جوانکاری
  ماسکی مۆز
باران ئاریای
ماسکی مۆز
مۆز و هەنگوین و لیمۆ بۆ پێستی چەور
هەریەك لەم سیانە دەتوانن ڕێژەیەکی دیار لە چەوری پێست کەم بکەنەوە، مۆز ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، لیمۆ بەهۆکاری تەرکیبەی ترشەڵۆکی زۆری کە تێیدایە دەتوانێت چەوری زیادە لەناو بەرێت، ئەم ماسکە تەنها بۆ پێستی چەور دەبێت، بۆیە ئەو کەسانەی کە پێستیان ووشکە بەهیچ جۆرێك نابێت ئەم ماسکە بەکار بهێنن.
شێوازی دروستکردنی ماسکەکەش بەم شێوازەیە:
پارچەیەك مۆز لە خەڵات دەدرێت لەگەڵ ئاوی نیو لیمۆ تێکەڵ دەکرێت و کەوچکێکی زەڵاتە هەنگوینی تێ دەکرێت، باش تێک دەدرێت تا بەتەواوەتی تێکەڵ دەبن.
پاشان بە ئارامی دەدرێت لە دەموچاو وە مەساجی پێ دەکرێت بۆ چەند خولەکێك، دوای ئەوە با ماسکەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە دەموچاوەوە بمێنێتەوە و دوای ئەوە بە ئاو بشۆردرێت.
لەدوای یەک جار بەکارهێنان هەست بە گۆڕانکاری لە پێست دا دەکرێت، ئەم ماسکە هەفتەی جارێك بەکاردەهێنرێت تا ئەو کاتەی هەست دەکەیت پێستت چەور نەماوە.

ب.آ
به‌روار: 05/07/2019
بینین: 2930
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت