 ١٠ نەخۆشی ...کێ دکتۆرە و دەتوانێ چارەسەری بکات ؟
ماکوان کەریم
نه‌خۆشی یه‌که‌م: پێناسه‌ی ئیسلام له ناو موسڵمانان به گشتی ئاوا بووه، واتا هه‌ست ده‌که‌یت پێناسه‌ی مسوڵمان بوونمان خه‌ریکه به ته‌واوه‌تی ون ده‌بێت..
بنه‌مایه‌کی زۆر نه‌گۆڕمان هه‌یه ئه‌ویش هه‌ر که‌س خوای گه‌وره سه‌ربخات خوای گه‌وره سه‌ری ده‌خات(إن تنصروا الله ينصركم)، به‌ڵام ئێمه خۆمان سه‌ر ده‌خه‌ین بۆیه هیچمان دیار نیه، سه‌رخستنی خوای گه‌وره به شەریعهتهکهیهتی ،نه‌ك به نه‌ته‌وه‌یی و گهلو هۆز چێتی و دیموکراسی..هتد
سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نایه ته‌نها به ده‌رمانی قورئان و سونه‌ت نه‌بێت،تا خه‌ڵکانیك هاوار نه‌كن وا ئیسلاما..،به‌ڵام سه‌رکه‌وتن ڕوونادات که‌سێك بڵێت وا ووڵاتا، یاخود وا ئیدۆلۆژیا…هیچی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت !!..
نه‌خۆشی دووه‌م: پارچه پارچه‌ی ناو موسڵمانان…
له ئه‌نجامی پارچه پارچه‌ی ووڵاتی موسڵمانان بوو که داگیرکەر توانی ووڵاته‌کانیان داگیر بکات، ئه‌و هه‌موو کوشتاره‌یان لێ بکات، ئه‌م نه‌خۆشیه ئێستا موسڵمانانی گرتۆته‌وه، هه‌موو سه‌رقاڵن به ناکۆکی نێوان خۆیان پاشقۆل گرتن له یه‌کتری، کێشمه‌کێشمه‌ی زۆری ناو خۆیان ئاگایان له ده‌وروپشتیان نه‌ماوه که چه‌نده له مڵاسدان بۆیان، هه‌تا ناکۆکی خیلاف هه‌بێت له نێوانیاندا گومانی تێدا نیه که ده‌رده‌که‌یان کارییه، خوای گه‌وره ئاگاداری کردونه‌ته‌وه له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ناکۆک بن ئه‌دۆڕێن و با ده‌تانبات، هیچتان پێناکرێت، ئارام بگرن خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی که ئارام ده‌گرێت له‌گه‌ڵیدایه…( ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم، واصبروا إن الله مع الصابرين)
نه‌خۆشی سێیه‌م: خۆشه‌ویستی بۆ دنیا‌و چۆك دادان بۆی…
چه‌ند جار ئاماژه‌مان به‌وه کردوه که موسڵمانان ئه‌گه‌ر به دوای دنیادا وێڵ بوون ئه‌وه نه دنیایان ده‌ست ده‌که‌وێت نه قیامه‌ت، له کۆتاییدا تۆشی نەهامهتی و ناسۆر ده‌بن، مێژوه‌که‌ی که له‌به‌ر ده‌ستماندایه به باشی ئاماژه به‌وه ده‌کات، که‌واته سه‌رکه‌وتن نایه هه‌تا مردنمان خۆش نه‌وێت له‌به‌ر خاتری خوا،پشت بکه‌ینه دنیا، به‌و مانایه‌ی دونیا وه‌سیله بێت،نه‌ك ئامانج…ئامانچ ئیسلامهکهبێت..
به کورتی ده‌ڵێم چۆك دانه‌ده‌ین بۆ سه‌یاره‌و ماڵ و زه‌وه‌ی و پاره‌و پۆست، یان خۆشیه‌کانی ژیان گێژمان نه‌کات دامان بنێت به‌لای ڤیدۆ سه‌ته‌لایت و شتی بێ مانا، که له شییهمی مرۆڤی موسڵمانان ناچێت..
نه‌خۆشی چواره‌م: وازهێنان له جیهاد و کۆشش وخه‌بات..
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر بڵاوه له‌ناو ئێمه‌دا،به‌تایبه‌ت له ناو زانایانی ئاینی ئه‌مڕۆدا که باسی جیهاد و خه‌باتی ئیسلامی ده‌که‌ن، به‌شه‌رمه‌وه باسی ده‌که‌ن ، وا هه‌ست ده‌که‌ن که زۆره ئه‌گه‌ر باسی بکه‌ن، به قیزه‌ون دێنه به‌رچاو ، یاخود به ئیرهاب و تیرۆرست باس ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌ناو خه‌ڵکیدا باوه که ده‌ڵێن کوا جیهاد و کۆشش باوی ماوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌م ڕه‌ونده نوێیه‌ی که له‌دایك بووه، به‌ڵام نازانن که ئه‌وه چاره‌سه‌ره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یه، ئه‌وان نه‌گلاون له مه‌یداندا بۆیه نازاننن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که به‌شێك له ده‌رمانه‌که‌ی چه‌که که ده‌بێت موسڵمانان خاوه‌نی هێزوو توانای خۆیان بن….
هه‌رکات موسڵمانان وازیان هێنا له جیهاد ئه‌وه دوژمنانیان به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن،که‌واته لوتکه‌ی به‌رزی ئه‌م ئیسلامه جیهاده، وازهێنان لێی نه‌هامه‌تی و ده‌رده سه‌ریه…
نه‌خۆشی پێنجه‌م: پشت گوێخستنی هێزو توانا و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ووزه‌یه‌ك بۆی…
ئه‌م نه‌خۆشیه گاریگه‌ری زۆره به‌سه‌ر موسڵمانان به گشتی دوژمنانی هه‌میشه له کۆکردنه‌وه‌ی هێزو توانان بۆی، که‌چی موسڵمان هه‌ر به خهیاڵیندا نایه‌ت هێزوو توانا‌و ووزه‌کان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ ئه‌م ئیسلامه، ئه‌گه‌ر سه‌یری پێچه‌وانه‌که‌ی بکه‌ین دوژمنانی هه‌ر له ئه‌تۆمه‌وه دروستی ده‌که‌ن تا پچوکترین چه‌ك بۆ به‌رنگاری موسڵمانان، هه‌ر له مێژودا وابووە کە دوژمن بۆیه سهرکهوتوە.. به هۆکاری چه‌که باشه‌که‌ی بوو، وه له‌م سه‌رده‌مەی ئێستاشماندا دوژمنان بۆیه سه‌ر ده‌که‌ون هه‌ر به هۆکاری چه‌که باشه‌کانیانه‌وه ته‌کنه‌لۆژیایی سه‌ربازی به‌هێز به‌کار دێنن، موسڵمانان ئهودهمهو ئێستایش هه‌ر خه‌ریکی گۆڕانی سه‌ماو ههڵپهرکێن، زۆرێك له موسڵمانان ناوی یاریچیهکانیان له‌به‌ره، به‌ڵام چه‌ند که‌س له ژیانی هاوه‌ڵان پیاو چاکانی ئه‌م ئومه‌ته شاره‌زان،ههوروهك چۆن خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردووین که وابه‌سته بین به خۆیه‌وه ،هه‌روه‌ها توانای هێزی مادی پشت گوێ نه‌خه‌ین..
نه‌خۆشی شه‌شه‌م: وون بوونی پێشه‌نگ و پێشه‌وا له ناوموسڵماناندا..
پێشه‌واو پێشه‌نگ سه‌دان هه‌زار جار کاریگه‌ری زیاتره له نوسین و له ووتاردان، چونکه پێشه‌نگ ڕاسته‌خۆ لاسایی ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ده‌پرسم ئێستا کێ پێشه‌نگه بۆ موسڵمانان به گشتی…؟
هه‌ر که‌س له مه‌یداندا پیاده‌ی ئیسلامه‌که بکات چاکتره له له کتیبێك که ده‌چیته سه‌ری دوای دایدهخەیت له به‌ر چاو وون ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا پێشه‌نگه‌کانی ئێمه بووه به فه‌یله‌سوفه ڕۆژ ئاواییه‌کان، یاخود سه‌رکرده عه‌لمانیه‌کان یان ئه‌دیبه دهمو چاو چرچه‌کانی بێباوه‌ره‌کان،خوای گه‌وره‌یش پێمان ده‌فه‌رمووێت..( يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء، بعضهم أولياء بعض، ومن يتولهم منكم فإنه منهم، إن الله لا يهدي القوم الظالمين) جا هه‌ر که‌س شوێن که‌وتووی ئه‌وان بێت ئه‌وە خوای گه‌وره له‌وان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات ،دڵنیا بن که خوای گه‌وره ڕێنمویتان ناکات ئه‌گه‌ر ئه‌وان بکه‌نه پێشه‌نگی خۆتان، ئه‌و هه‌موو پێشهنگەی ئێمه بۆ له بیر چونه‌ته‌وه؟..به هه‌زاره‌ها پێشه‌نگمان هه‌یه که چاویان لێ بکه‌ین وه‌ك سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم)، یاخود هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی و شوێنکه‌توانی ،یان سه‌دانی وه‌ك سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ، ئیبن ته‌یمیه ، به‌درخان میری بۆتان ،شێخ عوبێدوڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، نه‌وره‌سی ..هتد
نه‌خۆشی حه‌وته‌م: خۆشهویتسیمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ دینن..
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر کاری له موسڵمانان کردوه ئه‌وه‌نده‌ی که بێ باوه‌ڕانیان خۆش ده‌وێت و باسی ئه‌وان ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده گرنگی ناده‌ن به خه‌ڵکی موسڵمانان ، له کاتێکدا موسڵمانان ده‌ستیان پر بووه له خێر وچاکه بۆ مرۆڤایه‌تی، که‌چی وا خه‌ریکه له لایان موسڵمانانی ئێستاوه له یاد ده‌کرێن، ئاواته‌خوازن لاسایی بێباوه‌ڕان بکه‌نه‌وه له ڕەفتارو کرداریاندا، ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێت: هه‌ر گه‌لێ لاسایی گه‌لانی تری کردوه ئه‌وا به هه‌موو پێوه‌رێك دۆڕاوه، هه‌مان ئایەتی خوای گه‌وره که‌پێشتر ئاماژه‌م پێ دا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که خۆشه‌ویستیان بۆ دووژمنی موسڵمانان هه‌یه(يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء، بعضهم أولياء بعض، ومن يتولهم منكم فإنه منهم، إن الله لا يهدي القوم الظالمين) !..
نه‌خۆشی هه‌شته‌م: بێزاری ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتن و ته‌مه‌ڵی..
هه‌ر گه‌لێك خه‌واڵو بوو هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئاسته‌مه، مسوڵمانان نابێت هه‌رگیز بێزار بن چونکه ئه‌م ئومه‌تی مسوڵمانه هه‌رگیز له ناو ناچێت. ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو ئه‌وا قیامه‌ته، که‌واته خوای گه‌وره ده‌نیا بۆ بێباوه‌ڕان ڕاگیر ناکات، که مادام وایه ئیتر بۆ بێزار بین ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشین توشی یه‌ئس بینن، خوای گه‌وره ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که بێزاری یه‌ئس له موسڵمان ناوەشێته‌وه ، به‌ڵکو پیشه‌ی کافرانه..( إنه لا ييأس من روح الله إلا القوم الكافرون)..
له دوای هه‌موو تاریکیەک هه‌ر ڕۆژ هه‌ڵدێت، له دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ك شادی پێکه‌نین ده‌ست پێ ده‌کات ، له‌دوای شکست سه‌رکه‌وتن هه‌ر دێت، ئه‌مه له مێژوودا جێگر بووه، زۆرێك له زاڵمانان فه‌رمانڕه‌وای سه‌رزه‌وییان کرد هه‌مووی له ناو چوون، هه‌ر له ده‌وڵه‌تی فارس و ده‌وڵه‌تی ڕۆم ، ده‌وڵه‌تی بێزه‌نتی و ده‌وڵه‌تی ته‌تار و ده‌وڵه‌تی نازی هیتله‌ر و ده‌وڵه‌تی شوره‌وی ڕوسیا..هتد هه‌موو له ناوچوون ، به‌ڵام ئیسلام هه‌ر ماوه، هه‌ر ده‌مێنێت تا قیامه‌ت، گۆمان له‌وەدا نیه که ئه‌مریکا هه‌ر له ناو ده‌چێت موسڵمانان هه‌ر ده‌مێنن، به‌ڵام پێویستمان به زه‌مه‌نه،هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه من حه‌ز ده‌که‌م زوو منداڵەکەم گه‌وره بێت، به‌ڵام خۆ به ده‌ست من نیه هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕێ زه‌مه‌ن بکه‌م تا گه‌وره ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بێت ئێستا حه‌ز ده‌که‌م به‌یه‌که‌وه بچین بۆ بازاڕ یاخود ده‌ست بکه‌ین به ئاخافتنی سیاسی و فکری مێژوویی، به‌ڵام به‌ده‌ست من نیه هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕێی زه‌مه‌ن بکه‌م…
نه‌خۆشی نۆیه‌م:ئه‌م ڕابوونه به ده‌ست که‌سانێکه‌وه‌ن که خاوه‌نی ئه‌و کاره نین..
گومانی تێدا نیه که خه‌ڵکی دڵسۆز زۆرن له کاری ئیسلامی‌دا به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کاره‌که ئه‌نجام بده‌ن زۆربه‌یان ئه‌هلی ئه‌و جێگایه نین به هۆکاری باره سیاسیه‌که‌وه یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ت په‌تێن حیزبایه‌تی چونەته ئه‌و جێگایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی له شوێنی شیاو دانه‌نرێت ئه‌وه سه‌رکه‌وتن زۆر ئاسته‌م ده‌بێت، مسوڵمانان هه‌روا به ئاسانی ناتوانن خۆیان بته‌کێنن، که‌واته بزانین کێ شیاوه بۆ کاری ئیسلامی پێویسته ئەوه بخرێته پێشه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی که جێگایی داگیر کردوه هیچی پێناکرێت موسڵمانان بۆ دواوه دهگەرێنێتهوه، دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی ده‌ڵێت: سه‌رکه‌وتن نایه‌ت تا کاری ئیسلامی نەدرێته‌وه ده‌ست خه‌ڵکی خۆی (ولا سبيل للنصر إلا بتوسيد الأمر إلى أهله)…
نه‌خۆشی ده‌یه‌م: وونبوونی ڕاوێژ…
له ناو موسڵمانان به ته‌واوه‌تی خه‌ریکه ڕاوێژ وون ده‌بێت وه‌ك عه‌لمانیه‌کان خه‌ریکی دیکتاتۆرین، مه‌رجێك بۆ سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان ئه‌وه‌یە که ڕاوێژ بکه‌ن، خوای گه‌وره زۆر به ڕاشکاوانه فه‌رمانمان پێ ده‌کات که ڕاوێژ بکه‌ین (وشاورهم في الأمر)، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه سه‌رکرده‌کان ڕابوونی ئیسلامی وه‌ك شیعه‌کان خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ، خه‌ریکه خۆیانمان لێ ده‌که‌نه مه‌هدی، من لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕاوێژی ڕاستیه، نه‌ك ڕاوێژی وه‌همی، وه‌ك سهدامو رژێمه‌کانی تر که هه‌بوون له سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، چونکه سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) زۆر گرنگی داوه به ڕاوێژ.
بهروار: 05/09/2019
بینین: 1463
|