#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   نوسه‌ران
  نمونه‌ی تازه‌ی دینداری
حسن شه‌مێرانی

زۆر جار ئه‌مانه‌وێت باسی ئیلتزام به‌ ئاین و كرداری دینداری بكه‌ین نمونه‌ به‌ صه‌حابه‌كان و عمری كوڕی خه‌گاب و خێزانی صه‌حابه‌كان ئه‌كه‌ین(خوای گه‌وره‌ لێ یان ڕازی بێت)،وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وان توانیبێتیان دینداریان به‌كردار ئه‌نجام دابێـت،جا كاتێ من ئه‌بینم و ئه‌بیسم نمونه‌ی تازه‌ی دینداری له‌ناو ئه‌م میلله‌ته‌مان ئه‌جام ئه‌درێ زۆر دڵم خۆش ئه‌بێت وبۆم ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌م ئایینه‌ به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی په‌روه‌رده‌ و مرۆڤ ساز و هه‌ڵخستنی مرۆڤی چاك و به‌سوده‌ بۆ كۆمه‌ڵگا،

جا من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرجار ته‌له‌فونم بۆ ئه‌كرێ و پرسیاری شه‌رعیم لی ئه‌كرێ ،هه‌ندێ له‌ پرسیاره‌كان زۆر دڵخۆشم ئه‌كات چونكه‌ ئیلتزام و دینداری زۆرێك له‌ گه‌نجان و حازربوانی نوێژی هه‌ینی و گوێگران له‌ مامۆستا و بانگخوازان پیشان ئه‌دات ،كاتێك ئه‌و مزگه‌وته‌مان دروست ئه‌كرت،ئیماندارێك هات و ووتی:مامۆستا ئه‌وه‌ ده‌ ده‌فته‌ر بۆ مزگه‌وت به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوم مه‌هێنه‌،خوشكێكی به‌ڕێز هاوسه‌ره‌كه‌ی شتێكی حه‌رامی هێناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌میش قبوڵی نه‌كردووه‌ و بۆته‌ كێشه‌یان و پرسیاری كرد ڕای شه‌رع چیه‌ منیش پێم ووتن چی لێ بكه‌ن .

جارێكی تر گه‌نجێ لێ ی پرسیم كه‌ له‌ كارگه‌یه‌ك كار ئه‌كات و په‌نجه‌یه‌كی بریندار بووه‌ و دوو ڕۆژ ئیجازه‌یان داوه‌، به‌ڵام ئه‌م ووتی برینی په‌نجه‌م زۆر نه‌بوو ئه‌م توانی كار بكه‌م ئایا پاره‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌ حه‌رام نیه‌ من وه‌ریبگرم ،سوپاس بۆ خوا له‌م شێوه‌ نمونانه‌مان زۆره‌ و میلله‌تیشمان ئێستا پێویستی به‌م په‌روه‌رده‌یه‌.
به‌روار: 03/03/2016
بینین: 355
   زیاتر ...