نوسه‌ران
  دادگایی دەریاو ویژدانی بێ وێنە
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

دەریا دادگای ناکرێ ئەی ئەو مرۆڤ کە هەزارەها وێنەی خەمهێنەرترو هەزارها تاوان و تالاوی تراژیدیی ترت بیر چۆتەوە!  ئەی ئەو مرۆڤەی کە هەرگیز نە چویتە  بەردەمی دادگای ویژدان و ئەمڕۆ ویژدان و سۆز هەراج ئەکەی . ئەی ئەو حەشاماتەی ئەمڕۆ وێنەی ئایلان لەسەر والی فیس بووک دا ئەنێی کەچی دوێنێ بە مەرگی گرمیانی نۆساڵ پێ ئەکەنیت و ئەت گوت ئەها ئاژاوە چیەک و دوژەنێکی ئەزموون لە ناو برا !  تۆیەک هەڵبەجەو ئەافالەکانت لەبیر چوو تۆ یەک منداڵە کانی شاخی شنگالت بیرچۆیەوە !
 بۆ ئەوەی هیچ هەڵە مانا کردنێک ڕوونەدا من تا ئەو شوێنە هەست و ویژدانم  بزۆزە بۆ گریانی خەڵک ئەگیرم ،  چ جایی بەبینینی وێنەی ئایلانی پەناخوازی  ڕاکردوو لە بەربەربەریەتی ڕژێمە فاشیست و ئینسان کوژ و  هەلاتوو لە غەزەبی مەزەهە ب و گروپ گەلی تەکفیری و  دەوڵەتی بەناو خیلافەتی  ئیسلامی  کە دۆزەخی خیاڵکراوی خۆیانیان تەرجمەی واقعێکی بەربەریانە کردووە  !
بۆئەوەی خەڵک ناچار بە کۆچ کردنی بەهەشتی  خەیاڵکراویی ڕۆژئاوا بکرێ !
بەلام بۆئەوی هالاتوەکان بگەن  بەو بەهەشتە دەبێ وەک قانون و پێوەرەکانی  حەشر نیوەی لەسەر پردی سیرات بکەوتە زاریی زەریا !
بەڵێ ئایلانی مەل ئاسای کۆچ ڕەو  لە سەر زەمینی مەفح بوونەوەی بەهاو شکۆ ئینسانیەکان وێنەی ئایلانی کەوتوو لە کەنارێکی لماوی ناوچەی بۆدروم 
زەروورە هەلێک بێت بۆ دادگای کردنی ویژدانێکی بێ خەم و ئاسودە بۆ مەرگی هەزارە ها ئایلانیی کەوتوو لە ژێر باڵەخانە داڕماوەکان و کۆلانە داروخاوەکانی  جەنگ و وێرانەکانی ئەو ناوچەییە بەلام کام ویژدان ویژدانێک هەرجارەی وەک هەواڵێکی تێپەر مامڵە بە هەواڵو  مەرگی وێنە تراجیدیەکان ئەکات !
 . ِ
ئەو چەند ڕۆژە  بینیمان کە نزا کردن لە دەریا و سۆزو شعراندنی مەرگی ئایلانی سێ ساڵ  ناوەندەکانی میدیاو تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی خرۆشاند ئاخر یەکێ لە خەسڵەتە خەسێنەرەکانی ویژدان و مۆڕاڵی مرۆڤایەتی لەزەمەنی بە کالاو شمەک  بوونی ئینسان ئەو ئیشکالیەتە ئەنتۆلۆجییە . ئەگەر وێنە نەبێ تاوان و مەرگ چەدە قزەون و  تراجیدیاببێت هیج مانا نابەخشێت ! 
خۆ لە هەمان کات و شوێن بەهەمان هۆکار غالبی برا پێنج سالانەکەی ئایلان خنکا بەلام کێ هەواڵی مەرگی ئەو ڕای چڵەکاند !؟
ئاسا وەک وێنەی ئەو زارۆکەی لە باشوری سۆدان وێنەگری فرنسای کافین کەرتەر کە دواجار لە ئازارو حیشمەتی ویژدانی خۆی کوشت چونکە تەنیا جێی هێشت تا داڵەکان بیخۆن ، 
ماوەیەک میدیا پڕفرۆشیارەکان نەک پڕۆفیشناڵەکان عەرزیان کرد بەلام هێشتا منداڵەکان لەبرسا ئەمرن ئەبنە هۆکار بۆ تێر بونی داڵەکان !
بەڵێ ئەوە ویژدانی بێ وێنە و هەروا  سەردەمی وێنەیە کا بۆ چرکەیەک نابێتە وێناکردنێک تا ناخمانی پێ وێناکەین ، تا مێژو و کەلتورمان تا دنیابینی و دڵ ڕەقی بێ وێنەمان دادگای کەین !
مەرگی ئایلان بوو بە مەرگێکی یونیڤرساڵ و لۆکالیەتی تێپەڕاند وێنەی مەرگی ئەو کاردانەوێکی جیهانی لێ کەوتەوە پرسیار ئەوە کاردانەوەکان چی لێ ئەکەوێتەوە ؟
به‌روار: 05/09/2015
بینین: 979
   زیاتر ...