نوسه‌ران
  دواین گوتاری گۆڕان کام ڕەفتارە ؟
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

لە سەرو بەندی کەین و بەینی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دا هەروا لە گەرمەی گەرموگوڕی پەیوەندەکانیاندا لە ئان و ساتی ڕێگا کوتانەوەکانی ئەوکاتی بەڕێز نەوشیروان مسەفا بۆ پیرمام کە بەنیازی دابەشکردنی بەش و پشکاری لە کابینەی هەشتەم بەندە وتارێکم بەو عینوانە نوسی ،
(هیچ نەگۆڕاێ گۆڕان نەبێت )
لەوێدا ئاماژەم بەوەکرد کە بزوتنەوەی گۆڕان چارناچارە دەبێت بەو گوتارە ڕادیکاڵە ئەنتی سیستەمەیی کە لە ماوەو مەسافەیی چوار ساڵ ئۆپۆزیسیۆن بونیدا کە دەنگ دەرو لاینگرانی پێ فرچک ئەدا بەو هەڵە بەشداریکردنەیی لە حکومەت
مەحکومە بەوەی چوادەساڵ خریکی ڕاستکردنەوەی ئەو دیسکۆرسە یۆتۆپیایە بێت کە هەڵگری بوو
چونکی دوالیزمی قسە و کار گوتارو ڕەفتار ئاسمان و ڕێسمانیان فەرقەو موکین نیە کە ئەوە بیست و سێ ساڵە خراپ ئەکرێ وێران ئەکرێ بە چوارساڵی چوار وەزیری گۆڕان ئەم وێرانیە چاک بکرێ ! 
ئەوکات وام ووتم ئێستاش هەروا ئەڵێم بزوتنەوەی گۆڕان ئەلحەقە لەکاتی ئۆپۆزیسیۆنی دا باش ئەدائی بەرهەڵستکاریکرد باش دەسەلاتی جوت پارتی حکومڕانی تەنگە نەفەسکرد ، 
بەهەموو ئەو تێبینی و ڕەخنەیانەیی لێمان هەبوو بەلام ئەو وەخت گۆمی مەنگی گەنیویی باش شەلەقاند ، هەناسەی وەبەر پرۆسەی چەق بەستوی سیاسیدا هێناییەوە ، تەنانەت ئیسلامیەکانیشی لە پەردەی شەرم و ترسی ناپێویست ، هێناییە دەروە ، هەڵبەت من فاڵگرو تەحلیلچی نیم بەلام ئەوە ڕەئیم بوو کە گۆڕان هەڵەیەکی ستراتیژیکرد چویە ناو حکومەت چونکه بەرزی ئەنواڕی بەلام نەوی نیشتەوە !
ئێستا گۆڕان کە وەدەرندرا لەحکومەت . و یویسفی سەرگەردانکرا پارتی بێ شەرمانە کەشوفش بە پەکخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕانەوە دەکات 
هەرسێ لایەنی شاگرد نەک شەریک لەحکومەت مۆڕی ڕازی بونیان بۆ ئەم ئەتوارەی پارتی لێدا ،
گۆڕان لە باری سیاسی تەنیاکەوتەوە لەکاتێکدا کە خاوەنی پڕۆژەی هاوبەش بوو لەگەڵ هەرسێ لایەندا . 
ئایە لە بارێکی وا نا لە بار دا ، ئەم بزووتنەوەیە هەروا تەماشاچی ئەو ڕەفتارانەی پارتی ئەبێت و بەس ؟ من ئەپرسم و تۆش دڵنیام کە ئایە دواین گوفتاری کام ڕەفتار ئەبێت ؟
به‌روار: 07/01/2016
بینین: 1169
   زیاتر ...