نوسه‌ران
  كورد و کەوشەکانی حونەین !
شێركۆ سه‌عيد
 زۆر بەمان چیرۆکی کەوشەکانی حونەینمان بیستوە،کاتیک لە گوندەوە دەچیت بۆ شاری حیرە لە عیراق بؤ ساغ کردنەوەی بەروبومی جوتیاری و مالداریەکەی خۆي دوای ساغ کردنەوەیان لەڕێی گەرانەوە چاوی بە کەوشیک دەکەویت لای کەوش درویەک دڵی دەچیتەسەری دوای بگرەو بەردەیەکی زۆر کابرای پینەچی هەراسان دەکات و نایکریت ، بۆیە کابرا بەڵین دەدات هەقی ئەو ماندوو بوونەی لیبکاتەوە,  چۆن  ؟!
جووتە کەوشەکە دەباتە سەر رێی و هەریەک بەدوای یەکدا لەدوو شوینی جیاواز دایدەنێ ،کابرا کاتێ یەکەمیان دەبینی دەڵیت ئەمە لەکەوشەکانی حونەینە بەلام من چی لەتاکیکی بکەم گوێی پینادات دوای کەمیکی تر ئەوەی تریش دەبینی, بۆیە گویدریژەکەی بەجێدیلی و بەپەلە دەگەریتەوە بۆ تاکەکەی تر کاتی دەگەریتەوە دەبینیت گوێدرێژەکەی نەماوە! تەنها تاکە کەوشەکەی لێیە ، بۆیە بەدەستی بەتال دەگەریتەوە، ماڵ و مندال دەڵێن ها چیت بۆ هیناوین؟ ئەویش دەڵێ تەنها کەوشەکانی حونەینم بۆ هیناون! کورديش وای بەسەر هات لە بەغدا !!
تاخەریکی مامەلەو سەوداو خۆکۆکردنەوە بووڤ خۆری ئاوا بوو ،کێ ببیت بەوەزیر کەی دانیشین کی خائینە کی ریزی نشتمانی دەشکینی کەی بریار بدەین کەی دانیشین؟ هەی هوو هەی هوو ،بۆیەکاکی عەبادی مان لی بووە حونەین و جوتی کەوشی داینی ،لەگەل ریزم بۆ دوو وەزیرە کاندید کراوەکە ، کورد بەهۆی خۆ خۆریەوە قەت وانە وەرناگریت ،پیرۆزە ئەم کڵاوە تازەیەش بۆ سەرانی کورد .
به‌روار: 02/04/2016
بینین: 1246
   زیاتر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت