 مافه‌كانی ئافره‌ت له ئیسلام دا – زنجیره‌ی -۱-
شوێنەوار کوردی
سه‌ره‌تا پێش هاتنی ئیسلام ئافره‌ت هیچ ڕێزێكی نه‌بووه له لای هه‌موو گه‌لانی جیهان و به چاوێكی زۆر پیس سه‌یری كراوه ، و زینده به‌چاڵ كراوه و كراوه به كۆیله و ته‌نیا بۆ ئامرازی جنسی به‌كار هێنراوه و هه‌ر كاتێك كه‌سێك مناڵێكی ئه‌بوو هه‌ر كه ئه‌یزانی ئافره‌ته ڕێك ده‌م چاوی ڕەش ههڵئهگهڕا و شه‌رمی له خۆی ئه‌كرد یان هه‌ر زینده به چاڵی ئه‌كرد هه‌ر وه‌كو چۆن خوای گه‌وره له قورئان دا باسی لێوه ده‌كات : وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ
واتا : خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ)
واتا : کاتێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت * به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟! .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام ڕێزی زۆری له ئافره‌ت گرت وه مافی خۆی پێدا و ئافره‌تی كرده به ڕێزترین مه‌خلوق ، ئه‌شی بینین چۆن له مافه‌كانی باسی ئه‌كه‌ین ئا ئه‌وه ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه .
گه‌وره‌ترین ڕێز كه ئیسلام له ئافره‌تی گرتبێ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كاتێك ئافره‌ت بوو به دایك ئه‌بێ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌وه‌ك كه پیربوو ببرێت بۆ خانه‌ی پیران كه‌سێك نه‌بێت ئاوڕێكی لێ بداته‌وه هه‌روه‌كو خوای گه‌وره له قورئاندا دا ده‌فه‌رمووێ :
۱ـ (وَوَصَّيْنَا الإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ) الأحقاف/۱٥
واتا : ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاك ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا .
۲ـ وَقَضَى رَبُّكَ أَلا تَعْبُدُوا إِلا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاهُمَا فَلا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلا كَرِيمًا
واتا : په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
۳ـ وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا ) الإسرا‌ء/۲۳، ۲٤ .
باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
٤ـ موعاویه كوڕی جاهیمه سوله‌می ڕه‌زای خوای لێبێت ئه‌ی گێڕێته‌وه ئه‌ڵێت هاتم بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵت بێم بۆ تێكۆشان و جیهاد كردن له پێناوی خوا ووتی : ئه‌ی هاوار له تۆ دایكت زیندووه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت ووتم : به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ووتم : بگه‌ڕێه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وبه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكه ، ئه‌ڵێت دووباره گه‌ڕامه‌وه لای له لایه‌كی تره‌وه ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ خۆت بمبه بۆ جیهاد كردن له پێناوی خوا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاخیره‌ت سه‌رفراز بم و به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم ، ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی دایكت زیندووه منیش ووتم به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ووتم : بگه‌ڕێه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وبه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكه ، ئه‌ڵێت دوای ئه‌وه هاتمه پێشی ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ خۆت بمبه بۆ جیهاد كردن له پێناوی خوا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاخیره‌ت سه‌رفراز بم و به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم ، ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی دایكت زیندووه منیش ووتم به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ووتم : ئه‌ی هاوار له تۆ بگه‌ڕێه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وبه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكه و دواتر به‌هەشت بۆ تۆیه و به‌ده‌ستی دێنی . له ڕیوایه‌تێكی تر پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ده‌فه‌رمووێ بڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وبه و چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكه به‌هه‌شت له‌ژێر پێكانی دایكت دایه .
صححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجة
٥ـ ئه‌بو هوڕه‌یره ده‌فه‌رمووێ : كه‌سێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كێ شایسته‌ترینه له‌گه‌ڵی چاك بم ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : دایكت ، پیاوه‌كه ووتی دواتر كێ ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووێ دایكت ، پیاوه‌كه ووتی دوای ئه‌وه كێ ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا دووباره‌ی كرده‌وه فه‌رمووی دایكت ، پیاوه‌كه ووتی دواتر كێ ئینجا فه‌رمووی باوكت .
روى البخاري (٥۹۷۱) ومسلم (۲٥٤۸)
وه له مافه‌كانی دایك به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی و كوڕه‌كانی ئه‌وه‌یه : پیاوه‌كه‌ی نه‌فه‌قه‌ی بكێشێت به ته‌واوی هه‌ر شتێكی پێویست بوو ئه‌وه بۆی بكات ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی نه‌ما بوو وه خۆی نه‌ی توانی نه‌فه‌قه‌ی خۆی بكێشێ ئه‌وه ئه‌بێ كوڕه‌كانی نه‌فه‌قه‌ی بكێشن و خزمه‌تی بكه‌ن .
داواكارم خوای گه‌وره بیكات به تێشوی قیامه‌تمان و هیدایه‌تی ئێمه و ئێوه‌ش بدا .
زنجیره‌ی داهاتوو إن شاءالله باسی مافی ئافره‌ت ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی.
۳\ربیع۲\۱٤٤۱هـ
بهروار: 30/11/2019
بینین: 1997
|