ئەدەب و هونەر
  ئەیەوێت لە ڕێگای کتێبەکەیەوە بچیتە ناو لاشەم ...(٤)
ماكوان كه‌ريم


لەدوای ئەوەی دانیشتم و پەرداخێك ئاوی بۆ هێنام لەبەردەمم داینا ، وامزانی خۆی دەیخواتەوە کەچی ووتی: بۆ تۆم هێناوە.. منیش لەڕاستیدا ترسام و نەمخواردوە .. ووتم تینووم نیە..
بەهەر حاڵ کەوتینەوە قسە و باسەکانمان و پێمووت .. ئەو ڕۆژە چیت لێهات .. بۆ ڕۆشتی بێ ئەوەی هیچ بڵێت؟
- حەزقیل ووتی : ئاخر - هاوڕێکەت هاتە لات و منیش بۆم نەبوو بۆستم لەلاتاندا .. دوای چۆن بەیەکترت دەناسندین ؟
- ماکوان : جا ئەوەکەی موشکییلەیە .. ئەمووت کاک حەزقێلی عیفریتە.. یان باوڕی دەکرد یان وا دەزانێت بۆ خۆشی وادەڵێم ..! بەهەر حاڵ کوا کتێبەکە ؟ بمدەرێ.. بزانم چی تێدا نوسراوە؟
- حەزقیل : من کتێبەکەت ئەدەمێ، بەڵام دەبێت بیخوێنیتەوە..
- ماکوان : قابیلە باقلەی تیێدا بفرۆشم هەر دەیخوێنمەوە ..کتێب هەر بۆ خوێندنەوەیە..! کوا بمدەرێ..
- حەزقیل : ئاخر تۆ ناتوانیت بیخوێنیتەوە، هەندێك شتی تیدایە دەبێت فێرت بکەم .. !
- ماکوان : بۆ بەچ زمانێك نوسراوە .. ؟
- حەزقیل: بەکام زمان دەڵیت هەیە ئەو کتێبە.. !
- ماکوان : بەڕاست .. ئادەی نیشانم بدە..
لەپشتی دەرهێنا و نیشانی دام و پیتەکانی کوردی و عەرەبی تێدابوو .. واتا زۆربەی نوسینن بوو، لەگەڵ ژمارەدا .. بەسەرو هەڵگەڕاوی و هیچ مانا و مەفهومێکم لێبەدی نەکردو وویستم دەستی بەمێو بیخەمە سەر کۆشم و بیخوێنمەوە تەماشای لاپەڕەکانی بکەم .. نەیهێشت دەستم بیگاتێ و هەڵیگرتو نای بەسنگییەوە، لە دوورەوە ووتی تەماشای بکەو چەند لاپەرەیەکی هەڵدایەوە هەندێك خەت و خطوطی تێدا بوو ..هیچی لێتەنگەیشتم .. !
- ووتم : ئەوە بۆ نامدەیتێ ئەمە چییە خۆ - قورئان نیە ئاوا نات بەسنگتەوە..؟
-حەزقیل : نا ماکوان - بدەمێ یان لای من بێت هیچی لێتێناگەیت دەبێت خۆم فێری ئەم زانستەو بکەم ؟..
- ماکوان : زانستی چییە ئەوە هەموو پیتەو خەتەکانی دەڵێت شەڕە پشیلەیە .. هەندێك ووشەی عەرەبیم بەدی کرد وەك قورئان وابوو نەمزانی قورئانە یان - نا ، چونکە باش نەم بینی بە هەڵەوگەڕاوی نوسرابوو.. بەهەرحاڵ نەیدەمێ و هەر دەیگوت دەبێت خۆم فێرت بکەم .. ووتم باشە فێرم بکە ..
- ووتی : دەبێت سوێندم بۆ بخۆیت کە لەقسەم دەرناچیت و هەرچیم پێووتیت بەقسەم بکەیت، تۆش چیت بوێت بۆت دەکەم ؟
- ماکوان: من ئەوڕۆژە لەسەر چی پەلامارمدایت .. ئاخر چۆن تۆ هەرچی بڵێت بەقسەت دەکەم .. ئەی وا کوفر بوو ، وا شتی ناشەرعی بوو ، بەدڵنیایەوە بەقسەت ناکەم، من ئەوەی پێویستمە لە خوای داودەکەم تۆچیت تا تۆ شتم بۆ بکەیت ..
- حەزقیل : ئۆف ماکوان لەدەست تۆ .. خۆت بیخوێنەروە بزانە چییە ، بەڵام کە خوێنتەوە بە موسیقاوە بیخوێنەرەوە ..، ئەگەر تینەگەیشتی دوای خۆم بۆت ڕوون دەکەمەوە هەرکاتێك پێوویستت بەمن بوو ، بانگم بکە .. بڵێ - حەزقیلی کوڕی سومیا - وەرەلام ..بەناوی باو باپرانتەوە بانگ دەکەم و وەڵام بدەوە بەزووی .. ئیتر منیش دێمە لات و بەڵام باکتێبەکە هیچ کەس نەیبنێت.. باشە؟
- ماکوان: باشە- بەس من بەناوی خوا یپەروەردگارم خەڵک بانگ دەکەم نەك باوباپیریت، .. لەدڵی خۆشما وامدانا لی وەربگرم و نیشانی خەڵکی شارەزای بدەم .. ئەی بۆ نەڵێم بەناوی خواگەورە وەرەبۆلام ؟
- حەزقیل : هەرکەس و بەشێوەیەك بانگ دەکرێت .. هەیە بەتەلەفون بانگی دەکەیت ، هەیە بە سەیارە دەچیتە لای .. تۆش دەتوانیت بەو شێوە بانگم بکەیت .
لەم قسانە دا بووم .. هاوڕکانی سەرکارەکەم خۆیانکرد بە ژووردا .. کوڕێکی فەڵەسطینی و عێراقی بەیکەوە خۆیانکرد بەژووردا عێراقیەکە ناوی ماجید بوو یەکەسەر دەستی دایە پەرداخە ئاوەکە خواردیەوە ووتی چەندە ساردو خۆش بوو ئەوەئاوەت لەکەوێ بوو؟ ، بەدەم گۆڕانی کاظم ساهیرەوە هاتە ژووەروە ..بیرمە گۆرانیەکە احبنی بلا عقدی.. هاتە ژورەوەو حيزقیلیش هیچ خۆی تێك نەدا تا- لای دەرگاکە رۆشتتوو بەڕەقسکردن و دەستێکی بۆ من باداو بە هێواشی ووتی یەکتر دەبینینەوە ..!!
کوڕە فەڵەسطینیەکە ناوی طەها بوو .. ووتی ماکوان نوێژەکانمان بکەین بەجەماعەت .. کاتی نوێژی عەسر بوو.. نوێژمان کردو من چوومەوە سەرکارەکەی خۆم ..!
بەڵام .. ئەو کتێبە بووە مەراقی مێشکم و ئەو شەوە خەوم لێنەکەوت..، بەیانی پەیوەندیم کرد بە بە کوڕێکی هاوڕێم لە ئۆسلۆ... ووتم کێ شارەزایە لەبواری جنۆکەو سیحر و ئەو باسانەدا ..؟
- ووتی: ماکوان کەسێك هەیە لە شارەکەی خۆت ناوی عەلییە و خەڵکی یەمەنە زۆر شارەزاییە ..
کەوای ووت زۆرم پێخۆش بوو .. کارەکەم ئاسانتر بوو.. ژمارەی تەلەفونو ئەدەرەسەکەیم وەرگرت و تەلەفونم بۆ کرد کاتم دانا بۆ ئەوەی بیبینم لە مزگەوت..
چووم لەسەر موعیدەکەم و لە مزگەوتی خۆمان بینیم .. ناسیاوی خۆم دەرچوو ، لەمزگەوت پێشتر تەعروفمان کرد بوو، بەڵام وەك تیکەڵی - تێکڵاویم نەکردبوو ، تا بڵێت کوڕی بە ئەدەب و خاوەن ڕەوشت بوو.. یەمەنیش بە گشتی سورشتیان وایە .. خەڵکێکی بەرێزو دڵ ناسك و دەم بە پێکەنینن.. هەمیشە..
هەموو باسەکەم بۆ گێراوە .. سەری داخست و تۆزێك بیدەنگ بوو، لەدڵی خۆمدا ووتم : بەخوا بڕوام پێناکات ، دەڵی ئەم کابرا شێت بووە هاتوە بۆلام..!
سەری بەرزکردوە ووتی : ئەبوو ئاناء واتا مەبەستی من بوو بە لەقەبی ئەبو ئاناء بانگی کردم ، وەك ڕێزێك، پاشان ووتی: هیچت لەکتێبەکە خوێندەوە.. ووتم نەوەڵڵا ..هەر نەیهێشت بیبینم ، زوو لیسەندم ، لە خۆشیدا ٣ جار ووتی (احسنت، احسنت ، احسنت ) زۆر سوپاسی خوای کرد ..
- ووتم: چییە ئەبوحەسن .؟
- ئەبوحەسن : ئەبو ئاناء باشتر نەتخوێندەوە ، ئەوا وویستیویەتی سیحرت لێبکات و ئەوەت بخوێندایتەوە بە هۆکاری ئەو سیحرە دەچووە ناو لاشەت و بزانە کام ساحیر یان شەییتان ناردویانە، ! بۆ ئەوەی بچیێە ناو لاشەتەوە، پشیتر هەوڵیداوە نیتوانیوە... بۆیە ناچار کراوە خۆی ئاشکرا بکات و بەوشێوە بچێتە ناو لاشەت و ئازارت بدات و توشی سەرئیشەو و نارەحەتی دەرونیت بکات..ئەوە قەرینتە ..!
- ماکوان: قەرین چییە ؟ وەڵڵای زۆرمنت ترساند ئەبو حەسەن .. جا بۆ سیحرم لێدەکەن ئیشی چییە بەناولاشەی من
- ئەبوحەسەن : بزانە کێ ناردویەتی.. ئەگەر وویست ئەیسوتێنین یان ڕوای دەنێن .. یان هەوڵبدە خۆت.. بەڵکو بیکەیت بە موسڵمان ..، ئەی نازانیت چ دینێکی هەیە.. نەصرانیە یەهودییە .. چ دینێکی هەیە .. یان لە شەییتانە؟
- ماکوان : وەڵڵاهی نازانم ئەبو حەسەن .. ئەو پرسیارانەم لێنەکردوە..
- ئەبوحەسەن : ناوی نازانیت؟
- ماکوان : با پێم ووتی ناوی حەزقیلە ..
- ئەبوحەسەن : راستکەیت .. بیرم چووە، ئەو ناوە لەوانیە جولەکە بێت، بەڵام مەرجیش نیە ، چونکە ناوی سەیرو سەمەرەیان هەیە .. بەهەرحاڵ .. تۆ هەموو شەوێك کە خەوتی ئایتەل کورسی بخوێنەوە و ١٠٠ جار بڵێ (لا اله الا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد يحي ويميت وهو على كل شي قدير).. هەوڵ بدە سەرەتای سورەتی بقرە بخوێنە تا ئایەتی ٢٤ یاخود ٣٠ پارێزراو دەبیت ..بەڵام ئەگەر هاتەوە نە هیچی لێوەرگرە ، نەهیچی بدەرێ ، نە هیچ بەدەستی بخۆیت و بخۆیتەوە.. تۆش هیچ مەدەرێ..
- ماکوان : ئەو ووشە نهێنیەی کە داویەتی پێم بەناوی حيزقیل کوری سومیا نازانم بەناوی باوباپیرانتەوە بانگی بکەم نایەت بۆلام ؟
- ئەبو حەسەن : لەوانیە بێت بۆلات ، ئەوە دەیەوێت ، توشی شرك بکات و خۆی بنوێنیت و بە حسابی خۆی دەیەوێت خۆی وا نیشان بدات لەبەردەستدا موسەخەر دەبێت..!! بەس ئاگاداربە ئەوانە درۆزنن و زۆر درۆدەکەن تەنها دەیەوێت هەڵتخەڵتێنیت و بۆ کارێك بەکارت بنێت و بچیتە ناو لاشەت یان توشی نەخۆشی صرع بکات ..!!
- ماکوان :صرع چییە.. واتا سەر ئێشە ؟
- ئەبوحەسەن : بەڵێ واتا سەرئێشە ، بەڵام سەرئێشەیەکی قورسە .. هیچ دکتۆرو دەرمانێك چارەی ناکات ، تا خۆیان لەبەردەستی خۆیاندا دەستە مۆت دەکەن و کەی وویستان ئازارەکەت بۆ دەنێرن و کە ئیشی کوفرو تاوانت پێدەکەن و سەرئێشەکەت چاك دەکەن .. جاری واهەیە لەدڵەوە کوفرت پێدەکەن، باشە- ئەی نەت زانی نێرە یان میینەیە؟
- ماکوان : وەڵڵا وەك باسم کرد لە سەر شێوەی پیاو هاتووە .. بۆ نێرو مێشیان هەیە ؟
- ئەبوحەسەن: بەڵێ هەیانە، ئەونیە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمویت : اللهم اني اعوذ بك من الخبث والخبائث، ئەوە مەبەست بە نێرینەو مێینەکانیان ، مێیینەکانیان زۆر خەتەرو ترسناكن ..! مەرجیش نیە ئەوەی لەسەر شێوەی پیاو هاتووە ئیتر نێر بێت ..!!
- ماکوان : ئەی من ناتوانم موسەخەری بکەم لەبەر دەستی خۆمدا بەکاری بهێنم ، شتی وانابێت ؟
- ئەو حەسەن : ئەوە موستەحیلە و هەرگیز نابێت، هەرگیز مرۆڤ ناتوانێت نوسەخەریان بکات ، مەگەر بەیەك شێوە .. ئەوان چیان ووت تۆ بۆیان بکەیت ، ئینجا ئەوانیش شتت بە قسە دەکەن ئەویش دەبیتە ساحیر خوا پەنامان بدات لە زمورەی شەیتان حساب دەکرێت..!! چونکە خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرمویت: لە دوای پیغەمبەر سولیمان - سەلامی خوای لێبیت- موسەخەر نابن بۆ کەسی تر ، لەبەر دوعاکەی پێغەمبەر سولەیمان لە قورئاندا دوعاکەی هەیە دەفەرموێت: لا ينبغي لأحد من بعدي .. سورەتی ص 
لەبەر ئەوە - ئەوەی دەڵێت: جنۆکەو شەیتانم بۆ موسەخەرە، درۆدەکات ، یان قورئان بەدرۆدەخاتەوە ، کە حاشا .. ناتوانێت قورئان بەدرۆ بخاتەوە ، بەڵکو تەنها درۆکردنە ..
- ماکوان : باشە من ئێستا چی بکەم ؟
- ئەبو حەسەن : هەروەك پێم ووتی : هیچ ئەو زیکرو ئایەتانە بخوێنەوە و پارێزراو دەبیت .. بەهیچ شێوەیەك بانگی نەکەیت ، بەو ووشانەی کەداویەتی بە تۆ باشە؟
- ماکوان : باشە ، بەڵام هیچ کاریگەری نیە .. بۆ ماڵو منداڵکەم؟
- ئەبو حەسەن : نا - بەمەرجێك هیچ مامەڵەیەکی لەگەڵ نەکەیت و هیچ نەخویت بەدەستی ئەو کتێبەش کە نیشانیداوی نەیخوێنیەوە ، چونکە ئەوە هەمووی کوفرە بە شێوەی خۆیان نوسیویانە.. وەرە با بچین بۆ ماڵی ئێمە کتێبێکم هەیە بدەمێ بیخوێنەروە .. چۆنیەتی خۆپاراستنی مرۆڤ لە شەیتان
- ماکوان: باشە براکەم .. فەموو
خواحافیزمان لەیەك کردو کتێبکە دامێ بەناوی (وقاية الإنسان من الجن والشيطان) نوسەرەکەی (وحيد عبد السلام بالي) کتێبێکی زۆر نایاب بوو.. خوێنەردەتوانێت لە گوگل بەدەستی بنێت..
ماویەتی چاوەڕوان بن



بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2502