ئەدەب و هونەر
  سوتاندنی حەزقیل...(٥)
ماكوان كه‌ريم
لەدوای ئەوەی لای عەلی یەمەنی تەواو بووم گەڕامەوە ماڵەوە ئاسایی ژیانی خۆمم دەکرد... ماوەیەکی زۆر هیچ دیاردەیەك لەو باس و خواست و خۆ نیشاندانی حەزقیلە .. رووی نەدا و کەش و رەوشەکە زۆر ئاسایی بوو لەلام ..
بەفرێکی زۆر باری بوو .. جادە زۆر خز بوو.. لە کار دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە لە نزیك شارەکەی خۆمان .. کۆنترۆڵی ناسنامەی شۆفیری دانرا بوو .. سەیارەکان ریزیان بەستبوو زۆر بە هێواشی دەرۆشتین .. لەپڕ دەرگای پێشەوەی کردوە دانیشت ..!
- حەزقیل ووتی : ماکوان چییە .. لەگەڵ عەلی باسی چیتان دەکرد ..؟
- ووتم: جا- کە ئەزانیت چووم بۆ لای عەلی دەشزانیت باسی چیمان کردوە ئیتر بۆ دەپرسی..!!
- حەزقیل : نا- نازانم خۆ من زانستی غەیبی(علم الغیب ) نازانم ..!
- ماکوان: ئەتەوێت چی بەدەست بنیت لە من .. ؟ ئەتەوێت بچیتە لاشەی منەوە .. ئیزعاجم بکەیت ؟؟
- حەزقیل : نا- من چۆن شتی وا دەکەم .. ئەوە عەلی یەمەنی بۆی باسکردویت ، درۆ دەکات درۆ دەکات ..!
- ماکوان : تۆ درۆ دەکەیت .. تۆ درۆزنیت .. عەلی فێری کرووم کە چۆن بوسوتێنم (بۆ زانیاری خوێنەر هیچ نازانم چۆن دەسوتێت هەر قسەیەك بوو کردم ).. فێری کردووم چۆن رسوای دنیاو قیامەتت بکەم .. ئادەی پێم بڵێ تۆ سەر باکام ئاین و دینیت؟؟
هەستم کرد زۆر ترسا کە توڕەبووم لەدڵی خۆمدا ووتم: ئەی ترسێنم ، لە ڕاستیشدا منیش ترسام ووتم : نەکو- لە پڕ پەلامارم بدات .. ناچار زۆر بە هێواشی دەڕۆشتم ، خۆشم زوو لەتوڕەیەکە خۆم سارد کردوە .!! نەکو- ئەویش توڕەبێت..، هەستم پێکرد کە ووتم دەتسوتینم زۆر ترسا ...
- ووتی: دەڕۆم ..
- ووتم: بۆ کوێ دەڕۆیت ؟ بۆ هەر جێگایەك بڕۆیت لە دەستم دەرناچیت ، تۆ قەرینی منیت..!
- حەزقیل : عەلی چی فێرکردی ؟
- ماکوان : ئەوە کێشەی تۆ نیە ..! پێم بڵێ کێ تۆی ناردووە..؟ بۆچی دەتەوێت بچیتە لاشەی منەوە ؟؟
- حەزقیل: من نامەوێت لەڕاستیدا بچمە لاشەی تۆ بەڵام گروپەکەمان منیان هەڵبژاردوە کە بچمە ناو لاشەی تۆ ...
- ماکوان : گروپی چی؟
- حەزقیل : ئێمەی گروپێکین لەبەردەست ساحیرێکی فارس کار دەکەین.. ئەویش لە کەسێکی هیندییەوە فێر بووە .. گەوەرەکەی ئێمەش لە جنۆکەکان داوای کردوە بچمە لاشەی تۆوە ..!
- ماکوان : ئەگەر راست قسە نەکەیت بەخوا ئێستا دەچم بۆ لای عەلی و من و ئەو ئەتسوتێنین ، زۆر بەو قسەیە دەترسا، منیش هەستم دەکرد وەك منداڵ بتسرێنم وابوو ... بەڵام چەکێکی باش بوو بەدەستمەوە خوای گەورە خستیە دەڵمەوە لەوکاتەدا ئەو قسەیە ..!!
- حەزقیل: ماکوان - بەڕاستی قسەت بۆ دەکەم .. بەڵام تۆش واز لەعەلی یەمەنی بینە ؟؟ باشە؟
- ماکوان: من واز لە عەلی ناهینم ئەگەر تۆ راستگۆ بیت من ئیشم بە عەلی یەمەنی نییە ، تەنها پێم بڵێ تۆ کارت چییە بەمن و بۆ ناردویتیان بۆ لای من ..؟
- حەزقیل: واز لە عەلی یەمەنی بینە .. هەموو شتێکت پێدەڵێم ؟!
- ماکوان : تۆ بۆ سوتاندن باشی .. من هەر ئێستا دەچم بۆ لای عەلی .. با جارێ تەلەفونێکی بۆ بکەم .. خێرا تەلەفونم دەرهێناو ...جەرەسم لێدا بۆ عەلی و دوای چۆنی چاکی ، ووتم ئەبوو حەسەن ئەڵی چی دەست بکەین بە سوتاندی حەزقیلی .. هیچ و پوچ؟؟
- عەلی یەمەنی بە تەلەفون : جا لەو ئاسانتر هەیە .. کە وویستت بە یەك چرکە دەیسوتینم .. هذا الامر سهل ..!
ئەتگوت عەلی ئاگای لەمنە کە وای ووت، حەزقیل ووتی دائەبەزم ئەڕۆم زیڕەی کرد ..
- ووتم : نا٠ دەی قسەم بۆ بکە و ئاقڵ بە با- نەچم بۆ لای عەلی ..
- حەزقیل : ماکوان سویند بە اللە .. هەموو قسەیەکت بۆ دەکەم .. بەس ئێستا نا- دەبێت بڕۆم .. ئاگایان لێمانە و با سەیارەکەشت وەرنەگێڕن...!!
- ماکوان : کەووتی بە سەیارەکەشت وەرنەگرێنن زۆر ترسام .. ووتم باشە کەی دێیتەوە .. بۆلام ؟
- حەزقیل : بە نزیکترین کات ..‌!!
- ماکوان : وەعد..
- حەزقیل : وەعد بێت
حەزقیل دابەزی و لە ئاوێنەکەوە هەر چاوم لێبوو تا خۆی کرد بە کۆلانێکدا لەبەر چاوم وون بوو.. منیش رێك تەلەفونم کردوە بۆ عەلی و ووتم لە کوێت.. دیم بۆلات؟
چووم بۆ لای عەلی ...
- عەلی : ماکوان ئەوکاتەی تەلەفونەکەت بۆ کردم لەگەڵتا بوو حەزقیل ؟
- ماکوان : بەڵی...
- عەلی زانیم .. بۆیە وا وەڵام دایتەوە ..
- ماکوان : ئەبوحەسەن هەڕەشەی کرد لێم گوایە سەیارکەم وەردەگرێنن؟
- عەلی : درۆ دەکەن ناتوانن ، بەس خۆ فشکردنەوەیە .. مادام هیچت بەدەستیان نەخواردوە و هیچت لێوەرنەگرتوون طەلیسم نەکراویت ناتوانن..!
- ماکوان : با ماسیم لێوەرگرتوە ئەوکاتەی ماسیەکانم لێسەند ژەمێکم خواردوە لی و ئەوی تریشی لە موجەمیدەدایە ...؟؟
- عەلی : شتێك کە ساغ بوو دەسەڵاتیان نیە بەسەریدا مەگەر تام و بۆنی بۆگۆڕن .. ئاو ... شیر .. خواردنی کاڵ ناتوانن دەستکاری بکەن ئاساییە وەك گۆشتی حەیوان ومریشك و ماسی ..هتد ..!!
- ماکوان : ئەی چی کاریگەری ئەوانی هەیە بەسەریەوە ؟
- عەلی : هەموو جۆرە مەشروبێك .. هەموو جۆرەکانی سرکە .. ترشیات ..خواردنی کوڵاو سەر دانەپۆشراو .. خواردنی ساردبووە بووە.. خواردنەوەی کۆن وەك شەربەتی زۆر کۆن و گیراوە .. قاپ نەیشۆیت دووجار خواردنی تیدا بەکار بهێنیت.. هەرشتێك لە ئەصلی خۆی دەربچێت.. ماست کە دەنەپۆشرابێت، پەنیر سەری نەنرابێتەوە..هتد ..
- ماکوان : ماسی ئاساییە؟
- عەلی : ئاسییە..
هەرچەندە هاتمەوە بۆ ماڵەوە هەموو ماسیەکانم فڕێدا،..
- عەلی : بۆ زانیاریت ئەبوو ئاناء ئەوانە زۆر ترسنۆكن هەمیشە ئەوان لە مرۆڤ دەترسن هیچ توانا و دەسەڵاتێکیان نیە بەسەر مرۆڤدا ..مەگەر مرۆڤەکە خۆی بواری بۆ بکاتەوە، هەر مرۆڤەکانن خۆیان وا دەکەن بچنە لاشەیان ؟
- ماکوان : بەچی بواریان بۆ دەکرێتەوە؟
- عەلی : بەهەڵواسینی ڕەسمی رووت لە ماڵدا واتا پیاو ژنی نامە حەرەم .. گوێگرتن لە گۆڕانی و مۆسیقای زۆر .. نەکردنی نوێژو زیکری خواپەروەردگار خۆدانەپشین ..ترسان لەخۆتەوە لە جنۆکە .. باوێشکدان و دەستنەگرتن بەدەمەوە .. لەهەمانکاتدا نەووتنی - اعوذ باللە من الشطان الرجیم .. پژمین و نەوتنی الحمد اللە.. سەیرکردنی فیلمی رووت، خۆ رووتکردنەوە بۆ پیاو ژن چوونە تەوالیت و شت خواردن و خواردنەوە لە تەوالیتدا، ناشکوری کردن و سوپاس گوزاری نەکەیت ، لەسەر نانخواردن بسم اللە - نەکەیت ، جنێو دان بە دایك و باوك ، یاخود شەرە جنێوی نێوان خەڵکی بەدایك و خوشکی یەکتر ، گەڵتەو گەپی زۆر ...وەهەروەها ..
- ماکوان : جا عەلی گیان بە حسابی تۆ بێت .. جنۆکە لەلاشەی ئەو خەڵکەدا دووگۆڵی دەکات ، کێ هەیە .. لەمانە بەدوور بێت، یەك دوانێك لەو صیفاتانەی نەبێت، ئاخر با تۆزێك واقعی بین ، خۆ من زۆر بەی ئەوانەم تیدانیە کەچی هاتوە بۆلای منیش ؟!
- عەلی : بە پێکەنینەوە .. مانای وانیە هەرکەس ئەو کارەی کرد ئیتر یەکسەر خۆیان دانبێت بچنە لاشەیەوە ، واتا بەردەوامی لەسەر ئەو کارە خراپانەی کە باسمان کرد، دەست نیشانی ئەو قەرینو شەیتانانەی کە ئامادەن بۆ ئەو کارە ، خۆ مەرج نیە .. هەموو جنۆکە شەیتانێك بچنە ناو لاشەی خەڵکی ، چوونە ناو لاشەی خەڵکی بۆ جنۆکە شەیتانەکان کارێکی هەروا ئاسان نییە ، بگرە قورسترین کارە و زۆر پێیان ناخۆشە، چونکە زۆر ئازاری ئەوانیش ئەدات ، بەڵام کە یەکجار چوونە ناو لاشەی کەسێك ئیتر هاتن وچوون ئاسان دەبێت ..!!
- ماکوان: باشە گریمان وا هاتە لاشەی منەوە ئەی ئەگەر ئەو تەحەکوم بکات ومن بۆ خۆی موسەخەر بکات ، ئەی قەزاو قەدەری خوای چی بەسەر دێت؟..
یاخود .. من تاوانم نیە لەو حاڵەتەدا .. ئەگەر کاری خراپەش بکەم لەدەسەڵاتی مندا نیە ؟ وایە
یان بابڵێن ئەگەر جنۆکە لە لاشەی مندا بێت لە رووی شەرعیەوە .. من هەرچی بکەم ئەحکامی لەسەر دانەمەزریت من بڵێم چی خۆ من نەمکردوە .. جنۆکەکانکردویانە بۆ نمونە : ئەگەر سەیارەکەم بفرۆشم ئەو فرۆشتنە باطلە ؟
یاخود- خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت ئەو کەسانەی کە ریبا دەخۆن شەیتان چۆتە لاشەیانەوە ..(الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا )...
ئەی ئەمەیان چییە وچۆن تەفسیری دەکەیت ؟
یاخود ...پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمویت : شەیتان بە ناودەمارو خوێنی مرۆڤدا دێتو دەڕوات ئەی ئەمەم چۆن بۆ تەفسیر دەکەی ؟؟
یان هەردەچنە لاشەی موسڵمانەوە ئەی بۆ ناچنە لاشەی خەڵکی تر واتا بێجگە موسڵمان، بۆناچێتە ناو کافرێك مولحیدێك،،هتد ..؟
ئاخر پێم بڵێ : ئەی خوایگەورە نافەرموێت شەیتان هیچ دەسەڵاتێکی نیە بەسەرتاندا .. ئەی ئەم هیچو پوچە بۆ دەچیتە لاشەمانەوە؟؟ ..ئایتەکە دەفەرمویت (وما كان لي عليكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لي ... )ئەی ئەمە مانای وانیە هیچ تواناو دەسەڵاتێکی نیە ؟؟
باچاوەڕێ بین بازانین عەلی چۆن وەڵامان ئەداتەوە ..

چاوەڕێ بن ماویەتی....

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2986