نوسه‌ران
  ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان
هێدی‌ هه‌ولێری‌
چەند ڕۆژێكە یەكێتی و گۆڕان چەند كۆبوونەوەیەكیان بۆ ڕێككەوتنێكی ستراتیژیی ئەندامداوە و ڕۆژی 8-5-2016 بە فەرمی ڕێككەوتنەكە واژۆ كرا و چەندین لێكدانەوەی جۆراو جۆری لەبارەوە كراوە و ئەگەری یەكگرتنەوەیان و وەستانەوەیان دژ بەو فراوانخوازییەی پارتی و بەیەك لیست بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان و كۆمەڵێك بابەتی دیكە.
بەبۆچوونی من هەرچەندە لایەنەكان لەنێولن خۆیاندا كۆك بن، هێندەی دیكە خەڵك دڵحۆشتر دەبێت ، بەڵام نەك وەك ئەوەی پارتی و یەكێتی لەڕابردوودا كردیان بۆ بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی خەڵك....جگە لەوەی ژیانێكی پڕ لە تەنگ و چەڵەمەیان بۆ خەڵك خولقاند.
ئێستا ئەو ڕێككەوتنەی یەكێتی و گۆڕان ، كە لێك نزیكبوونەوەیان ناو ناوە، كاتێك هەردوولا بە لیستێكی هاوبەش بەشدراری هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەوكات دەردەكەوێت كە ئایا ڕێككەوتنەكە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵكە .... یان دیسان داڕنینی سامانی وڵاتە وەك ئەوەی پارتی و یەكێتی لەماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا دەیان هەزار كەسیان لەو پێناوەدا بەكوشتدا.                                                بۆچوونم وایە ئێستا جەلال تاڵەبانی ئاگاداریی ڕێككەوتنەكە نیە تەنیا ئەوەی وەك بنەماڵە ئاگادار بێت خودی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، وەك چۆن لەپێشوودا ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی تەنیا مەسعود بارزانی وەك بنەماڵە ئاگاداریی بوو لەگەڵ كەسە نزیكەكانی خۆی ، كە لەناو یەكێتی دەنگی زۆری شازی تێدابوو، بەڵام لەناو پارتی تاك و تەرا نەبێت قسەیان لەو بارەیەوە دەكرد.
ئێستا با دوور نەڕۆین بگەڕێینەوە ئێستا ، چاوەڕێی كاردانەوەی پارتی بكەین و هەڵوێیستی بزلنین بۆ ئەوەی بڵێین ڕێككەوتنەكە بۆ چ مەبەستێكە؟
چونكە پارتی لەڕاگەیاندندا قسەیەك دەكات و لەمێزی گفتوگۆكانیشی لەگەڵ یەكێتی قسەیەكی دیكە، بۆیە تەنیا چاوەڕوانییەكی نادیاری پێویستە.
ئەزموونی ڕابردووی لایەكان و ناساندنیان كارێكی ئاسانە بەوەی هەرچی لەڕابردوودا كردیانە ئێستا مێژووی گۆگڵ دەفتەری یادگارییەكان بۆمان دەگێڕنەوە و ڕأستەقینەمان بۆ دەردەخەن.
بەڵام ئەوەی بزانین لەپاڵ قەیرانەكانی ئێستاماندا دۆخێك دروستكراوە بەحكومەتێكی مەنگۆلەوە بەستراوەتەوە، بەڵام پێویستی بە ئامرازێكی كاریگەر هەیە بۆ نەمانی ئەو حكومەتە مەنگۆلەو حكومەتێكی خزمەتگوزار، كە خەڵك ژیان و گیرفانی خۆش بێت، نەك وەك ئەوەی ئێستا ژیانێكی تاڵ و گیرفانی بەتاڵی خەڵك و زۆربەی قڕو كەمێكی پڕ بێت.
به‌روار: 13/05/2016
بینین: 1267
   زیاتر ...