نوسه‌ران
  چەندە ڕاستگۆ بیت و حەقبێژ بیت، ئەوەندە نارەحەتی دێتە ڕیگات..
ماکوان کەریم



پێغەمبەران و زانایانی ڕاستگۆ و پیاوچاکانیش هەمیشە ناڕەحەتیان بەسەردا هاتوە توشی ئازارو ئەشکەنجە و زیندان بونەتەوە تاقیکراونەته‌وه، ئەگەر ئێوەی بانگخوازو مامۆستایان و زانایان بەو قۆناغەدا تێنەپەڕن، زۆر گرنگە چاوێك بە ئیمانەکانتان بخشێنەوە؛ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند جۆرێک له‌ خه‌ڵك.. بە بەڵگەی ئەوەی..

‌.. سعد بن أبي وقاص رضي الله عنه قال : قلت : يا رسول الله ، أي الناس أشد بلاء ؟ قال : ( الأنبياء ، ثم الصالحون ، ثم الأمثل فالأمثل من الناس ، يبتلى الرجل على حسب دينه ، فإن كان في دينه صلابة زيد في بلائه ، وإن كان في دينه رقة خفف عنه ، وما يزال البلاء بالعبد حتى يمشي على ظهر الأرض ليس عليه خطيئة ) . واته‌: سەعد بە سەروەرمانی فەرموو: ئەوکەسانە کێن؟ کە هەمیشە لە سوێ و ناڕەحەتی ئازارو ئەشکەنجەدان؟ .. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی…( پێغەمبەران، پاشان پیاوچاکانن) ئینجا ئەو کەسانەی کە شوێنکەوتوی پێغەمبەران و پیاو چاکانن، هەموو کەسێك کە توشی ئازارو ناڕەحەتی دەبێت بە گوێرەی ئیمانەکەیەتی چۆن وەریگرتوە دینەکەی تا چەند بە هێزە، ئەویش ئەگەر دینەکەی بە هێز گرتبێت ئەوا توشی ناڕەحەتی زۆر دەبێت، یاخود بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاسان گرتبێتی هەر بە گوێرەی ئیمان و دینەکەیەتی تاقیدەکرێتەوە، ئەم ناڕەحەتی و ئازارە لەسەر بەندەکانی خوای گەورە دەمێنت لەسەر زەویدا تا ئەو کاتەی بە پاکی دەگەڕێتەوە بۆ قیامەت تاوانیان لەسەر نامێنێت، ئەمیش بۆ خۆی نیعمەتی خوایە.

کەواتە زانایان و پیاوچاکانی ووڵاتی ئێمە لەسەرشانتان پێویستە کە ڕاستی بۆ ئەو خەڵکە روونبکەنەوە، ئەوەی کە خاوەنی هەڵەیە بیدەنەوە بە نێوچاویدا بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیە نەکاتەوە بەو جۆرەی کە زەمینەکەی دەیخوازێت هەندێك جار بە نهێنی و هەندێك جاریش پێویست بەوە دەکات کە بابای هەڵەکردو لەبەرچاوی خەڵکی تەریق بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو فەرمان و کارە ناهەموارنانە دووبارە نەکاتەوە، چونکە ئێمەی موسڵمانان هەندێك جار وێستگەکانمان لێ تێکدەچێت هەموو بەیەك چاو سەیر دەکەین، بەڵام لەڕاستیدا پێویستە لەگەڵ ئەو کەسەی کە ریشی موسڵمانی بەدەستە رەق و توند بین و ئەوەی کە زانایایە و دینی پەروەردگار بڵاو دەکاتەوە بە ئەدەب و بەرەوشت بین..

نمونەی ئەوکاتەی کە خەڵکی بۆ زانستێکی فقهی یاخود فەرمودەیەك یان تەفسیرێك بچونایەتە خزمەتی پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب- ڕەزامەندی خوای لێبێت- ئەوە زۆر بەڕێزو بە ئەدەبەوە دەڕۆشتن، بەڵام کاتێك لەسەر فەرمانڕەوای و دەسەڵات کارو فەرمانی موسڵمان بوایە.. بێ پێچوپەنا لێیان دەپرسی بۆ کراسەکەی تۆ درێژترە لەوانەی خەڵکی تر و رەعیەتەکەت؛ یان پیان دەفەرموو: بە دار و شمشێر پشتت راست دەکەینەوە ئەگەر هەڵە بکەیت، بەم جۆرە دەبێت بەرخورد بکەین لەگەڵ زانایان و دەسەڵاتدار، بەڵام بەداخەوە ئێستا بەس پێچەوانەکەی دەبینرێت، ئەرزشی زانایان نەماوە ئەوەی دەسەڵاتدارو بەرپرسە رێزی لێدەگیرت بە چۆکەوە خەڵکی لەبەردەمیاندا دەدانیشن، ئیتر بۆ دواجار رویبضەکان سەردەردێن و ئەوان لە کارو فەرمانمان قسە دەکەن، بۆچی ئەوەی خائینە، هیچو پوچو، سەرسەریە، داوێن پیسە هەرچی کاری خراپەیە کردویانە کەچی ئەوان بە دەست پاك و حەکیم ی ئوممەت ناوزەد دەکرێت کە دزو ساختە چین، بەڵام ئەوەی کە راستگۆو دیندارە و بە رێزو خاوەنی رەوشتە بە خائین و تیرۆرست و قژ بژو شاخدار ناوزەد دەکرێت، ئەوا هۆکارەکەی ئەوەیە کە زاناو بانگخوازان بێدەنگن لە ئاستی رووداوەکاندا، بۆیە نمونەی “مامۆستا کرێکار”م بۆ هێناوە.. ئەو لە هەموو روداوەکاندا دید و بۆچونی (تەعقیب و تەرحی) تایبەتی ئەبووە ئەوەی بیرو بۆچونی خۆی بوبێت گەیاندوێتی، وەرن سەیری کەسایەتی کرێکار بکەن، بەو هەموو دەربەدەری و ناهەمواری و ناڕەحەتیە بەسەر ئەو زاناو بیرمەندە کوردە هاتووە هەیبووە زۆرکەم لە بانگخوازن و زانایان ئەو ئەشکەنجەو ئازارەیان چەشتوە، بەڵام بەردەوام بووە لە حەقبێژی و پەروەردەکردنی خەڵک بۆ ئیسلام..

هەمووتان باش ئەوە دەزانن کە کرێکار خاوەنی کەسایەتی خۆیەتی، من پێم وایە ئێستا لە کوردستاندا جەماوەرێکی بێشومار خۆشیان دەوێت گوێ بۆ قسەی دەگرن، تەنانەت کەم کەس و بەرپرس هەیە لە ئیسلامی عەلمانی تەلەفونەکانی دەنگی ئەو پیاوەی تێدا نەبێت.

کەواتە خەڵکی گوێ بۆ پیاوی ئازاو خاوەن هەڵوێست و دیندار دەگرێت کە راستی و حەق بۆ خەڵکی رۆشندەکەنەوە خەڵکی دەخەنەوە سەر ڕێگای راست و رێچکەکان بە خەڵکی دەناسێنن.

ئەم باسەی کە کردم لەسەر م. کرێکار فەرمانی پێغەمبەر خوایە(صلی للە علیە وسلم) کە دەفەرموێت راستبێژ بن لە ووتنی حەق و مەترسن..

.. وَأَوْصَانِي أَنْ أَقُولَ الْحَقَّ وَإِنْ كَانَ مُرًّا..

واتا ئەبو زەڕی غیفاری دەفەرموێ خۆشەویستمان فەرمانی پێکردم کە حەق بڵیم گەرچی تاڵو تفت بێت و بەسەرمادا بشکێتەوە..

ئەوە زاناو بانگخوازو مەلایانەیی کە بە راستبێژ و فێرکاری خەڵکی ناسراون بۆسەر رێگای راست هانی موسڵمانان ئەدەن لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسن کارەکەیان تەنها بۆ خوایە، سەروەرمان(صلی للە لیە وسلم) دەفەرموێت ..” ان الله وملائكته واهل السموات والارضين حتى النملة في حجرها وحتى الحوت ليصلون على معلم الناس الخير”

بەڕاستی بۆ ئەوانە خوا و فریشتەکان و ئەوەی لە زەوی ئاسمانەکاندایەو تەنانەت مێرولە لە مەڵبەندی خۆیداو نەهەنگیش لە دەریادا دروودو دەنێرن بۆ کەسی فێرخوازی زانا کە کاری چاكە بە خەڵکی دەناسێنن.

به‌روار: 15/06/2019
بینین: 6576
   زیاتر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت