نوسه‌ران
  هەڵکشانی ئەکەپە ! داکشانی هەدەپە !
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

ڕێک پێچەوانەی پێوانەو چاوەڕوانی شرۆڤەکارانی سیاسی و تەنانەت زۆرینەیی ناوەندەکانی ڕاپرسی دەرئەنجامەکانی  هەڵبژاردانی پێش وەختەی  تورکیا  جارێکی تر پشکۆ پوکاوەی  ( ئاک پارتی) گەشاندەوە ،بەوەی کە  بێ منەت کورسی پێویستی بۆ پێک هێنانی حکومەتی تێدا بەدەست بهێنا!
 لە بەرانبەردا دەنگ و کورسیەکانی هەدەب  بەڕێژیەکی زۆری لە کورتی دا !

ئەگەرچی لە سیستەمێکی   بارهاتو ڕاهاتو و بە هاتن و ڕۆیشتنی هێزەکان و دەستاو دەستکردنی دەسەلات و هەڵکشان و داکشانی هێزەکان حاڵەتێکی نۆرماڵ و چاوەڕوانکراوە ، 
بەلام لەبەر هۆکارگەلێک چاوەڕوانکراو نەبوو ئاک پارتی جارێکی تر بەو بەهێزەییە دەرکەوێتەوە ، وەک چۆن چاوەڕوانکراو یش نەبوو کە هەدەپە وەک کاری گەرترین هێزی بەرهەڵستکاری دەسەلات بەو ڕێژەییە بێتە خوارەوە !

وەک ئاشکرایە ئاک پارتی لە سەرەتایی دەرکەوتنی دۆخی پەڕپوتی ئەوسایی ئابوری و دابڕانی تورکیایی لە مەحفەلی دەولی کردە پێخۆری بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و دروشمی سفرکردنەوەی کێشەکانی هەڵدا و تاڕادەیەک کەرتە جۆراو جۆرەکانی ئابوری بوژاندەوە 
بەلام بەڕووی دەرەوەدا نەک کێشەکانی سەفر نەکردەوە بەڵکو دنیابینی پاشخان ئیسلامی کارکتەرەکانی وایکرد بەلای دنیایی ڕۆژهەلات بایی دایەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا کەلێنی تێکەوت و لەناوخۆشدا مەستی سەرکەوتنەکانی وای کرد پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی گۆڕی بە زیاتر خەفەکردن سەرنجام ئاک پارتی تورکیایی گەیاندە لێواری حەیاچونێکی نێو دەوڵەتی بەوەی ڕێگا خۆش کەری سەرەکی بوو لە دروستکردنی خیلافەتەکەی ڕاعش !
هەر بۆییە چاوەڕوانکراو نەبوو کە ئاک پارتی وەک خالقی دروستکردنی کێشە  جارێکی بەو بە هێزەی دەرکەوێتەوە !

داکشانی هەدەپە 
ئێستا گرنگە هەڵە حاڵی بوونێک لە هەنبەر تێگەیشتن لە ئەرکو مهامەکانی هەدەپە وەک باڵێکی شاری بەرخودانی کوردان لە باکور ڕوون بکرێتەوە کە لە کۆزیەنی زۆرینەدا جێکەوت کراوە 
بەوەی ئەم هێزە شوناس لێڵ و لە مناوەرەی سیاسیدا موفەق نە بووە !
گەورەترین پاساویش  ئەوەیە کە نە دەبوو لە دوای ئەم سەرکەوتنە گەورەیی 7حوزیران هەدەپ  ئیحتیفاز بەدەنگەکانەوە نەکات و وەبەرهێنان لە وڕێژە زۆرەی دەنگ و کورسیەکان نەکات بە ڕێک و شەراکەت لەگەڵ ئاک پاتی بە چوونە ناو حکومەت هەوڵی گۆڕینی دەستور و سیستەمی سیاسی بدایە ! 
ئەم تێگەیشتنە لە هەدەپ و کردەو ستایلی سیاسەت کردن زیاتر هەوایەکی  باشوری هەیە کە دوا ئامانج و خواستی هەر  هێزێکی سیاسی گەیشتنە بە دەسەلات و جا ئەگەر بە چەند وەزیرو وەزارەتێکیش بێت !
هەڵسەنگاندنی هەدەپ و بەرخودانی باکورییەکان بەو هەواو ستایلیە باشورییە ئەو دەردو  درمە کوشندەییە کە ڕۆحی سیاسەت و کردەی بەر هەڵستکاری لە باشور تێدا بێ مانا کراوە !
هەدەپ خاوەنی پرانسیپ مۆڕاڵی سیاسی خۆیەتی ناکرێ بەموو لە خواست دواکارییەکانی لادا  ناکرێ سازش لە سەر ڕەخنە ڕادیکاڵەکانی لەسیستەم و ئەو هەموو ئەتوارە نامرۆیی نادیمۆکراتیانەی ئەکەپە بکات هێزێک لە کۆلانەکان گەنجان بکوژێ لە چیا گەریلا بۆم باران بکرێ چالاکەوان و سیاسەت ڤانان ڕاپێچی زیندان بکرێ بەچ لۆژیکێک دەبێت لەگەڵی دا بچیتە شەراکەت !؟
لە کورترین پێناسدا هەڵکشانی ئەکەپە زاد بوونی دەنگی نژاد پەرست و شەڕخوازەکانە ! 
داکشانی هەدەپەش ئەو گوشارە سایکۆلۆژی و دۆخە ئەمنی و عەسکەرییە لە دوای 7 حوزیران بە خستی سوڵتان دروستیکرد !
به‌روار: 04/11/2015
بینین: 872
   زیاتر ...