ئەدەب و هونەر
  ئەوەی من دیم یاخوا کەس نەیبنێت (٦)
ماكوان كه‌ريم
لەدوای ئەوەی کۆمەڵێك پرسیارم ئاراستەی عەلی کرد.. کە وەڵام بداتەوە..
عەلی هەوڵیدا کەوەڵامی یەك بەیەکی پرسیارەکانم بداتەوە .. بەڵام دیار بوو نەیدەویست لە خۆییەوە وەڵام بداتەوە .. بۆیە چووە لای کۆمپیتەرەکەی و هەندێك کاتی بەسەر بردو منیش ، بەدیاریەوە دۆش دامابووم ..
لەدوای ماویەك ... عەلی ووتی : بۆ وەڵامی پرسیارەکانت شتێکم دەست کەووتوە لە کتێبخانە شامەلەدا لە کتێبێك بەناوی (عالمُ الجِنِّ والشَّياطِينِ ، الدكتور عمر سليمان الأشقر)..
یەکەم : پرسیارت کرد لەوەی کە قەزاوقەدەری خوای گەورە رۆڵی چی دەبێت لەکاتی جنۆکە چوونە ناو لاشەوە ؟
لەوەڵامدا دەڵێم بە پشتیوانی خوا: 
ئەوەی کە ڕووئەدات بۆ خۆی قەزاءو قەدەری خوای پەروەردگارە .. قەزاء واتا دروستکردن وبونیاتنان ، قەدەریش واتا روودان .. ئەو کەسەی کە دەبێتە هۆکاری روودانەکە مرۆڤەکە خۆیەتی!! .. بەهۆکاری خراپەی خۆیەتی، یاخود دووریەتی لە ئاینی خوای گەورە ، یان نەزانیەتی لە زانستی شەرعی بۆیە توشی ئەو قەدەرە دەبێت خۆی قەزای کردوە!!، پاشان بەهیچ شێوەیەك .. مرۆڤی موسڵمان موسەخەر نابێت بۆ جنۆکەو شەیتان ، مەگەر خۆی مەبەستی بێتو لەتاوانەوە موسەخەری بکەن بۆ خۆشیەکانی خۆی ئاوا دەکەویتە دەست شەیتان ..
دووەم: دەڵێت : من تاوانم چییە لەو حاڵەتەدا ئەگەر بێنە ناولاشەم .. ئەگەر کاری خراپەش بکەم لەدەسەڵاتی منیدا نیە؟
لەوەڵامدا دەڵێم : بەهۆکاری تاوان و خراپەکاری مرۆڤەکان خۆیانە ئەو کارانەیان توش دەبێت .. کەواتە خۆی بەرپرسە لەو حەڵەتەدا مرۆڤەکە هەنگاوی هەڵهێناوتەوە بۆ ئەوەی جنۆکە بچێتە لاشەی ئە بۆ ناچێتە لاشەی موسڵمانی پابەند بەدینی خوای گەورەوە..!
سێیەم: دەڵێت ئەگەر جنۆکە بێتە لاشەی منەوە ئەحکامی شەرعی لەسەر دانامەزرێت ؟ ئایا ئەگەر هەر شتێك بفرۆشم .. یاخود بۆنمونە ژن تەڵاق بدرێت، یان بە پێچەوانەوە ژن داوای تەڵاق بکات .. ئایا وەك شێتیە ، قەڵەمی عەفوی بەسەردا دێت؟
لەوەڵامی ئەم پرسیارەشدا بە پشتیوانی خوا دەڵێم : نەخێر هەموو ئەحکامێکی لەسەر دادەمەزرێت، چونکە مرۆڤەکە ئەمری پێدەکەن و ئاگای لە خۆیەتی خاوەن توانای تەواوە ، بەڵام .. هەر هۆکارەکەی خۆیەتی وای کردوە کە کەتۆتە ئەو بارە نارەحەتیو ئازارە دەرونیەوە و نەفسییە ناخۆشەوە، چونکە شەیتان و جنۆکە کافرەکان بە دووشێوە کار دەکەن .. یەکەم جار بە وەسوەسە .. دوای بە مەسس واتا چوونە ناولاشە .. ئینجا بە صرع ئازارو نەخۆشی زۆر .. کەزۆر جار مرۆڤەکە بە قسەیان ناکات تووشی ئەو نارەحەتیەی دەکەن ..
تەنانەت هەندێك لە موسڵمان ئەم سێ قۆناغەی کاری جنۆکە شەیتانەکان لەیەك جیاناکەنەوە .. هەمووی هەر بەوەسوەسە دەزانرێت ، بەڵام لەڕاستیدا قۆناغن تا کۆتایەکی بەکافرکردنی کۆتای دێت .. یاخود دەیکەنە ساحیر..
سەرەتا بەوەسوەسە.. : کەسەکە نوێژ ناکات رۆژوو ناگرێت.، قورائانێك ناخوێنێت بۆ خوا بەنیەتێکی پاك، زکری خوا ناکات ، هەموو بێشەرعیەك دەکات ، ئەمە خۆی هۆکارە بۆ خراپ بوون ، لە کاتێکدا توشی نارەحەتیەك دەبێت، ١٠٠ جنۆکەی لێکۆدەبێتەوە خراپی دەکەنو دەچیتەناو لاشەی و موسەخەری دەکەن کەواتە خۆی تاوانبارە ..
چوارەم: کەنمونەی ئەو ئایەتەت هێناییەوە خوای پەروەردگار دەفەرموێت((الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا )...) ..
ئەوە ماناکەی وایە : الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَاءهُ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَانتَهَىَ فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿275﴾ البقرة
ئه‌وانه‌ی که‌ سوو ده‌خۆن، هه‌ڵس و که‌وتیان وه‌ك ئه‌و که‌سه‌ وایه‌ که‌ شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت (هه‌ر له‌ دنیادا سروشتی نین، له‌ قیامه‌تیشدا وه‌ك شێت ده‌بن) چونکه‌ ئه‌وانه‌ ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ك سوو وایه‌ (له‌ حاڵێکدا که‌): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه‌، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێ گه‌یی و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌، بۆ خۆی، کاری (لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌ لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌ به‌ سووخۆریی، ئا ئه‌وانه‌ جێنشینی ناو ئافری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
کەواتە وەك ئەوان وایە .. نەك حاڵەتەکە لەوانیشدابێت، چونکە بوارە دروونیەکە قورسەو وەك نەخۆش هەژماریان دەکات ..
پێنجەم: پرسیارت کرد.. شەیتان بە ناو لاشەی مرۆڤدا دەڕوات ؟
لەوەڵامدا دەڵێم: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم واقیعەکەمان بۆ روون دەکاتەوە کە دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ وەك خوێن بەناو دەمارەکانیدا دەڕواتو کۆنترۆڵی دەکات و بە خوێندنی زیکرو رووقیەی شەرعی دەڕوات ، کەواتە دەبێت چیاوازی لە نێوانی دوو بواردا بکرێت وەسوەسە کە شەیتان دروستی دەکات، چوونە ناو لاشە کە وەك خوێن بەدەزولەو دەماردا دەڕوات لە کاتێکدا مرۆڤ دوورە لە دینی خوای گەورەوە ..
شەشەم: دەڵێت بۆ هەر دەچنە ناو لاشەی موسڵمانەوە ؟
لەوەڵامدا دەڵێم وانیە.. بەڵکو دەچنە ناو لاشەی هەموومرۆڤێکی لاوازەوە جا کافرە موسڵمانە مولحیدە نەصرانیە یەهودیە ..ئەوان رقیان لە مرۆڤە .. بەلایانەوە ئاساییە کە سەرزەوی تێك بدەن چونکە ژیانی مرۆڤیان خۆش ناوێت، دەتوانیت تەماشای یتوب بکەیت بە سەدان بەرنامەی تێدایە باسی جن دەکات بە زمانەکانی جیهانی و ئاینەکانی تر کەچوونەتە ناو لاشەی مرۆڤەکانەوە موسڵمانیش نین، زۆرترین حاڵەتی توش بوو ئەوروپایە..!

حەوتەم : دەڵێت ئەی باشە خوای گەورە دەفەرموێت شەیتانو هیچ دەسەڵاتێکی نیە .. بەسەر مرۆڤەکاندا؟
لەوەڵامدا دەڵێم : لەڕاستیدا وایە هیچ دەسەڵآتی نیە ، ئەگەر مرۆڤەکە خۆی بۆی ناکەتەوە ئەو دەسەڵآتەو مرۆڤەکان ئەو دەسەڵآتە ئەدەنە شەیتان .. خوای گەورە ش دەفەرموێت لەقورئاندا هەروەك خۆت ئایەتەکەت باسکرد ..
وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلاَّ أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلاَ تَلُومُونِي وَلُومُواْ أَنفُسَكُم مَّا أَنَاْ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿٢٢﴾
(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته‌ قسه‌و (ڕوو به‌ په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له‌ ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆرو ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه‌ له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه‌ سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه‌ هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌ر‌زه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که‌ ئاوا گێلانه‌، بێ بیرکردنه‌وه‌ به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه‌ بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به‌ هاناو هاواری منه‌وه‌ بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که‌ کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له‌ پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.
خوای گەورە ئاگاداری کردوینەتەوە کە کامە چاکەیەو کامە خراپەیە ... کامە حەلاڵەو کامە حەرامە.. کە خۆمان دەیکەین و شەیتان ئیشی جوانکردنیەتی،ئێمەش بەدەمیەوە دەچین خۆمان دەسەڵآتی ئەدەینو بەقسەی دەکەینو شەیتان دەکەینە خوای خۆمان .
- ماکوان : بارك اللە فیکم اخی عەلی گیان دەستت خۆش بۆ وەڵامەکانت ئەم دوعایەشت بۆ دەکەم : جزاك الله خيرا و رزقك طيرا و زوجك من حور العين..
- عەلی یەمەنی: ماکوان من دوو جنۆکەی هاوڕی موسڵمانم هەیە پێت بناسێنم ؟
- ماکوان : وەڵا نۆرەی ئەمامەن .. عەلی گیان خۆمان رەفیقمان کەمە ئینجا جنۆکەیش بکەین بە رەفیق و هاوڕێمان .. کورە من گیرم بەدەست دانەیەکەوە خواردوە ئێستا تۆ دوانی ترم پێدەناسێنیت؟؟
- عەلی یەمەنی: ماکوان ئەمانە موسڵمانن زۆر جنۆکەی باش و بەڕێزو خواناسن .. ئێمەیان زۆر خۆش دەوێت ئەمانە ئەوەندە خواپەرستن وەك فریشتە خوادەپەرستن .. جا ئەگەر بزانن ئەم جۆرە جنۆکانە هاوڕیەتیت هەیە لەگەڵیدا هەرگیز شەیتان نایەت بۆ لات ..؟
- ماکوان : دەی باشە با ئەوانیش باناسین بانگیان کە ؟..
- عەلی : لێرە نین لە یەمەنن دەبێت بڕۆین بۆ لایان ..
- ماکوان : باشتر عەلی گیان کە چووی بۆلایان سەلامی منیان لێبکە،من ئیشم پێیان نییە..
- عەلی : بۆ نایی بڕۆین بۆ یەمەن بۆ لایان ؟
- ماکوان : جا بۆچی بیم بۆ یەمەن بۆ بینی ئەوان من رۆژانە حووسیەکانو جەمعەتی عەلی عەبدووڵا ساڵح دەبینم .. لەشەیتان خراپتر دەکەن لەگەڵ هێزەکانی سعودی و ئیماراتی..هتد
- عەلی : بڕوا بکە .. ماکوان ناوچەکانی یەمەن شاخاوای و دراستانو زۆر لە نەرویچ جوانترن .. ئینجا ئەوێ پڕیەتی لە جنۆکە .. من کەسێك دەناسم یەکێکە لە گەورە ساحیرەکان لە یەمەن ئەچین بۆ لای ئەو تۆبەی کردوە الحمد اللە ..
- ماکوان : عەلی گیان من نایەم تۆ خۆت بڕۆ بۆلای ئەو پڕیەتی لە جنۆکە .. من گیرم بەدەست دانەیکەوە خواردوە تۆش دەڵی پریەتی(مليء بالجن) من ئێستا چی بکەم .. ؟؟
- عەلی : هیچ تۆ هەتا بە چاکی زیکرەکانو لەکاتی خووتن ئایتەل کورسی و نوێژەکانت لە کاتی خۆیدا بکەیت بە تایبەت بەیانیان و عیشاء .. پارێزراوی لە خودی شەیتانی گەورەش..!
- ماکوان : گەڕامەوە بۆ ماڵەوە .. ژیانی ئاسایی خۆم بەردەوام کرد .. نە حەزقیل دیار بوو نەکەس .. سوپاس بۆ خوا ماوەیەکی دوورو درێژ چاوم بە چاوی نەکەوت ..
ماوەی هەفتەیەك لە کارەکەم مۆڵەتم وەرگرتوو.. هەندێك کاری تایبەتەم هەبوو بیکەم ..
من زۆر بە دارستان و شاخ و سەردەریا ئارەزوومەندم حەزم بە سروشتی خوای پەروەردگارە..
ڕۆژێکیان بە خێزانمم ووت: زۆر م خواردەوە حەزدەکەم بڕۆم بەگەڕێم تۆزێك بەو دارستانانەدا .. نایت بەیکەوە بڕۆین ؟
خێزانم ووتی ئیشم لەماڵەوە زۆرە بڕۆ بۆ جارێکیتر..
منیش ووردە ووردە کەوتمە ڕێ چوومە سەر شاخو ناو دارستان بە پێ بگەڕێم .. سبحان اللە چیم دی ..
هەرچی ئافرەتی جوان بوو لەناو ئەو دارستانەدا بوو .. ئەهاتن دەرۆشتن بەلامدا .. پیاوێکم نەدی، هەمووی ئافرەت ی ناسکو کچی شاز و شەدەلارو نازادار جوان و باڵا بەرز و .. نازەنین بوون .. بەناز هەمووی پێئەکەنی بەدەمەوە .. ئەی خوای پەروەردگار فەریام کەویت، ئەم هەموو جوانە چییە؟.. بەلاما دێنو دەڕۆن بە پێکەنین ..
کەشو هەوای ناو دارستان و بناری دۆڵێکە ..هەوور دامێنی داویەتی لەزەوی لەهەندێك جێگادا بۆنی دارستانو ئەو هەموو سروشتە جوانە بەهەموو ئافرەتە جوانە هەمووی سەرسامی کردبووم .. چەندە ئافرەتم ئەدەی ئەوەندەیش ئاسك جوان و شاخ درێژ.. ڕێگام لێ هەڵە بووبوو نەمدەزانی رووە کووێ بڕۆم..
ووتم : با پرسیارێك بکەم لەم کچانە ئەوە ڤیستڤاڵە یان کەرنەڤاڵە چیە لەم ناوە بەوشێوە قەرەباڵغە..!
هەرچی هاوارم کرد بە نەرویجی .. وەڵام نەبوو هەر نزیك دەبوومە لەیەکێك لەو کچانە زیاتر دوور دەکەوتنەوە ، بەئینگلیزی هاوارم کرد کەس وەڵامی نەئەدامەوە .. ئاسکەکان رەوەزیان دەکرد، کچەکان بریقەیان دەهات .. جارو بار سەگی رەشم دەبینی بەدەستیان .. ئیتر ترسام .. نازانم خۆشم لەکوێدام .. ئەوەی لە خەیاڵی مندا نەماوبوو یان بیرو هۆشم بەلایدا نەدەڕۆیشت قورئان خوێندنو بوو.. هەستم دەکرد سینگم زۆر تووند بووە، هەناسەم بۆ نادرێت .. ناچار وەستام .. بیرم کەوتەوە خۆ من قورئان دەزانم ئایەتەلکورسیم خوێند .. وەك ئاوێکی بەخوڕ لە سەرمەوە بۆ بنی پێم خۆشیو رەحەتی بەگیانمدا هات .. ئینجا مەعوزەتیەنم خوێند واتا - قل اعوذ برب الفلق و قل اعوذ برب الناس.. قل هواللە الاحد.. ٣ جار لەسەر یەك ..
هەتمەوە دۆخی ئاسایی و ڕێگای خۆمم دۆزییەوە بە زووی گەڕامەوە.. نزێك بوومەوە لە ئاودانی .. لەڕێگا حەزقیلم دی ٤ مانگ دەبوو نەمدی بوو تەماشام کرد ئاناء ی کچمی بەدەستەوەیە..

چاوەڕوان بن ماویەتی ...


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 31/07/2016
بینین: 3038