانایان ڕێگەیان نەداوە وەکو / ابن التیمیة و زانایانی سەردەم ، بەڵام ئەگەر بە چەورکردنی لەشبێت لەوجۆرە ڕێگەیانداوە ، واللە تعالی أعلم .
  ئاية حوكمى دةندان جية بؤ نوينةريك كة بجيتة بةرلةمات يان ئةكةر جائيز بئ دةبئ دةنك بة ج كةسيك بدةى عةلمانى يان ئيسلامى
وه‌ڵام:
کاك ئاسۆ : حوکمی دەنگدان بۆ نوێنەری پەرلەمانی ئەگەر موسڵمانبێت کەسەکە ( کاندیدەکە ) متمانە بەدینەکەی بکرێت و کەسێکی بەکەڵك بێت بۆ خەڵکی بەگشتی، لەسەر ووتەی زانایان وەکو / ابن العثیمین / ابن باز / محمد بن جبرین ... زۆرێکیتر بە ئەرکی سەرشانیان داناوە لە فەتواکانیاندا، بێگومان دەنگدانی موسڵمان دەبێت دەنگ بە موسڵمانان بدات و بە حیزبی ئیسلامی بدات .
بەپێچەوانەوە دەنگدان بۆ حیزبی عەلمانی لە ووڵاتی ئیسلامیدا ئەوە شتێکی خراپ ومەترسیدارە و هاوکاریکردن و سەرخستنی کوفرە بەسەر موسڵماناندا، ئەوەش نابێت و دروست نیە .
  
السلام علیکم :
ئەگەر یەکێك زۆر پێویستی بە پارەبێت و هیچ کەس ئامادەنەبێت کە یارمەتی بدات، ئەویش لەبەر ناچاری کارێکی حەرام بکات بۆ ماوەیەکی کاتی دوایش وازبهێنێت ئایە ئەو کەسە تاوانباردەبێت یان نا ؟
( کاری حەرام بۆ نمونە : کۆمپانیای بیرە دروستکردن یان کارکردن بۆ گۆڤاری سێکسی )
گۆڕینی نوسینەکە لە نوسینی کوردی لاتینیەوە کراوە بە کوردی لەلایەن کارگێڕانی سایتەکەوە .
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە ، کاك نریمان :
کاری حەرام بەهەموو شێوەیەك حەرامە لەبەر هەر هۆیەك بێت، بۆ نمونە/ ئەگەر کەسێك ئەوەندە توێنی بێت تاوەکو خەریکبێت بمرێت لە توینێتیدا و لە شوێنێكبێت کە ئاوی دەست نەکەوێت یان خواردنەوەیەکی حەڵاڵی دەست نەکەوێت تاوەکو بیخواتەوەو لە توینێتیدا نەخنکێت، ( مشروب ) خواردنەوەیەکی حەرامیت وەکو عەرەق یان بیرە یان هەرجۆرێكی خواردنەوەی حەرامی دەست بکەوێت و بیخواتەوە لەبەر ناچاریەکەی تاوەکو نەخنکێت لە توینێتیدا، لەوکاتەدا لە شەرعدا ڕێگە پێدراوە کە ئەوەندەی لێبخواتەوە کە توینێتیەکەی بشکێنێت و نەخنکێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوە حەرامەکەی حەڵاڵ نابێت و بەحەرامی لەسەری دەنوسرێت ، تەنها ئەوەندەی هەیە کە لە ناچریدا خواردویەتی بەڵام هەر حەرامی ئەنجامداوە .
ئەگەر ناچاریەکەی جەنابیشت ئەوەندە ناچاربوبێتی کە مردنی بەدەمەوەبوبێت، ئەوا ڕێگە دراوە کە خۆت لە مردن ڕزگاربکەیت، بەڵام کارەکەت هەر حەرامە .
پاشان ئەگەر ناچاریەکەت بۆ پڕکردنەوەی ژیانیكی خۆشتربوو کە ویستبێتت ژیانی خۆت خۆشتربکەیت لەو بارودۆخەی کە تیایدا ژیاوت ئەوا هیچ ڕێگەیەك نەراوە بۆ ئەوکارە نابەجێیانەی کە باست کردوە تاوەکو ئەنجسمی بدەیت، نابێت کارێك لەو جۆرانە بکەیت .
ئەگەر ئەنجامیشیتداوە و تەواوبوەو کۆتایی پێهاتوە ، ئەوا تاوانباریت بە گوێرەی کارەکەی کە ئەنجامت داوە، بەڵام تۆبەکردنت زەروریەتەو دەبێت خۆت تاخیرنەکەیت و تۆبەی لێبکەیت و نەگەڕێیتەوە سەر ئەو جۆرەکارانە و خوای گەورەش تەنها خۆی هەیە کە تۆبە وەربگرێت و کەس ناتوانێت ڕێگەی تۆبەکردنت لێبگرێت و هەتا زووە تۆبەی خۆت ڕابگەیەنەو ڕوبکەرە خوی تاك وتەنها تاوەکو تۆبەکەت وەربگرێت .
والسلام
  برسيار: تاجةند خؤشةويستى حةرامة بى ئةوةى هيج شتيكى بى شةرعة رويدابيت من كةسيكى عاشقم بةلام تا ئيستا هيج شتيك روينةداوة لة نيوانمان كة بى شةرعى بيت تةنها مةبةستى ئيمةية ئةوةية كة زواج بكةين جونكة ئيمة يةكتريمان بة دلة
وه‌ڵام:
کاك کورد هەریاد
خۆشەویستی ئەگەر بۆخوا نەبێت حەرامە هەربیانویەکی بۆ بهێننەوە .
خۆشەویستی دوو جۆری هەیە :
١- خۆشەویستی بۆخوا .
٢- خۆشەیستی بۆ مەبەستی دونیا .
یەکەمیان حەڵاڵەو دووەمیان ( مباح ) واتە نە حەرامەو نە حەڵاڵە ، حەرامکردنی بە گوێریەی ڕەفتارت کەسەکە دەبێت .
بەڵام خۆشەویستی نێوان کچ وکوڕ بێگومان حەرامە چونکە تەنها تەماشاکردن ( نظر ) خۆی حەرامە ئەگەر تەماشای بکەیت تەماشاکردنەکەت حەرامەو کارەکەشت حەرام دەکات، تەنها ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی کە بزانیت حەرامە !
ئەگەر هیچ شتێکی حەرامی تیا ئەنجام نەدەیت ناتوانیت ئەو خۆشەویستیە بەڕێوەبەریت، و ئەگەر بۆ زەواجیشتە ئەوا باشترین کارێك ئەوەیە کە بنێرە داخوازی و بە شێوەیەکی شەرعی بیخوازەو هاوسەرگیری پێکبهێنن و خۆت لەم شتە پوچانە بەدوربگرە و هیچ بیانویەکی بۆ مەهێنەوە و بەو بیانوانەش حەڵاڵ نابێت .

  برسیا ره که م له سه ر لیسا نه وه بو هه ندیک مه لا فتوا ى ئه وه ده ده ن که حه را م نیه ئیوه ش ده لین حه را مه
وه‌ڵام:
کاکە گیان ووڵامدرایەتەوە تکامان وایە بیخوێنیتەوە !
  برسیا ره که م له سه ر لیسا نه وه بو هه ندیک مه لا فتوا ى ئه وه ده ده ن که حه را م نیه ئیوه ش ده لین حه را مه
وه‌ڵام:
ڕەیان کوردی ووڵامی پرسیارەکەتمان لەسەرەوە داوەتەوە، لەهەمان کاتدا هەردوو فەتوای زانایانمان بۆت بڵاوکردۆتەوە ! بەڵام ئێمە ئەوەیان بە ڕاستر دەزانین کە نەشیاوە بۆ موسڵمان ئەو کارە بکات، بەڵام جەنابت دەڵێیت بۆ ئێوە وادەڵێن ؟ ئێمە لەسەر ئەو بۆچونەی ئەوزانایانەین کە بە نەشیاوی دەزانن .
  ئایا غوسڵ ده‌ركردن به‌شێوه‌ی دیكه‌ ده‌بێت ؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی نیه‌ت بهێنیت و ئه‌وجا ئاو بكه‌یت به‌ هه‌موو له‌شتدا له‌سه‌روه‌ بۆ خوار
وه‌ڵام:
کاك مەروان کوردی بەو شێوەیەش کە باست کردوە غوسل دەردەکرێت و مەرجی غوسل دەرکردن :
١- نیەت هێنان .
٢- تەڕکردنی هەموو لش بەئاوێکی پاك وپاکەوەکەر .
بڵام ئەوەی کە لە سەرەوە باسمان کردوە لەسەر سونەتی پێغەمبەرە صلی اللە علیەوسلم .
والسلام
  پرسیار : ئایا كچ له‌ دواوه‌ كاری‌ ناشه‌رعی‌ بكات هه‌مان حوكمی‌ زینای‌ هه‌یه‌ ؟
وه‌ڵام:
کاك عبداللە هەولێری کاری فاحیشە ( زینا ) بۆ کچ وکوڕ لە هەر کامیانەوەبێت فاحیشەیەو حوکمی زینای هەیە و لە دواوە تاوانەکەی گەورەترە و سزاکەشی ئەوەیە کە لە قیامەتدا خوای گەورە بەهیچ شێوەیەك تەماشای ئەو کەسە ناکات . واللە أعلم .
  زؤرسوباس بؤ ولام دانه وه ى بسياره كان خوا خيرتان بنوسى
وه‌ڵام:
سەرچاو برا گیان
  زؤرسوباس بؤ ولام دانه وه ى بسياره كان خوا خيرتان بنوسى
وه‌ڵام:
  زؤرسوباس بؤ ولام دانه وه ى بسياره كان خوا خيرتان بنوسى
وه‌ڵام:
کاك کوردی خوای گەورە خێری ئێوەش بنوسێت کە پرسیار دەکەن ، بەڵام تکامان وایە کە ڕەچاوی پرسیارەکان بکرێت کە دووبارە نەبوبێتنەوەو سودمەندبێت بۆ ئەو کەسەو خەڵکی بەگشتی ، والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە .
  سلام عليك به رئزم من له كه ل كجيك يه كمان خؤش ويستووه به لام بؤ زواجى شرحى ئيستاش بابى ئه لئ ناى ده م منيش سئ جار جومه داواى به لام هيج ئوميدم نه ماوه باوكى رازيبى بسياره كه ئه وه يه من جارجارقسه له كه ل كجه كه ده كم به ته له فؤن من تاجهةنده كوناح بارم زؤرسوباستان ده كم بؤ ولام دانه وه تان
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك ئاراس کوردی :
برای بەڕێزم هەرپەیوەندیەکی نێوان کوڕوکچ بەنیازی زەواج یان نا، ئەوە خۆی تاوانە ! چونکە پەیوەندیەکە دەتبات بەسەر تاواندا، پێغەمبەریش صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت: ( إن الله كتب على ابن ءادم حظه من الزنا أدرك ذلك لا محالة فالعين تزني وزناها النظر واليد تزني وزناها اللمس والرجل تزني وزناها الخطى واللسان يزني وزناها المنطق والفم يزني وزناه القبل والنفس تمنى وتشتهي والفرج يصدق ذلك أو يكذبه ) واتا : خوای گەورە بەشی زینای لەسەر بەنی ئادەم دیاریکردوەو هەر پێی دەگات، چاو زینا دەکات و زیناکەشی تەماشاکردنە، دەست زینا دەکات و زیناکەی دەست لێدانە، پێیەکان زینا دەکەن و زیناکەشی ڕێکردنە بۆ زینا، زوبان زینا دەکات و زیناکەشی دەربڕینە، دەم زینادەکات و زیناکەی ماچکردنە، نەفسیش ئارەزوی دەکات فەرجیش ئومێطدەکەی دێنێتەدی دەیکات بەڕاست و یان بەدرۆی دەخاتەوەو ئەنجامی نادات .
ئەم فەرمودەیەش ترساندنە بۆ موسڵمانان کە دەبێت ئاگای لەهەموو ئەم شتانەبێت و نەیکات .
برای ئازیز: جەنابت بەتایبەتی لەمانگی ڕەمەزاندا ئەو کردەوانە ئەنجام دەدەیت ئەوا تاوانەکەی هەر زۆر زیاترو گەورەترە، جگە لە ڕەمەزانیش تاوانەکەی هەر زینایەو ناشیت و نابێت شتی لەو شێوەیەبکەیت .
کاتێك کە نائومێد بویتە لەو ئافرەتە، چاوەڕیی چی دەکەیت و وازی لێناهێنیت ؟ دەتەوێت ئابروی بەریت ؟ یان دەتەوێت خۆیست وئەویش بەدەردێك بەریت کە نەشیاوبێت و لەوانەیە ئابروی بنەماڵەی خۆت و ئەویشی تیادابچێت .
تاوانباریت زۆریش ، ئامعژگاریت دەکەین بەوەی کە وازلەو شتانە بهێنیت و دووربکەویتەوە لە شتێك کە ئومێدی تیادانیە و ئەگەر ئومێدێکیش شك دەبەیت چەند پیاو ماقوڵێك بنێرەوە داوای و ئەم شتانەیان تێبگەیەنە تاوەکو چارەسەرێکت بۆ دەدۆزنەوە .
خوای گەورە کارت بۆ ئاسان بکات .
والسلام .
  السلام عليكم به‌ڕێزم ووتم گه‌ر چۆنيه‌تى غوسلمان بۆ باس بكه‌ن,به‌راستى هێشتاش به‌ته‌واوى نايزانم وه‌ شه‌رم ده‌كه‌م له‌مه‌لا بپرسم
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە :
برای بەڕێزم چۆنێتی غوسل دەرکردن، یەکەم شتێك دەبێت نیەت بهێنی و نیەتی غوسل دەرکردنت هەبێت
١- دەستەکانت باش بشۆ وەکو پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم کردویەتی .
٢- پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم سێ جار هەردودەستی پڕکردوە لەئاو بەسەریداکردوە و بەباشی پرچ یان قژی تەڕکردوە تاوەکو دڵنیا دەبیت کە ژێر قژەکەت هەمووی تەڕدەبێت .
٣- ئاوی بەلای ڕاستی خۆیداکرادوە و پاشان بەلای چەپیدا تاوەکو گیانی بەتەواوی تەڕبووە تاوەکو هەمووگیانت تەڕدەبێت هەروەکو پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئەنجامیداوە .
بەم شێوەیە لە فەرمودەکاندا هاتوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم غوسلی دەرکردوەو هەروەکو لەم فەرمودەیەدا هاتوە :
في الصحيحين عن عائشة ـ رضى الله عنها: أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا اغتسل من الجنابة يبدأ فيغسل يديه ثم يفرغ بيمينه على شماله فيغسل فرجه ثم يتوضأ وضوءه للصلاة، ثم يأخذ الماء ويدخل أصابعه في أصول الشعر حتى إذا رأى أن قد استبرأ، حفن على رأسه ثلاث حفنات ثم أفاض على سائر جسده ثم غسل رجليه.

بەشێوەیەکی گشتی :
نیەتی گوسل دەهێنیت لە دڵەوە پێویست بە ووتن ناکات، پاشان دەستەکانت دەشۆیت ، پاشتر ئاوبەسەرتدا دەکەیت تاوەکو هەموو ژێرقژەکانت تەڕدەبن و پاشتر ئاوبەڵەشتدا دەکەیت لەلای ڕاستەوە دەست پێدەکەیت و دواتر لای چەپ تاوەکو هەموو گیانت تەڕدەبێت .
هیوادارم سودت لێوەرگرتبێت .

  سه‌لامی خواتان لێ بێت، ئایا له‌کاتی دابه‌ستنی نوێژدا پێویسته به‌ (اعوذ بالله من الشیطان الرجیم ) ده‌ست پێ بکرێت یان نا؟ وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ست پێ بکه‌یت دروسته؟ خوا پاداشتتان بداته‌وه‌
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك ئاراس کوردی :
بێگومان دروستە لەنوێژدا بە اعوذ باللە من الشیطان الرجیم دەست پێبکەیت بەڵام زەروەرنیە بە دەنگی بەرز بیڵێت.
چونکە زانایان ڕایان وایە  کە لەسەرەتای خوێندنی سورەتەکانی قورئان بە اعوذ باللە من الشیطان الرجیم جیاوازی لەنێوان سورەتەکاندا دەکرێت، هەندێکیش دەڵێن تەنها بە بسم اللە الرحمن الرحیم سورەتەکانی قورئان جیادەکرێنەوە ، بەڵام هیچ ڕایەكمان پێنەگەیشتوە کە لەنوێژدا ئەوەنەوترێت و دەوترێت و دروستە ، خوا پاداشتی جەنابیشت بداتەوە .
والسلام .
   السلام علیکم برایان من پرسیارێکم هه‌یه‌ که‌ چه‌ند جارێک کردوومه‌ به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێکی وام ده‌ست نه‌که‌وتووه‌ که‌ خۆم پێی ڕازی یان موقنیع بم پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا مژین و لێسینه‌وه‌ی حه‌وره‌تی ژن ومێرد بۆ یه‌کتر جایزه‌ یاخود نا؟ ببورن ئه‌گه‌ر وشه‌ی نه‌شیاوم به‌کارهێنابێ السلام علیکم
وه‌ڵام:
کا
ك ئالان کوردی :
لێسینەوە و مژین، لەگەڵ هاوسەرەکەتدا ، دوو بۆچون هەیە لەسەری .
١- دەڵێن جایزە، لەوانەش محمد سید البوطي ڕای لەسەرێتی .
٢- زۆرینەی زانایانی سعودیە، ڕایان لەسەری نیەو بەعەرامی دەزانن و دەڵێن ئەودەمەی کە زیکری خوای پێدەکرێت نەشیاوە کە شتێکی پێبکەیت کە خۆی لە بنەڕەتدا شوێنێکی پیسەو دەرچەی پیساییە .
بەڵگەی ئەم زانایانە لەلای ئێمە بەهێزترە .
جەنابیشت نابێت کاتێك کە پرسیارێك دەکەیت بڵێیت خۆم قەناعەتم نەهێناوەو قەناعەتم پێنەکردوە ! ئەگەر لەسەر قەناعەتی خۆت بڕۆیت بەڕێوە پرسیاربۆدەکەیت ؟ کاتێكیش پرسیاردەکەیت دەبێت لەووڵامەکەدا تەماشای بەڵگەکان بکەیت کامیان بەهێزترن و زانایان کامیان بە بەهێزتر داناوەو دەبێت قەناعەت بهێنیت چونکە ئەوەش دەتبات بەسەر بابێکی خەتەرناکداو توشی دوودڵیت دەکات لەسەر شتە شەرعیەکان و ناشەرعیەکان، کەواتە کاتێك کە پرسیاردەکەیت دەبێت گوێڕایەڵی ووڵامەکەش ببیت ، تاوەکو ئەو کاتەی کە بەڵگەیەکی بەهێزترت دەست دەکەوێت .
والسلام .
  السلام علیکم ورحمة اللە دوو پرسیارم هەیە : ١_ بۆپارشێو درەنغ هەستاوین و نەمانزانیوە پاش نانخواردن و ئیسراحەت تێگەیشتین کە دەمێكە بانگی داوە وئێمەش بەڕۆژوبوین ئەو ڕۆژە ، ئایە ڕۆژووەکەمان دروستە ؟ ٢_ کاتێك نەخۆشی هەڵامەت دەگریت و ئەوەی ناو لوتت دەچێتە قڕگتەوە ، ئەوە ڕۆژو دەشکێنێت ؟ والسلام
وه‌ڵام:
بەڕێزەکەم لاوین کوردی ، وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە .
درەنگ هەستاون بۆ پارشێوو هیچ موشکیلەیەکی تیادا نیە، چونکە نەتانزانیوە ئەوەش قەڵەمی لەسەر هەڵگیراوە شتێك بە نەزانین ئەنجام بدرێت، ڕۆژوەکەتان دروستە .
ئەوەی نەخۆش بێت و ئەوەی ناو لوتی بچێتە قوڕگیەوە، ئەوەش ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە و ڕۆژوەکەی دروستە .
والسلام .
  سلام عليك به ريز بيغه به ر ص ئه كه ر زنتان بئ نه هات به رؤزووبن به لام من نؤ رؤزه به رؤزووم جنسه كم هه ر وه ك جاران به قوه ته من جيبكم
وه‌ڵام:
کاکە نوزاد کوردی گیان ،
پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم کاتێك کە ەفەرموێت ئەوەی کە ناتوانێت ژن بهێنێت با بەڕٶژووبێت ! ئایە جەنابت بەڕۆژوبویتە ؟ ئەو ڕۆژوگرتنەی کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم فەرمویەتی ؟ ووڵامەکەی لایخۆتەو بۆخۆت بیری لێبکەروە .
پاشان پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ، مەبەستی ئەوەیە کە بەڕٶژوبیت ، بەچاو بەدەم بە گوێ بە دەست بە قاچ بەهوو ئەندامەکانی لەش ،پاشان هیچ نەخۆیت، بێگومان سودوقازانجی زۆری دەبێت بۆت ، مەبەستم لەڕووی شەهوەتەوەیە .
براکەم ، هەوڵدان بۆ هاوسەرگیری لەپێشترە وەك لەوەی کە بەڕۆژوبیت، دەبێت هەموو هەوڵێکی بۆبدەیت تاوەکو بتوانیت هاوسەرگیری بکەیت ، هەندێك شت هەن لەم سەردەمەدانابێت بە عوزر بۆکەس وەکو ( هەندێك دەڵێن ، من هیچم نیە نەپارەی خەوتوو ، نەخانوو ، نەسەیارە ، نە ئیش نە ......) ئەم شتانە تەنها هۆکارن بۆ بەختەوەری ژیان ، بەڵام ئەوەنەیان لەبیرچوەو دان بەوانەدا نانێن کە ( باوك ودایك ، خوشکوبرا ، کەس وکار خزمو دۆست ، هاوسێی باش و ناسیاوی چاك ، کۆمەلگەیەکی کۆمەڵایەتی کە لەهەموو شتێكدا بەدەنگتەوەدێن ، ..... ئەمانە هەمووی هۆکارە کەبتوانیت لە ڕێگای ئەوانەوە هاوسەرگیری بکەیت ، کاتێك ئەمانەت لەبەرچاونیە ئەوەش کوفری نیعمەتە کە جەنابت بەسەریدا بازدەدەیت و لەبەرچاوی ناگریت و سوپاسگوزاری خوای گەورەی لەسەرناکەیت .
کۆتا : ئامۆژگاری من بۆ جەنابت هەوڵبدە هاوسەرگیری بکەیت، ئەم هۆکارانەی باسمانکرد بیگرەبەر ، بەردەوامیش هەوڵبدە کە بەڕۆژوبیت ، ڕۆژوگرتنیش تەنها بۆ مانگی ڕەمەزان نیە بەڵکو دوای مانگی ڕەمەزانیش ، بەردەوام هەوڵی خۆتی بۆبدە لەسەر ئامۆژگاریەکەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم .
والسلام
  برسياريكم هةية ئاية ئةكةر لةشةوى يةكةمى زاوايةتيدا داوات لة خيزانةكةت كردبؤ ئةوةى جيماحت لةكةل بكات بةلام ئةو راسى نةبوو,بجيت بةزؤر جيماحى لةكةل بكةيت واتا ئةزؤر جيماحى لةكةل بكةيت ئاية ئةمة جؤنة دينى ئيمةدا
وه‌ڵام:
کاك هاودەم ، کاتێك کە هاوسەرگیری دەکرێت و لەسەر سوننەتی ۆپێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم مارەدەکرێن، دەبن بە حەڵاڵی یەکتری، پاشان شەوی یەکەم بەتایبەتی ئەو ئافرەتە لەوانەیە ترس و خۆفێکی گەورەی لێبنیشێت و ڕازی نەبێت کە کاری شەرعی لەگەڵدابکرێت، ئەوەش شتێکە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر جیاوازی هەیە و بەگوێرەی ترسی کەسەکەیە، باشتروایە کە ڕێزی بگیرێت و دڵنەوایبکرێت لەلایەن پیاوەکەوە هەروەکو لە سوننەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم هاتوە کە دەبێت دوو ڕکات نوێژی سوننەتی شەوی پەردە بکرێت و پاشان تاوێك قسەی لەگەڵدابکرێت و دەستی بگریت و زۆرشتیتر کلەوبابەتانەی کە دڵنەوای دەدات بە کەسەکە تاوەکو ترسی نەمێنێت .
بەڵام کاتێك کە ئیشەکەت ئەنجامداوەو ئەو سونەتانەت بەجێ نەهێناوە ئەوە وەکو تاوان تاوانبار نابیت و تەنها هەڵسوکەوتەکەت باش نەبووە .
هیوادارین لەمەودوا هەڵسوکەتت بەرامبەری باشبێت و ڕێزی تەواوی لێبگریت ، چونکە ئەویش هاوسەر و هاوتای تۆیە، تۆخۆت هەرچەندە باشبیت یان هەرپێوەرێك بۆ خۆت دابنەیت دەبێت هەمان پێوەریش بۆ هاوسەرەکەت دابنەیت چونکە ئەو هاوسەرو هاوشەریکی ژیانتە هاوتاو هاوسەنگی تۆیە بۆیە تۆ چویتەتە داخوازی ئەو ئەو بەتۆ ڕازیبوە .
هیوادارم سودت وەرگرتبێت ، والسلام .
  السلام عليكم:زةحمةت نةبيت زيري آفرةت كة بةكاري بينيت زةكاتي ليدةكةويت..بؤنمونة ٢٦مسقالي هةية ١١مسقال بةردةوام بةكاردينيت.أوي تريش لةبؤنةكاندا.جزاكم الله خيرا.
وه‌ڵام:
کاك صدرالدین السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
برای بەڕێزم، زەکاتی ئاڵتونێك کە بەکاربهێنرێت زانایان دوو بۆچونیان هەیە ، یەکەمیان دەڵێن زەکاتی لەسەرو دەبێت زەکات دەربکرێت، دووەمیان دەڵێن زەکاتی لەسەرنیە .
بەڵام بۆچونی یەکەم کە دەڵێن زەکاتی لەسەرە ئەوە بەڵگەیان بەهێزترە.
باشتروایە کە زەکاتی لێدەربکەیت و زەکات ماڵەکەت پاك دەکاتەوەو دڵنیاشبە کە خوای گەورە ئەو ئاڵتونانەی داوە بە جەنابتان تاقیتان دەکاتەوە پێی و هەموو ئاڵتون و زێڕوزیوو هەموو دونیاش موڵکی خوای تاك وتەنهایە تەنها بۆ ماوەیەكی کەم دەیدات بە بەندەکانی، بۆئەوەی کە بەندەکان بە کردەوەی خۆیان بیسەلمێنن کە چۆن مامەڵە بەو پارەو ماڵ و زێڕوزیوەوە دەکات و چۆن بەکاری دەهێنێت، ئەگەر لەڕێی خوادا سەرفی بکات خوای گەورە پاداشتی بێشوماری بۆداناوەو لەدونیاشدا بەدڵنیایەوە بۆی پڕدەکاتەوە بە باشتر و زیاتر ، ئەگەر زەکاتی لێدەربکەن ئەوا خوای گەورە لەخۆتان ڕازیدەکەن و خوای گەورەش بەباشتر بۆتان پڕدەکاتەوە و ئەو فەقیری وهەژاریەی کە بەبیروبۆچونتاندا دێت تەنها وەسوەسەی شەیتانەو نایەوێت لەبەرخاتری خوا بچوکترین شت ببەخشن ، زەکاتی دەربکەن شتێکی باش دەکەن و خێرێکی گەورەشە بۆخۆتان .
والسلام .
  ئايا هينانةوةى شةهوةت بة دةست تاوانة . ئايا تاوانةكةى وةك زينا واية .
وه‌ڵام:
کاك ئامانج هێنانەوەی شەهوەت خیلافێکی زۆری لەسەرە تەنها بەم دوو دێڕە ووڵام نادرێتەوە ، بەڵام ئەوەی کە گرنگە بۆ جەنابت بیزانیت زانایانێکی زۆر لەسەر ئەوەن کە تاوانە، بەڵام ئەگەر : ئەو تاوانە گەڕانەوەبێت لە تاوانێکی گەورەتر ئەوە هەڵبژاردنی یەکێك لەدوو تاواندا کە کەمتربێت لە تاوانەکەیتر واتا بچوکترینیان هەڵدەبژێریت ، تاوانەکەشی وەکو زینا نیە بێگومان ، بەبەڵگەی ئەوەی کە ناوی لەتاوانە گەورەکاندا نەهاتوە لە فەرمودەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دا .
هیوادارم سودی هەبێت ووڵامەکەمان . 
والسلام 
  بەرێزان- السلام علیکم .. برایەکم تەڵاقی خواردوە لەسەر ئەوەی کە ناچێتە ماڵی برایەکی ترم، بەڵام چووە دوایی.. ئایا ئەو تەڵاقی کەوتوە ؟ تکایە وەڵامان بدەنەوە. چاك کراوە رەنوسەکەی لە لایەن -بزاڤ-ە وە
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك ڕیبین محمد :
١- برای بەڕێزم پریار دەربارەی تەڵاق بەو شێوەیە دروست نیە بیکەیت باشتر وایە ئەو کەسەی کە خۆی ئەو شتەی بەسەردا هاتوە باسی بکات، تاوەکو بەباشی لێ تێبگەین و بزانین مەبەستی لە تەلاق خواردنەکەی چیبوەو چۆن بووە ، ئەمە لەلایەکەوە .
٢- باشترین شتێك بۆ باسێکی وا ئەوەیە کە لەنزیکەوە بچنە لای مامۆستایەکی ئاینی شارەزا، خۆی بۆی باس بکات و تێبگات لێی و پاشان وڵامەکەشی ئاسانتردەبێت .
٣- باسی تەڵاق لە سایت و تپۆڕی کۆمەلایەتیدا ناکرێت و نابێت ، چونکە دڵنەوانابیت لە پرسیارەکەو بەرامبەریش دەڵنەوانابێت لە ووڵامەکە .
٤- کۆتا : اللە اعلم ئەگەر وەکو سوێندێك سوێندی پێخواردبێت ئەوا تەڵاقەکە ناکەوێت و تەنها کەفارەتی سوێندێکی لەسەرە، بەڵام ئەوەندەی پێیبڵێ کە بچێتە لای مامۆستایەکی ئاینی لە نزیکەوە باسەکەی بۆ باس بکات و تێیبگەیەنێت باشترین ڕێگایەکە و لەگەل سڵاوڕێزماندا بۆ هەموو لایەك .

  جزاك الله خير برەکەم خوای گەورە لێت ڕزی بێت
وه‌ڵام:
خوای گەورە لە جەنابیشت ڕازی بێت براکەم
  برەکەم السلام عليكم جون بۆ سوریا جیهادە جزاك الله خير
وه‌ڵام:
کاك کوردی هاودەم ،وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە :
بەڕێزەکەم ئەم پرسیارە ڕستەیەکی ناتەواوە ، چونکە : چون بۆ سوریا زۆر ڕوو دەگرێتەوە، سەفەر خراپەکاری، بۆ سەردانی دۆست وناسیار، ....هتد .
چون بۆسوریا، بۆچی دەچیت ؟
ئەگەر مەبەستیشت لە شەڕی سوریابێت بەرامبەر بە ڕژێمی بەشارئەسەد وحیزبی بەعس و نەهێشتنی زوڵم وزۆر وکوشتنی خەڵکی کۆمەڵکوژی بەبێ تاوان، ئەوا زانایانی میسر بەکۆی دەنگ فەتوای ئەوەیانداوە کە جیهادە ، هەندێك لە زانایانی سعودیەش بەهەمان شێوە هەمان بۆچونیان هەیە .
پاشان ئێمە ڕێنمای کەس ناکەین بچێت بۆ سوریا، چونکە سوریا بووە بە گۆڕەپانێك بۆ سیاسەت و موخابەراتی هەموو جیهان .
والسلام

  بەرێزان- چیاوازی نێوان زەواجی مسیار و زەواجی موتعە چیە؟ وەك یەکن یان جیاوازیان هەیە.. تکایە روونکردنەوەم بدەنێ سوپاس تان دەکەم؟ ڕەنوسەکەی لەلایەن -بزاڤ-ە چاكکراوە
وه‌ڵام:
برای بەڕیزم کاك هادی کوردی السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە :
زەواجی مسیار جیاوازی هەیە لەگەڵ زەواجی موتعەدا لە چەند خاڵێکدا :
١- زەواجی موتعة، کاتی دیاریکراوی بۆ دادەنێن، بۆماوەی چەند ڕۆژێك یان چەند مانگێك یان ساڵێك ، یان کەمتر لەوکاتانە ویان زیاتر و کاتەکەی بۆ دیاری دەکەن .
٢- زەواجی مسیار، کاتی دیاریکراوی نیە و هاوسەرگیریەکە بەمەبەستی بەردەوامی ئەنجام دەدرێت ، هەروەها خاتونەکە هەندێك لە مافەکانی خۆی وازلێدەهێنێت بەچەند هۆیەکەوە ، وەکو ئەوەی کە واجبە لەسەر پیاو بژێوی ژیانی ئافرەتەکە دابین بکات و جێگاو مەکانی بۆ دابین بکات .
٣- زەواجی متعة، بە فەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم حەرامکراوە .
٤- زەواجی مسیار هیچ دەقێك نیە نەلەقورئان ونە لەفەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم کە حەرامیکردبێت ، بۆیە زانایان لەسەر ئەوەن کە حەڵاڵە .
هەندێ هۆکاریش هەیە کە پیاوان زەواجی مسیار ئەنجام دەدەن ، وەکو ئەوەی کە خێزانی ڕێگەی پێنادات کە زەواجی دووەم ئەنجام بدات و ماڵ ومنداڵی ڕێگری دەکەن، یان پیاوەکە پارەوماڵی واینیە کە بتوانێت هاوسەری دووەم بخوازێت ، بژێوی ژیانی ئافرەتەکە و خانو ماڵی بۆ دابین بکات، کەسێك دەخوازێت کە ئەو شتانەی هەبێت و کارئاسانیەك بێت .
لەهەمان کاتیشدا ئافرەتان مافی ئەوەیان هەیە کە هاوسەرگیری ۆپێكبهێنن بەهۆی ئەوەی کە مێردی مردوە، یان مێردی نەکردوە و کەسیش نیە مەحرەمبێت بۆی لە ماڵێکدا پێکەوە بژین ، بۆئەوەی خۆی لە فیتنە و تاوان وخراپەکاری بپارێزێت ئەوە قبوڵ دەکات کە هاوسەرگیری بکات و ئەگەرچی لەسەر ماڵ ومەسرەفی خۆیشی بێت ، هەرچەندە هەندێك لە زانایان ئەوەیان قبوڵ نیەو بە نادروستی دەزانن کە دەبێت مەسرەف وبژێوی ژیانی ئافرەتەکە لەئەستۆی پیاوەکەدابێت ، بەڵام حەرامیان نەکردوە چونکە هەروەکو ووتمان هیچ بەڵگەو دەقێك نیە لەسەر ئەوەی کە زەواجی مسیار عەرام کرابێت .
بەهیوای سود وەرگرتن ان شاء اللە .
  برایان السلام علیکم .. من لە ئەورپا دەژیم لای ئێمە دەبێت ١٩ سەعات بەرۆژووبین دەتوانین لەگەڵ سعود بیشکێن.. مزگەوتەکەمان مەغریبیە دەڵێت لەگەڵ سعود دەیشکێنین ئەو کاتەی کە روۆژوو دەشکێنین لێرە یەشتا بانگی عەسری نەداوە ،شارەکەمان ناوی بۆدۆیە.. رەنوسی چاك کراوە لە لایەن - بزاڤ-ەوە
وه‌ڵام:
وعلیکم السلام ورعمة اللە وبرکاتە :
برای بەڕێزم کاك کەمال هەروەکو ئاشکرایە کە ڕۆژوگرتن فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێکی بالغی عاقڵ ، لەقورئانی پیرۆزدا کاتی ڕۆژوگرتن دیاریکراوە وەکو دەفەرموێت ،[وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمْ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنْ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنْ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ](البقرة، الآية 187)، لە هەڵهاتنی شەبەقی ئاشکراو دروستەوە تاوەکو خۆرئاوابونی ڕاستودروست لەو شوێنەی کە تیایدا دەژێیت ، کاتێك ئێوەو خەڵکانێکی زۆر لەووڵاتی جیاجیادا دەژین و کات وساتی شەبەق و ڕۆژهەڵهاتن وڕۆژئاوابونیان جیاوازەو ، ناکرێت بە ساتەوەختی ووڵاتێکیتر ڕۆژوبگیرێت وبە ساتەوەختی ووڵاتێکیتر ڕۆژو بشکێنریت و ئیفتار بکرێتەوە ، ئەمە دروست نیەو ناشیت بۆ هیچ موسڵمانێك کاری وابکات .
تەنها شتێك هەیە کە دەبێت بیزانن کاتێك کە سێك عوزری شەرعی هەبوو وەکو نەخۆشی وسەفەر و هیلاکی و مەشەقەت ، ئەوکەسە بەگوێرەی خۆی وهیلاکیەکەی دەتوانێت بیشکێنێت وئیفتار بکاتەوە هەرکاتێك کە کەوتە هیلاکیەوە ، ئەوەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر جیاوازی هەیە ، تەنها ئەوەندە ئامۆژگاریتان دەکەم ڕۆژوی خۆتان لەگەڵ ووڵاتی خۆتاندا بشکێنن وئیفتار بکەنەوە بەکات وساتەوەختی ئەو ووڵاتەی کە لێی دەژین و هەرکاتێك کە تواناتان نەماو کەوتنە هیلاکیەوە ئەوکات وەکو عوزرێك دەتوانن ئیفتار بکەنەوەو بیشکێنن ، ئەوەش بەهۆی مەشەقەتەکەتانەوەو لەهەر ڕوویەکەوەبێت ، بەڵام ئەوە بەڕۆژوی تەواو ناژمێردرێت لەڕاستیدا و دەبێت لە ڕۆژانێکیتردا کە ڕۆژگار تیایدا کورتە دەبێت بیگرنەوەو قەزای بکەنەوە ، واللە تعالی أحلم بالصواب .

  سلاو - پرسیارم هەیە، ئایا دەست نوێژ لە خێزانی خۆت دەشکێت؟ من نازانم قورئان بخوێنم ، بەلام بە کوردی دیخوێنمەوە ئایا خێری قورئانەکەم دەگات کە تەفسیرەکەی دەخوێنمەوە؟ رەنوسەکەی چاك کراوە لە لایەن -بزاڤ-ەوە
وه‌ڵام:

 

وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك ئامانج
١- دەستنوێژ شکاندن لە خێزانی خۆت لەسەر ئەو فەرمودانەی کە هاتون و پێمان گەیشتون ناشکێت و هەروەها لە هیچ کیتابێکی شەرعیدا ( فقە ) نەهاتوە کە دەست بەردەستی هاوسەر دەستنوێژ بشکێنێت بەڵگەش لەسەر ئەوە زۆرە ،
عن عروة أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يصلي وعائشة معترضة بينه وبين القبلة على الفراش الذي ينامان عليه . رواە البخاري .واتا: دایکی ئیمانداران دەگێڕێتەوە کە کاتێك پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم نوێژی دەکرد لەماڵەوە کاتێك کە عائیشە خەوتبوو پێیەکانی درێژکردبوو کەوتبوە بەردەم شوێنی سوجدەکەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم و کاتێك سوجدەی دەبرد بەدەستی پێیەکانی عائیشەی لادەدا و سوجدەی دەبرەد ، ابن التیمێة کاتێك ئەم فەرمودەیە دەهێنێتەوە دەڵێت : بەهیچ شێوەیەك دەست بەرکەوتن دەسنوێژ ناشکێنێت و زانایانیش دەڵێن ئەگەر بەوە بشکایە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم نوێژی نەدەکرد پاش دەست لێدانی لە پای دایکە عائیشە بەڵگەیتریش زۆرە بە پێویستی نازانین لێرەدا بەڵگەی زۆر بخەینەڕوو .


٢- قورئان خوێندن بەهەموو شێوەیەك خێرت بۆ دەنوسرێت بەبێ گومان ، بەڵام خوێندنەوەی قورئان بە کوردی وەکو ئەوە نیە کە کەسێك قورئان بخوێنێتەوە ، ئاگاداری ئەوەشبە کە قورئان خوێندن و ڕەوانە خوێندنەوەی فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێك و دەبێت بەردەوام لەهەوڵی خۆفێرکردندابین وبتوانین قورئانی خوای گەورە و کەلامی خوای گەورە بە ڕەوانی بخوێنینەوەو هەوڵبدەین ماناکەشی تێبگەین ، چونکە خوای گەورە ئەو قورئانەی بۆ مرۆڤ ناردوەو دەبێت بزانین چۆن دەخوێندرێتەوەو چیمان پێدەڵێت .
والسلام .
لقمان امین

  پرسیارێک بنێره