 شیعر
هۆزان مەجید
زەرد هەڵدەگەڕێ و پیر دەبێ،
هێواش هێواش هەڵدەوەرێ;
تەمەن!
ژەنگ و تۆزی خەم دەتەکێنێ،
بە ڕۆحدا دەخزێ و ختوکەی دەدا;
باران!
کەف لە سەر دەمی هەڵدەکفێ،
له تاو ماچی دەمی عاشق;
قاوە!
شێرپەنجەی هەڵوەرینی قژی،
درەخت و گوڵ و گەڵایە;
پایز!
ڕقی لە پیر بوونە،
لە بری جامانە کڵاوی هەڵگرتوە;
بەڕوو!
هەر جارێ کە دێ دەستی لە،
سینگ و مەمی تووەکان وەردێنێ;
با!
کە نیشتەوە لە سەر لێوو،
شێتەبێ هەڵی بفڕێنن;
ماچ!
خوێنی خەم دەڕێژی و،
دڵ دەهێنێتە جۆلانەی شادی;
بزە!
دەچەقێته نەرمی دڵ و،
رووخسار سیس دەکاتەوە;
ڕەقی!
ڕەنگا و ڕەنگ خۆی دەچرکێنێ و،
ڕۆژەکان دەکا بە یادگاری;
وێنە!
چاوەکان تێیدا نقوم دەبن،
دڵیش دەکڕێتەوە بۆ خۆی;
خاڵ!
ناسک ناسک نەشمیلانە نازدەکا،
بەبێ هەوڵ خۆی دەخاتە دڵەوە;
گوڵ!
مروو مروو دەیان کاتە پشتەوە،
دەیانکا بە یادگاری و نایەتەوە;
کات!
2019/7/14
هۆزان مجید
بهروار: 14/07/2019
بینین: 1534
|