 شعر
یەڵدا ئۆگا
عەشقت هەر چرکەیەك زیاتر لە ناخم دەچەسپێت و بیرت دەکەم وەلێ ژیانێك گیرۆدە و پەلکێشی کردوم کە لە ناخ و دڵمدا بە تەواوی بونت هەیە و داگیرت کردوم ، وەلێ ناتوانم تەواوی بونم بە تۆ بدەم !..
شەرمەندەی هەر چرکەیەکی بێ ئاگایم لە تۆم و حزورێکی هەمیشەیی شك نابەم تا لە دیدگای تۆدا بە چۆکدا بێم ..
من دروستکەری دەستی تۆ و تۆ بەدیهێنەری من ، تەواوکەری بۆ جوانی لە یەکداین مخابن بێ وەفایی من ڕوپۆشی کردووە !..
تۆ لەگەڵمدابەو فەرامۆشم مەکە چونکە بە تۆ هەمیشە دیارم ..
تۆ ئەی بەدیهێنەری من و خەونەکانم .. ئەی ڕوخێنەری ٸازارەکانم ..ئەی تاکە وەفاداری هەموو تەمەنم .. ئەی پەروەرێنی من ، من بێ وەفا و تۆ لە پشتمبە چونکە دواجار ئارامگاو تەنها ئامێزی من تۆی ، تەنیام مەکە ..
۲۰۱۷ - "یەڵدا ئۆگا"
بهروار: 18/07/2019
بینین: 1574
|