نوسه‌ران
  له‌ پاڵ چاكسازیدا..........
عەلی حاجی زەڵمی

به‌رپرسان به‌نیازن قوتی خه‌ڵك ببڕن

   وه‌ك لای‌ هه‌مووتان ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا له‌ژێر دروشمی چاكسازیدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی‌ حیزب و وه‌زیره‌كانی حزب له‌ناوحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا  سیسته‌می نوێی مووچه‌ده‌نگی‌   پێدرا, په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ده‌مكوتكردنی‌ هه‌موو ده‌نگێكی‌ ئازاد,ئامانجیش له‌م یاسایه‌ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوریه‌كانی‌ حیزب و سه‌ركرده‌كان و پاراستنی‌ كۆمپانیاكانی‌ حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كانی كوردستانه‌ كه‌ هه‌موومان ده‌زان به‌دزینی‌ داهاتی‌ وولاَت و قوتی‌ خه‌ڵكی‌ داماوی‌ ئه‌م شاره‌و ئه‌م وولاَته‌ كۆیان كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ش بۆ پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر كه‌س نه‌توانێت له‌سه‌ر دزی‌ و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان هاوار بكات و خۆپیشاندان بكات.ئه‌م یاسایه‌ بۆ بێده‌نگكردنی‌ ئازادیخوازانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س نه‌توانێت له‌سه‌ر خیانه‌ته‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كانیان . 
به‌داخه‌وه‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌ی به‌ناو چاكسازیه‌دا بوون ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ میلله‌ت له‌ ئه‌وپه‌ری ناره‌حه‌تیدایه‌ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانیش داوای مووچه‌ و  داوای‌  پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی‌ ژیان وه‌كو ئاو كاره‌باو سوته‌مه‌نی‌ و  دامه‌زراندنیان پاش ته‌واكردنی‌ خوێندن ده‌كه‌ن كه‌چی‌ وه‌زیر و به‌ر پرسه‌كانی ئه‌م ولاته‌ی‌ باڵه‌خانه‌كاندا ژیان ئه‌گوزه‌رێنن كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و,بۆیه‌ لێره‌دا  حه‌قه‌ بپرسین كه‌سێك ئێستا له‌ خۆشگوزه‌رانیه‌كی‌ وه‌هادابێت و  له‌ ڕابردووشدا سه‌رله‌شكری‌ حیزبێك بێت و به‌شێكی‌ زۆری‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ شه‌ڕی‌ كورد كوژیدا بردبێته‌ سه‌ر و ئه‌م كه‌سه‌ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌یه‌ یاسایه‌كی له‌م جۆره‌ دابنێت و ده‌ست بخاته‌ قورقوراگه‌ی فه‌رمانبه‌ران  
بۆیه‌ حه‌قه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ خۆرانی ئه‌م هه‌رێمه‌
-ئه‌و یاسایه‌ سه‌رله‌به‌ری‌ ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پابه‌ند نه‌بین به‌و یاسایه‌وه‌ 
چونكه‌ چاكسازی پێویسته‌ له‌م بوارانه‌دا بكرێت كه‌ بریتیه‌ له‌
1- جیاكردنه‌وه‌ی بازرگانی و سیاسه‌ت و باج خستنه‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی حزب
2- شه‌فا كردنی داهاتی نه‌وت و غاز و ئاشكرا كردنی داهاته‌كه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان
 3-له‌پاڵ ئه‌م به‌ناو چاكسازیه‌دا پێویسته‌ جكومه‌ت كۆنترۆڵی بازار بكات و نرخه‌كان به‌ پێی ئه‌و به‌ناو چاكسازیه‌ بێت كه‌ ئه‌نجامی داوه‌
4- بێجگه‌ له‌نه‌وت پێویسته‌ حكومه‌ت بیر له‌ داهاتی تر بكاته‌وه‌ وه‌ك كشتوكاڵ  و باج و گومرگ و....یان هه‌رشتێكی تر
5-ئاشكرا كردنی داهاتی سه‌رجه‌م به‌رپرسان كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر حسابی ئه‌م میلله‌ته‌ قوربه‌سه‌ره‌ پێكه‌وه‌یان ناوه‌
6- گێرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و داهات و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی به‌رپرسه‌كان كه‌ له‌بانكه‌كانی ئه‌ورپادا هه‌ڵیان گرتووه‌

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین رێگا چاره‌ی تر كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت بیگرێته‌به‌ر نه‌ك برینی قوتی خه‌ڵك..
به‌روار: 10/02/2016
بینین: 406
   زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت