 خودا بۆچى ئێمه‌ى دروستكردووه؟
هەڵبەست علی
پرسيارێكى مهنتقييه و يه‌كێكه له شرۆڤه و جهدهلهكانى عيلمى كه‌لام و تا ڕاده‌يه‌كيش عيلمى كه‌لام تاكه ده‌روازه‌ى گه‌يشتنه به وه‌ڵامى ئه‌م چه‌شنه پرسيار و تاووتوێيانه.
گرنگه پێش هه‌موو شتێك جياوازى له نێوان دوو ده‌سته‌واژه بكه‌ين:
۱- خودا بۆچى ئێمه‌ى دروستكردووه؟
۲- ئێمه بۆچى بوونمان هه‌يه؟
كاتێك دهپرسين خودا بۆ ئێمه‌ى دروستكردووه؟ لێره پرسياره‌كه شێتهڵ ده‌بێت بۆ دوو پرسيارى تر:
أ- خودا بۆچى ئێمه‌ت دروستكردوو؟ واته موخاتهبهى خوا ده‌كه‌يت به‌م پرسياره و ئاڕاسته‌ى خواى ده‌كه‌يت
ب- مرۆڤ بۆچى دروستكراوين؟ واته موخاتهبهى مرۆڤ ده‌كه‌يت به‌م پرسياره و ئاڕاسته‌ى مرۆڤى ده‌كه‌يت
دياره ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسياره له خودا بكه‌ين ئه‌وه خوا مافى خۆيه‌تى هه‌ر وه‌ڵامێكى هه‌بێت چونكه محاسه‌به‌ى خودا هه‌رگيز ناكرێت وجود هى ئه‌وه و ئه‌و هێناويه‌ته وجود و ته‌نها ئه‌ويش بۆي هه‌يه ئه‌م وجوده چۆنى ده‌وێت ئاوا مامهڵةى له‌گه‌ڵ بكات و وه‌ڵامه‌كه‌ى بداته‌وه بۆيه كاتێك ده‌فه‌رمووێت (ئێوه‌م ته‌نها بۆ په‌رستشى خۆم دروستكردووه) هه‌قێكى شه‌رعى خۆيه‌تى و ئه‌گه‌ر به نموونهيهك ڕوونترى بكه‌ينه‌وه ئه‌وه: كاتێك گراهامبێل ته‌له‌فۆنى دروستكرد بۆ په‌يوه‌ندى دوو كه‌سى دوور له‌يه‌ك بووه خۆ محاسه‌به ناكرێت بلێيت گراهامبێڵ بۆچى ته‌له‌فۆنت بۆ شۆردنى قاپ دروستنه‌كردووه! ئه‌ڵبه‌ته يه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌يه ئه‌وكه‌سه ته‌له‌فۆن هى خۆيبووه و هه‌ر نيه‌ت و ئيراده‌يه‌كى هه‌بێت په‌يوه‌ست بهخۆيهتى و ئێمه مافمان نييه به‌سه‌رى ¸لێره هه‌مان ئه‌و پرسياره ده‌كه‌م ده‌رباره‌ى ته‌له‌فۆن كه ئه‌م پرسيارانهش هاوتا ده‌كه‌ين به په‌رستش, دواتر تازه شته‌كه ڕويداوه و بووه ئه‌گه‌ر قبولى ناكه‌يت چيت له‌ده‌ست دێت يه‌عنى ده‌ڵێى گراهامبێڵ تۆ داهێنانهكهت نامهنتقييه بۆ ئه‌م شته نابێت من بۆ قاپ شۆردنم ده‌وێت؟ ئه‌ى ئه‌وه ويستت وابێت به‌ته‌ماى چى بكه‌يت تا ئه‌م واقعه بگۆڕێت؟ هيچت له‌ده‌ست دێت؟ ئاپا ماده‌م به‌م نيه‌ت و مه‌به‌سته‌ى داهێنانه‌كه‌ى گراهامبێلت به‌دڵ نييهت بايكۆتى ته‌له‌فۆن ده‌كه‌يت؟ ياخود ته‌نها ياريكردنه به بيروباوه‌ڕى خه‌لكى ڕه‌خنه‌گرتنى تۆ له پهرستشتى مرۆڤ بۆخوا چونكه ناته‌وێت ملكه‌چى سنوورنه‌به‌زاندن بيت؟ ئيتر هه‌مان ئه‌م پرسيارانه ئاڕاسته‌ى بابه‌تى په‌رستش و ره‌خنه‌گرانى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ين, ئه‌مه له‌لايه‌ك له لايه‌كى تريشه‌وه وه‌زيفه و فرمانى ئه‌م ئيختراعهى به‌رده‌ستى گراهامبێڵ دياره كه ته‌نها بۆ په‌يوه‌ندى كردن شياوه ئاخۆ هيچ شتێكى تر ده‌بينيت كه به‌كه‌ڵكى بێت جگه له‌و وه‌زيفه‌ى خۆى ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌مڕۆ مۆبايل تهواوجياوازه له فۆڕمى سه‌ره‌تايي به‌ڵام ئه‌مه وه‌زيفه سهرهكيهكهى هه‌رگيز ناگۆڕێت به‌ڵكو به‌هێزترى كردووه ئه‌گه‌ر له كۆن په‌نجا كه‌سى به‌يه‌كه‌وه گرێدابێت له‌مڕۆ به مليۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌ر چه‌ندين شێوه‌ى جياواز هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان و ئه‌پليكه‌يشنى په‌يوه‌ندييه جياوازهكان تا كۆتايي به‌يه‌كه‌وه گرێداوه, مرۆڤيش ئه‌و فۆڕمهى هه‌يه ئه‌م لاشه‌ى كه هه‌يه‌تى ته‌نها و ته‌نها كاتێك لێى دهپرسيت بۆ هه‌م ئه‌وه وه‌زيفه سهرهكيهكهى په‌رستشى خوايه هه‌ر له هه‌ستان و نوستن و خواردن و خواردنه‌وه و .....هتد گشتى له دوو توێى بابه‌تى په‌رستش كۆده‌كرێته‌وه گشتيان ئامانجيان له خزمه‌تى فرمانه سهرهكيهكهى مرۆڤه كه ئه‌ويش په‌رستشه بۆ خودا و هێشتنه‌وه‌ى هۆش و بير و جه‌سته‌ى ئه‌م مرۆڤه‌يه به شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست تا له خزمه‌ت خوداى گه‌وره بيهێڵێتهوه, ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زيفه‌ى بوونى مرۆڤ بۆ په‌رستش نابێت ئايا هه‌ڵه‌كه‌ى له كوێيهو كه‌وابێت مرۆڤ بۆ هه‌يه و به‌كام به‌ڵگه دهيسهلمێنيت په‌رستش هه‌ڵه‌يه؟ چۆنت زانى؟ ئه‌ى جێگروهكهى چييه و به‌كام به‌ڵگه ئه‌م جێگره‌وه‌ت پێ ڕاسته؟ ئيتر زياتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ناكه‌م چونكه ته‌وه‌رێكى ته‌واو جياوازه له ئه‌سڵى ئه‌م بابه‌ته‌مان و ان شا‌ء الله بابه‌تى تايبه‌تمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش.
گشت ئه‌مه‌ى نووسيومه ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى ده‌رباره‌ى مه‌به‌ستى خودا كه به ئاشكرا په‌يامى كردووه ئێستا دێينه سه‌ر به‌شى دووه‌م مرۆڤ بۆچى دروستكراوين؟ دياره لێره مه‌به‌ست و پرسيارى من ئاڕاسته‌ى مرۆڤه ئێمه‌ى مرۆڤ نابێت وه‌ڵامى خودا دووباره بكه‌ينه‌وه بلێين بۆ دروستكراوين؟ بۆ په‌رستشى تۆيه به‌ڵێ بۆ ئاماژه‌كردن بهفههمى ئێمه بۆ خودا ئه‌م وه‌لامه ده‌شێ به‌ڵام بۆ زاتى مرۆڤ و مرۆڤايه‌تى ئه‌م وه‌ڵامه ناشێت چونكه وه‌ڵامى خودا ده‌چێته چوارچێوه‌ى سه‌روو ئيدراكى مرۆڤ بۆيه كه ناوى خودا ده‌هێنرێت ده‌زانيت له‌سه‌رووى هه‌موو وه‌سف و مهوسوفێكه و هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى خودا هه‌ر له‌م بواره ده‌خولێته‌وه به‌ڵام ئايا ئێمه‌ى مرۆڤ كه دهپرسين خۆ له‌سه‌رووى هه‌موو وه‌سفێك نين ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ش له دووتوێى وه‌سف و مهوسوفكراوى ئاست ئيدراك يان له خوارووى ئيدراكى مرۆڤه‌وه بێت لێره ئه‌م به‌شه ده‌لكێنم به‌م ده‌سته‌واژه‌ى كه ووتم ده‌بێت جياى بكه‌ينه‌وه (ئێمه بۆچى بوونمان هه‌يه؟) ئه‌گه‌ر ديقه‌ت به‌ن لێره نه‌مووتوه خودا ئايا بۆچى بوونمان هه‌يه چونكه بابه‌ته‌كه ئاڵۆزترده‌بێت لهسهرخوێنهر و ده‌كه‌وينه ناو جه‌ده‌له قورس و ئاڵۆزه‌كانى عيلمى كه‌لامه‌وه و لكاندنى ئه‌م هه‌موو په‌ڕه‌گرافه په‌رته تارادهيهك ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆخوێنه‌ر بۆيه هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى مرۆڤ دهيهێڵمهوه كه بۆچى بوونمان هه‌يه؟ وه بۆچى دروستكراوين ئه‌ى مرۆڤ؟
به‌ر له‌مه‌ش به هه‌ند ده‌زانم كه وهلامى ئه‌م گومانه بده‌مه‌وه خودايه كه‌سمان نارازين له ژيانمان به‌لام له‌تۆ ڕازين و سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ش ڕ‌ازى و شوكرين به بهشت ئه‌مه ئه‌گه‌ر دينداربێت به‌لام بێ‌دين بێت قسه‌يان روونه كاتى پێناكوژم! نه ئه‌بوو پرسێكمان پێبكه‌يت كه ئێمه‌ت دروستكرد؟
جارێ به‌و كه‌سه‌ى ده‌لێم كه ده‌لێ خودايه كێ ده‌لێت من ده‌مويست بێمه ژيان! تۆ به‌ر له‌هه‌موو كه‌س كۆتايي به ژيانى خۆت بهێنه و بيسهلمێنه بۆ ئێمه و بۆ خوا كه تۆ ناڕازى دهبوويت به‌وه‌ى بێيته ئه‌م ژيانه و كاتێك تۆى دروستده‌كرد و لێتى دهپرسيت ژيانت ده‌وێت يان نا ئه‌وه ڕه‌تت ده‌كرده‌وه! ماده‌م تۆ ههيت و تا ئێستاش قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌يت واته ڕازيت به ژيان فه‌رموو نه‌چووه و بچێت بيسهلمێنه خوا دوور له ئيراده‌ى تۆ ئه‌وه خۆتى خولقاندووه و كۆتايي به‌ژيانى خۆت بهێنه و خوات بكه شايهد و بڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من ژيانم ههلنهدهبژارد ئه‌وه ژيان ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه ! ئه‌ى بۆ نايكهيت بڵێيت له‌به‌ر ئه‌مه خۆم ده‌كوژم؟ دياره ئه‌مه خوزهعبهلاته و بيانوو و گهڕييه (ئه‌وه ده‌لێن كه ئيمانيان پێى نييه) شايه‌نى باسه ئه‌م بابه‌ته جياوازه له بابه‌تى (جياوازى قه‌زا و قه‌ده‌رمان لهيهكهوه بۆ كه‌سى تر ئه‌وه ان شا‌ء الله ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدا له‌سه‌رى ده‌نووسم), واته كه تۆ بوونت هه‌يه واته به ژيان و به‌و بوونه رازيت ئيتر بۆ دهپرسيت خوايه كێ ده‌ڵێت من به‌ژيان ڕازيم , ئه‌مه وه‌ك ئه‌و كه‌سه وايه كه تاڵان و دزى ده‌كات بۆ په‌يداكردنى پارهيهكى زۆر و كاتێك سهروهتهكه په‌يداده‌كات بڵێ خوايه كێ ده‌ڵێت من به سه‌روه‌ت و پاره ڕازيم؟!! ئيتر تۆش هه‌موو ڕۆژێك ڕه‌گى ژيانت به‌ده‌ستى خۆت قهيمتر دهچهقێنيت و له پرێكا ده‌ڵێى كێ ده‌لێ من به ژيان رازيم؟!! ئه‌ى باشه ئه‌م هه‌وڵ و تهقهلايهت له چييه و له چي بووه ئه‌مه‌يه له قسه شتێك ده‌لێن و به كرداريش شتێكى تر.
به‌ڕێزان لێره سيناريۆيهك دروه‌ست ده‌كه‌ين له‌سه‌ر ئه‌م ميكانيزمهى كابراى ڕه‌خنه‌گر ده‌يه‌وێت: خودا يه‌كه‌مجار تۆ دروستده‌كات! بوه‌ستن هه‌له ڕوويدا هه‌ر چۆنێك خودا تۆ دروستبكات واته ده‌ستپێكردنى ژيان ناگه‌يه‌نێت؟ يه‌عنى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ههلبژاردنيشت بخاته به‌ر ده‌م ئێ خۆ تۆ ده‌بێت زيندوو بيت ئاده‌ى كاكى ڕه‌خنه‌گر ڕێگايهكم پێ بڵێ خوا ئه‌م هه‌لبژارده بخاته به‌رده‌مت به‌ر له‌وه‌ى بتهێنێته ژيان؟! ئه‌وه‌يه ئيتر كاتێك ئه‌م ڕه‌خنه‌يه ده‌گريت خۆشت بيرت له پرسيارهكهت نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵكو ئامانجت گهڕييه وه‌ك گهريي مناڵ, ده‌ى ماده‌م وايه با ئيعجازێكى سه‌روو ئيعجازى دروستبكه‌ين و خوا كه تۆى دروستكردووه بێ ژيان! * دلنيام هه‌ندێك كه‌س به‌م ده‌ربڕينه پێده‌كه‌نن به‌ڵام بمبه‌خشن ناچارين!* خوا لێت ده‌پرسێت ده‌ته‌وێت بژيهيت؟ تۆ ده‌ڵێى نه‌خێر؟ ئاخر له‌به‌ر چى؟ تۆ چوزانى ژيان چۆنه و چى نييه ئه‌و وه‌همه‌ى تۆ ده‌وێت ئه‌وه‌يه ئه‌م ههلبژاردهره بخه‌يته به‌رده‌م منالێكى يه‌ك دوو رۆژه چه‌ند له قسه‌كانت تێده‌گات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له ژيان تێده‌گات,كاتێك مرۆڤ دێته دونياوه هيچ زانيارييهكت پێ نييه ئه‌وه به پێى كات ئه‌م زانيارى و داتاكانى ژيان وهردهگريت كورد گۆته‌نى سفره‌ى به‌تاڵ بيسميلاى لێنه‌كراوه كه‌وابێت به‌چ مه‌نتقێك يهكسهر كه دروستبوويت خوا لێت بپرسێت ژيانت ده‌وێ يان نا ئه‌مه له كاتێك ته‌نانه‌ت له پرسياره‌كه‌ش ناگهيت ئه‌وه ده‌بێت به پێى كات فێرى شته‌كان بێت كه‌وابێت به چ مه‌نتقێك تهصهوردهكهيت ئه‌م ههلبژاردهيه بخه‌ينه به‌رده‌م مناڵێكه و مرۆڤێكه‌وه كه يهكسهر دروستده‌بێت و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامێكى لێده‌كه‌يت؟, ئاخر كه‌س هه‌بووه وه‌ڵامى پرسيارێكى مهلاميح نه‌زانراو بداته‌وه مه‌سه‌له‌ن كه‌سێك پێت بڵێت (پاقلاوه ده‌خۆيت) وه‌ڵامى تۆ لێره ئه‌گه‌ر خواردبێتيت دههزانى خۆشه يان نا وه چۆن وهلامى بده‌يته‌وه به‌لام كه‌سێك نه‌زانێت ئه‌م ناوه عهجباتييه چييه پێت ده‌لێ ئه‌ى نابێت بزانم ئه‌م شته چييه و بزانم پێم ده‌خورێت يان نا؟ ئێ ئه‌گه‌ر خوا بڵێت ژيانت ده‌وێت ئه‌ى ناڵێى خوايه چوزانم ژيان چييه تا بلێم ده‌مه‌وێت يان نا؟ كهوايه والعياذ بالله خوا ده‌بێت چه‌ند جاهيل بێت ئه‌گه‌ر كارێكى وا بكات!
دواتر كه تۆ ده‌لێى خوايه ژيان چۆنه ئه‌گه‌ر هه‌ڵمنه‌بژارد چى ده‌بێت ئه‌وكات خوا ده‌لێت دوێنێ له كوێ بوويت ده‌ڵێى بوونم نه‌بوو ئه‌وكات ده‌فه‌رمووێت تۆ بوونت نابێت كهوايه حه‌ز به‌م تراژيديايه ده‌كه‌يت يهكسهر بنوويتهوه؟ دواتر هه‌ر به‌م پێوه‌ره سهقهتهى تۆ خوا هه‌ڵبژارده‌ى وا بخاته به‌رده‌م مرۆڤ بۆ ڕاست و هه‌ڵه‌ى هه‌ر بيروباوهرێك بكرێته پێوه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه هه‌رگيز كه‌سێك نايه‌ته دونيا كه ژيانى ههلنهبژاردبێت بۆيه به‌تۆشه‌وه چونكه كه‌سێك بيه‌وێت بێته بوون به به‌ڵێ ده‌بێت وه‌ڵامى كه‌سێك نه‌يه‌ته وجود به نه‌خێر ئه‌وه ئه‌سڵه‌ن نايه‌ته وجوده‌وه بۆيه مرۆڤێك نابينيت هه‌بێت له سه‌ر زه‌وى كه ژيانى ڕه‌تكردبێته‌وه چونكه ناڕازييه‌كان هه‌ر نه‌هاتوونه‌ته بوونه‌وه و يهكسهر ڕهتيانكردووهتهوه بێنهژيان!
به‌ڕێزان مه‌به‌ستمه زياتر بنووسم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه به‌ڵام نامه‌وێت زۆربێت و به‌رامبه‌ر بێزاربكات و تا ڕاده‌يه‌كيش بابه‌ته‌كه لێى ئالۆز نه‌بێت
ئێستا ده‌گه‌ڕێينه‌وه سه‌ر بابه‌تى (مرۆڤ بۆچى دروستكراوين؟).
گومانى تيا نييه ده‌نگ بوونى نابێت به پێى مه‌نتق ئه‌گه‌ر (ده‌نگده‌ر) و (ده‌نگ وه‌رگر) نه‌بێت ئه‌گه‌ر يه‌ك له‌م دوو مه‌رجه بوونى نه‌بوو ئه‌وه ده‌نگ نييه تاقيبكهوه!
ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بوو بێ ده‌نگ وه‌رگر ناتوانيت بيسهلمێنيت ده‌نگ بوونى هه‌يه
ئه‌گه‌ر ده‌نگ وه‌رگر هه‌بوو بێ ده‌نگده‌ر ناتوانيت بيسهلمێنيت ده‌نگ بوونى هه‌يه
بۆيه ئه‌م دوو سه‌رچاوه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بێ يه‌ك نابن مهسئهلهى مرۆڤ+ خوا واته مرۆڤ و خودا بۆ سهلماندنهوهى بوونى وجوده يان فريشته و خودا به‌م شێوه‌يه هه‌ريه‌ك له مهخلوقاتهكانى خودا ئه‌وه مرۆڤ ده‌بێت بوونى هه‌بێت بۆ ئاماژه‌كردن به وجود بۆ سه‌لماندنى وجود چونكه بێ مرۆڤيش وجود هه‌ر هه‌يه وه‌ك مه‌سه‌له‌ى ده‌نگ كه له‌پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد به‌ڵكو لێره ته‌نها بۆ سهلماندنێتى به‌هه‌مان شێوه‌يه بوونى خودا شتێكى بهديهييه بۆ سه‌لماندنى وجودى مرۆڤ كه به‌رامبه‌ر ئه‌م تيۆريايه ده‌وه‌ستێته‌وه كه ده‌لێت مرۆڤ ته‌نها تهيف و خهياڵێكه به‌گشتى هه‌موو وجود هه‌ربۆيه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ووتويانه بوونى مرۆڤ سه‌لمێنه‌رى بوونى خودايه و بۆيه ره‌تكردنه‌وه‌ى بوونى خوا له‌هه‌مان كات ره‌تكردنه‌وه‌ى بوونى خۆته ته‌فسيرى وجودى مرۆڤ كراوه به واجديهتى خودا واته مه‌سه‌له‌ى وجودى مرۆڤ بۆ سه‌لماندنى وجودى خوايه واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌با كێ ده‌يوت خوا هه‌يه *سه‌لماندن* هه‌ربۆيه مرۆڤيش نه‌بێت فريشته هه‌يه بۆ شايه‌دى كردن له‌سه‌ر بوونى خودا كه گشت مهخلوقاتهكان بۆ دروستكردنى حوجهيه به‌سه‌ر وجوديهت و واجديهتى خودا واته دروستكردنى به‌ڵگه‌يه و سه‌لماندنى سيفاتى خواى گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر خواش نه‌بێت ئه‌ى ئه‌م مرۆڤه چۆن هاتووه‌ته وجود بۆيه له‌م وه‌لامه ده‌وترێت ئه‌وه خودايه واجدى مرۆڤه و خودا‌ش هه‌رخۆى واجب الوجوده كه مرۆڤى خولقاندووه, واته مههفهومى ده‌نگ دروستنابێت تا ده‌نگده‌ر و دهنوهرگرنهبێت لێره ماناى ئه‌وه نييه ده‌نگ هه‌ربوونى نييه به‌ڵام ناشتوانيت بيسهلمێنيت به بێ بوونى يه‌ك له‌م دووانه لێره‌ش ناكرێت مه‌فهومى وجود*بوون* دروستبێت تاوه‌كو خودا و مرۆڤ نه‌بێت لێره ماناى ئه‌وه نييه وجود هه‌ربوونى نييه له‌وانه‌ش خودا به‌ڵام ناشتوانيت بيسهلمێنيت به بێ بوونى يه‌ك له‌م دووانه و ده‌شێ به‌ديل هه‌بێت له جيات مرۆڤ ئه‌ويش جن و فريشته‌يه.
ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات ان شا‌ء الله ئه‌مانه له‌و تاوتوێ ههنووكهييانه ده‌بن كه له كتێبه‌كه‌م به تێروتهسهلهى ئاماژه‌ى پێده‌كه‌م كه ده‌رباره‌ى ئيلحاده.
ته‌نها سوپاسى بۆ ئه‌م زاته مه‌زنه عزوجل كه بوارى پێدام ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌بكه‌م كما قال:
*بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا*
بهروار: 28/10/2019
بینین: 1679
|