نوسه‌ران
  دەرکەوت هەموو دۆستەکانی حکومەتی هەرێم عانەیەکی قەڵب نایەنن
لوقمان زۆراب چەمچەماڵى
ئەوەی هەمومان دەیزانین دۆست و هاوڕی ی باش ئەبێت پیاوی تەنگانە بێت ، هەربۆیە دەلیم حکومەتی هەرێم هەموو دۆستەکانی عانەیەک نایەنن (عانە) پارەیەکی کۆنە کە(چوار فلس) بوو ، لە پێنج فلسیش کەمتر. سەرم سورماوە لەم قەیرانی دارایی و ئابوریەدا کەکورد وتەنی (توک توک دەخوات )وڵاتێک لەو دۆستانە نەبوو لایەکی (یەک عانەیی )لەکورد بکاتەوە ،رەنگە هەمویان بۆچونەکەی عەبادیان هەبێت کە لە ئەلمانیاووتی ( سەرم سوڕماوە لەوەی کە هەرێم ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابین بکات )هەرێمێک کە لەشەڕی جیهانی یەکەمیشدا هاوپەیمانان چاویان لەخیرو بێرەکەی بری بوو شەری دبلۆماسی و سەربازیان دەکرد تاپشکی شێریان تیایدا بەرکەوێت . ئیستاش کە زێری ڕەشی ژێر زەوی هاتوەتە سەر و غازەکەشی جێگرەوەی غازی روسیایە ، بارسەنگ بەهاوکیشەی ململانی ی بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەدات ، ناوچەکەیشی بۆ چڕکردنەوەی ململانی ی ئەو دوو بلۆکە گونجاوو لەبارە . ئەمە جگە لەوەی کوری چاکین و بەهەمو ئایدۆلۆجیا جیاوازەکانەوە لەژیر چەتری ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیدا و وڵاتانی دراوەسیدا بە مەقولەی ( قوربانی کورەی سیو لەباخەڵ بم ) کۆمانیان کردۆتەوەو خزمەت بەبەرژەوەندیەکانی خۆیانمان پی دەکەن و، شەری داعش و ماعش و دوای ئەویشمان پی دەکەن رەنگە هەندێک نەزانن (قوربانی کورەی سیو لەباخەڵ بم )لەچیەوە هاتوە وەکدەگێڕنەوە : ( پیاویکی وجاخ کویر تەنها کچیکی دەبیت هەرچەند سەردەهینێ و سەر دەبات ناتوانێت درەوی کشتوکاڵەکەی بکات ، کچەکەی ئەلێ باوکە ڕێگەم بدە من کارت بۆئاسان دەکەم ، بەڵام دڵم لێ پیس مەکە ،کچە هەندێ سێو دەکڕێت و دەگەڕێت دابەشی دەکات بەسەر کروکاڵ و هەرزەکارانی گوندەکەیاندا داوا لەهەرکامیان دەکات کە یارمەتی باوکی بدات لەدرەو کردندا ، لەدرەوەکەدا کچە جارنەجارێ لەپشتەوە بەدەم مەڵۆ هەڵگرتنەوە دەڵێت (قوربانی کورەی سیو لەباخەڵ بم ). هەرکام لەکورەهەرەزەکارەکان ،گەرم دەبت لەدرەو کردنداوتەکان دەدات وا دەزانێت کچە لەگەل ئەوێتی ، کە درەو لەتەواو دەبێت بشو دەدەن هەرکەسە سێوەکەی خۆی دەردەکات تا بۆنی بکات سەبر دەکەن هەرکامەو سێوێکیان لەلایەن کچەوە پیدراوە ..لە دوای تەواو بونی خزمەتکاریەکە لەوە حالی دەبن کەکچە فێڵی لێیان کردوە ..) ئەمرۆش کوردی کوردستانەکان بەگشتی بە(پەکەکە)و (یەپەگە)و حیزبەکانی ئێران و لای خۆشمانەوە . بە مەقولەی (قوربانی کورەی سیو لەباخەل بم ) لەلایەن ئەمەریکاو هاو پەیمانەکانەکانەوە خزمەتکاری خۆیانمان پی دەکەن و بەدوژمنەکانیشمان دەلین جیابونەوە ی کورد و سەربەخۆی هێڵی سورە و داوای یەک پارچەیمان لێ دەکەن . کاتی خۆیەتی بلیم لەقەیرانی دارایی و ئابوری دا کە شەش مانگە موچەی فەرمان بەرەکانی نەداوەو کەس لای لی نەکردینەتەوەو لەجاڕی سەربەخۆیش کەس نالی کەرتان بەچەند ،ئەوەی بۆدوژمنەکانمان لە عەرەب و تورک و فارس دەیکەن بۆئێمەیان نەکردوە ئیتر ێناگەم بۆچی هەمیشە بەم دۆستەی دایکمان دەڵێین (بەڕیشی مەردانەت قەستەم) ..توخوا ناحەقمە کەدەلیم ( هەمو دۆستەکانی حکومەتی هەریم عانەیەکی قەڵب نایەنن)
به‌روار: 17/02/2016
بینین: 1259
   زیاتر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت