سهرهکی
دهرباره
ئهرشیف
پهیوهندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه لهفهیسبووك
ههواڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمهڵایهتی
کۆمهڵگا
خێزان
منداڵ
نوسهران
ئیسلامناسی
زانستی شهرعی
بانگهواز
پهروهردهی دهروون
ئهدهب و هونهر
ههڵبژارده
راپۆرت
توێژینهوه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسهران
شاخەکان وەکو مێخن بۆ سەر زەوی ناهێڵن زەوی جووڵە بکات ... .... اعجازێکی قورئانی پیرۆز
فەرمایش چووزەر
بــــــــــســــــــم اللە الرحـــــــمــــــــن الرحــــــیـــــــم
ئێمەی مرۆڤ لەم سرووشتەی زەویدا لەو ماڵەی بوونەوەری وەکۆ ئێمە تێیدا دەژین ئەوا ئەوەی دەیبینین عین الیقینە بەڵام کاتێک مرۆڤ ئەگاتە ئەوەی علم الیقین ئەوا تووشی شۆک دەبێت لەوەی کە وەڵامی پرسیارەکانی دەدرێتەوە لەلایەن زانستی ئەمرۆ لەسەر چۆنیەتی درووست بوونی ئەم گەردوونە بە گشتی وە هۆکاری درووست بوونەکەشی ... خودای گەورە لە ئایەتێک پێمان دەفەرمووێت بگەرێن لەم زەوی تا بزانن ئەم خلق چۆن دەستی پێکردووە ... قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ
ئهی موحهممهد(صلی الله علیه وسلم) بڵێ بڕۆن بگهڕێن به زهوی دا و سهرنج بدهن که چۆن دروست کراوهکانی له سهرهتاوه بهدی هێناوه له پاشان ههر خوا بهدی هێنانی دواڕۆژیش بهدی دێنێ بهڕاستی خوا بهتوانایه بهسهر ههموو شتێکدا.
ئیتر کاتێک مرۆڤ ئەگەرێت و ئەوانە ئەبینێت ئەوا بە زانستی ئەمرۆ بۆی دەسەلمێندرێت ئەوا دڵخۆش دەبێت و وە سەرسورمان دەبێت لەو درووستکەرەی کە ئەمانەی درووست کردووە ...
ئایە تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە ئەم شاخانە بۆچی درووست بوون و سوودیان چیە ؟
زانستی ئەمرۆی جیۆلۆجی پێت دەڵێت کە ئەم شاخانە بە دیزاینێکی زۆر جوان درووست کراوە وە چەندین سوود و حیکمەتی تێدایە وە هۆکارەکەشی پێمان راگەیاندووین لەبەرچ درووست بوونە سوودی ئەم شاخانە چین ؟
زانستی ئەمرۆ پێمان دەڵێن کە ئەم شاخانە وەکو دینگەیەکە بۆ زەوی تاکو زەوی نەجووڵێت وەکو چۆن دینگەی خانوو چۆن خانوو بەهۆی دینگەوە جێگیر کراوە ئەوا زەویش بەهۆی ئەو شاخانەوە جێگیر کراوە تاکو ئەو جووڵەی لەقینی تێدا روونەدات ... چونکە گەر هاتووبا زەوی لە جووڵە جووڵە دابا ئەوا نەماندەتوانی لەم زەویە جێگیر بین ...
واتە ئێستا زانیمان ئەم شاخانە رەگی زەویە رەگیش لەزەوی دەچێتە خوارەوە چۆن رەگی درەختێک لە زەوی چۆتە خوارەوە ئەمەش وایە .. خەڵکی کۆنیش دەیانزانی کە شاخەکان لەزەوی چوونەتە خوارەوە بەڵام نازانن لە مەودای تا چەند و چەند چوونەتە خوارەوە ...
زانستی ئێستا دەڵێت : It's now known that most mountain ranges are underlain by crustal roots floating atop the hot plastically deforming mantle.
دەڵێت / زانراوە زۆربەی زنجیرە چیاکان لەسەر بنکەی توێکڵی زەویە وەستاون کە بنکی زەویەکە لەجۆری بەردی گەرم داپۆشراون ...
وە دەڵێت /
The mountains, like pegs, have deep roots embedded in the ground, These roots are deeply embedded in the ground, thus, a mountain have a shape like peg.
واتە /شاخەکان وەک مێخ وان.ڕەگی قوڵیان.داکوتاوە لە زەوی ، ئەو ڕەگانە چونەتە قوڵایی زەوی، بۆیە شاخ شێوەکەی لەمێخ دەچێ ...
واتە لێرە شاخەکان وەسفیان کردووە بە مێخ واتە رەگ یاخود دینگە ...
دواتر زانستی ئەمرۆ پێمان دەڵێت زەوی بەهۆی ئەم شاخانەوە چەسپاوە و جێگیر کراوە ...
ئێستا ئەمە زانستیەکە تۆش سوودتت لێبینی و تووشی سەرسوورمان بووی .. سەردەمی ئێستا ئامێری پێشکەووتوو هەیە ئیتر شتی زیاتریش دەدۆزرێتەوە ...
بەڵام گەر بڵێین لەقورئانی پیرۆز خودا لەچەندین ئایەت ئاماژەی بەوە کردووە چیاکان یاخود شاخەکان بڵێین بە وەسفی مێخ کردوویەتی ...
خودا لە ئایەتی 7 سوورەت نباء دەفەرمووێت / وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًۭا
2) {والجبال أوتادا} ئهی چیاو كێوهكانیشمان وهك مێخ بۆدانهكوتیون و زهویمان پێ نهبهستۆتهوه، تا ههڵتان نهدێرێ و نهتانفهوتێنێ؟
با سەرەتا بزانین لەم ئایەتە زانایان چۆن تەفسیریان کردووە ...
قال ابن الجوزي : ﴿ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ﴾ للأرض لئلا تميد(6).
ابن قیم جوزی دەفەرمووێت شاخ بۆ زەوی داندرا تا زەوی نەلەقی یاخود نەجووڵێت ،..
2- وقال الزمخشري(7) ﴿ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ﴾:أي أرسيناها بالجبال كما يرس البيت بالأوتاد.
2.زەوی بەشاخ توندكراوە هەروەك چۆن خانوو بە دینگە توندكراوە تا راوەستی ئەوجا هەرشتەك ببێتە هۆی راوەستانی
3- وقال القرطبي :﴿ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ﴾ أي لتسكن ولا تتكفأ بأهلها (8).
تاکو سابت بی جێگیر بێت نەلەقی بەسەر خەڵکی ( مەبەستی زەوی نەلەقی )
4- وقال أبو حيان:﴿ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ﴾ أي ثبتنا الأرض بالجبال كما يثبت البيت بالأوتاد(9).
واتە سابت کراوە وەکو چۆن خانوو بە دینگە سابت کراوە و جێگیر کراوە
5- وقال الشوكاني(10):﴿ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ﴾الأوتاد جمع وتد أي جعلنا الجبال أوتاداً للأرض لتسكن ولا تتحرك كما يرس البيت بالأوتاد(11).
اوتاد کۆی یاخود جەمعی ووشەی وتد واتە بەمانای رەگ دێت رەگیش بۆ جێگیر و تووند کردنە وەکو دینگەی یاخود رەگی خانوو ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەفسیری ابن كثیر لەسەر ئەم ئایەتە دەڵێت : وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا
أَيْ جَعَلَهَا لَهَا أَوْتَادًا أَرْسَاهَا بِهَا وَثَبَّتَهَا وَقَرَّرَهَا حَتَّى سَكَنَتْ وَلَمْ تَضْطَرِب بِمَنْ عَلَيْهَا .
هەمان مانا و مەبەستی ئەو قەولانەی داماناوە ...
ئێستا بێینە سەر ئەوەی لەکوێی قورئان باس لەوە کراوە کە شاخەکان بۆ ئەوەنە تاکو زەوی نەجووڵێت ؟
ئایەتی 10 سوورەتی لوقمان دەفەرمووێت / خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ
خوا ئاسمانهکانی دروست کردووه بهبێ هیچ کۆڵهکهو ئهستوونێك که ئێوه بیبینن وه له زهوی دا شاخانی لهنگهر داکوتاوی داناوه بۆ ئهوهی نهتانلهرزێنێ و نهجوڵێ لهژێرتاندا له ههموو جۆره ڕهووندهیهکی (زیندهوهرێکی) تێدا بڵاوکردۆتهوه وه له ئاسمانهوه بارانمان باراندووه بههۆی ئهو (بارانهوه) له زهوی دا ههموو جۆره ڕووهکێکی بهکهڵك و جوانمان ڕواند.
لە ئایەتێکی تر سوورەت النحل ئایەت 15 دەفەرمووێت
وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَٰرًۭا وَسُبُلًۭا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
وه (خوا) له زهوی دا چهند شاخێکی دامهزراوی داناوه بۆ ئهوهی تاسهو لهنگهرتان پێ نهکات وه چهم و ڕووباری (تیا داناوه) ههروهها ڕێگای زۆر (ی بهدی هێناوه) بۆ ئهوهی ئێوه ڕێ ی پێ دهرکهن.
لە ئایەتێکی تردا لەسوورەتی الانبیاء ئایەت 31 دەفەرمووێت / وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًۭا سُبُلًۭا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
وه دروستمان کردووه (دامان ناوه) له زهوی دا چهند شاخی دامهزراو بۆ ئهوه جووڵه جوڵ نهکات بهوانهی (بهسهر پشتێوهن) وه سازاندومانه له زهوی (یا شاخهکان) دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئهوان شارهزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکهن.
لەچەندین ئایەتی تر ئەمە دووپات دەکاتەوە و پێمان دەفەرمووێت ... ئیتر ئەمە بەڵگە و نیشانەیە کە قورئانی پیرۆز 1400 ساڵ پێش ئێستا بە ئێمەی فەرمووە خودای گەورە .
وە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا صلی الله علی وسلم
دەفەرمووێت / لَمَّا خَلَقَ اللَّهُ الْأَرْضَ جَعَلَتْ تَمِيدُ ، فَخَلَقَ الْجِبَالَ فَعَادَ بِهَا عَلَيْهَا ..
واتە کە سەرەتا زەوی درووست کرا لەجووڵە بوو دواتڕ کە چیااکانی تێدا درووست کردوو چەقاند ئەوا جووڵەکەی نەما ...
دەمەوێت تێبینیەک لێرە ئاماژە پێ بکەم کە زۆر گرینگە .. لەکۆندا خەڵک دەیزانی شاخەکان درێژ بوونەتە ژێر زەوی بەڵام نەیاندەزانی شاخ وەکو رەگێکە بۆ زەوی نەیاندەزانی شاخەکان بۆ ئەوەیە کە تاکو زەوی جووڵەی باری نائاسایی رووبدات ... ئیتر لێرە تەحەدا دەکەم کتێبێک پێش ئیسلام هەبێت باسی لەو جۆرە بەڵگە ۆ نیشانەی کردبێت ... ئیتر گەر ئەمە کتێبێک بێت مرۆڤێک نووسیبێت ئیتر چۆن ئەمەی زانی ؟ ئایە 1400 ساڵ پێش ئێستا هیچ ئامێرێک هەبوو چۆن ئەمەی زانیووە ؟ گەڕ ئەمە کەلامی خودا نەبێت ئەی چۆن ئاماژە بەو بەڵگە و نیشانە گەورە کراوە ...
سەرچاوە زانستیەکان /
1- Underneath the mountains, http://www.geology.wisc.edu/courses/g112/mtn_roots.html
2- Mountains Have Thick Crustal Roots, http://walrus.wr.usgs.gov/infobank/programs/html/school/moviepage/06.01.23.html
3- André Cailleux, Anatomy of the Earth, McGraw-Hill Book Company, New York - Toronto 1976.
4- Mountain, http://en.wikipedia.org/wiki/Mountain
5- Crustal Root Beneath the Urals: Wide-Angle Seismic Evidence, www.sciencemag.org
6- Seismic evidence of Alpine crustal thickening and wedging from the western Pyrenees to the Cantabrian Mountains, www. cat.inist.fr
7- Hemin A. Koyi, A. Geoffrey Milnes, Harro Schmeling , Christopher J. Talbot, Christopher Juhlin & Hermann Zeyen, Numerical models of ductile rebound of crustal roots beneath mountain belts, www3.interscience.wiley.com
8- G. F. S. Hills, The roots of mountains, http://www.geoscienceworld.org/
9- http://www.nature.com/nature/journal/v417/n6892/fig_tab/417911a_F1.html
10- David James, Earth science: How old roots lose their bounce, www.nature.com
بهروار:
15/06/2019
بینین:
7576
زیاتر ...
هیچ داتایهک بهردهست نیه .
1
پهڕهی
له 0
ژمارهی بابهت
توێژینهوه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زهردهشت کێیه؟...
پهرتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عهبدوڕهحمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئهدهب و هونهر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش