
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر چه‌تری غه‌در
هێدی هه‌ولێری
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌یشتنه لێكترازان، به‌لاَم دوای هاتنه سه‌ر هێلی ترسی ئه‌مریكی له‌لایه‌ك و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌كی تر له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێنج لایه‌نی كوردستانی و ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌و پێنج لایه‌نه ده‌میان شیرین كرا به‌قسه‌ی ئه‌مریكا و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ئه‌و چه‌تره‌ی كه له 2003 یه‌وه غه‌در له كورد ده‌كات، ئه‌وه‌ی جێی تێبینی و ڕه‌خنه‌ی تونده بمانه‌وێت له‌سه‌رانی به‌شداربووی دانوستانه‌كان بگرین ئه‌و فشاره تونده‌بوو له‌خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا، ئه‌وكاته كورد ده‌یتوانی خۆی له‌سه‌ر پێ ڕابگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌وفشاره ، به‌لاَم نه‌بوونی ئیڕاده‌یه‌كی لاواز به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كان و تێگه‌یاندنی هاولاَتی كوردی به‌شێوازێكی تر وایكرد ئه‌و هێزه خودییه له‌ناخی كورددا نه‌بێت، ئیدی فه‌یرانه جێماوه‌كانی كورد‌و دۆڕاندنی هه‌ر دانوستانێك له ئه‌ستۆی ئه‌و دانوستانكارانه‌دایه، ئینجا چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ به خه‌ڵكێكی به‌سه‌زمان بهێنن شتێكی تره.
گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌و چه‌تره‌ی به‌بڕینی موچه نه‌وه‌ستا،به‌ڵكو هێرشی هێنایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌و كاتیش سه‌ركرده‌كانی كورد هاواریان لێ هه‌ستاو په‌نایان بۆ ئه‌و دۆستانه برد ، كه له‌ناوه‌ڕۆكدا دۆستی دوژمنن، به‌داخه‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كورد له‌وه‌دانه‌بوو بچێته‌وه به‌غدا وا به ئاساتی ته‌نیا ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ده‌ویست به‌ساغبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رانی شیعی و ده‌ست و بردكردنی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، كه خۆی له‌لێدانی داعش له‌لایه‌ك و فریودانی سه‌رانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌كی تر‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بینی. ئێستای قۆناغی چاره‌سه‌ری كورد گه‌یشته لێوارێكی مه‌رگه‌وه به‌وه‌ی له‌م ماوه تێكهه‌ڵچوونه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا دا ده‌یتوانی خۆی جیابكاته‌وه و وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ كار بكات ئه‌وه‌تا توركیا نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌فرۆشت به‌نرخیكی هه‌رزان و خاوه‌ن ئاو‌و خاكی خۆیه‌تی، به‌لاَم ئه‌و فۆبیایه‌ی له دڵه‌وه بۆی دروستبوو، هه‌ر زوو به‌شداری له حكومه‌تدا ڕاگه‌یاند، به‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك ڕاسپێردراو بۆ حكومه‌ت ناوی وه‌زیره‌كانی ڕاگه‌یاند، كه پشكی كورد به هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسیی له دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته كوشتنی هێزی كورد بوو له‌ماوه‌ی 11 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وه‌شی زۆر ئه‌و دۆخه‌ی ئاڵۆزه‌ی له‌عێراقدا دروستكرد ده‌مارگیری و مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه‌كان بوو، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ناكارامه‌یی به‌رپرسانی كورد و نه‌زانین له دانوستان و قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه سیاسیه‌كاندا، كه هه‌رچی كابینه‌كانی پێشووی ئه‌یاد عه‌للاوی و جه‌ععفه‌ری و مالیكی له‌ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆك وه‌زیرتانیدا هیچ ده‌ستكه‌وتێك له‌كاره‌كانیاندا بۆ كورد نه‌هاتۆته دی، كه له‌ماوه‌ی دانوستانه‌كاندنی ڕابردوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق قسه‌ی زۆری بۆ كرا له‌جێ به‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پرسی نه‌وت و ناساندنی پێشه‌مه‌رگه به‌هێزی نیشتمانی و ...... چه‌ندین به‌ڵێنی تر.
به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ش قبوڵ نه‌كران، به‌ڵكو هه‌ناردنی موچه‌ی 17% ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و شاردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت له به‌غدا له‌لایه‌م كورده‌وه، كه به‌هۆیه‌وه موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا، وایكرد قه‌یران دوای قه‌یران ئه‌وه‌ی ئێستای لێ بڕوێت و جگه له قازانجی دوو حزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌و به‌رهه‌مهێنانی سیتسته‌مێكی نه‌گونجاوو فاشیل هیچی دی نیه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌سه‌ر ئالیه‌ت و كاتی جێ به‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد بۆ ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سێ مانگ ده‌ست نیشان كراوه ، تاوه‌كو داواكارییه‌كان بخرینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و بخرێنه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه، به‌لاَم دانانی ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نیه بۆئه‌وه‌ی كورد له عێراق بمێنێته‌وه دیسان خۆشباوه‌ڕی سه‌رانی كورده له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی 11 ساڵی ڕابردووی ته‌واوه هێشتا سه‌رانی حكومه‌تی به‌غدا له 2003 دا دارێكیان نه‌خستۆته سه‌ر به‌ردێًك، ئه‌ی به‌چ پێوه‌رێك به‌و متمانه پێكراوه‌وه له ژووری دانوستانه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر فشاری توندی ئه‌مریكا نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی جار مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه‌كردبوو" ئێمه سه‌رانی به‌غدا ده‌ناسین له به‌ڵێنه‌كانیان ڕاستگۆنین. كه‌واته: ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌سه‌لاَتی كوردیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه بۆته‌وه ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆ هاولاَتیانی كوردزمان به‌كاری بهێنێته‌وه وه‌ك له راِبردوو به‌كاری هێناوه. لێره‌وه ده‌بێت بپرسین جارێكی تر سه‌رانی كورد له به‌غداو ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم كوردایه‌تیمان پێ نه‌فرۆشنه‌وه، كه دووباره سه‌به‌ته‌ی هێلكه‌ی خۆیان خسته‌وه سه‌ر سه‌ری شیعه به‌هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی كورد به‌بێ هیچ گره‌نتیه‌ك لایه‌نه عێراقیه‌كانی هێنایه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كورد هه‌ر چاوی له به‌غدایه‌و ناتوانێت فیدراڵی و كۆنفیدراڵی و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردیش باس بكات له‌سایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی خۆی و هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی سالاَنێكه كاسیان كردین، هه‌موو جارێكیش ئه‌گه‌ر باسی ده‌وڵه‌تی كوردیی بكرێت، ئه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی نیه هێنده‌ی بۆ قبوڵكردنه‌وه‌یه‌تی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌گه‌رچی تازه داواكاریی كوردیش بوو به‌به‌شێك له‌ڕابردوو ، باسكردنه‌وه‌ی ته‌نیا سه‌رئێشه‌یه‌كه، چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و عه‌رشه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی كابینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند نه‌مانزانی كورد كاندیده‌كانی كێیه؟ كه ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌ك سیناریۆیه‌كی پێشوه‌خته دابنێین له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕێككه‌وتبن، بۆ ده‌ستخه‌رۆ كردنی ڕای گشتی و تێوه‌گلانی سێ هێزه‌كه (گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی)، به‌لاَم ده‌بێت ئه‌و سێ هێزه‌ش ئه‌رشیفی لێدوانه‌كانی خۆیان ده‌ربهێننه‌وه له‌باره‌ی به‌شداری كورد و لاوازی بڕیاری سیاسی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا، كه چۆن كه‌وتونه‌ته چاڵێكی قوڵه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌و ستراتیژی چوارساڵی ڕابردوو بێت، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌نی كوردیش ڕه‌خنه‌و گله‌یی زۆری لێده‌گیرێت وه‌ك مه‌ترسیدار ناوی ده‌برێت وه‌ك له وته‌كانی جێگری سكرتێری یه‌كیتی ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕای په‌رله‌مانتارێكی كورد به‌ڕاشكاوی باسی له فشاری ئه‌مریكا كرد له ڕازیبوونیان به‌به‌شداری له حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مۆركراو هه‌بێت. كه ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رانی كورد ده‌ركه‌وت، كه چ ڕوویان ده‌بێ بڵێن ده‌وڵه‌تی كوردیی ڕاده‌گه‌یه‌نین؟ له‌مه‌ودوا چیتر ئه‌و سه‌نگه‌ی جارانیش هه‌ی بوو له‌ماوه‌ی بڕیارێكی نا داناییانه له‌ده‌ستی دا، كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رانی شیعه‌و سوننه و ئه‌مریكا و ئێران ڕوویان له هه‌ولێر ده‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك و پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان به‌بێ ئاماده‌بوونی كورد دره‌نگ كه‌وتنی سه‌رانی كورد دوای ئه‌و ماوه درێژه ئینجا زانیان له‌چ خه‌وێكی قوڵدان ،ئیدی عه‌بادی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی واقیعی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت به‌ڵكو به‌لاوازییه‌وه كورد قیوڵیكرد بچێته‌وه ژێر چه‌تری غه‌در.
به‌روار: 11/09/2014
بینین: 1269