نوسه‌ران
  خورمژەکەی یەکگرتوو !
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

دواجار کۆبوونەوە نائاساییە . بڕیارلەسەردراوەکەی پەرلەمان کراو پەکخرا ! 
بەڵێ کرا چونکە نە گوشاری حیزب و لایەنە ، نێوەندگیرەکان نەکارکتەرسونەتیەکانی ناو مەکتەب سیاسی نە یانتوانی رێگری لە ئیرادەی یاسا ویست نماینەدەکانی گەل بکەن . نوێنەرانێک کە بەحەق ئەمڕۆ مومارەسەی ئەرکەکانی خۆیانکرد کە دڵنیام لە پەراوی مێژوودا 19 ئاب بۆ ئایندە ئە بێتە خاڵێکی پڕشنگ دارو شاهیدی دەر بۆ سەرۆک سەکرتێرو ئەندامە بەشدارەکانی ئەمڕۆی ناو هۆلی پەرلەمان شاهیدی دانێک لە ماگانا کارتا کەمتر نەبوو کە ویستی لغاوی دەسەلاتە ڕەهاکانی پاشا بکات چیتر پاشا نە بێتە ماییەی سەر شۆری گەلێکی هۆشیار و ئیرادەگەر ، 
بەڵێ کۆبونەوەکە پەکخرا چونکە بەرەی دیکتاتۆر ویست و دەربارەکانی پاشا و کۆنە پەرست ، هاوتا لەگەڵ ئەوانەی جورئەت لە فعل یاندا دەمێکە سڕاوتەوە نە چوون سەروەریەک بخنە ناو ئەرشیفی بەتاڵ و حەتاڵیان لە تێکۆشانی مەدەنی دیمۆکراتی 
حیزبی شوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی ڕەسەنەتیان ناڕەسەن کردوو !
نە وەفایان بۆ مەقولەکانی حەزرەت محمد ( د خ ) و نە پرانسیپەکانی مارکس و ژانی پڕۆلیتاریان لە بەرچاو گرت 
دەی با مێژوی دنیایی قوتابیان مارکس ، قیامەتی بزووتنەوە حەشرو داوەریان بکات 
بەلام ئەوە هەموو لەلایەک تەسەوڕم وایە مەو قفی برایان . یکگرتوو ئیسلامی کە هەمیشە لە ژێر چەپۆکی دەست و پێوەندەکانی پاشا زلیل و ڕەزیلکراون . موحریج تر بوو بنۆڕن 
بە قودرەتی قادر یەکگرتوو ئەمرۆ بوو بە شلکرتوو ئەو خورمەژیان پێچاو پێچ و لۆچاو لوچ دەر خورادی پرۆسەکە داو نیوە بەنیوە بە پیلان ریسی چەندمانگی پەرلەمان و یاسایان کردەوە بە خوری !
به‌روار: 21/08/2015
بینین: 830
   زیاتر ...