
خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی دوور له هاوسۆزی بۆ ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوا
د. عوسمان علی
له ڕوژی ١٠ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا و ڕوسیا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له واشنتون، هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا سه‌رزه‌نشت نه‌كرد و به نه‌خێر كۆبونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه نوێنه‌ری چوار وڵاتی ئه‌وروپی داوایان كرد ئه‌و هێرشه سه‌زه‌نشت بكرێت، هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا وه‌زیری به‌رگری فەڕەنسا و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌نجامداوه، ئه‌م پهیوهندیكردنهی وڵاتانی ناوبراو له مامه‌ڵه‌ی دبلۆماسی نێوده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌ك له شێوه‌كان مانای ڕه‌زامه‌ند بوون ده‌گه‌ینێت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له ئه‌نقه‌ره دیدارێكی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی ناتۆ ئه‌نجامدا، مژاری دیداره‌كه‌یان ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوا بووه، سكرتێری گشتی ناتۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوی ناتۆ زۆر به گرنگیه‌وه سه‌یری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رگری له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد و جموجۆڵه‌كانی ڕۆژئاوای به مه‌ترسی سه‌ر توركیا ناوبرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاتانی هه‌رێمی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك سوریا و ئێران، هه‌ر چه‌نده به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌دا نین، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كرێت ژێراوژێر هاوهه‌ڵوێستی توركیان، بۆ نموونه: حكومه‌تی سوریا ڕه‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دانوستان بكات و له هه‌مان هه‌ڵوێستدا به خائینی ناوبردن. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریكا، ڕوسیا و وڵاته هه‌رێمییه‌كان و ناتۆ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ كورد، له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیانه، ڕۆژئاوا پێویستی به هه‌ڵوێستێكی ژیرانه‌یه نه‌وه‌ك هاوسۆزی شۆڕشگێری و جوڵاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ری به وتاردان و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی پۆپۆلیزمی.
له دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كانی داعش له سوریا، به هاو هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ولاتانی هه‌رێمی ئه‌مه سه‌ره‌تای بێهێزكردن و كه‌نارخستنی ڕێكخستنه‌كانی (په یه ده) ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه له باشوری كوردستان جارێ ڕوون نه‌بۆته‌وه، ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه دواڕۆژی كورد به چاره‌نووسی په‌كه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه چه‌واشه‌كردن و مه‌ترسیداره، پاڵپشت به زانیاری بێ بنه‌ما و دوور له بابه‌تیانه ڕووداوه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێن، ئه‌م بۆچوونه هێنده به‌هێزه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارته ئیسلامییه‌كانیش دروستكردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕوانگه‌ی فكری پارته ئیسلامه‌كان و (په یه ده / په‌كه‌كه) جیاوازه و په‌كه‌كه ئیسلامییه‌كان به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌زانن، كه‌چی ئسلامییهكانی باشوور ئێستا به لۆژیكی شه‌قام و په‌كه‌كه بیر ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه به هیچ جۆرێك ناڵێن بڕیاره‌كانی حكومه‌تی توركیا ڕاستن، دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا زۆر به ڕوون و ئاشكرایی ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه له سوریا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م بارودۆخه‌ی له ڕۆژئاوا دروستكردووه.
چه‌ند ڕاستییه‌ك بۆ مێژوو ده‌ڵێم و ئه‌وه‌م له زمانی دكتور ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیام بیست، كه ئه‌ردۆغان داوای له (سالح موسلیم)ی سه‌رۆكی په یه ده كردووه به مه‌به‌ستی دانوستاندن سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات، داود ئۆغلو گوتی: به ساڵح موسلیمم گوت: ئێمه هیچ لاریمان نیه كه كورد مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له سوریایه‌كی یه‌كگرتوو دیموكراتی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌م دوو مه‌رجه‌مان هه‌یه:
١. ئێوه له دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د یارمه‌تی سوپای ئازاد بده‌ن.
٢. په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ببڕن.
به‌ڵام په یه ده، كه به‌شێكی ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌یه ئه‌م داوایه‌ی توركیای ڕه‌تكرده‌وه، په‌كه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی (٢٠١١) هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ستووه، له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دا به‌ست و (٢٥٠) ئه‌ندامی په یه ده له به‌ندیخانه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ئازاد كران. به‌م هۆیه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ سوپای ئازادی سوریا ڕاگه‌یاند و له به‌شێك له شه‌ڕه‌كانی باكووری سوریا له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ه ڕژێمی سوریا له یه‌ك سه‌نگه‌ر دابوو، به كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌سه‌د (یه په گه) داموده‌زگای ئاسایش و سوپای بۆ خۆ دامه‌زراند، له سه‌ره‌تادا به ناوی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا قسه‌یان ده‌كرد و دوای شه‌ڕی داعش ناوی خۆیان گۆڕی و كردیانه (فیدراسیۆنی باكوری سوریا) دروشمی دیموكراسی و فیدڕاڵیان بۆ سوریا به‌رزكرده‌وه و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به كارێكی ناڕه‌وا و بۆرجوا ده‌ناسێنن.
هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی (په‌كه‌كه و په یه ده) كه وایكردووه دژ به حكومه‌تی توركیا و سوپای ئازادن بن، بۆ كادیره به‌رزه‌كانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌شێكی زۆریان عه‌له‌وی سوری یاخود له چه‌پ و ماركسییه سه‌ر سه‌خته‌كانی دژ به ئیسلامن، له ئه‌ده‌بیانی ناوخۆی په‌كه‌كه زۆر به زه‌قی و ڕوون و ئاشكرایی پابه‌ندی خۆیان بۆ زه‌رده‌شتییه‌ت وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئاینی ئیسلام و بزووتنه‌وه‌ی فێمنستی ڕۆژئاوایی و ماركسیست ده‌رده‌خات. له كاتی شه‌ڕه‌كانی دژ به داعشی گۆڕ به گۆڕ، (٣٧٠) چه‌كداری بیانی كه زۆربه‌یان مه‌سیحی توندڕه‌و بوون و به‌شێكیانیش كۆمنیست بوون شان به‌شانی (په یه ده) جه‌نگیان له دژی داعش دا ده‌كرد .
په یه ده حوكم و هێزی دیكتاتۆری تاك حیزبی به‌ڕێوه ده‌بات و به زه‌بری هێز له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌ك پارته تۆتالیتارییه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌ر پارت و ڕێكخراوێك یاخود كه‌سایه‌تیێك بیروبۆچوونی جیاواز به وانی هه‌بێت ئه‌وا به خائین و خۆفرۆشیان داده‌نێت، ئه‌و سه‌رۆك بارزانییه‌ی ئێستا كه به توندی دژ به هێرشی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه و وه‌ڵامێكی توندی ترامپی دایه‌وه، به سه‌رۆك خێڵ و پیاوی توركیای ده‌زانن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئیسلامییه‌كانی كوردستان به كۆنه‌په‌رست و دوژمن و ئهردۆگانیست ناو ده‌بات.
له كۆتایدا ده‌ڵێین: به هیچ جۆرێك توركیا نا‌توانیت، هه‌تا ئه‌گه‌ر مهبستیشی بێت ڕۆژئاوا له ناو ببات یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كانی توركیا ته‌عریبیان بكات، ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه مێژووی ڕابردووی توركیای كه‌مالی و عێراق ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه سیاسه‌تی ته‌تریك و ته‌عریب سه‌رناگرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنمان بۆ ڕووداوه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆرینه‌یان ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (په یه ده)ن، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به شێوه‌یه‌كی ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا، دواتر له ژێر فشار یاخود ڕێككه‌وتنی دوو لایه‌ن یان سێ لایه‌نه‌ی ڕوسیا، ئێران و توركیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و عه‌ره‌به چه‌كدارانه‌ی كه ئێستا له عه‌فرینن یان ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له توركیان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ی ئارامی توركیا له ڕۆژئاوا و باكوری سوریا، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و دوای سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ناوخۆی سوریا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان، به تێگهیشنمان له ڕووداوه‌كانی سوریا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره سورییه‌كانی توركیا به ویستی خۆیان ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه توركیا ده‌یه‌وێت له ڕۆژئاوا و باكوری سوریادا دروستی بكات.
زۆر مخابن بۆ خوێنی هه‌زاران لاوی كورد كه بوونه قوربانی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه و په یه ده له لایه‌ك به‌رژه‌وندی و ئه‌جێندای ئه‌مریكا، ئێران و سوریا و توركیا. دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: با كورد نازمان به‌سه‌ردا نه‌كات، خۆ ئه‌وان له شه‌ڕی نۆڕماندی یارمه‌تی ئێمه‌یان نه‌داوه، ئێمه پاره‌یه‌كی زۆرمان به‌وان داوه و به‌رگرییان له خاكی خۆیان كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت، كه دۆناڵد ترامپ هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای به به كرێ گیراو ته‌ماشا كردووه. ئه‌م بۆچوونه‌ی ترامپ قسه‌ی كهیسنجهرمان به بیر دێنێته‌وه، كه له ساڵی ١٩٧٧ له كۆنگرێس دا ده‌ڵێت: ئێمه له ساڵی ١٩٧٥ نه‌مان ویستووه له یارمه‌تیدانی كورد دا به‌رده‌وام بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه یارمه‌تیمان بۆ كورد ته‌نها له‌به‌ر داواكاری محه‌مه‌د ڕه‌زا شای دۆستمان بووه و هیچ ئومێدێكمان به كورد نه‌بووه كه بتوانن له دژی سه‌دام به‌رده‌وام بن، له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده نه‌بووین پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ین به كورده‌كان، چونكه تازه له شه‌ڕی ڤێتنام ده‌رچوو بووین.
بهروار: 12/10/2019
بینین: 16389