نوسه‌ران
  کۆدی تێگەیستن .
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

ڕاست ووتراوە کە تێگەێشتن لە سروشتی کێشەیەک خۆی نیوەی چارەسەرەکردنە  . 
بڕوام وایە ئەگەڕ ئەمڕۆ  سایکۆلۆجیستێک  ئەرک بکێشێت و بێت   شیکاریەکی زانستی ئێستایی باری دەرونی خەڵکی باشوری کوردستان بکات و ، خستە خەسڵەت و سیفەتی هەرە  بەرجستەیی کەرەت و گروهە کۆمەلایەتی و زۆرینەیی کۆمەلانی خەڵک دیاری بکات  دڵنیام . ئەوا (توڕەیی) سیفەتی هەر زاڵ و زەقی ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی ئەبێت .
ئاشکراییە توڕە بوونی کۆمەلایەتی تەریب لەگەڵ ناکۆکی سیاسی تا ئاستی تەکفری نیشتیمانی و ئەفەروزکردنی یەکتر!
دەبێت سەرەتا بە کۆمەڵێک  فلتەردا ڕێیکردبێت تا گەیشت بێت بە توڕەیی و بە بونبەست گەیشتن ئاخر کاتێک توڕە بوون لە کرێژنە چەمک گەلی . (متمانە . ئۆمێد ،بڕوا  ، دەرئەچێت ، ئیدی ئەگات بە کەناری توڕەیی ، 
  
دوور لەو دۆخە ناسروشتییە دا سەپاوەی مۆتەکە ئاسا باڵی ڕەشی بەسەربالای ئێستا ماندا کێشاوە !
 کوشەش ئەکەم بەتێگەیشتێکی سادەو دوور لە هەڵچون و داچون و مەرامیی حیزبی و یاخود مۆدە گوتاری تەوزیعی بەربرسیاریەتی بەسەر ئەم و ئەودا !
تەنها بەخاتری دەرخستن و هۆشیاری دان لە  ترسناکی ئەم داخرانە سیاسی و توڕە بوونە کۆمەلایەتیە گەرەکمە ئەوە بڵێم کە ڕاستیەک هەیە  لە ئەزموون و مێژووی میلەتان دەوڵەتان تۆمارکراوە و ئەفوسوس ئێمە کورد  فێریی نەبووین پەندی لێ وەرناگرین !

کە پێمان ئەڵێت هەرکاتێک دەسەلات یان هێزە سیاسیەکان توانایی دیالۆگیان لەگەڵ یەک و کۆمەڵگادا لە  کزیداو لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکاندا نەبوون و هەروەها لە ولامدانەوەی پرسیارو پێداویستیەکانی ڕۆژگار دۆش داماو دەست پاچەبوون  
هەر لەو چرکیەدا 
توڕەبونی کۆمەلایەتی ئەگات ئەم توڕییە  ماوەیەک لە ئاستی گوتارە دا ئەمێنێتەوەو ئەمما زۆر نابات توڕەیەکه ئەگوازرێتەوە بۆ ڕەفتار
کە ئەمە ترسناکترین و هەستیارترین قوناغی هەر میلەتێکە حەتمیەتی تەقینەوەو دێتە ئارا . 
گەڵو هەن و کەم نین توڕەیی و بەردە فڕکێی گەنجان بە ئاژاوە و بێ ئینتیمایی واتا دە کەن ! 
بێ ئاگا لەوەی کە کاتێک سیاسیەکان و حکومڕانانی ولات  لە ئاست داخوزییەکانی ئەوان چونتە دۆخی بەرد !
ئیتر بچوکترین کاردانەوە  هەر هاتنە گۆیی بەرد ئەبێت !
 گەنجان گێرەو شێوێن و بێ ئینتیمانین و ئەوان تەوەلایی جوانیەکانی نیشتیمان نەبوون 
 توڕەیی ڤایرۆسێک نیە و لە هەوا پەیدا بووبێت  و دەڕکێک نیە  لە ئەرز هەڵ تۆقیبێت ! 
بەڵکو ئەوان چەندین ساڵە هاوار ئەکەن کەس نای بیستێت هەموو  ڕێگاکانیان تاقیکردەوە ڕەخنەگرتن خۆپیشاندان مانگرتن کۆچ کردن
کەچی پەیامیان نە گەیشت ڕاستی تاڵ ئەوەیە قبوڵی کەن برد  هاویشتن و  هەڵکوتانە سەر بارەگایی حیزبەکان چەندە خراپ بێت پەیامێکی ناچاریانەیی ترەی گەنجانە بۆیە پێویستە ئەو سرنج هەڵەدانە ڕاست کەنەوە ، ئەمە باشترین کۆدی تێگەیشتنە لە ئێستای کێشەکان
 ماوەتەوە ئەوەبلێم چۆن تۆڕیی بە پەیژەی بێ متمانی بێ ئومێدی سەرکەوتووە هەرواش بە گێڕانەوەی متمانەو ئومێد ئەچێتەوە سەربانی ئارامی ئەوەش تەنها موحتاجی بە هەنگاوی پراکتیکی هەیە هەر بە ڕاستکردنەوەی سیستەمی لاڕێ بوو سیاسی ڕیفۆرمێکی ڕیشەیی حکومڕانی ،
به‌روار: 10/11/2015
بینین: 1062
   زیاتر ...