 تێرامانیك لە قورئان لە مەڕ سەروەری شەریعەت
ماکوان کەریم
.
وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ) (المائدة:49)
(کاتێ که ههندێك له زاناکانی جوو، هاتن بۆلات تا داوهریی بکهی له نێوانیاندا)، داوهری بکه بهو بهرنامهیهی که له لایهن خواوه بۆت ڕهوانه کراوه، شوێنی ئارهزواتی ئهوان مهکهوه، وریایان به نهوهکو ڕێت لێ ههڵه بکهن له ههندێك لهو ڕێنمونییانهی که خوا بۆی ناردووی (جا ئهگهر ئهو جولهکانه ڕازیی نهبوون و) پشتیان تێ ههڵکرد، ئهوه دیاره خوا دهیهوێت گیرۆدهی سهرئهنجامی ههندێك له گوناههکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربهی خهڵکی یاخیی و سهرکهش و تاوانبارن.
ئەگەر تەماشای ئەم ئایەتە بکەین و پێوەری بکەین بۆ سەروەری شەریعەت دەبینین خوای گەورە دەفەرموێت (وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ) بە هیچ شێوەیەك دوای ئارەزوەکانی ئەوان مەکەوە، پاشان دەفەرموێت: (وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ) ئاگاداربە دەبێت بەو بارنامەیە کار بکرێت کە خوای گەورە ناردوێتی بە هیچ شێوەیەك لێی لانادرێت، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە شریعەتو یاساکانی تر بێجگە لە ئیسلام هیچ بایەخێکی نیە، بۆ سەروەری دەسەڵاتی ئیسلام لە ناو گەل و هۆزی موسڵماناندا، هەر بەرناکەیەکی تر جێگای بگرێتەوە بێ هیچ شکو گومانێك کوفرە.
ئەوەی کە پێچەوانەیە لە بنەڕەتی ئیسلامدا ئەوەیە کە خەڵکی بە ئارەزوو وویستی خۆیان شریعەت و داوا بکەن، پێویستە خەڵکی بزانێت شریعەت واتا یاسا..
حاکمیەتی شریعەت و رازای بوون پێی لە ئیسلامدا هیچ سازشێکی لەسەر ناکرێت کار بێکردنی واجبەو پێویستە لە رووی سروشت و مرۆیەوە دواکراوە، لەوە گەورەتر وەك خۆراک و خواردنەوە و هەوا وایە بۆ مرۆڤ، کە پێداویستی ساتە وەختو رۆژانەیە.
لە ڕاستیدا ئیسلام واتا پەیوەست بوون و پابەند بوون تەسلیم بوونە بە هەموو ئەو هەواڵ و فەرمانانەی کە خوای گەورە دایناوە، شکاندنی بڕیارەکان تاوانە سزای لەسەر وەردەگیرێت، بڕوا نەبوون پێ کوفرە لە چوارچێوەی ئیسلام پێدەچیتە دەروە، ئەگەر بۆیاساو فەرمانی خوای گەورە مەرج دابنێرێت ئەمە لە پیوەست بوون تەسلیم بوون دەچێتە دەرەوەی فەرمانی خوای گەورە.
ئیمامی غەزالی- ڕەحمەتی خوای لێبێت- لە کتێبی موستصفادا دەفەرموێت: "بە دەست کەوتنی فەرمانداری و حاکمیەت نفوز- بۆ هیچ کەس نیە تەنها خوای خاوەن دەسەڵات وبەدیهێنەرو و فەرماندار نەبێت، خۆی خاوەنی موڵکی خۆیەتی دەتوانێت هەر ئەو دەسەڵاتی بە سەر موڵکی خۆیدا هەبێت، هیچ دەسەڵاتێك نیە بێجگە دەسەڵاتی خۆی، پاشان پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و سوڵتان و باوك دایك و هاوسەرەکان هەمویان پێویستە گەردن کەچ بن بۆ فەرمانی خوای گەورە و فەرمانەکانی ئەو جێبەجێ بکەن".
لێرەدا جەنابی غەزالی باسی پێویست و پێویست نەبوون و حەڵاڵ وحەرام ناکات، بەڵکو بە راشکاوانە باسی نفوزی خوای گەورە دەکات ئەو ووشەیە بە هەموو دەلکێنیت لە حاکمیەتدا واتا "نفوذ الحکم" لەگەڵ پیادەکردن (تطبیق) وە فەرمانبەرداری" تحکیم" دەکات لە شریعەتدا، ئەمەش لە لای هەموو زانایان و کۆمەڵ و گورپەکانی ناو موسڵمانان و ئیسلام رای جیاوازی لەسەر نیە و هەموو کۆکن لەسەر حاکمیەتی خوای گەورە.
جەنابی ئیبن و تەییمیە – ڕەحەمەتی خوای لێبێت- لە فەتاوادا بەرگی ٣ لاپەڕە ٢٦٧ دەفەرموێت: " هەرکاتێك مرۆڤ حەڵاڵی حەرام کرد، وە حەرامی حەڵاڵ کرد، یان شەریعەتی خوای گۆڕیەوە بە شەریعەتێکی دیکە، دەڵێت ئەوە کافرە مورتەدە واتا پشگەز بۆتەوە لە ئیسلام بە کۆڕای زانیان، ئەمەش دەکەوێتە ئەو بوارەی کە حوکمی خوای گەورە قوبوڵ ناکات خوای گەورە دەفەرموێت: ومن لم يحكم بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون.. زۆریێکی تر لەم دەقانە شیخولئیسلام ئاماژەی بۆ کردوە.
هەموو زانیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتو فەرمانڕەوای تەنها بۆ خوای گەورەیە ناگۆرێت ، هەموو پەرتوکەکانی ئەقیدە باسیان لە حاکمیەتی خوای گەورە کردوە لە ئیسلامدا، هیچ تەئویل و تەفسیرێك هەڵناگرێت..
بە نیسبەت شواروە کە مرۆڤەکان توانی قسەیان هەی تێدا لە بیرو باوەڕە کۆنکرێتیەکاندا نایگرێتەوە، بەڵکو لەوەدایە کە بۆ مرۆڤ بەجێهڵراوە بۆ بیرکردنەو ڕاوێژ کردنی خۆیان.. ئەمەش ناوەرۆك و جەوهەری بەندایەتیە کە خوای گەورە ئاماژەی بۆ کردوە لە قورئاندا: ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ )(الأحزاب: من الآية36 )
بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خواو پێغهمبهرهکهی بڕیاری شتێک بدهن ئهوان سهرپشک بن (له ئهنجامدانی ئهو کاره)، چونکه ئهوهی سهرپێچی بکات له فهرمانی خواو پێغهمبهرهکهی ئهوه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سهرلێشێواوه.
بهروار: 20/10/2019
بینین: 1321
|