نوسه‌ران
  کورد بینی و کورت بینی !
هاورێ‌ توانا مێرگه‌سه‌ری‌

هاوڕێکم بۆیی گێراماوە کە وا . دوو ساڵێک لەمەوبەر دوو سێ دۆستی بۆ گەشت چوبوونە ولاتی جۆرجیا کاتێک لە فڕۆکە خانە ویستویانە بچنە هۆتێل ، 
سواری تەکسی یەک بوو بوون کابرایی شۆفێر لێ پرسی بوون ئێوە لە کۆێوەوە هاتوون ؟ 
ئەوانەیش نەریت کوردانە ، باسی کوردو کوردستانیان تێکۆشان و قوربانی دانیان 
بۆ کابرای خاوەن تەکسی کردبوو پێیان وتبوو ئێمە نەتەوەیەکین ، لەسەرو چل ملیۆن ئینسان و هەروا کوردستان نیشتیمانمانە ،
بەلام تاکو ئێستا خاوەنی دەوڵەت نین و دابەش کروا حەق خوراو واو واین ! 
ئێ کاکی شۆفێریش گوتبووی یەعنی چی ئێوە خاک تان بێت و ژمارەتان چل ملیۆن بێت کەچی خاوەنی دەوڵەت نین ! 
ئەی پێم نالێن ئێوە خەریکی چین ؟! ڕاست و ڕەوان پێ وتوبوون ئاخر نابێت . هیج بن ئەگینا ناچێتە عەقڵەوە نەتەوەیەک بەو قەبارە و قوربانی دانە دەوڵەت نەبن ! 
جا کورد خویی وایە هەر خەریکی کوڕوزانەوەو پاڕانەوەییە ئەمە لە ئاستی سیاسی بەرزەوە بیگرە کە دائیم خەریکی سواڵی عەتف و سۆزە بۆ دەروە !
نۆڕیوتانە لەوتە ئەو ئەمریکایە عێراقی داگیرکردووە تاکو ئێستا یەک سەرکردەیی شیعە و. سوننەت ، بینیەوە سوپاسی ئەمریکا بکات کە ڕژێمی بەعسی ڕوخان دووە ؟ لە کاتێکدا زۆربەشیان بەرهەڵستکاری ئەم ڕژێمە بوون ، 
ئێستاش لە بابەتی هاتنی داعش کە کورد زەرەدو زیانی زۆری بەرکەوتووە ئەگەر جەنەڕاڵێکی ولاتێکی ئەسکەندەنافی بێتە ئێرە هەزارو یەک سوپاسی ئەکەین چونکە دوو سندوق فیشەک و دوو گونیە خودەیی عەسکەری هێناوە ئێوە بنۆڕن تاکو ئێستا تورکیا نایتە ناو معادەلەی حەلکردنی داعش تاکو پشکو بەشی دوای داعشی دیار نەبێت کەچی ئێمەش هەر خریکی ژماردنی ژمارە شەهیدان و سوپاس و دەست لەسەر سەنگی ئەوانی ترین ،
به‌روار: 21/12/2015
بینین: 972
   زیاتر ...