نوسه‌ران
  ئەندام پەرلەمانەکان یاریزانی حیزبن لەساحەی پەرلەمان
بارزان رەمەزان

هەر حیزبەو تیپێکی داناوە ئەم تیپە پیکهاتوە لە چەند یاریزانێکی حیزبی و خەبیر لە گەمەی دیموکرسی لەساحی پەرلەمان یاری دەکەن باشترین یاریزان ئەو یاریزانەیە کە زۆر ترین گۆل لە میلەتبکات تۆپەکەش لە چارەنوسی خەلکی هاولاتی دروستکراوە هەر بۆیە چارە نوسی خەلکی هاولاتی کورد لەپەرلەمانی کوردستان لەلایەن هەمو حیزبەکانەوە بەپێی دەسەلاتی حزبەکە موزایەدەی پێ ئەکرێت و هەر لایەنەو بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەی یاری بە چارە نوسی خەلکی هاولاتیانی کوردستان ئەکەن ئەم جۆرە یاریە بۆتە کێبرکێەکی گەرم و گور لەنێوان ئەندام پەرلەماناندا هەر یەکەو لە ئاستی خۆیدا بۆتە پارێزەری حیزبکەی خەتای نەهامەتیەکان و گەندەلیەکان ئەخاتە ئەستۆی حیزبە رکابەرەکەی و چاوەروانی ئامفەرینی سەرۆك حیزبەکەی و چەپلەی لایەنگرانی حیزبەکەیتی، خەلکی هاولاتیش چاوەرێی یەکلایکەرەوەی بریارەکانن کە بەخەونی خۆیان ئەندام پەرلەمانەکان کێبرکێ ئەکەن بۆئەوەی بریارەکان بە قازانجی هاولاتیان لەپەرلەمان دەربکەن، بەلام بەرژەوەندی حیزبی وەك هەمیشە گەورەترین کوسپ بوە بۆ هاولاتیان لەبەرامبەر مافەکانیاندا لەناو پەرلەمانی کوردستانداو ئەندام پەرلەمانەکانیش وەك هەمیشە پارێزەری حیزبەکەیان بون بۆ بەرگری کردن لەو بریارانەی کە بەرژەوەندی حیزبەکەیان تێدایە لە پەرلەماندا، لەم کێ برکێە گەرمو گورەشدا ئامفەرینی گەورە بەر ئەندام پەرلەمانە پارێزەرەکان و زیانی گەورە بەر هاولاتیانی کوردستان ئەکەوێت چونکە هەر حیزبە و بەجۆرێك یاریەکە ئەنجام ئەدات هەمو یاریەکەش کات کوشتنە ئەوەندە کات ئەکوژن لەنێوان خۆیاندا هاولاتی رەشبین بوە لە یەکلایکەرەوەی بریارە پر لە بەرژەوندیە حیزبە سیاسەیەکان، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستادا مافی هاولاتیانی کورد لە خراپترین ئاستدایە چونکە هەمو حیزبەکان بەژدارن لە حوکومەت هیچ حیزبێك نەبۆتە ئۆپۆزسیۆن هەمویان بەژدار بون لە حوکومەتی بنکە فراوان بەم بەژداربونە گشتیە هەمو لایەنەکان شکەستیان هێنا و نەیان توانی بەردەوامبن لە چاكسازیدا بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆن کۆتایی بەم چاکسازیە هێنا کە داوایان ئەکرد، چونکە لەکاتێکدا چونە ناو دەسەلات بێ ئەوەی توانای گۆرێنی هیچ یاساو هیچ گەندەلیەکیان هەبێت لەبەر ئەوەی کە بریاریاندا بەژداربن لە حوکومەتی بنکە فراوان ئۆپۆزسیۆن نە پارەی هەبو نە چەك وە دەشیان زانی پارتی و یەکێتی بەهیچ شێوەیەك دەست بەرداری پارە و چەك نابن بۆ ئۆپۆسزیۆن بۆیە لە ئێستادا لەو بارودۆخەدا ئەوانەی بەژداری حوکومەتیان کرد هەمویان توشی شکەست بون چونکە دەسەلات هەر لەدەستی دەسلاتدارانی رابردو دایە هەر بۆیە ئۆپۆزسێۆن رووبەروی هەزاران رەخنە بۆتەوە لەلایەن هاولاتیان و هەندێك لە بەرپرسانی ئۆپۆزسێنیش دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، ئێستاش کە حوکومەت توانای هیچ بریارێکی یەکلای کەرەوەی نیە وە ناشتوانێت هیچ گۆرانکاریەك دروست بکات و قەیران لەدوای قەرانیش روو لەکوردستان دەکات بێ ئەوەی هیچ پیلانێکیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بۆیە مافی هاولاتی لەخراپترین ئاستدایە لەکوردستان، لەم کاتە نالەبارەشدا ئەندام پەرەلەمانکانیش هەمو کار و چالاکیان بۆتە کێ برکێی گەرمو گوری ناو پەرلەمان و هەولدان بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەی لەسەر حیسابی چارە نوسی خەلکی هاولاتی کورد، ئەم کێبرکێیە ئەوەندە گەرمو گورە لە پەرلەماندا کێبرکێیەکە پەرەی سەندوە بۆ نا میداکانیان لە میدیاکانیشەوە پەرەی سەندوە بۆ ناو تۆرە کۆمەلایەتیەکان بە تایبەتی فەیسبوك تەنانەت وای لێهاتوە ئەندام پەرلەمانەکان دەوری پارێزەری ئەبینن ئەوەندە سەرقالن بۆ بەرگری لە سیاسەتی حیزبەکەیان و هیچ مەجالیان نیە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی و مافەکانی هاولاتیانی کوردستان بکەن
به‌روار: 05/09/2014
بینین: 1249
   زیاتر ...