ئەدەب و هونەر
  دانیشتینی من و شەیتتان بۆ یەکەم جار..(٣)
ماكوان كه‌ريم
لەگەڵ شەیتان کەوتمە ڕێ ..بەرەو باخچەو پارکێك کە داوای لێکردم بیچینە ئەو جێگایە دانیشین ڕازی بووم ، لە دواوەی دەرۆشتم و جارو باریش لە تەنیشتیەوە ..تەماشام دەکرد لێی وورد دەبوومەوە مرۆڤێکی زۆر ئاسایی بوو.. هیچ جیاوازیەکی نەبوو لەگەڵ خەڵکی تردا، من بۆ خۆم بێجگە ئەوەی وون بونێکی لەپڕی نەبێت و زمانەکانی کە قسەی پێدەکرد هیچی ترم لێ بەدی نەکرد کە نا- ئاسایی بێت ..
بەڵام ئەوەی کە سەرسامی کردم لەگەڵیدا دەڕۆشتم هاوڕێیەکی خۆمم بینی.. تەنها سڵاوی لە من کرد .. وا هەستم دەکرد کە خەڵکی من بە تەنها دەبنێت..!! بەهەر حاڵ؛ چووینە ناو باخچەو پارکەکە و دانیشتین و.. دەستمان کرد بە قسە ...
- یەکەم پرسیار لێم پرسی کاکە تۆ کێت و چیت و چیت لە من دەوێت؟..
لەوەڵامدا ووتی: زۆرم دەوێت ، هەروەها بە ئاسانی هەڵمنەبژاردویت ، دڵنیابە بۆیە هاتوومەتە لات کارێکی زەروورم پێتە، تەنها بەتۆش دەکرێت !..
- ووتم فەرموو: تۆ سەر بەچی - و - کام موخابەراتێك تۆی ناردوە ؟.. پەیامەکەت چییە؟، ئینجا باشە بزانم ناوت چییە؟ من بە چ ناوێك بانگت بکەم ، پێت باشە پێت بڵێم کاک شەیتان لەگەڵیشدا بەلەعنەت بیت واباشە .. شەیتانی لەعنەتی ؟
- بە پێکەنینەوە ووتی : ئاساییە ، من ناوم (حەزقیل) ە ..! خەڵکی بیابانی مەغریبیم ..!
- ووتم : ئەگەر لە بەر شەخسێتم و کەسایەتی خۆم نەبێت، یەك شینە چڕتم بۆ لائەدایت ،ناچار بووم .. بۆیە بەو شێوە ئوسلوبە قسەی لەگەڵ بکەم تا زیاتر راستیەکانی بزانم.. لەدڵی خۆمدا ووتم نەکو- ڕابویریت ..!
- ئەو ووتی : سوێند بە خواکەی تۆ.. درۆت لەگەڵ ناکەم ، من جن م ..!
- دە ئینجا وەرە ماکوان ئەو دڵەت شەق نەبات .. ئەو بەردەوام جەختی لەسەر جنۆکە بوونی خۆی دەکردوە .. ناچار بڕوام کرد ، ووتم ئەی کاک حەزقیل ئەوە نیە وەك من مرۆڤی.. ؟
- حەزقیل: نا- بۆ زانیاریت ئەوە لاشەی کەسێکی ئەمەریکییە ، بەکاری دێنم نزیکەی حەوت ساڵە مردووە .. ناوی.. (فرانك)ە- و بە رەچەڵەك خەڵکی ئەڵمانیایە.. بەهیچ شێوەیەك و هیچ مرۆڤ ناتوانێت ئێمە ببینێت، مەگەر خۆمان لەسەر شێوەی ئاژەڵ یاخود مرۆڤ نیشان بدەین ، ئەویش بە ئارەزوو وویستی خۆمانە.. کەی دەردەکەیون کە لا دەچین، .. هیچ مرۆڤیك ناتوانێت بە ئارەزووی دڵی.. ئێمە بانگ بکات، یاخود دەستەمۆمان بکات ، بەڵام ئەگەر گرێبەند هەبێت لە نێوانماندا و لەسەر بنەمای عەقدێك دەتوانین هاوکاری یەکتر بکەین ..!
- ماکوان : جا چۆن بزانم تۆ ڕاست دەکەیت کە جنۆکەیت .. نیشانەیەکی خۆتم بدەرێ.. تا - بڕوا بکەم ..؟؟
- حەزقیل : لەڕاستیدا من جنۆکە نیم ..! من لە عەشیرەتێکی ترم بەناوی عیفریت..!
- خەریك بوو جەڵەدە لێمبدات .. من بە جنۆکە رازی بووم .. واعیفریتیش هاتەسەر .. ووتم ئەی کاک حەزقیل، عیفریت چییە بێزەحمەت، ئینجا من چیت بۆ بکەم و چیم پێدەکریت ، ئایا تۆ موسڵمانی یان شەیتانی؟
- حەزقیل: ماکوان گیان من دەزانم قورسە بڕوا کردن .. بەڵام تۆ مرۆڤێکی ئیمانداری .. منیش تا ئێستا .. لە کۆمەڵی شەیتانم و عەقدو پەیمانێك لە نێوانی من و ئەواندا هەیە.. بۆ سڕینەوەی ئەو پەیمان نامەیە هاتووم بۆلات و ئەوە کارەکەی منە کە تۆ بۆم بکەیت، من زۆر بەنهینی و بەدزییوە هاتووم بۆ لات ، ئەگەر بێت و هاوکاریم بکەیت زۆر سوپاست دەکەم و موسڵمانیش دەبم ..!!
- ماکوان: ئاخر من چۆن بزانم کە تۆ لە بەنی بەشەر نیتو ئادەمیرزاد نیت ، ئیشەکە چییە پێم بڵێ.. با هاوکاریت بکەم ..!
- حەزقیل : پێت دەڵێم .. بەڵام پشتر دەبێت سوێندم بۆ بخۆیت کە هەرچیم ووت بەقسەم بکەیت ..!
- ماکوان : زۆر توڕە بووم ؛ چونکە من بەقسەی کەس ناکەم ئەگەر زۆرم لێبکات کە ئەوەندە یاری بە ئەقڵم دەکرد ئیتر بە تەواوەتی هەڵچووم قسەکەی توڕەی کردم کە هەرچی بڵێت بەقسەی بکەم ، خۆشم هەر دەمویتست دەستی تێوەبدەم ، بزانم دەستم ناچیت بەناوە وە شەبەح نیە..
هەڵسامەوە بۆی ..ئێخەیم گرت ، بەدەنگی بەرز ووتم : هیچ ووپوچ ئەم یاری کردنە چییە بەئەقڵم .. من بێ ئەقڵم وەك تۆ سوکم ،، گوێم بۆ تۆ گرتوە بووخنکێنم وەك سەگ ..؟ خوێری کوڕی خوێڕی...!
ئەو کابرایە ڕەنگی زەرد بوو.. ترسام بەدەستمەوە بمرێت ، هەندێك خەڵکیش لەپەرکەکەدا تەماشای منیان دەکرد ، بەڵام سەیرکردنەکەیان زۆر ئاسای بوو بۆ من ، وەك ئەوە وابوو کە تەنها خۆم بم و دەنگم بەرزکردبێتەوە، کەس گوێ پێنەدام ، بەڵام حەزقیل ترسا ئاگام لی بوو چەند جار بەساقەم بوو.. زۆر رەنگی گۆڕاو ترسی پێوەدیار بوو..!
- حەزقیل ووتی ئارامەبە .. من قسەت لەگەڵ دەکەم بۆ وا توڕە بوویت حەیای خۆت مەبە لێرە وشەرمکە تەمەنم لە تۆ گەورەترە !..
- ماکوان : ئەی تۆچیت خۆت بناسێنە ؟؟
- حەزقیل : من عفریتم .. تەماشام بکە سەیری ئەو بەنزینخانەیە بکە کەپرەکەی دەبینی ؟ ..
- ماکوان : کە ئاوڕم دایەوە بۆ بەنزینخانەکە .. حەزقیل لەسەر سەربانی بەنزیخانەکە وەستابوو..! دوای چەند چرکەیەك لەویدا نەما .. هاتەوە تەنیشتم ووتی تەماشای ئەو کلێسایە بکە .. کە سەیرم کرد لەسەر سەربانی کڵێساکە بینم .. کە دوووری منو کڵیسا و بەنزیخانەکە چەند کیلۆمەترێك دەبوو خێرا دەگەڕایەوە لام ..
دەوەڕە ئینجا ئەو دڵەت شەق نەبات ، هاتەوە بۆ لام ..
-ووتی :دەبینی چەندە بەتوانم ..؟
-ووتم: وەڵاهی سەگ باب تۆ ساحیری ، خۆ نەدەکرا بڵێم پۆلیست بۆ بانگ دەکەم ئەو لە چەرکەیەکدا دەچووە جێگایەکی تر و دەهاتەوە .. بەهەر حاڵ هاتەوە لام ..
-ووتم: کاکە چیت دەوێت پێم بڵێ؟
حەزقیل: ماکوان تۆ هەندێك زانستت لایە فێرم بکە ، منیش هەندێك زانستم لایە فێری تۆیدەکەم ، لەوانەشە ببمە موسڵمان ..
- ووتم : باشە.. چییە .. و چیت دەوێت..؟
- حەزقیل : کتێبێکت ئەدەمێ .. بخوێنەرەوە زانستەکە لەوەدایە ..
- ماکوان : ئەی زانستەکەی من چییە .. تابدەمێ..؟
- حەزقیل : کاتی خۆی دێت و لە جێگای خۆیدا پێت دەڵێم ..
کتێبکی لە پشتیەوە دەرهێنا لە مەخطوطاتی کۆن دەچوو .. لەوەدا بوو بۆم باس بکات ..
برادەرێکی کوردی رۆژهەڵات هاتە لام و سڵاوی بەتەنها لە من کرد ووتی کاک ماکوان خێرە بەتەنها لێرەدا دانیشتوویت ..؟
عەرزمکرد قوربان چی بێ لە جەنابت نهێنی؛ ئارەزوی شیعرم بوو، ئیتر حەزم کرد لەم سروشتەدا دابنیشم و ئەو ئیلهامە شیعریە لە دەرونو دڵمادایە دەریبڕم ..
ووتم نەکو - لەدوورەوە منی بینیبێت.. لەبەر خۆمەوە قسەم کردبێت بڵێت ماکوان شێت بووە ..! با هیچ نەبێت بزانێت خەریکی شیعر نوسینم ..
ئەو برا بەڕێزەمان .. ووتی وەڵڵا هیچ کارم نەبووە هەر حەزم کردوە سڵاوێکت لێبکەم ، منیش عەرزمکرد خۆشحاڵ کردم خوا پاداشتت بداتەوە..
ئەو ڕۆشیشت ..
حەزقیل نەما .. کتێبەکەشم لێوەرنەگرت .. 
لەداخا نەمدەزانی چی بکەم .. هاوار بکەم بانگی بکەم نابێت .. ئاخر کاکی برا کەی کاتی سەلام و چۆنی وچاکی بوو ژوانەکەی ئێمەیان تێکدا .. چۆن بگەڕێم بەشوێن ئەم حەزقیلە عیفریتەدا ..ئەمەش بۆ خۆی خەمێکی ترە ..
هاتمەوە بۆ ماڵەوە.. بێزار..بۆ بەیانی دەبوو بڕۆم بۆ کار .. ئەو جێگایەشی کاری لێدەکەم بۆ خۆی هەر ترسناك بوو .. شوێنی سەربڕین قەل و مەریشك بوو، من دەبوو ئامێرەکان پاك بکەمەووە سەرلەنوێ لەدوای پاکردنەوەی ئامادەی بکەمەوە بۆ رۆژێکی نوێ و بارنەمەی بکەموە واتا پرۆگرامێرەی بکەمەوە .. جێگای کارەکەم نزیکەی سەعاتێك زیاتر لە ماڵەکەموە دوور بوو بە سەیارە .. لە جێگایەك بوو ناوی" میسن " بوو..
وەك هەموو رۆژانی ئاسایی چوومەوە سەرکارەکەم .. دوو رۆژ خەریکی کار کردن بووم ..
سەری سێیەم رۆژ .. تەماشا دەکەم لە پشتی بەرپرسەکەی منەوە(BOSS) دەڕوات و بە من دەڵێت : وەرە لە جێگای ئیسراحيتەکە با یەکتر ببینین کارم پێتە .. منیش ووتم باشە .. وەڵا بەرپرسەکەم هات ووتی ماکوان ئیشێکت هەبوو؟
.. ووتم نا- تەنها خۆشیت.. ماندووم دەچم پشوویەك ئەدەم ...
ووتی : فەرموو کارێکی باش دەکەیت ..
چوومە شوێنی پشوودانەکە .. قاوەیەکم تێکرد لە ئامێری قاوەکەو دانیشتم و بەرورووم هات بە یەك پەرداخ ئاوەوە ... وامزانی بۆ خۆی هێناوە کەچی لەبەردەم مندا داینا .. ووتی فەرموو..!!

چاوەڕێ بن ماویەتی ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 31/07/2016
بینین: 3091