ئەدەب و هونەر
  چۆنیەتی ڕێنمایکردنم بۆ ئەوەی ببمە شێخ و خاوەن کەرامات..١٠
ماكوان كه‌ريم

ووردە ووردە هاتم رووەو لای پەردەکەی ماڵی خۆمان ... بێزار بوو بووم لەو ڕەوشە .. سەسیل م بینی دانیشت بوو لە ژێر پردەکەو چاوەڕێی منی دەکرد بگەمە لای .. گەیشتمە لای و نە سڵاوم لێکرد و نە هیچ هەر وەك ئەوەی نەمدیبێت..!!
تاگەیشتمە لای زەدەخەنەی لەسەر لێوو بوو.. کە جێمهیشت هیچ قسەی نەکرد پردەکەم جێهیشت و هیچم لەگەڵدا نەووت .. لە پێشمەوە پەیدا بوو، 
- ووتی: شێخ ماکوان باشی بۆ قسەمان لەگەڵ ناکەیت ؟..
- ماکوان : ئەی پیاو چاک.. نازانم پیاوی .. یان ژنی ، یاخود جنۆکەی شەیتانی.. هەرچیت بۆ سەلام ناکەیت ، بڵێت السلام علیکم ، یان لاڵ دەبێت..!
- سەسیل: شیخ ماکوان ئەوە سەلامی سەرزەوی ئێوەیە سەلامی ئاسمانی ئێمە شێوەیەکی ترە .. بۆیە نەمکرد..
- ماکوان : ڕاست ناکەیت ئەوە سەلامی ئیسلامو خوای موتەعالە وسەلامی ئەهلی بەهەشتە .. تۆ درۆ دەکەیت شەیتانی ..
عەلی یەمەنی فێری کردم ئەگەر بڵێم : بسم الله الذي لا إله إلا هو .. جنۆکەو شەیتان کوێر دەبن نات بینن، هەرچەندە کاتی ئەم دوعایە بۆ کاتی لەبەرکردنی جلو بەرگە، بۆ ئەوەی هیچ شەیتانو جنۆکەیەك نەت بیننو لە ئاستدا کوێر دەبن.. فەرمودەکەش راستە.. تاقیم کردەوە .. بەدەنگی بەرز ووتم : لەبەردەمیدا : بسم الله الذي لا إله إلا هو.. هەر ئەوەندە لە دەمم دەرچوو لە بەرچاووم نەما و سوپاسی خوام کردو دیسانەوە ئایتەل کورسی و معوذتین و سورە ئیخلاصم خوێند بە ئیسراحەت چوومەوە بۆ ماڵەوە .. بەڵام جارێ شەیتانێکی مرۆڤ ماوە ..
هەروەها عەلی یەمەنی لە کتێبەکەی وحید عبدالسلام بالي .. ئەوەی نیشاندام .. کە هەر دەرگاو پەنجەرەیەك ناوی خوات لێهینا هیچ شەیتانو جنۆکەیەك ناتوانێت بیکاتەوە .. ئەوەندە بڵێت .. بسم الله .. هاتمەوە دەرگام کردوە ووتم: بسم اللە دامخسست بەهەمانشێوە .. پەنجەرەکانشی.. کە هیچ شەیتانو جنۆکەیەك ناتوانێت بیکاتەوە..
بۆ ئێوارەی یەك شەممە شاهین پەیوەندی پێوە کردم بەتەلەفۆن : ووتی .. کاك ماکوان ئەتوانین یەکتر ببینین ؟ 
- منیش تەلەفونکەم داخستەوە: خێرا پەیوەندیم کرد بەعەلی یەمەنیەوە ووتم : دێت لەگەڵمدا بڕۆین بۆ لای کەسێك لەتەرەفی ئەوانەوە هاتووە؟
-عەلی یەمەنی : کاتم نییە و سەرقاڵم بە کارێکی تایبەتەوە لە ماڵ نیم و لە شارەکەی خۆشمان نیم ..!
- ماکوان : هیچ هیوایەکم نەما- دیسانەوە شاهین تەلەفونی کردەوە .. 
- شاهین : کاک ماکوان تەلەفونەکە داخراوە ..! ئەتوانی بۆ نیو سەعات یەکتر ببینین ... چونکە من بەیانی دەچمەوە بۆ لەندەن.؟
- ماکوان: کاک شێخ شاهین بڕوابکە زۆر سەرقاڵم ناتوانم ببورە ... مەشغوڵی ماڵو منداڵم ..
- شاهین : ماکوان تەنها نیو سەعات دەتوانم بت بینم تەنها نیوسەعات ؟
- ماکوان: شاهین .. بۆ ماکوان لە تۆ بووە وا بانگم دەکەیت ئەمە ئەدەب وڕیزەکەتە ؟؟ ئەوە تۆ خەڵکی کوێت؟
- شاهین : ببورە کاك ماکوان گیان تەنها وەك خۆشەویستی بە ماکوان بانگم کردی.. من خەڵکی کەرکوکم تورکومانم و لە شیعەکانی گەرەکی تسعینم ..!!
- ماکوان : بەهەر حاڵ بزانم دەرفەتێك نادۆزمەوە .. تەلەفونت بۆ دەکەمەوە .. 
- شاهین : کاک ماکوان بەس توخوا با رەسم گرتنو قسە تۆمارکردنی تێدا نەبێت.. ئەوەی نێوانی من و تۆ کاری مەحرەمانەیە ..!
ماکوان : ئەگەر بەدڵت نییە نایەم : ئەگەر سیقەت نییە با من نەیەم خۆ من داوام لێنەکردوویت تۆ هاتوویت بۆلام .. زۆر مەمنون نەبیت نایەم ... (لەڕاستیدا من بیانووم دەگرتوو بەدوای هەنجەتێکدا دەگەڕام )..
- شاهین : لەخزمەتاندام کاک ماکوان گیان تۆ برای گەورەمانی.. چاومانی ..!!
- ماکوان : باشە کاک شاهین ئاگادارت دەکەمەوە پاش کەمێکی تر..(چونکە دەمووێت من جێگایەك هەڵبژێرم .. نەك ئەو)
تەلەفونم کرد بۆ کوڕێکی هاوڕێم : دوام لێکرد هاوکاریم بکاتو ئامادەی نیشان داو .. کامێرەیەکم داییە وبردم بۆ جێگایەك لە نزیك وویستگەی شەمەندەفەری شار لەوێ ڕۆژانی یەك شەممە قاوەخانەیەکی لێبوو دەکرایەوە .. لەوێ داماناو بە خاوەن قاوەخانەکەم ووت ئەو کورسی و مێزە بۆ من میوانێکم هەیە، دەچم دەیهێنم و کەس لەو جێگایە دانەنیشێت..، بە هاوڕێکەشمم ووت تۆ تەنها گوێدەگریت و بە تەلەفوونەکەت ووێنەمان دەگریتو بە ڤیدۆش ئەوەندەی توانیت بیگرە ..هاورێکەم ووتی : باشە .. من دەرچووم بۆ ناو بازاڕ لە ڕێگا تەلەفوونم کرد .. بە شاهین ووتم کاک شاهین ووتم تۆ لە کوێت دێم بە شوێنتا..؟
- شاهین : کاک ماکوان جەنابت دەزانی لە کوێم لەوو فندقەم کە دووێنی بە دوامەوە بوویت .. لەگەڵ هاوڕیکەت..!!
- ماکوان: ئەوە باسی چیی دەکەی کاکە لەکوێیت ، بۆ تۆچیت بە دواتەوە بم .. لەکوێت بابێم بۆ لات ؟
- شاهین : وەرە بۆ فندق کلاسك لە نزیك سەنتەری شارە ..
- ماکوان : نەمزانی چۆن زانیویەتی.. بەڵام دڵنیا بووم لەوەی کە جنۆکەو شت پیان ووتوە..!! چووم هەڵمگرت و چووین بۆ ئەو جێگایەی دەست نیشانم کردبوو.. یەکەسەر چوو تەوقەی کرد لەگە هاوڕێکەم و ..
- ووتی برادەر، کاك ماکوان دەڵێت : ئیشەکەمان تەواو بووە.. بابڕوات ...!!
هاوڕێکەشم یەکەسەر تەماشی منی کرد ووتی: باشە برا من دەڕۆم .. ئیتر زۆر ئیحراج بووم .. هەر لە دڵی خۆمدا زانی جنۆکەکان ئاگای لە ئێمەو بووە هەواڵیانداوەتە ئەو شاهینە سەخیفە .. بە هاوڕێکەم ووت پەلە مەکە ئێستا ئەتگەیەنم .. ووتی نا پێوویست ناکات خۆم دەڕۆم دوای قسە دەکەینەوە..
بەهەر حاڵ هاوڕێکەم ڕۆشت و منیش هیچ خۆم تێکنەداو .. شاهینیش هیچی نەگووت لەوبارەوە..
- شاهین : دەستی کرد بە قسە ووتی : کاک ماکوان حەزناکەیت ئاوا هەموو شتێك بزانیت..؟
- ماکوان : ووتم نەوەڵڵا .. ئەوەندە گرنگ نیە بۆم ئەو شتانە ، دەزانم ئەوە جنۆکەیە.. هاوکاریت دەکەن .. ئەوان تۆیان موسەخەر کردوە تۆش دنیاو قیامەتت لەدەست داوە..
- شاهین : براکەم منیش وەك تۆ موسڵمانم ..بەڵام ئەوانە هاوکاریم دەکەن .. هەرچیم بوویت بۆم دەکەن .. هەرچیان بوویت منیش هاوکاریان دەکەم ..!؟
- ماکوان : تۆ چیت ئەوێت لەمن ، بۆم باس بکە و بەووردی ..بزانم دەتوانم بیکەم ، ئەگەر نەمتوانی نابێت گلەیی بکەن ؟
- شاهین : دەتوانیت بەدڵناییەوە .. ئەگەر پێت خۆشە بە سەسیل.. یش دابنیشێت لەگەڵماندا بەس من و تۆ دەیبینین .. ئاساییە؟
- ماکوان : ئاساییە .. قسەکەم تەواو نەکرد .. لە دەرگای قاوەخانەکە خۆی کرد بە ژووردا ..هات و دانیشت بە پێکەنینەوە ..
- ووتی السلام علیکم ..!!
من هەر وەڵام نەدایەوە و تەنها ووتم: اهلا وسهلا.. شاهینیش لە جێگای خۆی نەجوڵا .. تەنها ووتی سەیدی بەخێر بێت!! روومکردە شاهین و ووتم بەردەوام بە؟
- شاهین : کاك ماکوان هەڵمان بژاردوویت بۆ ئەوەی ببیتە شیخ و خاوەن کەرامات لەناوماندا.. تۆ دەکەینە گەوەرەی خۆمان، چیت دەوێت بۆ دەکەین ؟
- ماکوان : من هیچ لە کەرامات و ئەوەی باسی دەکەن نازانم .. بەچی دەمکەنە گەورەی خۆتان ؟
- شاهین : فێرت دەکەین ..
- ماکوان : چۆن فێرم دەکەیت ؟
- شاهین : تەنها چەند مانگێکت بەسە بۆ فیربوون .. ناهیڵین پێوویستیشت بە هیچ هەبێت..!
ماکوان : دەبێت چی بکەم بۆ ئەوەی ببمە شێخ؟
سەسیل : دەستی کرد بەقسە ووتی من پێت دەڵێم ..!
ماکوان : بۆت نیە هیچ قسەیەك بکەیت .. من لەگەڵ بەشەر قسە دەکەم .. نەك لەگەڵ تۆ..
شاهین و سەسیل.. : باشە توڕەمەبە با شاهین قسە بکات .. باشە کاك ماکوان من قسە دەکەم : سەرەتا پێوویستە خۆت پێشکەش بکەت بە ئێمە و بە پیاو چاکان .. لە نێوانماندا پەیمانامەیەك مۆر بکەینو هەموومان ئیمزای بکەین ..
پاشان جەنابت چل شەو دەچیتە خەڵوەتەوە لە جێگایەكدا بۆت دیاری دەکەین و قورئان دەکەیت بە دووکەرتەوە لە ناوەڕاستەوە لە سورەتی کەهفەوە.. بەشی لای راستی سورەتی کەهەف دەکەیت بە نەعلو دەیکەیتە پێت و بەشەکەی تریشی پەڕە پەڕە دەکەیت ئەو چل رۆژە نە خۆت دەشۆیت نە غوسڵ دەردەکەیت نە خۆت پاك دەکەیتەوە، ئەگەر پیساییت کرد دەبێت بە لاپەرەی قورئانەکان خۆت پاك بکەیتەوە..!! ئەویش بۆ پیرۆزی تۆییە ، بۆ ئەوەی بە قورئان پاك و پیست پیرۆز بکەین، لاشەت بە قورئان پاك بکریتەوە تا پیرۆز دەبیت !!
- ماکوان: ئی چیتر (خەریك بوو دەتەقیم خەریك بوو هەرچی لە قاوخانەکدایە لەسەریدا بیشکیم بەس ئارام گرت ،ووتم بزانم چی تری پیییە و چیتر دەڵێت..!) ؟؟
- شاهین : دوای ئەوە بۆ ماوەیەك .. گۆشتی مردەروە بوو دەخۆیت .. لە گۆشتی سەگ و پشیلە وبەرازو پیاسی خۆت و پیسای خەڵکی تر و پیسای و ریخی ئاژەڵ دەخۆیت .. بۆ بەهێزکردنی تۆیەوە وەك وەرزشێکە.. جاران هێزی مغاویری دەیانکرد بۆ ئەوەی بیتە سەرکردەو قائیدمان !!
- ماکوان : چی تریش؟؟
- شاهین : ئەگەر وویستت پلەت بەرز تر بێتەوە .. دەتوانیت گۆشتی مرۆڤیش بخۆیت و لەمنداڵەوە دەست پێدەکەیت ..!
- ماکوان : جا ئەم گوشتە ناسك ونەرمە لەکوێ هەیە..؟
- شاهین : خۆمان بۆت پەیدا دەکەین، پاشان دوو کتێبی گرنگ هەیە دەیخوێنیت و کە ناویان مەندەل و جەفرەشە ؟؟
- ماکوان : ئەی دوای ئەوەی ئەوانەم کرد چی دەکەم ؟
- شاهین : ئەبیت بە شێخ موردیت دەبێت .. لەبەرچاویاندا چەقۆلە خۆت ئەدەی فیشەك بەخۆتەوە دەنێت و یان شیش دەکەیت بە خۆتا تۆ کەراماتت دەبێت و هیچت لێناییە ..
- ماکوان : ئەی ئەگەر شتم لێهات گرنتی چییە؟
شاهین : تەماشای من کە .. یەك چەقۆی دەرهێنا لە گیرفانی بەقەدەر نیو خنجەر دەبوو ..سێ جار دای لەخۆی لەبەر چاومدا هیچی لێنهات دەچووەناو لاشەی وەك ئیسفنج و دەهاتە دەرەوە..!!
ماکوان : کاکە ئەوەی تۆ باسی دەکەیت .. نەکەرامەتەو نە هیچ .. ئەوە سیحرو جادووی شەیتانە ..!!
شاهین : نا- کاک ماکوان ئەوە کەراماتە سیحریش دووشێوەی هەیە .. چاك و خراپ.. لەخۆییەوە بە عەرەبی جڵفەی عێراقی قسەی دەکرد ئەیگوت ئەوە قورئانەو فەرمودەیە .. تەبعان هەمووی درۆ بوو..
- ماکوان : بەهەر حاڵ.. کاکە ئەوی باسی دەکەیت بە من ناکرێت .. با جارێ ئەم شەیتانەی تەنیشتم ڕاوابنیم دیسانەوە دەستم کرد بە ئایتەل کورسی خوێندن و معوذتین سورەتی ئیخلاص و چەند جار ووتم بسم الله الذي لا إله إلا هو، ئینجا چەند جاریکیش ووتم : لا اله الا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد يحي ويميت وهو على كل شي قدير.. لە تەنیشتمانەوە نەما و ڕایکرد سەسیل .. شاهینیش ووتم : کاکی من بڕۆ تا توشی کێشەیەك نەبووم بە تۆ وە یان ئەتکوژم ئەچمە زیندان .. یان ئەم کوژی و دەچیتە زیندان دەی بڕۆرەوە بۆ مەملەکەتی خۆت بۆ لەندەن .. 
من ئاگام لە خۆم نییە بەدەنگی بەرز قسە دەکەم .. خاوەن قاوەخانەکە زانیوەیەتی کە من کێشەم هەیە لەگەڵیداو.. چەقۆکەی بەدەستیەو بینیەوە .. تەلەفونی کردوە بۆ پۆلیس خوای گەورە کردی پۆلیس خۆی کرد بە ژووردا هاتە لای من..
- ووتی پێناسەکەت و و دامێ و بە نەرویجی قسەم لەگەڵ کرد.. ووتی : ئەم کەسە کێیە ووتم نایانسم دەڵێت لە لەندەنەوە هاتووم .. بەدوای کارەکەوەیە پرسیار لەمن دەکات و هەردووکامان خەڵکی عێراقین قسەو باسمان کردوە لەو باسەوە .. ووتی :هیچ کێشەیەکت نییە لەگەڵیدا ؟
ووتم :نا ..
رووی کردە شاهین .. ووتی پاسپۆرت ؟
شاهین ووتی: بەئینگلیزی من پاسپۆرتم پێنیە و ،، ماکوان قاچاخچی منە منی هێناوە بۆ نەرویج و داوای پارەکەم لێدەکات ..؟

ماویەتی چاوەڕوان بن ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليكليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2723