نوسه‌ران
  دیدگای شەقام و ستایلی سیستەم .
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

هاولاتیەک 
سازان دانوو ستان یاریەکی تازەی تەرفیهیە  حیزبەکانە !
ئێ ئێ ؟
ئێ قوربان بەرژەوەندیان وا ئەخوازێ دواجار هەرئەسازێن سەرتان مەیشێنن ئەوەی ڕوو ئەدات هیچ نیە تەنها پێج قۆڵی بەمیلەت ڕائەبوێرن !

هاولاتیەک 
خۆ ئەگەر سیاسیەکان تەنها ئاداب و نەریتی بەقاڵەکان فێربن کێشە لەم ولاتە نامێنێ 
چۆن ؟
 بنۆڕە یەک ریز بەقاڵ لە تەنیشت یەک  فرۆشیارن کاتێک کاکی کڕیاڕ لە یەکێکیان دوو کیلو تەماتە ئەکڕێ ئەوەی تر گرژنابێت چی تێئەچێت . نەریتی حیزبایەتی با بەو ڕۆحیەتە بێت . 

هاولاتیەک 
یاسا لەکوردستان جێ بەجێ ناکرێ کەس پابەندی نابێت ، بۆ ؟
 چونکە هەمووی خزمی یەکترە یان دۆست و ناسیاوی یەکتر چی ؟
 سەیرکە پیاوێک ئەچێتە ڕاو کە بەپێی یاسا یاساغە پۆلیسی دارستان ئەڕوات بۆ دەست گیرکردنی یان بەڕێوەبەری پۆلیس خزمیەتی یان یەکێ لە پۆلیسەکان دواجار ئەڵێن  ماندوو نەبی ئەگەر نسیب بوو خواکردی هیچت دەست کەوت دەعوەتێک قەرزاری !
جا کاکی خۆم لە کوردستان حکومەت داری و بەرێوەبردن بە موجاملەو نەریتی عەشائیری ئەڕوابەرێوە نەک یاساو دەق ! 

هاولاتیەک 
گرنگ نیە سیستەم پەرلەمانی بێت یان سەرۆکایەتی ئەوەش گرنگ نیە سەرۆک لەناو خەڵک هەڵبەژێردرێ یان پەرلەمان 
ئەی چی بێت ؟
خوای ئەکرد سیستەم مەلەکی ئەبوو یان سەرۆک لەناو عالەمی جنۆکە هەڵئەبژێردرا ! 
چونکە خۆ سیستەم نە کاتژێرێک کارەبا لە حەوت سعاتی بڕاو کەم ئەکاتەوە ! نە دوو تەنەکە ئاو ئاختە ناو تانکی سەربانمان و نە موچەی دوو سێ مانگی دێتەوە سەری مانگ . 

هاولاتیەک 
چەند نزای خراپ بۆ بەپرسەکان ئەکەن  لەو ژمارەیە زیاتر نزای خێرئەکەن . ئیتر بۆیە دوعایی کەمینە گیرنابێت ئێ خۆ کەمینەش زۆرجار بۆ زۆرینە ئەبێتە بەلا وەک نموونەی کەمینەکانی ناو پەرلەمان !


بەڵێ ئەمە تێروانین و ئاخافتنی شەقامە درێژترە بەلام گۆشەکە سنوردارە ئەگەر بە میتۆدوو تێروانینێکی سۆسیۆلۆژی شیکار بکرێ هەریەکی لەم گوتراوانە دەلالەت لە چەندین  دەرد و خەمو خواستی ئەم کۆمەڵگایە ئەکاتە فاکت .  
ئێستا دەبێ سیاسیەکان لە هەباسێک نەپرسن لە خوارەوە چ باسە ؟!
پرسیاری ئەو پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەی ویژدانو مۆڕاڵی خڕ ئەوبەرپرس و سیاسیانە  بخاتە ژێر پرسیارەوە کاتێک هاوڕێکەی شەهیدبوو  دەستی بە گیرفانی خوێناویدا کرد کە کە خاڵی بوو بەچاوی بڕ لە فرمێسک گوتی کێ لەمە بەرپرسە !؟
خۆ ئەوەڕاستە بەڵێ دواجار ستایل و جۆری سیستەمی فەرمان ڕەوایی ڕاستەوخۆ لێکەوتەی ئەرێنی یان نەرێنی بەسەر کۆی ژیانی سیاسی  کۆمەڵگادا دا ئەنێت 
واتای ناکرێ چاوەنواڕی سیستەمێکی دیکتاتۆری بیت کە  بەختەوەری و ژیانێکی شەڕەف مەندانەی لێ بکەوێتەوە . 
بەلام ناشکرێ ڕیاڵیەتی ئێستا گوزەرانی خەڵک لەژێر هیچ بیانوێک دەستی لێ نەدرێت چارەسەری دوا بخرێ ئەوپەری بێ ویژادنی و  نابەرپرسیاریەتیە میلەت لەو دۆخەدا بێت کەچی مەتەڵی کورسی سەرۆک و حیکایەت و زنجیرە درماکانی پێنچ قۆلی چیرۆکی گرەو جۆری سیستەم بۆ میلەت نەمایش بکرێ !
به‌روار: 01/09/2015
بینین: 1202
   زیاتر ...