 سەد ئەفسووس
ڕۆستەم خامۆش
( سەد ئەفسووس )
ئـــــەی مـنــداڵانــی ڕۆح پـــاک و ســپـی
ئـێـوەن پـەپــوولـەو گـوڵـی جـوانــی باخ
کــە ئـێـوە دەگــریــن ، بــۆ نان و بــۆ ئـاو
دەڵێم سەد ئەفسووس ، هەڵدەکێشم ئاخ
ئــــەی منــداڵانــی بــێ بـــەرگ و بــرسی
بـــــۆ خــەمـــی ئـێــوە دڵ بـــە کـۆڤـانـم
کـــاتـــێ دەبــیــنــم ، کــــە لــە کــاولاشن
تــک ، تــک دەچــۆڕێ ئـەشــکـی چـاوانـم
ئــــەی منــداڵانــی مـەمــلــەکـــەتـــی ژان
ئـەسـریـنـتـان لــە چـاو چـەشـنـی ئاونـگە
بــۆیــــە دەروونـــم لــــە تــــاو ئـــازارتـان
وا نـیـــگـــەران و پـــــڕ ئـێــــش و تـەنـگە
ڕۆستەم خامۆش
بهروار: 09/07/2019
بینین: 1508
|