ئەدەب و هونەر
  من و شەیتتان لە کاتی ماسی گرتندا (1)
ماكوان كه‌ريم
ئێوارەیەکیان زۆر بێزار بووم .. دەرچووم لە ماڵ.. وامدەزانی ئەم دنیایە بەسەر شانی مننەوەیە.. بی ئەوەی هیچ روویدابێت .. چوومە کەناری دەریا بۆ ماسی گرتن .. کاتژمێر ٩ی شەو بوو .. چەند قولاپێکم هاویشت هیچ نەهاتە دەرەوە.. لەویش خەریك بوو بێزار بم .. ووتم دەڕۆمەوە بۆ ماڵ.. لەپڕ لە تەنیشتمەوە پیاوێك هاواری کرد ماکوان پەلە مەکە وەرە هاوکاریم بکە لەسەر ئەوبەردانە با بێمەلات ئێستا ماسی زۆر دەگرین ..!!
کەتەماشام کردو زانیم پیاویەکی بە تەمەنە واتا لە دەوری ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵ دەبوو قولاپەکەم داناو خێرا بە دەمیەوە چووم و دەستم گرت و هێنامە سەر بەردەکەی خۆم کە ماسیم لەسەر دەگرت و لە لێوواری دەریاکەوە دامناو ووتم : بەڕێز خەڵکی کوێت .. ئەو بەزمانی عەرەبی بانگی کردم.. وامزانی ئەهلی مزگەوتی خۆمانەو دەمناسێت ناوەکەمی زانییوە..!!
دەموچاویشی یەکەم جار بوو بینیبووم لەخەڵکی لای کۆسۆڤۆ و بۆسنا دەچوو.. بەڵام بەعەرەبیەکی زۆر جوان قسەی دەکرد ..!
- پێووتم: من خەڵکی ئەم جیهانەم ..
وامزانی ڕادەبوێریت ووتم کەواتە بە هەر زمانێك قسەت لەگەڵ بکەم دەبێت تێگەیت تۆ خەڵکی جیهانیت ؟؟
رووی کردە بەو دیووە ووتی: بەڵێ بەڵی دەتوانێت، ..دەستی کرد بە قسەکردن بەزمانی فارسی بە فارسیەکی زۆر جوان قسەی دەکرد .. !!
- منیش ووتم: خەڵکی ئەهوازی ئێرانی وا عەرەبی و فارسی قسە دەکەیت ..؟
- ووتی: - نا- من ووتم خەڵکی جیهانم ، بە کوردی دەستی کردە ئاخافتنو ووتی ماکوان ، تایبەت هاتووم بۆ لات بێزار بوویت ، ووتم بەیکەوە تۆزێك ماسی بگرین ، هەندێك قسەی خۆش بکەین ..
- منیش لە داخا وەڵام نەدایەوە .. ئەو کوردایە جوانە قسە دەکات عەرەبیەکەی لەکوردی باشترو فارسی لە هەردوکیان باشتر .. ووتم ئەمە چییە لە دڵی خۆمدا ..
خۆمم پێنەگیرا .. دووبارەم کردوە ووتم بەڕاست خەڵکی کوێت ؟
-ووتی کاکە .. کوردی دەزانی بۆت بکەم بە نەرویجی .. بەنەرویجیەکی فول دەستی کرد بە قسەکردن کە خەڵکی جیهانەو .. هەرکوێیەکی بووێت دەڕوات و دەگەڕێت ، ئینجا دەستی کردوە بە کوردی قسە کردن ووتی قولاپەکەتم بدەرێ با من هەڵیدەم ..
- ووتم: دانەیەکی ترم پێییە ئەوە هەڵدە بۆ خۆت ..!!
- ووتی : نا ئەوەی تۆم دەوێت ..
- فەرموو ..
قولاپی هەڵدایە ناو دەریاکە و هەڵینەکردوە واتا قولاپەکەی دەرنەهێناوە لە ئاوەکەدا .. ووتی ماکوان خۆت هەڵیکەرەوە پشتم دێشێت !.. 
- منیش زوو بەدەمیەوە چووم بۆ ئەوەی دەمی قولاپەکە لە شتێك نەگیرێت و هەڵم کردوە زۆر قورس بوو ، ووتم ئەوا گیرت کرد لە زەووی ..!
ووتی : نا - سێ هاوڕێ خۆمم ناردۆتە ناو دەریاکە تا بەدڵی تۆ ماسیەکان کۆبکەنەوە و تۆش بییانگریت ، خەمەکانت بەکەم بەخۆشی ئەم شەو.. ووردە ووردە هەڵمکردوە ماسیەکی گەورە پێوە بوو .. لەدڵی خۆمدا ووتم تەماشای ئەم فشەکەرە ناکەیت بەم تەمەنەوە پۆز لێئەدات ..
- ووتی : ماکوان زۆر بیری لێمەکەرەوە هەر قولاپ هەڵدەو ماسیەك لەمنەوە بۆ تۆ ...!
- منیش بە پێکەنینەوە قولاپم هەڵدا .. ماسیەکی تر هات لەوی تر گەورەتر بوو،.. قولاپی سێیەم هەڵدا .. ماسی هات ، کردم بە چوارو پێنج هەر بەردەوام ماسی دەگرت ..! دە - قولاپ زیاترم هەڵدا ماسی هەر گرت .. ئەویش لەبەردەم خۆییەوە دەیوت رازیت ماکوان .. رازیت ماکوان .. - - منیش ووتم ئەرێ رازی رازی چییە؟ .. ئەوە رزقی خوایە.. تۆ چیت من ڕازی کەیت .. تۆ تا ئێستا ناوی خۆت بەمن ناڵێت ، دەڵێی پێم دەفرۆشییتەوە .. تۆ کێیت ..؟
ووتی من دۆستی هەمووتانم .. ناوتان ناوم شەیتان ..!!
- منیش: تف لەدەمدا ووشك بوو ، خەریك بوو قولاپەکە بکێشم بەسەریدا .. ڕاکەم .. دوای لە دڵی خۆمدا ووتم جا باشە کی ناڵێت رانابوێرێت بۆ ئاوا ترسام .. هەر بە پێکەنینەوە ووتم ...راستە دەڵێن پیاو کە پیر بوو توشی شێتی دەبێت ، ئەوەندە لەم ووڵاتانە ماویتەوە .. شێت بوویت دیارە شەیتان ئاسا رەفتار دەکەیت ..!
- ووتی : توو پەروەردگارەکەت بڕوا ناکەیت ماکوان ..؟
ووتم : نەوەڵا.. قشەمەریشم پێت دێت، بەڵام لە ڕاستیدا بێ ئەوەی بهێڵم بزانێت زۆر هەستێکی ترس لە دڵمدا دروست بوو بوو..، دوای ووتم ئەرێ کاکە تۆ چۆن من دەناسێت ؟؟
- ووتی : ناسینی تۆ بۆ من ئاسانە .. بەڵام گرنگە تۆ- من بناسیت ..؟
-ووتم : باشە جەنابتان کێن ..؟
-ووتی: شەیتان ..!
-ووتم : ئەگەر شەیتانی ئاساییە ئێستا ئایتەل کورسیەك دەخوێنم نامنیت ، قولاپەکەم هەڵدایە ناو ئاوەکە .. دەستم کرد بە ئایتەل کورسی خوێند بەدەنگی بەرز .. 
- ووتم ئەگەر ماییەوە وە دەڵێم شەیتان نیت ، خۆ ئەگەر شەیتانیش بێت دوور دەکەوێتەوە.. قولاپەکەم هەڵدا لە نیوەی خوێندی ئایتەلە کورسیەکەدا بووم، ئاووڕم دایەوە کابرا دیار نەما ، هەرچی هاوارم کرد .. نەما..!

چاوەڕێ بن زۆری ماوە ...
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 6126