نوسه‌ران
  داعش لە دڵی ڕۆژئاوایدا ..
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

بەڵگە نەویستە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق شام . بەداعش. . 
لە ئێستادا وێزگەیەکی بەگوڕ چالاک تری مۆدێلی ئیسلامی جیهادییە بەراورد بە ڕێکخراوی قاعیدە چونکی هەم زیرەکانە ئیحتیوای گروپە پەرتو بلاوە جیهادییەکانی دنیایی کردووە هەمیش خیلافەتی ڕاگەیاندوو بەشێک لە سەر زەمینی عێراق و سوریایی بەدەستەوەییە خاوەنی جەبهەیەکی فراوانی شەڕی دەستەو یەخییە لەگەڵ دنیا 
داعش ،بەحەق نوێنەرایەتی ڕاست و دروستی ئەو تێڕوانیی و تێگەیشتنە حەرفییە لە ئیسلام دەکات کە هەمیشە قورئانیان لەسەر نوکی شمشێر داناوەو !
هەروا بە خیاڵی گێڕانەوەی خەلافەت دواجار فەتح کردنی جیهان چیهادیان ڕاگەیاندەوە 
ئەو تایپە تایبەتە لە ئیسلام گەرا نەک تەنها کار بۆ قەڵپکردنەوەی ڕژێمەکانی ئیسلام نشین دەکات بەڵکو هەر جێگایەک ئەوان دەستیان پێ بگات دەست دەوەشێن جا ئەم جێگاییە گرنگ نیە پاریس بێت یان مەدرید نیۆرک بێت یان مۆسکۆ دیمەشق بێت یان بەغدا جیاوازی نیە !
هەڵە حاڵی بوونە پێمان وابێت داعش تەنها گروپێکی ڕاگوزەرو کاتی دۆخێکی نەخوازروان یان کاردانەوەیی کارێکی نا بە جێیی ئیمپریالیستین و بەر ئەنجامی شکستی دەوڵەتانی پۆستکۆلۆنیالیزم یان فەشەلی ناسیۆنالیزم لە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوین ، لەوانیە بەشێک لە شکستی ڕژێمە به ڕوڵەت سیکۆلاریستەکان ومەشرەب دیکتاتۆریەکان 
بەشێک لە ڕوایەتی دا بێت بە ڕەدووکەوتوانی گڕوپە تەکفیرو جیهادییەکان بەلام ئەمە هەموو تابلۆیەکە نیە 
بەڵکو داعش مۆدێل و تێڕوانینێکی کامڵ و شاملی ئەو فەلسەفە و جیهان بینییە بۆ ژیان کە لە سەر دوالیزمی کوفرو ئیمان هەڵوەستە دەکات و هەنگاو ئەنێت ، بۆییە لێدان لە ڕۆژئاوا لە لایی ئەوان بەرلەوەی لێدان بێت لە دەولەت لێدانە لە و بەهاو پرەنسیپانەیی کە ژیاری خۆرئاوان لە سەر بونیات ناوە هەر بۆییە ڕووداوەکەی پاریس بەرلەوەی مەعنایەکی سیاسی هەبێت دەلالەتێکی ژیاری بۆ ڕۆژئاواییەکان هەیە ئە گینا ئامادەگی فەرەنسا چالاکانتر نیە لە ڕوسیا یان بریتانیا یاخود ئەڵمانیا هەر بۆییە داعش تەنها پاریسی نەکردە ئامانج بەڵکو دڵی ڕۆژئاوایی کردە ئامانج ،
به‌روار: 23/11/2015
بینین: 1015
   زیاتر ...