ئەدەب و هونەر
  بۆچی جنۆکە دەچێتە ناو لاشەمان ...(٨)
ماكوان كه‌ريم
لە دوایی ئەوەی .. لەگەڵ علی یەمەنی هاتینە دەرەوە لەمزگەوت ، بەرەو ماڵی ئەوان چووم ..
لەڕێگادا ئەوەم بۆ باس کرد ئیتر لەڕاستیدا توانای ئەوەم نەماوە ماندوو بووم لەو ڕەوشە ، چونکە لە نێوانی نا- ئارامی دەروونی وترس و بیمدا دەژیم و لەسەرو هەموویانەوە.. لەگەڵ مەخلوقێکدا مامەڵە دەکەم کە جێگای باوەڕی هەموو کەس نییە، لەوانیە بڵێن ماکوان شێت بووە، جا- بۆیە ئەبوحەسەن هەوڵ ئەدەم ئەوەی وەریدەگرم لە قورئانو سوونەتدایە، ئیتر بڕوا بەهیچ نەکەم جا ئەوی بۆت دەکرێت هاوکاریم بکە لەو پێوەرە دەرنەچێت ..
ئینجا ئەمەوێت بزانم ، بۆچی ئەم جنۆکانە لە منیان پێچاوە ، لە ناو ئەم جیهانەدا روویانکردۆتە من، پەیوەندیان چییە بە منەوە .. ؟؟
- عەلی یەمەنی : ئەبوئاناء مەرج نیە پەیوەندی بە جنۆکەو دنیاو جیهانی ئەوانەوە بێت ، لەوانەیە مرۆڤەکان بیانەوێت ئازاری تۆ بدەن، و شێتت بکەن ، یاخود جنۆکە خەنە ناو لاشەتەوە ،یان بیانەوێت بتکەن بەساحیر .!!
- ماکوان: جا من خراپەم بۆ کێ بووە .. بۆ وا ئەیانەوێت ئازارم بدەن ، هەست ناکەم دووژمنێکی واگەورەم هەبێت، ئینجا من بۆ خۆم دەزانم بوون بە ساحیر کافر بوونە ، یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، ئەی چۆن من دەبم بەساحیرو خۆم کافرو بێدین دەکەم ..!؟
- عەلی یەمەنی : نازانین جاڕێ .. کێ ناڵێت ئافرەتێك حەزی لێیت نیە و بیەوێت سیحرو جادووت لێبکات و نێوانی تۆ خێزانت تێكبدات، چونکە ساحیرەکان هەمیشە نێوانی خەڵکی تێك ئەدەن ، خۆ ناتوانن نێوانی خەڵکی باش بکەن ، لەبەر ئەوەی ئەوانە جیهانی شەڕو خراپەکارین ، خوای پەروەردگاری لە قورئاندا ئەوەمان بۆ باس دەکات کە کاری یەکەم ساحیرەکان جیاکردنەوە ژن و مێردە لەیەکتری وەك دەڵێن: رەشکردنە لەبەرچاوی یەکتری.. ئایەتەکە دەفەرموێت: (فَيَتَعَلَّمُون َمِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ)، یان کەسێك بیدینەو رقی لێیتەو دەیەوێت ئازارت بدات ، یاخود کاریگەریت هەیە لەسەر خەڵکی ، ئەیانەویت ئەو کاریگەریە نەهێڵن ، یان دەزگایەکی موخابەراتییە ، شتی تریش زۆرە ..!
- ماکوان: ئەبو حەسەن .. هێواش.. هێواش.. تێمگەینە ، شتەکەم لەسەر قورس مەکە .. قسەکانت زۆر گەورە بوون .. بە جوانی با-تێبگەم مەبەستەکەت روون نییە لام ...؟
عەلی یەمەنی : ئەو حاڵەتانەی کە تۆ باسی دەکەیت و بەسەرت هاتووە .. بۆ شیدەکەمەوە.. حەزقیل کە سەرەتا خۆی نیشان داویت، ئەوە دڵنیابە پێشتر کاری لەسەر کردوییت بۆ ئەوەی بچێتە ناو لاشەت ، کە نەیتوانییوە .. ئیتر ناچاربووە خۆی ئاشکرا بکات .. هەڵتبخڵەتێنێت و لەڕێگایەکی ترەوە بچێتە ناو لاشەت .. ئەوەشی بۆ نەکراوە، شەیتان خۆی هاتووە بۆ لات ..!!
- ماکوان : بۆچی ناتوانێت بچیتە ناو لاشەمەوە .. ئەوەندە قورسە چوونە ناو لاشەی منەوە، ئەی ئەو شاتانەی تر کە دیومە چی بوون لە ئافرەت و ئاسك و سەگ و، هتد..؟
عەلی یەمەنی : بەدڵنیاییەوە قورسە .. تۆ لە دوای نوێژ زکرەکان و وویردەکان دەخوێنیت ، ئەوە قەڵایەکی گەورەیە .. رۆژی پێنج جار ئایەتەلکورسی دەخوێنت بەلانی کەمەوە .. بێجگە ئەوەش تۆ سەرباری هەمووی کەسێکی ئیماندارو خواناسیت ، نوێژەکانت دەکەیت وڕۆژو هەموو فەرزەکان جێبەجێ دەکەیت و حەجت کردوە .. خۆت لە حەرامو دەپارێزیت زیکرەکان دەکەیت، ئەوە هەمووی قەڵاغانو پەرژینە بۆ پاراستنی تۆ لە خراپەکارانو شەیتانەکان ، ئیتر شەیتانو جنۆکە تەنها ئەتوانن وەسوەسەت بۆ دروست بکەن بەڵام ناتوانن بێنە ناو لاشەت ، بەنیسبەت ئەوەی کە ئافرەتەکانت دیوە ئەوە هەموو شەییتان بوون، بە ئافرەت و کچ و سەگەو ئاسکەوە ، ئەوە هەمووی هەڵخڵەتاندنەی خەڵکیی ئیمان لاوازە بۆ سەرسام کردنی و چوونەوە بۆ ئەو جێگایانە ، ئەمەشت زیاتر بۆ شیکاری دەکەم ..
قسەکەم پێبڕی و ئەم پرسیارەم کرد؟
- ماکوان : ئەی ئازار ماڵو منداڵەکانم نادەن؛ بە هۆکاری ئەوەی ناتوانن لە من نزیك ببنەوە؟
- عەلی یەمەنی : ئەشێت ئازاریان بدەن ، بەڵام بەمەرجێك ماڵو منداڵکەت دوور لە خوا بن، یان بە گوێرەی پێویست پابەند نەبن بە ئاینەوە مولتەزیم نەبن ، خۆیان بواری ئەوە بکەنەوە بۆ شەیتانو جنۆکەکان، بەڵام ئەگەر خواناس بوون هەروەك هەموو موسڵمانێکی ئاسایی ناتوانن نزیکت ببنەوە، بەڵام ئەگەر پەیمانت دانی کاریان لەگەڵ بکەیت و شتت لێوەرگرتنو نزیکیان بوویتەوە کارت پێکردنو کاریان پێکردی ، ئەوە ئەگەر خۆشت نەکوژن ..ماڵو منداڵت لەناو دەبن .. چونکە خۆت ڕێگات بۆ کردوونەتەوە.!!
- ماکوان : پەنا دەگرم بەخوا لەم جۆرە کارانە خوایە پەروەردگار بمانپارێزێت ، ئەی ئەوشتانەی باست کرد لەسەر ئاسك و سەگ و ئافرەتەکان چییەو حەزقیل لەدوورەوە بە منداڵەکەی خۆمەوە خۆی نیشاندام؟ ..
عەلی یەمەنی : شتێکی هەروا ئاسان نییە جیهانی شەڕەو توشمان بووە ، دەبێت خۆمان بپارێزین ، چونکە ئەوان دوژمانیەتیەکی کۆنیان هەیە لەگەڵماندا تۆڵەمان لێدەکەنەوە ..
دنیای ئەوان بۆ ئەوە دروست بوون کە لەگەڵ ئێمە شەڕ بکەن ، پاشان ئەوەی کە تۆ بینیوتە زۆرێکی تر لە واقیعی خەڵکی تردا روویداوە ، بۆ نمونە هەمان کردار لە منداڵیادا لەگەڵ ساحیری گەورەی یەمەنی داود محمد فەرحات روویداوە کە ئێستایش لە ژیاندایەو تۆبەی کردوە ، لە مێژوویشدا حەسەنی کوڕی سەباح و لەگەڵ ئیبنو عەطاشدا کە دروستکەری باطنین ، لە شیعەی فاطمیەکانن ، ئەوان گواستیانەوە بۆ واقعی سەرزەوی و لە جنۆکە شەیتانەکانەوە وەرینگرتو باخیان دروست دەکرد ئافرەتیان تێدەکردو خەڵکیان بەهۆکاری حەشییشە خۆمار دەکرد...
بۆیەکەم جار گوڵی خاشخاش شیعەی فاطمی یان ئیسماعلی یان شیعەی حيشاشی پێدەڵێن دۆزیانەوە، لەڕاستیدا جنۆکەکان دۆزییانەوە، ئیمامی غەزالی لە کتێبی ..( فضایح الباطنیه) باسی لێوەکردوە ، کە بەکاری بهێنن بۆ خومارکردن و سەرخۆش کردنی خەڵکی وبۆ ئەوەی هەرچی کاری پیاوکوشتنو تیرۆرە بیکەن و بە زووی بگەڕێنەوە بۆ ئەو باخە، چونکە حيشیشەیان لێبڕاوە نەیاندەتوانی لەو باخە دوور بکەنەوە بچنە هەر جێگایەك بە زووی بەگەڕێنەوە، پڕیان کردبوو لە ئافرەتی جوان . هیچ شیعەیەکی باطنی نەیدەتوانی لەو گروپە جیابیتەوە یان خۆی دەکوشت یان دەگەڕاوە بۆ باخکەی حەسەنی کوڕی سەباح و ئیبن و عەطاش، ئەوان ئەو بەخەیان بەکارهێنا، سەرەتا بیرۆکەکەی لە جنۆکە شەیتانەکانەوە وەرگرتوە .
بەڵام باخو باخاتی جنۆکەکان خەیاڵییە .. هیچت بۆ ناکرێت لەگەڵ ئافرەتەکانو حەیوانەکاندا ، ئینجا زۆر جار مەرج نیە ئافرەتی جوان نیشان بدەن ، زۆر جار لە کۆندا کە ئەهلی سەلەف گێراویانتەوە لەبارەوە .. جنۆکەکان خۆیان کردوە بە ئەسپی زۆر جوانی عەرەبی یاخود حووشتری بەونابانگەکان.. یان جۆرە حەیوانێکی جوانی تر وەك ئەو ئاسکانەی تۆ دیوتە ، یان بۆ خەڵکی تر خواردن و خواردنەوە نیشان ئەدەن .. وەهەروەها .. ئەوەی کە تۆ و خەڵکی تریش زۆر بینیوایانە کردەوەی شەیتانەو بۆ هەڵخڵەتاندنە..
- ماکوان : ئەمانەی باستکرد بنەڕەتێکی هەیە لە قورئانو سونەتدا، جاران خۆیان کردوە بە ئەسپ ئێستا ناتوانن خۆیان بکەن بەسەیارە وتەیارو شتی تر وەك ئامێری سەرنج راکێش..؟
- عەلی یەمەنی : لە قورئان و سوننەت بنەڕەت باسکراوە بەدڵنییاوە ، بۆ نمونە ئەوەی کە دەڵێت : ناتوانن خۆیان بکەن بە ئامێرو کەرەسەتە ئەوە موستەحیلەو ئاستەمە و نابێت و ناتوانن .. چونکە هیچ دەقێکی لەسەر نەهاتووە، بەڵام بۆ ئەوەی بچنە سەر شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ بەدڵناییەوە دەتوانن یان لە ڕێگای پەیکەریکەوە و یاخود دارێکەوە یان رەسمێکەوە دەنگ دەربکەن ئەمانە لە قورئانو سونەتدا بوونی هەیە ..
بەڵگەی یەکەم لە قورئاندا کە شێوەی خۆیان دەخەنە سەر مرۆڤ لە سورەتی ئەنفالدایە و دەبنرێت خوای پەروەردگار دەفەرموێت: : ( وإذ زيَّن لهم الشَّيطان أعمالهم وقال لا غالب لكم اليوم من النَّاس وَإِنِّي جارٌ لكم ) [الأنفال : 48] .
للجن قدرة على التشكل بأشكال الإنسان والحيوان ، فقد جاء الشيطان المشركين يوم بدر في صورة سراقة بن مالك ، ووعد المشركين بالنصر ..
پاشان فەرمودە بەناوبانگەکەی ئەبوو هوڕیرە .. کە شەیتان دەگرێت و لە کۆتایدا فێری ئایەتەلکورسی دەکات فەرمودەکە دووردرێژە ..(*پەراوێز)
هەروەها بەڵگە لەسەر ئەوەی خۆیان دەکەن بە ئاژەڵ لە قورئانو سوننەتدا هەیە ..(*پەراوێز)
لەپڕ تەلەفونکەی من لێداو .. خێزانم بوو ..
ووتی : ماکوان لە کوێی ، ئەتوانیت زوو بیتەوە .. ئاناء تایەکی زۆری لێهاتووە..؟
ووتم : ئێستا خێرا دەگەڕێمەوە دەیبەین بۆ خەستەخانە..!
عەلی یەمەنی : ماکوان زۆر هەڵەمان کرد ئەو قسەنەمان کرد جنۆکەکان گوێیان لێبووە .. 
خوابکات هیچی خراپ ڕووی نەدات ، نەدەبوو بەوشێوەیە قسەبکەین دەبوو هەندیك ڕێرەوی تایبەتیم بگراتیە تە بەر لە زیکرو وویردەکان .. لە بیرم چووە.. نەمزانی چیمان ووتوە، دڵنیابە ئاگایان لێمان بووە..!
کەوای ووت عەلی ئیتر من شێت بووم بەپەلە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە عەلیش لەگەڵمادا هات ..

پەروایزەکان
_____________
(1) رواه البخاري في صحيحه : 8/538 . ورقمه : 4800 .
(2) رواه مسلم : 4/1750 . ورقمه : 2229 . ومعنى يقرفـون فيه أي الصدق بالكذب : يقذفون .
(3) رواه البخاري : 6/338 .ورقمه : 3288 .
(4) مجموع الفتاوى : 11/309 .
(5) صحيح البخاري : 4/486 . ورقمه : 2311 . ويرى بعض العلماء أن الحديث منقطع ؛ لأنه لم يصرح بالسماع من شيخه عثمان بن الهيثم ، والحديث وصله النسائي وغيره . انظر : فتح الباري : 4/488 .
(6) رواه مسلم : 1/365 . ورقمه : 510 .
(7) رواه مسلم : 4/1756 . ورقمه : 2236 .
(8) رواه مسلم : 4/1756 . ورقمه : 2236 .
(9) رواه البخاري : 6/351 . ورقمه : 3311 .
(10) رواه الطبراني ، وأبو الشيخ في العظمة ، بإسناد صحيح ، راجع الأحاديث الصحيحة : 104 .
(11) صحيح البخاري : 13/159 . ورقمه : 7171 . ورواه مسلم : 4/1712 . ورقمه : 2175 .
(12) رواه البخاري : 6/336 . ورقمه : 3281 .


چاوەڕوان بن ماویەتی...

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌

به‌روار: 31/07/2016
بینین: 5206